دوو ئیداره، یه‌ک نه‌ته‌وه!؟
ع. و. خه‌نده‌ڕه‌ش
سوله‌یمان ده‌میرێل و هه‌یده‌ر عه‌لیێڤ سه‌رۆکانی پێشووی هه‌رکام له تورکیا و ئازه‌ربایجان جه‌ندین جار له ئاخاوتنه‌کانیان دا ڕایانده‌گه‌یاند که وا تورکیا و ئازه‌ربایجان پشته‌واره‌ی نه‌ژادی و زمانیی هاوبه‌شیان هه‌یه؛ و له ڕاستیدا دوو ئیداره و یه‌ک نه‌ته‌وه‌ن، نه‌ک دوو نه‌ته‌وه به واتا مۆدێرنه‌که‌ی. هه‌روه‌ها ده‌یانگوت شادی و په‌ژاره‌ی تورکیا، شادی و په‌ژاره‌ی ئازه‌ربایجانه؛ و به پێچه‌وانه‌که‌یشی. هه‌روه‌تر، ده‌یانگوت ئازه‌رییه‌کان هه‌ست ده‌که‌ن له ماڵی خۆیانن؛ کاتێک که له تورکیان؛ و تورکه‌کانیش هه‌ر به هه‌مان شێوه کاتێک له ئازه‌ربایجانن، هه‌ست ناکه‌ن له شوێنێکی جیاواز له ماڵی خۆیانن.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا "وۆڵ ستریت جوورناڵ" بڵاوی کرده‌وه که وا تورکیا و ئه‌رمه‌نستان به نیازن پرۆتۆکۆڵێک واژۆ بکه‌ن که ببێته ده‌سپێک بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانی نێوانیان که له ساڵی 1993 وه له لایه‌ن تورکیاوه داخراون. هه‌روه‌ها "واشینگتۆن تایمز" باسی له‌وه کرد که دوای دوو ساڵ گفتوگۆ و دانوستانی نهێنی هه‌ردووک لا ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر دانانی چه‌ند کۆمیته‌یه‌کی دوولایه‌نه بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان، به کێشه مێژوویه‌که‌ی ساڵی 1915 شه‌وه که ئه‌رمه‌نستان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه به مه‌به‌ستی قڕکردن گه‌له‌که‌ی په‌لامار دراوه. گوایه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت تورکیاش گه‌ڵاڵه‌یه‌کی له ده‌ستدا بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناگۆرنۆ_قه‌ره‌باغ. له لایه‌کی تره‌وه ئازه‌ربایجان زۆر نیگه‌رانه له‌وه که تورکیا به‌ر له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی ناگۆرنۆ _قه‌ره‌باغ له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان ڕێک بکه‌وێت، هه‌ربۆیه به‌رده‌وام تێده‌کۆشێت ڕێچاره‌یه‌ک بۆ نزیکبوونه‌وه له ئه‌رمه‌نستان و کۆتایی هێنان به کێشه‌ی نێوانیان بدۆزێته‌وه.
له به‌ستێنی ئابووریشدا، گازی سروشتیی ئازه‌ربایجان به نرخێکی زۆر که‌متر له نرخی بازاڕه جیهانییه‌کان له‌لایه‌ن تورکیاوه ده‌کڕدرێت؛ و ئازه‌ربایجانیش چه‌ندین جار له‌و باره‌یه‌وه گله‌یی له تورکیا کردووه و داوای لێکردووه که چاوێک به با‌به‌ته‌که‌دا بخشێنێته‌وه... به‌ڵام ڕێبه‌رایه‌تیی ئازه‌ربایجان کاتێک که بۆی ده‌رکه‌وت گوێ له گله‌ییه‌کانیان ناگیرێت، بریاری دا ده‌ست بکات به هه‌وڵێکی تر؛ و به ئاراسته‌یه‌کی دیکه‌دا هه‌نگاو بنێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کۆمپانیاکانی وزه‌ی ئازه‌ربایجان یادداشتێکی لێکگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ ڕووسه‌کان واژۆ کرد؛ و گه‌یشتنه چه‌ند ڕێکه‌وتنێک. له‌م چواچێوه‌یه‌دا بڕیار وایه به گه‌یشتنی ساڵی 2010 ئازه‌ربایجان بتوانێت ده‌ست بکات به هه‌نارده‌کردنی به‌شی هه‌ره زۆری گازه‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه له ڕێگای خاکی ڕووسیاوه.
