٢٢\١١\٢٠١٧
دوو کورتە چیرۆک
بۆ منداڵان.

عەلی حەمەڕەشید
گـوڵی پۆل.
مامۆستا وێنه‌ی گوڵێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌خته ره‌ِشه‌كه دروستكرد،
ئه‌وسا ڕووی كرده قوتابیه‌كان و وتی : هه‌ركه‌س بێده‌نگ و جوان دانیشت
ناوه‌كه‌ی ده‌خه‌مه ناو ئه‌م گوڵه‌وه و ده‌یكه‌مه گوڵی پۆڵ. مامۆستا
ته‌ماشای قوتابیه‌كانی كرد هه‌موویان بێده‌نگ بوون و پۆله‌كه هێمن
بوو، ئیتر ده‌ستیكرد به ناو نووسین ناوێك، دووان، سیان تا یه‌كه یه‌كه
ناوی هه‌موو قوتابیه‌كانی له ناو په‌ره‌ِی گوڵه‌كه‌دا نووسی ئه‌وسا
وتی ئێستا ئێوه هه‌ر هه‌مووتان گوڵن چۆن گوڵ جوان و بۆنخۆشه ئێوه‌ش
وه‌ك گوڵ جوان و بۆنخۆشن و له هه‌مان كاتیش‌دا ژیر و وریان.
ئه‌مه‌ش خواردنی من نییه!
ڕۆژێكی به‌هار ماڵی (كارا) له‌گه‌ڵ ماڵی خاڵیدا چوون بۆ سه‌یران، دوای
ئه‌وه‌ی له شوێنێكدا دانیشتن و كه‌مێك پشوویان دا، دایكی هه‌ندێك
(گوڵه‌به‌ڕۆژه) و(فستق)ی له‌سه‌ر سفره‌كه دانا. ئیتر به‌ده‌م قسه‌ی
خۆشه‌وه هه‌موویان ده‌ستیان كرد به خواردنی گوڵه‌به‌ڕۆژه و فستق،
ته‌نها خاڵی نه‌بێت،به پێكه‌نینه‌وه وتی:لایبه‌ن ئه‌مه خواردنی من
نییه! (كارا) سه‌رنجی دا‌و هیچ ده‌نگی نه‌كرد.كه كاتی خواردنی نیوه‌ڕۆ
هات مقه‌ڵییان ئاماده‌كرد وخه‌ڵوزیان گه‌شانه‌وه و ده‌ستیان كرد به
گۆشت برژاندن.ئه‌و نیوه‌ڕۆیه هه‌ریه‌كه به دڵی خۆی گۆشتی برژاوی
خوارد،ته‌نها خاڵی نه‌بێت، وتی:لایبه‌ن ئه‌مه‌ش خواردنی من نییه؟ كارا
سه‌رنجی دا هه‌موو خه‌ریكی گۆشت خواردنن، ته‌نها خاڵی نه‌بێت خه‌ریكی
خواردنی شله‌ی برنجه. كارا خۆی پێنه‌گیرا، دوای نانخواردن چووه لای
خاڵییه‌وه و لێی پرسی :خاڵه گیان،تۆ بۆچی له خواردنه‌كانی ئێمه
ناخۆیت؟خاڵی هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و وتی:ڕۆڵه شیرینه‌كه‌م، كه له
ته‌مه‌نی تۆدا بووم به هیچ شێوه‌یه‌ك پارێزگاری ددانه‌كانم نه
ده‌كرد، هه‌ر خه‌ریكی شیرینی خواردن بووم و شتی ڕه‌قم پێ ده‌شكاندن،ئیتر
هه‌موو ددانه‌كانم كلۆر بوون و كه‌وتن.چه‌ند ناخۆشه ئێستا ناتوانم وه‌ك
ئێوه به ئاره‌زووی دڵی خۆم شت بخۆم.
ماڵپەڕی
عەلی حەمەڕەشید
|