دوو کورته چیڕۆک.
خۆزگە.

هیوا رەش
بە دیار سنوقى پێڵاو بۆیاغ کردنەکە یە وە هەڵکورمابوو ، وێڕا ى برسێتى
، ووشکە سەرماکەش هێندەى تر گرمۆڵە ى کردبوو ، تاڵى قژى زەردى لەکونى
کڵاوە دەرچووەکەیەوە بایەکە ئەیلەراندەوە ، ئیتر وەکو قۆزاخە لە قۆناغى
مت بوونا بێت جووڵەت لێ بەدى نەئەکرد ، کتومت پەیکەرێک وابوو ، بێ
چاوترووکان زەق و زۆپ نیگاى پڕ نائومێدى چاوەکانى لەدیوى ناوەوەى ئەو
جامخانەیەى لێى ئەڕوانى گیرسابۆوە.
خۆى ئاڵاندبووە قەمسەڵەیەکى لە بەتانییە شڕ دروستکراوى بە تەقەڵى درشت
دووراوى ونجڕ ونجڕەوە ، پێ ئەچوو هەورى خۆزگەکانى بکاتە بارانى نەفرەت
و بەسەر دنیاى جەنگەڵستانى ناعەدالەتیدا دایبارێنێ.
مناڵێکى گووپنى سەروسیما جوانى پێست ناسکى پۆشتە و پەرداخ لەگەڵ ئەودا
جامخانەکەیان نێوان بوو ، لەبرى سنوقى پێڵا و بۆیاغ کردنەکەى ئەو ، ئەم
تووڵەیەکى کوڵکنى لە تووکا نقوم بووى ملوانکە لەملى بە باوەشەوە بوو
یارى لەگەڵا ئەکرد ، ڕانە مریشکێکى سوورەوە کراو کە مناڵە بۆیاغچییەکە
خەونى پێوەئە بینى بەدەستەوە بۆ سەگەکەى ڕاگرتبوو کە لەبەر تێرى بۆ
دڵنەوایى مناڵە گووپنەکەى خاوەنى بەس زمانى پێدا ئەهێناو بەکاوەخۆ خە
ریکى لیستنەوەى بوو، جامخانەیەک، سنوورى دوو دنیاى تەواو لە یەکترجودا
و دوو دیمەنى دژى وێنا کێشا بوو، کە لە دیوارى نێوان دۆزەخ و بەهەشتى
کەس نەدیو ئەچوو!.
مناڵە بۆیاغچییەکە برسێتى تەنگى پێهەڵچنیبوو ، کەڵکەڵەى هەڵمەتێک خۆى
ئاخنیبووە مێشکیەوە پڕ بداتە بەرماوە ى مناڵە هاوتەمە نەکەى کەلە
بەردەم تولە سە گە کەیدا بوو تا بیکاتە ژەمێکى چە ور و تێروپڕى خۆى.
سڵەمینەوەیەک ڕایچڵەکاند ، چارەنووسى هاوڕێ هاوپیشەکەى خۆى کەوتەوە یاد
کە بۆ پەیداکردنى ژەمە نانێک حەوت ساڵ زیندانیى بۆ بڕا بۆوە ، سەرسام
لە نێوان حوکمى دادگا و برسێتى خۆیدا دۆش دامابوو ، ، بۆیە خۆى لێ ببوو
بە پشیلە و لە پەلامارى سەگ ئەترسا.
لە ناکاودا برا بچووکەکەى بە پڕتاو جووتێک پێڵاوى لەبەردەمیا فڕێ دا ،
سەرەتا وایزانى خودا فریاى کەوتووە و لەئاسمانەوە گۆشتى بۆ ناردووە ،
کەچى دەنگى براکەى تەونى خەیاڵى هەپروون هەپروون کرد:
کاکە - - - کاکە ، جوان بۆیاغى بکەى خاوەنەکەى بەخشیشمان ئەداتێ .
زمانێکى بەدەم و لێویدا هێنا و تفێکى ڕۆکرد و دەستى بە پێڵاو بۆیاغ
کردن کردەوە.
مەرگى تراژیدى.
کە زەڕنە قوتە بوون هێجگار وا نەبوون ، وەلێ تەماشا ئێستا چەندێک بزێون
! پێیەکانیان لەزەوى گیرئەکەن و باڵە گەندە موو لێهاتووەکانیان
ڕائەوەشێنن و گشت جەستەى نەرمى لۆکە ئاسایان ئەخەنە جووڵەو خە ریکن لە
هێلانەکەیان دەرپەڕن ، گوڕ وەبەر خۆ ئەنێن و مل درێژ و سەر قووت و دەم
بەش ئەکەنەوە و بە زیکەزیک در ِبەبێدەنگى ئە و ناوە ئەدەن.
