کورتیلە چیرۆک:
چیییییییییى ؟

هیوا رەش
چووبوومە نێو دەریاى خەیاڵیى پرسیارەکانەوە ، لەبەرچى هاتمە ژیانەوە ؟
کە هاتم بۆچى برسیم بۆ نان و خۆشى ؟ کە برسیم ، پرسیم لە بەر چى برسیم
؟ ئەم ناعەدالەتییانە چێژى چییە ؟ خوا ئەوەى بیەوێت ڕزقى ئەدات ، یانى
چى ؟ هەرچییەکمان بە سەردا بێت خوا خۆى نووسیویەتى ماناى چییە ؟ دۆزەخ
و بەهەشت لە پاى چى ؟ نەیانهێشت چییەکان تەواو بکەم ، بێ ئەوەى دوعام
بۆ بکەن خوا ئەوەندە عەقڵم بداتێ وەڵامى ئەم چییانە بدەمەوە ،
یەکسەردواى چییەکان ووتیان : ئەوە ئەڵێى چى ؟ لەوساوە فەتوایان دەرکرد
و خوێنى منیان حەڵاڵ کرد ، خەیاڵى چى ؟ ! ئێستا خەونیش بە شیر و تیرەوە
ئەبینم .
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئەندێشە.
- پێشکەشە بە دروشمى
نا بۆ توند و تیژى دژى ئافرەتان و ژنان -
ناو لەپى دەستى ڕاستى بە ژێر قژە ئاوریشمییەکەى دا خستبووە سەر گوێچکەى
و بێ چاو ترووکاند لێمى ئەڕوانى ، منیش زەق و زۆپ چاوم بڕیبووە نێو
چاوەکانى ، ئەو بە پاکى خۆى خۆشەویستییەکى پاکى نیشانم دا و منى پیاویش
خۆشەویستییەکەیم خستە نێو قەرەووڵى تفەنگەکەم و جێگەم بۆ چێ کرد ، ئەو
ئەیویشت ڕێژنەى شیعرم بە سەر دا ببارێنێ منیش ڕێژنەى گوللە .
لەو ڕۆژەوە کۆترێکى سپى لە من و خەویش لە چاوەکانم تەرە بووە ، ئێستا
ئەو بۆتە نیشتمانم و منیش هاووڵاتییەکى بێ ناونیشانم ، ناسنامەى
خۆشەویستیم ئەوەتا بە شاباڵى ئەوەوە ، مەحاڵە کەسێکى تر نابێتەوە بە
نیشتمانم .
لە دەستورى ووڵاتەکەم دا بەرخى (مێ) بۆ سەربڕین باشە !
07701309524
Hewarash1@yahoo.com
|