٣٠\١\٢٠٢٤
دوو نامەی
ئەندامی
پەرلەمانێکی بەریتانیا و یەکێتی خەباتی کرێکارانی فەلەستین
بۆ پشتگیریی لە
مامۆستایە ناڕاییەکانی کوردستان.
جۆن مکدۆنێل ئەندامی
پەرلەمانی بەریتانیا
نامەیەکی پشتیوانی ئاراستەی
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی کرد.
دوای
ناردنی نامەیەکی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازیی
لەکوردستانەوە بۆ نۆێنەرایەتی دەنگی کرێکار لەدەرەوە سەبارەت بە
ڕاکیشانی پشتیوانی جیهانی لە نارەزایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستان،
ئەمرۆ ٢٩/١/٢٠٢٤ بەریز جۆن مەکدۆنیل ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و
خەزینەداری پیشوی عکومەتی سیبەر لەلیبەر پارتی لە نامەیەکدا کە بۆ
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازیی لەکوردستانەوە ناردوە هاتووە"
ئەندامانی خۆشەویستی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی.
دەمەوێت پاڵپشتی و هاوسۆزی تەواوی خۆم ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی
ناڕازی بکەم. چەپڵە بۆ ئەو مامۆستایانە لێدەدەم کە لە پێشەنگی
بزووتنەوەی ناڕەزایەتیدا بوون و داوای گۆڕانکاری بنەڕەتی ئابووری و
کۆمەڵایەتی و سیاسییان لە وڵاتدا کردووە و ڕەخنەیان لە سەرکوتکردنی
دڕندانەی دەسەڵات لە ناڕەزایەتییەکان گرتووە.".
هاوکات هەر لەنامەکەدا سەرباری ئیدانەکردنی هەر کارێک لەدژی مامۆستایان
داوا لەدەسەلاتدارانی کوردستان وعێراق دەکات":: پلە بەرزکردنەوە بۆ
مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاک.، دامەزراندن بۆ ئەو مامۆستایانەی کە
بەگرێ بەست وەیان بەشیوەی وانەبێژانی کاردەکەن، تا کارەکانیان بکرێتە
هەمیشەیی.، پێدانی مووچە هەموو ٣٠ڕۆڕ جارێک لەکاتی خۆیدا. وە بنبڕکردنی
دەستی حیزب لە دامەزڕاوە حکومیەکاندا... جێبەجێ بکەن"
جۆن ئەوەش دەڵێت"من هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ پشتگیریکردنی کەمپەینەکەتان
و ئەو داواکاریانەی کە کردووتانە"
دەقی نامەکە لەخوارەوە بخۆێنەوە:
ئەندامانی خۆشەویستی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی.
دەمەوێت پاڵپشتی و هاوسۆزی تەواوی خۆم ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی
ناڕازی بکەم. چەپڵە بۆ ئەو مامۆستایانە لێدەدەم کە لە پێشەنگی
بزووتنەوەی ناڕەزایەتیدا بوون و داوای گۆڕانکاری بنەڕەتی ئابووری و
کۆمەڵایەتی و سیاسییان لە وڵاتدا کردووە و ڕەخنەیان لە سەرکوتکردنی
دڕندانەی دەسەڵات لە ناڕەزایەتییەکان گرتووە.
هەر کارێک لەدژی داواکاری مامۆستایان لە کوردستان ئیدانە دەکەم و داوا
لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم داواکارییەکانی مامۆستایان
جێبەجێ بکەن، کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە::
١- پلە بەرزکردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاک.
٢- دامەزراندن بۆ ئەو مامۆستایانەی کە بەگرێ بەست وەیان بەشیوەی
وانەبێژانی کاردەکەن، تا کارەکانیان بکرێتە هەمیشەیی.
٣- پێدانی مووچە هەموو ٣٠ڕۆڕ جارێک لەکاتی خۆیدا.
٤- بنبڕکردنی دەستی حیزب لە دامەزڕاوە حکومیەکاندا.
من هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ پشتگیریکردنی کەمپەینەکەتان و ئەو
داواکاریانەی کە کردووتانە.
جۆن مەکدۆنێل
ئەندامی پەرلەمانی
بەریتانیا
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
یەکیتی خەباتی کرێکارانی فەلەستینی پشتیوانی
خۆیان
بۆ نارەزایەتیەکانی
مامۆستایان لە کوردستان راگەیاند!
لەسەر
داوای ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازیی لەکوردستانەوە بۆ
نۆێنەرایەتی دەنگی کرێکار لەدەرەوە سەبارەت بە ڕاکیشانی پشتیوانی
جیهانی لە نارەزایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستان، ئەمرۆ ٢١/١/٢٠٢٤
بەریز محمد عەلوش سکرتیری گشتی یەکیتی خەباتی کریکارانی فەلەستینی لە
نامەیەکی نارەزایەتیدا پشتیوانی خۆیان بۆ داواکاریەکانی مامۆستایان
ڕاگەیاند. لەنامەکەیاندا هاتووە" یەکێتەکەمان پشتگیری تەواوی خۆمان
لەگەڵ ئەو داواکاریە ڕەوایانەدا ڕادەگەێنێت کە ئەنجومەنی نیشتیمانی
مامۆستایانی ناڕازی جەختی لەسەر دەکاتەوە، لە پێناو بەدەستهێنانی
تەواوی مافەکانیان و کۆتایهێنان بەو جەرمەسەریە درێژخایەنەی لەگەڵ
سەرجەم ئەو ڕێکارە بیرۆکراتیانەی، کە دەیەوەێت مافە ئابوری
وکۆمەڵایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستانی عێراق پێشێل بکات.".