هەموو هێزى جەستەى بە تەواوى وەگەر ِخستووە و لە هۆردوو باڵە کانیدا
جەمى کردووە و بێ پسانەوە پەیتا پەیتا ئەیاندا بەیەکدا ، ملى ڕەق و ڕەپ
، سەرى بۆ پێشەوە وەکو ڕم و دەنووکیشى چەشنى نوکەکەى هە واى شەق ئەکرد
، وێ دەچوو پێ بزانێت بێچووەکانى لەدووى ئەمدا حە وسەڵەیان نەماوە و
برسێتى تەنگى پێ هەڵچنیون ، بۆیە تا دەهات پتر لە جاران بە تەووژمى
زیاترەوە بێ ئەوەى هەست بەتۆزقاڵێ ماندوو بوون بکات هەڵپەى زووتر
گەییشتنى ئەکرد بۆ ئەوەى تاوێک پێش وەختتر خۆ بگەیەنێتە لایان و بێ
پشوو بە قەراغى هێلانەکەیدا بێت و بچێت و بە نۆرە دەنوک لە دەنوکیان
بنێت و ئەو دانەوێڵەیەى لە سینەیدا بۆى حە شارداون یەقى بکاتەوە و
بەسەریاندا بیبەشێنێتەوە تا لەتارمایى مڵۆزمى برسێتى قوتاریان بکات.
خۆشى نەیزانى چۆن خەیاڵەکانى ئاوە ها سەراو بن بوون ، لە پڕێکا تەنێکى
چەند ئەوەندە لەخۆى زلتر و قورستر بە تیژییەکى کە م وێنەوە ئامبازى
بۆوە و خۆى پێدا ماڵى و لەو بەرزایى ئاسمانەوە حەواڵەى تە ختى زەوى کرد
، هێندە بە گوروژم و تاو کەوتە خوارەوە لە دوورییەکى زۆرەوە گوێ بیستى
شڵپەى ئەبووى .
باڵى ڕاستى بە زەویدا پەخشان کرد بوو لەوە دەچوو لە کەوتنە
خوارەوەکەیدا شکابێت ، سەریشى خوێناوى و ملى لار ، زمانى نەبوو هاوار
بۆ دەورەبەرى بەرێت و لەبارى تراژیدى خۆى ئاگاداریان بکاتەوە تافریاى
بکە ون ، خوێن بەرى چاوێکى گرتبوو بە چاوەکەى تریشى لە دنیاى دەور و
بەرى ئەڕوانى و گوزارشتى لەئاهى ستەملێکراوان دەکرد و بەنیگاى بێ فریاد
ڕەس ئاسمانى شینى تەى دەکرد ، مۆتەکەى مە رگ ئاسمانى جوانى لەبەر چاو
ناشیرین کرد. زارەترەک بوو ، واشەیەک بەرەو لاى دانەوییەوە و
بەسەرسەرییەوە لەگەڵ وێستەیەکى کەمى بەدەم باڵە فڕێوە قاچە
چڕنووکاوییەکانى لە جەستەى نەرم و لەرزیوى گیر کرد و تا چاو هەتەر بکات
بۆ بەربەرۆچکەى ئاسمانى برد ، جودا لەجارانى پێشووى ئەمجارەیان بێ
ویستى خۆى بە ملکەچیى ستەم و کۆیلەى ژێرچڕنووک ، لەباتى هێلانە و
شادبوون بە بێچووەکانى بەرەو شوێنێکى نادیار و چارەنووسێکى قەترانى
بۆشایى ئاسمانیان پێ دابووە بە ر .
بێچووەکانیش چاو لە دووى دایک بووژان * و بە نا ئومێدییەوە چاوە نۆڕن و
دایکیشیان هەر نەگەڕایەوە ، شەکەتى و بێ بڕستیش لەبرى خۆراک بووە
میوانیان ، لە ئاکامدا وەکو مۆمیا کرابن وابوون ، تخێڵ * بوون و هێدى
هێدى ووشک هەڵاتن.
_________________________
بووژان = لە تاقەت کەوتنى مناڵ لە بێ
شیریدا.
تخێڵ بوون = ڕاکشان لە کاتى ماندوێتى ،
خەوتن ، مردندا.
تێبینى: چاوگەى ئەم کورتە چیرۆکەم ،
سووتاندنى ژنە لە ئە نفال جێماوێکى کوردە کە دەبەیەک بەنزینى بە
مەبەستى فرۆشتنەوەى لە کەرکوکەوە هێنا بوو بۆ چەمچەماڵ لە زاڵگەى بانى
مەقان لە سزاى ئەو کارەیدا ، لە لایەن بەعسییە مرۆڤکوژەکانەوە
بەنزینەکەیان پێداکرد و سوتاندیان .
07701309524
hewarash1@yahoo.com
|