٢٥\٩\٢٠٢٠
دوو نەخۆش
دەیانەوێ چارەسەری نەخۆشی سێیەم بکەن.

خەیروڵا خەیروڵا |

وەرگێڕانی لە
عەرەبییەوە:
رەزا ساڵح |
مینێکی ئێرانی بە تەنگەی عـێراقەوەیە،کە ناوی
حەشدی شەعـبی یە.
نازانرێت ئایا شتێک لە لوبنان دا دەمێنێتەوە، دوای ئەوەی کە ئێران
وێـرانی کرد.
تورکیا ھەناسە بـڕکێیەتی بە دوای خەیـاڵپڵاوی سەرۆکەکەیدا، کە پێی وایە
داھاتووی ناوچەکە لە بیری ئیخوانەکـان دایە.
ئێران پێویستی بەوە ھەیە، کە بگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتێکی ئاسایی. ئەوەی
لەسەر ئێران جـێبەجێ بکرێ.. پێویستە لەسەر تورکیاش جـبەجێ بکرێ.
دوو نەخۆش ناتوانن چارەسەری نەخۆشی سێیەم بکەن. لەوە زیاتریان پێ
ناکرێت کە نەخۆشییەکانیان بۆی بگوازنەوە. ئێران نەخۆشە، بەر لە ھەموو
شتێک رەتی دەکاتەوە کە ببێت بە وڵاتێکی ئاسایی و دان بە نەخۆشییە
ھەمەجۆرەکانیدا بنێ کە تووشی بوونە.
دەشێ دانانێکی لەم شێوەیە، ببێت، بە ھەنگاوێکی باشی یەکەم لە رێی
چارەسەرکردنی راستەوخۆدا، کە تا ئێستا کۆماری ئیسلامی بە ملھـوڕی و
کەلەڕەقی رەتی دەکاتەوە.
تورکیاش رێی ئێرانی گرتـۆتە بەر، لە میانەی راکردنی بە دوای خەیـاڵی
پووچـدا، کە ئەقـڵی کەسێکی وەک رەجەب تەیب ئەردۆگان دروستی دەکـا، بە
داخاوە کە پێی وایە ئایندەی ناوچەکە لە بیری دواکەوتوو و کۆنەپەرستیی (اخوان
المسلمین) دایە.
ئەردۆگان لەو بڕوایە دایە، ئایدۆلۆژیای (اخوان المسلمین) رێخۆشکەرە بۆ
گەڕانەوەی شکۆداری دەوڵەتی عوسمانی. نازانی کە ئەم بیرۆکەیە، کورتـرین
رێگایە بۆ گۆڕینی تورکیا بۆ دەوڵەتێکی دواکەوتـووی داخـراو. لە جیاتی
ئەوەی کە ببێت بە دەوڵەتێکی نموونەیی و ھەموو ناوچـەکە چـاوی لێـبکەن.
ئەم دوو نەخۆشە، ئێران و تورکیا، ناتوانن ھیچ چارەسەرێک پێشکەش بە
نەخۆشی سێیەم بکەن، ئەویش لوبنان و سوریا و عـێراقـن، تەنیا ئوردن
نەبێت، کە سەرەڕای ئەو ھەموو کێشە ئابوورییانەی کە ھەیەتی، لە دەرەوەی
بازنەی نەخۆشی دایە. دوای ئەوەی کە لە ساڵی (١٩٨٨) دا، لە رۆژانێکی
ھـاوشێوەی ئەمڕۆدا، ژیـرانە لەگەڵ راستییە تازەکانی ناوچەکەدا مامەڵەی
کرد. زوو شای ئوردن خۆی دوورخستەوە، شا حوسین بڕیارێکی دەرکرد، کە ھیچ
پەیوەندییەکی بە بەرەی رۆژئاوا (الچفە الغربیە) ی فەلەستین، نامێنێ و
لە ئوردن جیای کردەوە. کە ئیسرائیل لە ساڵی (١٩٦٧) دا داگیری کرد.
نەیـویست ببێت بە دیلێکی راستەوخۆی ملمانێی نێوان فەلەستین و ئیسرائیـل،
کە زانییان ئەم کێشەیە، بەم نـزیکانە چـارەسەر ناکـرێ.
ئێرانی نەخۆش چی لە عـێراق و سوریا و لوبنان کرد. کە ھەموویان دەوڵەتی
نەخۆشن؟ ھەموو ئەوەی کە کردی و ھـێشتاش لەعـێراقـدا ھەر دەیکا. لەو
کاتـەوە کە ئەمریکییەکان، لە سەردەمی جـۆرج بۆشی کوڕدا، لە ساڵی (٢٠٠٣)
دا، لەسەر سینییەکی زیـوینـدا دایـان بە دەست ئێرانەوە. کە بریتییە لە
ورووژانـدنی رەمـەکی مەزھەبی. لەو بڕوایەدا بوو، کە رەمەکی مەزھەبی
پێگەیەکی ئاینی ھەمیشەیی بۆ دابین دەکات لەم وڵاتـە سەرەکییەی
ناوچەکەدا، وەک قـووڵییەکی گرنگ بۆ دەوڵەتاـنی کەنـداو دەمێنـێتەوە.
