په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١٢\٢٠١٠

پشتیوانی که‌مپین لە زانکۆی سه‌لاحه‌دین.



دوێنێ لە چالاکی کۆکردنی1015ئیمزای خوێندکاران لە زانکۆی سلیمانی، ئیمڕۆ خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین هاتنە مەیدان و پشتیوانی خۆیان بۆ داخوازی کەمپینی(ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن)کرد.


خوێندکار عەدنان ئەحمەد رایگەیان: سبەی هەوڵدەدەین لەتەواوی زانکۆ بۆ ماوەی3دەقە وەک سمبولێک بۆ هاوپشتیمان لە سێ بەشەکەی کوردستان کە لە مافی خوێندن بە زمانی دایک بێبەشن، رێکبخەین.


ئێمە چالاکییەکەی مەدەنی بۆ بەرگری لە سەرەتاییترین مافی ئینسانی رێکدەخەین.


لەلایەکی ترەوە لە کۆتایی هەفتە دوو شاندی جیاواز رێکدەخەین بۆ سەردانی رێکخراو لایەنەکانی کوردستانی رۆژهەڵات و ئومێدمان وایە ئەوانیش لەناو کوردستان دەستبکەن بە چالاکی گەرموگوڕ بۆ مافە سەرەتاییەکەیان.


ئێمە ئێستا وەک بڵێ مێژوو بۆ هاوسەنگی بگەڕێ و تۆڵەی خۆی لە ستەمکاران دەکاتەوە: هەر سێ وڵاتی(تورکیا، ئیران و سوریا) لەناو کێشەو گرفتی ناعەداڵەتی کۆمەڵایەتی و چەوساندنەوەی گەلان و ئەقڵییەتی ئەپارتەهایدو مەزهەبی نغرۆ بوون و بۆگەنییان مرۆڤ گێژدەکات و لەولاوە گەلێکی ژێردەستەیان بە حوکمی جیوپۆلیتیکی شوێنەکەی، بووە بە دڵی زیندووی تازەگەری و ویژدانی مرۆڤایەتی لە مێژووی ناوچەکە، چما لە سەدەی هەژدە پەنگمان خواردووە...سەردەمی ئەوەی تازە بە تازە هاواری برایەتی و یەکسانی بکەین.


کەمپینی هه‌ر ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن
21\12\2010

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------


 

پشتیوانی لە شارۆچکه‌ی رزگاری و زانکۆی سلێمانی.


دەست بە هەڵمەتی ئیمزاکۆکردن کرا.


بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە داخوازی کەمپینی(هه‌ر ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن)، عەدنان ئەحمەد (خوێندکاری بەشی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی سلیمانی) رایگەیاند: ئیمڕۆ پێکەوە لەگەل خوێندکاران (هەردی ئیبراهیم) و (سەرکەوت حوسێن) دەستمانکرد بە هەڵمەتی ئیمزاکۆکرن. تا ئێستا 115ئیمزامان کۆکردووە و سبەی درێژەی پێدەدەین. لە رۆژی چوارشەمە سەردانی بەرپرسانی زانکۆ دەکەین و نیازمان وایە بە کۆمەڵ بۆ ماوەی سێ دەقە وەک هێمایەک بۆ باکوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان، قەڵەم بەرزڕابگیرین.

لە لایەکیترەوە لە رۆژانی داهاتوو سەرپەرشتیارانی کەمپین لە سلیمانی بە مەبەستی بەهێزکردن و بەرفراوانکردنی کارو چالاکییەکان، سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن.

شایانی باسە دوێنی حیزبی شیوعی کوردستان لە شارۆچکه‌ی رزگاری پشتیوانی خۆی بۆ کەمپین راگەیاند.

 


کەمپینی هه‌ر ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن
20\12\2010