هاوکات لەنامەکەیدا ئاماژە دەکات کە "ئێمە لە یەکێتی خەباتی کرێکارانی
فەلەستین لە سۆنگەی ئەو پەیوەندیە هاوپشتیانەی کە کۆمان دەکاتەوە، ئەو
کێشە و بابەتە هاوبەشانە و خەبات لە پێناو داواکاریەکان وئازادی
سەندیکایی. دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ سەرجەم دەنگە پەرۆشەکانی دیکە، بۆ
بانگەوازکردن لەلایەنە پەیوەندی دارەکان، بۆ ئەوەی لە ئاست
بەرپرسیاریەکانی خۆیاندا بن و کێشە کەڵەکەبوەکان چارەسەربکەن،
بەشێوەیەک کە مافە ڕەوا وشەرعیەکانی سەرجەم مامۆستایان زامن بکات و
مافەکانیان دابین بکەن. هەروەها خۆیان لە گێلی نەدەن لەم ئاست ئەم
ئیستیحقاقە. لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و ئینساف بۆ سەرجەم
مامۆستایان، وە لە پێناو ڕێکخستنەوەی پرۆسەی خویندن و فێرکاری...".
هەروەها لە کۆتای نامەکەیاندا هاتووە "هیوادارین کە سەرجەم ئەو
ڕێکارانە ڕابگیرێن کە بەمەبەستی بەرگرتن بە ئازادی کاری سەندیکایی و
مافی مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان و داواکاردنی خواستەکانیان، گیراونەتە
بەر. هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم شێوازەکانی شێونکەوتن و فشارهێنان
و هەڕەشەکان کە مامۆستایان وسەندیکاکاران ڕووبەڕوی دەبنەوە. لەگەڵتان
دەوەستین لە پێناو تەواوی مافەکانتان، کە بەهیچ شێوەیەک ناکرێت سازشیان
لەسەربکرێت. هیوادارین کە کێشەکە بەزووی چارەسەربکرێت، ئەوەش بە
دابینکردنی تەواوی مافەکانتان و بۆسەرجەم مامۆستایان. ..".
دەقی نامەکە لەخوارەوە بخۆێنەوە:
هاوریێان لە ئەنجومەنی نیشتیمانی مامۆستایانی ناڕازی... سڵاوێکی
خەباتکارانە یەکێتی خەباتی کرێکارانی فەلەستین جوانترین سڵاوتان پێشکەش
دەکات، هەروەها یەکێتەکەمان پشتیگری تەواوی خۆمان لەگەڵ ئەو داواکاریە
ڕەوایانەدا ڕادەگەێنێت کە ئەنجومەنی نیشتیمانی مامۆستایانی ناڕازی
جەختی لەسەر دەکاتەوە، لە پێناو بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانیان و
کۆتایهێنان بەو جەرمەسەریە درێژخایەنەی لەگەڵ سەرجەم ئەو ڕێکارە
بیرۆکراتیانەی، کە دەیەوەێت مافە ئابوری وکۆمەڵایەتیەکانی مامۆستایان
لە کوردستانی عێراق پێشێل بکات.
ئێمە لە یەکێتی خەباتی کرێکارانی فەلەستین لە سۆنگەی ئەو پەیوەندیە
هاوپشتیانەی کە کۆمان دەکاتەوە، ئەو کێشە و بابەتە هاوبەشانە و خەبات
لە پێناو داواکاریەکان وئازادی سەندیکایی. دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ
سەرجەم دەنگە پەرۆشەکانی دیکە، بۆ بانگەوازکردن لەلایەنە پەیوەندی
دارەکان، بۆ ئەوەی لە ئاست بەرپرسیاریەکانی خۆیاندا بن و کێشە
کەڵەکەبوەکان چارەسەربکەن، بەشێوەیەک کە مافە ڕەوا وشەرعیەکانی سەرجەم
مامۆستایان زامن بکات و مافەکانیان دابین بکەن. هەروەها خۆیان لە گێلی
نەدەن لەم ئاست ئەم ئیستیحقاقە. لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و
ئینساف بۆ سەرجەم مامۆستایان، وە لە پێناو ڕێکخستنەوەی پرۆسەی خویندن و
فێرکاری.
هیوادارین کە سەرجەم ئەو ڕێکارانە ڕابگیرێن کە بەمەبەستی بەرگرتن بە
ئازادی کاری سەندیکایی و مافی مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان و داواکاردنی
خواستەکانیان، گیراونەتە بەر. هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم
شێوازەکانی شێونکەوتن و فشارهێنان و هەڕەشەکان کە مامۆستایان
وسەندیکاکاران ڕووبەڕوی دەبنەوە. لەگەڵتان دەوەستین لە پێناو تەواوی
مافەکانتان، کە بەهیچ شێوەیەک ناکرێت سازشیان لەسەربکرێت. هیوادارین کە
کێشەکە بەزووی چارەسەربکرێت، ئەوەش بە دابینکردنی تەواوی مافەکانتان و
بۆسەرجەم مامۆستایان.
هەر بژین بۆ خەبات
موحەمەد عەلوش
سکرتێری گشتی یەکێتی خەباتی کرێکارانی فەلەستین
٢١\١\٢٠٢٤
|