٢\٩\٢٠١٠
دوو پەنابەری کورد
لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دیپۆرت لە زیندان هەڵهاتن.
بەریتانیا :گرتووخانەکانی کامسفیلد هاوس
2-9-2010:
ووشیار پەنابەری کوردی عێراقی لە گرتووخانەی کامسفیلد هاوس لە شاری
ئۆکسفۆرد بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"ئەمشەو کاتژمێر 10 بە کاتی
لەندەن دوو پەنابەری کوردی عێراقی لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە خراپی
ڕەوشی زیندانیەکان و لە بەرمەترسی بەزۆر ناردنەوەیان بۆ بەغدا لە
زیندان هەڵهاتن".
ووشیار ئەوەشی ووت"تا ئێستا کۆپتەرەکانی حکومەتی بەریتانیا بەسەرماندا
دەسۆرینەوە و چارەنووسی ئەو دوو پەنابەرە کوردە نادیارە".
هەروەها ووشیار ووتیشی"بەرپرسیاریتی سەلامەتی ئەو دوو پەنابەرە کوردە
لە ئەستۆی حکومەتی بەریتانیاو عێراقیەیە پێویستە حکومەتی هەرێم
هەڵویستی خۆی ڕاشکاوانە بەرامبەر بەو دۆخە ڕاگەیەنێ کە ڕووبەرووی ئێمە
بۆتەوە، ئێمە هەموو لە بارێکی ناڕەحەتدا ژیان بەسەر دەبەین" .
2\9\2010
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|