په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٣\٢٠١٣

دوو پەنابەری دیپۆرتکراوە گیان لەدەست دەدەن.

 


بە پێی ئەو هەواڵانەی بە دەستی لقی کوردستانی فیدراسیۆن گەیشتوە هەردوو پەنابەری دیۆرتکراو (ب.م، ع.ف)لە دوو ڕووداوی جیادا چەند هەفتەی ڕابردوو گیانیان لەدەستدا.

هەروەها ئەوەش پشت راستکرایەوە کە پەنابەری دیپۆرتکراو "ب.م لە بەریتانیاوە سالی ٢٠١٠ دیپۆرتی ئیتالیا دەکریتەوەو پاشان بۆ کوردستان، بەو هۆیەوە باری دەروونی تێک دەچیت ، لەهەفتەی رابردوودا لە ناو ماڵی خۆیان ئاگر لەجەستەی خۆی بەر دەدات و گیان لەدەست دەدات".


ب.م "تەمەنی ٣٢ ساڵە و لە خۆپێشاندانەکانی فیدراسیۆنی لە کوردستان بۆ خواستی قەرەبووکردنەوەی دیپۆرتکراوەکان و دژ بە رێکەوتننامەکانی حکومەتی هەرێم بەحکومەتەکانی ئەوروپا بەژیانی پەنابەرانەوە چالاکانە بەشداری دەکات".


بە پێی ئەو زانیاریانەی بە فیدراسیۆن گەیشتو ە"ب.م زۆر ئەمەلی هەبووە پاش دیپۆرتکردنەوەی قەرەبووبکرێنەوە و لەدەست کورتی و هەژاریی رزگاری بێت، بەڵام بە داخەوە ئاواتەکەی نەهاتە دی وچووەڕیزی قوربانییەکی دیکەی سیاسەتی نامرۆڤانەی حکومەتەکانی ئەوروپا وهاوکاری حکومەتی هەرێم بۆ ئەو سیاسەتە چەوتە".


هەروەها لقی کوردستانی فیدراسیۆن ئاگادار کراوەتەوە کە پەنابەرێکی دیکەی دیپۆرتکراوە (ع.ف) "پاش ئەوەی لە مانگی دووی ئەمساڵدا دیپۆرتی کوردستان دەکرێتەوە بە هۆکارێکی نادیار دەکوژرێت".


ئاری جەلال لە لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕایگەیاند" ئێمە وێراوی دەربرینی ناڕەحەتی خۆمان لەمەرگی ئەو دوو هاولاتیە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گشت کەسوکارو دۆستانییان دەکەین".


ئاری ئەوەشی گوت" کاتی ئەوە هاتووە دیپۆرتکراوەکان و کەسوکاریان لە کوردستان، دەنگی نارەزایەتی دەربڕن بۆ سیاسەتی حکومه‌تی هه‌رێم له‌هاوکاریکردنیدا بۆ ناردنه‌وه‌ی پەنابەران ، تا حکومەت ناچارکەن بە وازهێنان لەم سیاسەتە، تەواوی ئەو ڕێکەوتن و هاوکاریانە ڕابگرێت کە بە ژیان پەنابەرانەوە واژۆیان کردوە، هیچ پەنابەرێکی بە زۆر نێراوە وەرنەگرنەوەو خواستی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان جێبەجێبکەن.".

 

١١\٣\٢٠١٣ - سلێمانی

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک