١١\٦\٢٠٢١
دوو پارچە
هۆنراوە.

نەجم
خەتاوی |

و:
ئەحمەد رهجەب |
سەردان
کاتێک دە ساڵان بووم
پوورم ھەڵێگرتم*
بەرەو دۆڵی نەجەف**
و
لەوێ
لە لای گۆری باپیرم
لەو نیوەرۆیە
لە ئابدا
دۆڵەکە زور گەورە دیار بوو
ترسناک و
گۆرەکان بە بێ کۆتایی
چۆڵ و بێ رەنگن
پورم رەشپۆشە
گریان و واوەیلایەتی
منیش ئاو دەرێژم***
بۆ ئەوەی گۆرەکە تەڕکەم
روحی باپیرم ئاسوودە بێت
لەو نیوەرۆیە
لە ئابدا.
__________________________________________
*
بردمی.
**
دۆڵێکی بەناوبانگە
دەکەوێتەی خوارووی پارێزگای نەجەف.
***
ئاوڕشێن بۆ
فێنکبوونەوە.
لەیەکچوون.
لە ھەموو چاخەکان و
لە ھەموو زەمەنەکاندا
خوێری و سپلە و
گەوادەکان و
بکوژەکان
وەک یەکن*
و
ئەگەرچی جیاوازن
لە رەنگ و
تام و
بۆن.
__________________________________________
*
لەیەکدەچن.
٧\٦\٢٠٢١
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|