ئێـران گـرەوەی لەسەر ئەوە کرد، کە عـێراق بکات بە پاشکـۆی خـۆی، لە
رێی میلیشیاکانەوە، کە لە (الحشد الشعـبی) ی پێکھاتووە، لە ھـاوشێوەی (الحرس
الپـوری: پاسدارانی شۆڕش) لێی دەڕوانن.کە لە ئێراندا بە راستی کۆنترۆڵی
دەسەڵاتیان کردووە.
حەشدی شەعـبی، کۆمەڵێک میلیشیای ئاینین، کە سەرکردەکانیان فەرمان لە
ئێرانـەوە وەردەگرن و بەرژەوەنـدی و داخوازییەکانی جـێبەجێ دەکەن و
دەپارێـزن. ئێران لەو قەناعەتەش دایە، کە ئەمە بەس نییە بۆ دەستگـرتن
بەسەر عـێراق و شیعەی عەرەبی عـێراقـدا، کە لە دژی راپەڕین و
خۆپێشاندانی ناڕەزایی سازدەکەن، لە دژی پرۆژەکەشی کە ھیچ ئاسۆیەکی
دیاریکراوی نییە. بەڵەگەش (مستەفـا کازمی) کە لە پێگەی سەرۆک وەزیرانی
عـێراق دایە. ئەگەرچی ئەم پیاوە بەربەرەکانی ئێران ناکا و بە ھەنـدێ
رێگا و کەناڵەوە، پەیوەنـدی لە گەڵیانـدا ھـەیە. بە دڵنیاییەوە کە
کارەکان بۆ پەرپرسانی ئێران بگەڕێنەوە و پێیان بکـرایە، مستەفـا کـازمی
لەو پێگەیەی ئێستای نەدەبـوو.
عێـراقی نەخۆش دەیەوێ نەخۆشییەکەی چارەسەر بکا. بەر لە ھەموو شتێک
دەزانێ کە نەخۆشە، دەشزانێ کە یەکەمین ھەنگاو، ھەنگاو و بە ھەنگاو
گەڕانەوەی بوونی و دامەزراوە عێراقـییەکانە. بێ ئەوەی پەنا بۆ
توندوتیژی بەرێت لەگەڵ حەشدی شەعبی، کە لەوە زیـاتر نییە، کە میـنێکی
ئـێرانییە بە تەنگـەی عـێراقـەوە.
عـێراق ھەنـدێ ئومیدی ھـەیە.. بابـزانین ئایـا لەسەر زەوی راستـیدا
دێتەدی، ئەویش ئەرێنییەکانی دوای ھەڵـبژاردنە دەستوورییەکانە، کە
بڕیـار وایە لە مانگی (یـۆنیـۆ) ی (٢٠٢١)دا بکریت. ئایا ئەو کـاتە
دەکـرێ عـێراق بگەڕێتەوە و لەو نەخـۆشیـیانە رزگـاری ببێت، کە لە
ئێرانـەوە بـۆی گوازراوەتەوە. کە ھەریەکە لە بەڕێـوەبەڕێتی جۆرج بۆشی
کوڕ و بـاراک ئۆبـاما بەشدارییان لە بڵاوکردنەوەیـدا کرد.
لە عـێراقـدا، بیرۆکەی رزگاربوون لە چەکدارنی میلیشیایی و مەزھەبی، لە
بەرژەوەندی چەکـداری دەوڵەتی دا، لە پەرە سەنـدن دایـە.
سـوریا و لوبنـان نوقـمی نەخۆشییەکانیان بـوونە، کە لە لایـەن
ئێرانـەوە تێر خـۆراک دەکـرێن، لە میانـەی سیاسەتێک بـۆ لەنـاوبـردنی
یەکجـاری ئەم دوو دەوڵـەتە. ئێران پشتگیری لە مانەوەی رژێـمی کەمایەتی
مایەپـووچی سوریا دەکا. کە بە ھیچ کلۆجێک داھـاتووی نییە، تەنھا ئەوە
نەبێت کە بە یەکجاری ھەڵـبوەشێنرێتـەوە.
لە لوبنان دا، دەوڵەتێک نییە کە لە ژیانـدا بوونی ھەبێ. ئێران سوورە
لەسەر ئەوەی، وەکو وەرقەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی ئێستای
ئەمریکا بەکاری بھێنێت.
بارودۆخی لوبناـن لە ئاستێکی خـراپ دایـە. تا ئەو رادەیـەی کە لە سەرۆک
کۆمـاری لوبنـان (میشال عـۆن) یان پرسی، وڵات بەرەو کوێ دەچـێت؟
وتی:"بێگومـان بەرەو دۆزەخ دەچـین" لە راستـیدا دامەزراوەکانی دەوڵـەتی
لوبنان لاواز و بێ دەسەڵاتـن.
