٢٠\١\٢٠١٨
دوو هۆنراوە بۆ منداڵان.
محەمەد بەرزی
مریشکەکەم.
مریشکەکەم ماندووە
سێ هەفتە کڕکەوتووە
دە
هێلکەم بۆ دانابوو
نۆ دانەی هەڵهێنابوو
جووجەڵەی جوان و وردن
دو جۆری سپی و زەردن
بە جووکە جووک و پەلە
ڕادەکەن بۆ مێشوولە
دوو دانەیان زۆر هارن
دەنووک لە دەستم دەگرن
ناوە ناوەش هەردووکیان
دەچنە سەر پشتی دایکیان.
١٩\١٠\٢٠١٦
ماڵی
جوتیار.
چووم بۆ ماڵی مام هۆمەر
باعە باعی بزن و مەڕ
قەل و قاز و مراوی
کەر و سەگێک دەوەڕی
مریشک و جووجەڵەی زۆر
کەڵەشێری پۆپنە شۆڕ
شیری مانگا و مەڕە گێژ
خۆشە بۆ کەرە و سەرتوێژ
دانەوێڵە و بەری دار
داهاتێکە بۆ جوتیار
هۆمەر لە دێ سەربەرزە
خاوەنی باخ و ڕەزە،
١\٢\٢٠١٥
mkbarzy@hotmail.com
|