دوو نامه له زیندانه‌کانی به‌ریتانیاوه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان.
نامه‌ی یه‌که‌م:
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.. سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان..
ئێمه پێنج په‌نابه‌ری کوردین، ماوه‌ی نۆ ساڵه له به‌ریتانیا ئه‌ژین تا ئێستا هیچ مافێکمان پێ نه‌دراوه و ماوه‌ی سێ مانگه له کامپی (...... هاوس)دا ده‌ستبه‌سه‌رین و به‌زۆر ئه‌یانه‌وێت بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ کوردستان.
هه‌رچه‌نده به‌ریتانیا یه‌کێکه له ووڵاته دیموکراتییه‌کانی دونیا و بانگه‌شه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات، هه‌ر ئه‌وانیشن ده‌یانه‌وێ دیموکراتیه‌ت بهێنن بۆ ووڵاته‌که‌ی ئێمه و هه‌موو ووڵاته نادیموکراتییه‌کانی دونیا تا مافه‌کانی مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری دونیا به‌رقه‌رار بێ، به‌ڵام به داخه‌وه ئێمه له‌ناو ئه‌م ووڵاته‌دا مافه‌کانمان پێشێل ئه‌کرێت.
ئێمه به گومانه‌وه ئه‌ڕوانینه ئه‌م کاره نامرۆڤانه‌یه‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیا، چونکه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی کوردستان هاوکارییان نه‌کات و فڕۆکه‌خانه‌کان نه‌خاته خزمه‌ت ئه‌م کاره نامرۆڤانه‌یه و به شێوه‌یه‌کی ره‌سمیی رایبگه‌یه‌نێت که ئێمه هیچ په‌نابه‌رێ به‌زۆر وه‌رناگرینه‌وه ئه‌وانیش ده‌ست بۆ ئه‌م جۆره کارانه نابه‌ن.
به‌ڕێزان کوردانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش به‌شێکی کاریگه‌ر و دانه‌بڕاوی کۆمه‌ڵگای کوردین، ئه‌وانیش تا راده‌یه‌کی زۆر ده‌ستیان هه‌بووه له ئاوه‌دانکردنه‌وه و پێشکه‌وتنی کوردستاندا، بۆیه تکاتان لێده‌که‌ین که چیتر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل و ووڵات نه‌خه‌نه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی کورسی ده‌سه‌ڵات و بازرگانیکردن..
تکایه چیتر رێگا به‌م جۆره کارانه مه‌ده‌ن.
ناوه‌کان: ١- عومه‌ر خدر. ٢- زانا جه‌لال قادر. ٣- حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د. ۴- یوسف ره‌سول مسته‌فا. ٥- شێروان عه‌بدوڵا. ٨\١٢\٢٠٠٩ به‌ریتانیا
ده‌قی نامه‌که وه‌ک خۆی:
------------------------------------------------------------------------------------------------------
نامه‌ی دووه‌م:
سلاوێکی گه‌رم..
ئێمه وه‌کو په‌نابه‌ری کورد له ووڵاتی به‌ریتانیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر ئه‌به‌ین، ژیانی خۆمان و خێزانمان به‌ڕێوه ئه‌به‌ین، کوردستان‌مان خۆش ئه‌وێ، هیوادارین سه‌رکه‌وتوو بێت، خه‌ڵکانێکی زۆر پاره‌یه‌کی زۆریان سه‌رف کردووه و قه‌رزارن ، خه‌ڵکانێکی تر دوکان و معامه‌له‌یان هه‌یه، خه‌ڵکانێکی زۆر له‌مانه گیراون، ماڵ و سامانی چه‌ند ساڵیان به‌فیڕۆ ئه‌ڕوات، به قه‌رزاری ئه‌یانگه‌ڕێننه‌وه بۆ کوردستان.
جا ئێمه داواکارین له به‌ڕێزتان به هیچ شێوه‌یه‌ک فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و به‌غدا نه‌خه‌نه کار بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به قه‌رزاریی و ماڵوێرانیی ئه‌یانگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌روا داواکاریشین وه‌ڵامی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران بدرێته‌وه و ته‌نیا رێکخراوێکه ئیش بۆ ئێمه ئه‌کات، یارمه‌تییمان ئه‌دات، به ده‌نگمانه‌وه دێت، وه‌زعی په‌نابه‌ران ئه‌زانێت.
هیوادارین ئێوه‌ش وه‌ک فیدراسیۆن به‌ده‌نگمانه‌وه بێن. زۆر سوپاس
ئیبراهیم ، سۆران ، عادل ، مه‌ریوان ، گۆران ، شوان ، سامان.
ده‌قی نامه‌که وه‌ک خۆی:
|