په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٧\٢٠١٩

  دوو پارچە هۆنراوە.

ئەرسەلان مەحمود

    شتێكت پێدەڵێم.
بەم
هەموووووو
ڕەنگداااانی عیشقەوە،
دەتەوێ شەبەنگێك لەماناااااااا،
بخەیتە ڕستەی چجۆرە
ئاوابوونێكە
وە؟!

بەردەوام
بۆشاااااییەك،
هەمیشە مەودایەك، فاسیلەیەك،
نازانم دەی دەبا‌ شتێك هەر هەبێ‌ لەنێوانماندا،
چێژی ژیانكردن لەئەزمونكردنی تایبتمەندیەكاندایە،
هەڵەیە عاشقەكان هەردەم دەمیان لەدەمی
یەكترداو، دەستیان لەناو دەست
یەكتردااااااا
بێێێت!!

هەرێزی
ئەم شنانەوەیە لەبا،
لەكارێزێكەوە نەهاتووە، تا بمانباتەوە سەر
جۆبارێك لەڕژانە ژیان”مرۆڤ مەحكومە بەئازادی”،
ئەوەی دەبێتە بكوژی ئازادی، عەشق نیە،
كاڵیبونەوە خودە
لەخۆیدا!

ئەوەی
ونە لەتۆۆۆۆۆۆۆ،
منننن نیم، خۆتیت لەخۆۆۆۆ!
هەڵەی هەرە گەورەی عاشق ئەوەیە:
مەعشوقەكەی بخااتە زیندانە
تاك و تەراكەی
دڵیەوە!

نا
سروشتیبوونی
هەر شتێێێێێێێێێێك،
دەشێت بخرێتەوە یا بگەڕێندرێتەوە
سەر دۆخە ئاسایی و، سروشتییەكەی جارااااااانی،
بەڵام وێرانكردنی تایبەتمەندییەكانی هەر مرۆڤێك
لەژێر هەر ناوێكدابێ‌، چێژی تیایدااا
دەخنكێنێێێێێێێێێێ
نێێێئئئئئئێێێ
ت!

ئەوەی
لەهەر شتێكداااااااااااااا هەیە،
لەخۆیەوە نەخوڵقاوە، لێگەڕێ‌
بژییم!
____________________________
مرۆڤ، مەحكومە بە ئازادیی'' (سارتەر).

 
  هەرمان.
ئەوەی
بییەوێ‌ بێدەنگی تۆمار بكات!
دەبێ‌ گەرد بە گەردی تاریكی
نوسیبێتەوە!

دەبێ
پەڕ بە پەڕی
شەوگاری هەڵدابێتەوەو،
لەدوتوێی پەرتوكە پەڕپوتەكەی بوون و،
نەبووندا، تڕوهاتی ڕۆناكی
یاداشتكرد
بێت!

دەبێ‌
كیمیای
وشەو، فیزیای پەژارە،
وەنەوشەی زمانی نەهاڕیبێت!
دەبێ‌ دەرد بیكردبێتە سەرداری
بێێێێێێێدەگی
دەرد!

ئاوایە
لۆژیكی هەرمان،
ئاواااااااایە ڕەچە
شكێنی!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 



 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک