١- ڕاناو
هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ک له‌ده‌فته‌ره سیخناخه‌که‌ی ئه‌م ته‌مه‌نه‌م هه‌ڵده‌یته‌وه له‌سوچێک و قوژبنێک و له‌پشت یاڵی به‌یانێکا ئه‌ی خۆرهه‌تاو ئۆغریشت گه‌ر کردبێ له‌دێڕێکا له‌مابه‌ینی دوو که‌وانی داخراوا له‌دوای هه‌ناسه‌دانی فاریزه‌و له‌په‌راوێزی ته‌فسیری ووشه‌کانا وه‌ک ڕاناوی که‌سی دووه‌م دووه‌می تاک بێ گومانم ، هه‌ر دێیته‌وه.
٢- نووسه‌ری گه‌نده‌ڵ
تۆی موعه‌لیم له‌مه‌دره‌سه‌ی پێچ و په‌نای گفت و گۆدا تۆی بێ میسال له‌ئه‌زمونی نیفاق و وه‌هم و درۆدا
تۆیه‌ک له‌هه‌ڵماتی قوڕی به‌رژه‌وه‌ندی خڕ کراوی تۆیه‌ک،له هه‌موو ده‌هرێکا چه‌رچییه‌کی عه‌قڵی باوی
سانه وه‌ک قه‌له‌باچکه‌یه‌ک بفڕی به‌ئاسمانی ژینا سانه له‌کوێ لاکێ هه‌بێ بۆ تۆ،ئاهه‌نگ بێ له‌شینا
ئه‌ی لێزانی بێ ئه‌ندازه له‌بیردۆزی شوێن و کاتا زۆرزانترین ئه‌ندازیار له‌تان و پۆی سه‌راباتا
جه‌خار به‌گوڵ ئه‌شوبهێنی و جه‌رده به‌سه‌رقه‌تاری ڕێ ته‌م ،تریفه‌ی ماهی تابان جه‌هه‌نه‌م به‌جیهانی نوێ
چۆنه له‌تۆفانی شه‌رما تاهه‌نوکه نغرۆ نه‌بووی باوه‌جو تۆ به‌ڕێکه‌وتیش هه‌رگیز به‌لای شه‌رما نه‌چووی
پێم بڵێ تۆ‌و سۆزانیه‌ک کامتان له‌کامتان باشترن له‌به‌ر ئاوێنه‌ی حورمه‌تا کامه‌تان ووردو خاشترن
له‌من پرسن ئه‌ڵێم نه‌نگه تۆ بگه‌یته ئاستی کۆشی ئه‌و که‌جۆشی له‌ش ئه‌فرۆشێ تۆ له‌جه‌سته‌ت هۆش و جۆشی
ئه‌ی بۆقه‌که‌ی له‌سه‌روه‌ختی ته‌نگانه‌یا ، ڕه‌نگ نادیار تاسه‌ر وه‌ها بزر نابی له‌کامێره‌ی چاوی ڕۆژگار.
|