نازانرێت ئایا لە لوبناندا شتێک دەمێنێت. دوای ئەوەی کە ئێران وێرانە
کرد. ئێران لەو بڕوایەدایە بە دەستھـێنانی سەرکەوتن بەسەر لوبنانـدا،
بەسەر ئەم وڵاتـە بچووکـەدا، دەیخاتە دۆخ و ھەڵـوێستێکی باشترەوە، لە
ھەر گـفتوگـۆیەک لەگـەڵ ئەمریکـا دا.
ئەی دەربـارەی نەخـۆشی ئێستای تورکیا؟ ئەم نەخـۆشە لەو بـڕوایە دایـە،
کە رۆڵی داھـاتووی لە ناوچەکەدا دەبێت، دەـتوانێت سوود لە نەخۆشییەکانی
دەوڵەتـانی تر وەربگرێ. کێشەی ئەم نەخۆشە، کە بوونی لە سوریادا بە لاوە
بنێین، نەیتوانیوە کە پەیوەندییەکی ئاسایی لەگەڵ ھیچ لایەنێکی ناوچەیی
دا بنیات بنێ. نازانێ کە دەبێت لە چی سنوورێکـدا دەبێ لێی بوەستێ.
لەوانەیە کێشەی سەرەکی ئەوەبێ،نـازانێ کە ئەزموونێکئ سەرکەوتووی نییە،
تا پێشکەشی دەوڵەتانی تری بکا. ئەردۆگان چوو بۆ لیبیا، دەتـوانێ چی
پێشکەش بکا..؟ تورکیا چی رۆڵـێکی لە لیبیادا ھـەیە..؟ لەو رۆڵە زیاتر
کە لیبییەکان و ناوچەکانی لیبیای لە یەکتری دابڕین و یارمەتی رێکخراوە
چەکدارە تونـدڕەوە بەکرێگـیراوکان بـدا؟
تورکیا لە جیاتی ئەوەی کە ببێ بە ھاوسێیەکی باشی یۆنـان و قوبـرس، کەچی
گێچەڵ بەم دوو دەوڵتە بێوەی و ئارامە دەکا، کە بەرپرسەکانیان لە پێناوی
داھاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکانیان، لە چوارچێوەی یەکـێتی ئەوروپاـدا
ھەوڵـدەدەن.
یەکێتی ئەوروپا، یارمەتی یۆنان و تورکیای دا، بۆ ئەوەی کە کێشەی قووڵی
ئابووریان تێپەڕێنن. بەڵام تورکیا بێ ئەمەک دەچوو، رەتی دەکاتەوە کە بە
دروستی رەفـتار بکا. لە جیاتی ئەوەی کە لە زۆر بواری جیاوازدا، سوودیان
لێ وەربگرێ. کەچی پەنای بۆ گێچەڵکردن و ئـاژاوە نانەوە ورووژانـدن و
سازش نەـکردن بـردووە.
دەکـرێ (ئایـا سۆفـیا) بکرێتە مزگەوتێکی تری ئیستانبوڵ. کە (ئایـا
سۆفـیا) کاتـەدرائی بوو دوایش کرا بە مۆزەخانە.. بەڵام لە دوای ئەمە چی
تر؟ لە ورووژاندنی ئەم ھەستە چی سوودێکی ئاینی وەردەگرێ لە لای ھەندێ
خەڵکی سادەی تورکیا نەبێ ؟ لە ھەموو ئەمانە گرنگـتر.. تاکـەی ئەمە
درێـژەی دەبێـت؟
ئایا رەجەب تەیب ئەردۆگان لەو بـڕوایە دایە، کە ئەو ھـەل و کاتـانە بۆ
گەڕانەوەی متمانە بە پارەی تورکی (لیرە) دەقـۆزێتەوە. کە رۆژ لە دوای
رۆژ لە دابەزین دایە.
دوو نەخـۆش ناتـوانن نەخـۆشی سێـیەم چارەسەر بکـەن. دەبێ ھەر نەخـۆشێ
یەکەم جار چارەسەری نەخـۆشییەکانی خۆی بکـا.
ئێران پێویستی بەوە ھەیە، کە بگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتێکی ئاسایی. ئەوەی
لەسەر ئێران پێویستە، ھەر ئەوەش لەسەر تورکیا پێـویستە.
نەخـۆش نەخـۆشی پێ چارەسەر ناکـرێت. ئەوپـەری کە بتوانێـت بیکات،
ئەوەیـە کە نەخۆشییەکان بگوازێتەوە. ئەمە ئەوەیە کە ئێران دەیکا.. ئەمە
ئەوەیە کە تورکیا لە ناوچەکەدا دەیکا.
____________________________________
سەرچاوە:
www.middle-east-online.com/%D9%85%D8%B1%D9%8A%D8%B6%D8%A7%D9%86-%D9%8A%D8%B1%D9%8A%D8%AF%D8%A7%D9%86-%D9%85%D8%B9%D8%A7%D9%84%D8%AC%D8%A9-%D9%85%D8%B1%D9%8A%D8%B6-%D8%AB%D8%A7%D9%84%D8%AB
٢٤\٩\٢٠٢٠
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|