وه‌ک ده‌ڵێن تورکیاش له‌لای خۆیه‌وه له ڕه‌وتی پێشهاته‌کان نیگه‌رانه؛ و گه‌ره‌کییه‌تی به‌ر له‌وه‌ی ببێته قوربانیی ئاریشه‌ی ناگۆرنۆ_قه‌ره‌باغ، ده‌ستی خۆی وه پێش بدات و له سه‌ر حیسابی ئازه‌ربایجانی (هاونه‌ژاد و هاوزمان و هاونه‌ته‌وه‌ی) کێشه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان، که له هه‌موویان گرنگتر فایلی کوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌کانه؛ و گه‌یشتوووه‌ته کۆنگرێسی ئه‌مریکا چاره‌سه‌ر بکات. تورکیا نایه‌وێت چاوه‌ڕوان بێت تا ئازه‌ربایجان کێشه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان به کۆتا دێنێت؛ چونکه دڵنیایه ئه‌و کاته نرخی گازی له سه‌ر زیاد ده‌کات.
ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌و چه‌ند په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باسمان لێوه کرد، له چه‌ند ڕه‌هه‌ندێکه‌وه هاوشێوه‌ی ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی کورد و کوردستانه؛ و گه‌ره‌که شتی لێوه فێر بین. پێویست ناکات شته‌کان وه‌ک ده‌میرێل و هه‌یده‌ر عه‌لیێڤ ببینین؛ و هه‌موو شتێک به پێوانه‌ی هه‌ست و سۆزمان هه‌ڵسه‌نگێنین. زۆر گرنگه که له لێکدانه‌وه و به‌راورده‌کانمان دا فاکته‌کان له‌به‌رچاو بگرین؛ و له هاوکێشه‌کان دا پتر له دوو جه‌مسه‌ری په‌یوه‌ندیدار ببینین. له ماریفه‌تی پیر شالیار دا هاتووه: " وه‌ریسی بڕیۆ چوار سه‌رێنه". ئه‌م وته به‌نرخه‌ی پیرشالیاری کورد، ده‌کرێت وه‌ک تیۆرییه‌کی زانستیی سیاسی، به‌تایبه‌ت له بواری په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا سه‌یر بکرێت و لێکدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام بدرێت. ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی پیری هه‌ورامان له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی کورد دا ڕاستییه‌کی هه‌ستپێکراوه؛ و زۆر گرنگه کاری پێ بکه‌ین. ئێمه وه‌ک گوریسێکین که له نێوه‌ڕاستدا له‌تکراوین. هه‌ربۆیه ئێستا له‌جیاتی دوو سه‌ر خاوه‌نی چوار سه‌رین. ناکرێت ته‌نیا حیساب له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین که یه‌ک نه‌ژادین و خه‌ونێکی هاوبه‌شمان هه‌یه. بۆی هه‌یه جیا له خه‌ونه هاوبه‌شه‌که‌مان، سه‌دان خه‌ونی تایبه‌تیشمان هه‌بێت. وا دیاره سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراقیش هه‌ر به گوێره‌ی پره‌نسیپه‌کانی "دوو ئیداره و یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی" تورکیا و ئازه‌ربایجان ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ئێمه کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا کردووه؛ بۆیه پێویسته ئێمه‌یش _ هه‌رچه‌نده زۆریش دره‌نگه_ وریا بین و بیرێک له حاڵی خۆمان بکه‌ینه‌وه. تۆ بڵێی له ڕه‌وشێکی ئه‌وتۆدا ده‌بێ په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌کانمان چۆن به‌یه‌که‌وه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن؟!
06.04.2006
|