په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٥\٢٠١٧

  دوو رۆژ لە ئەستەمبووڵ

 

نەژاد عەزیز سورمێ

ئەستەمبووڵ
ئەو ئەستەمبووڵە نەبوو
(نالی) و (پیرەمێرد) و (حاجی) لێ بوو..
ئەو شارەی ئێستا
بە باڵەخانەی بەرزو منارەی مزگەوتەکانی
لە نەخشی مافوور دەچێ
بە سام، بژوێن..
گەش لە رەنگی ئاگر
ئینجانەکانی بەری ڕۆژئاوای،
گوڵی رۆژھەڵاتی تیا دەدرەوشێنەوە..


ئێمە کۆمەڵێک بووین..
ئەوانیش کۆمەڵێک..
ھۆڵی کۆبوونەوە
ھۆڵێکی خۆش بوو
ھەرچەندە بۆت نەبوو جگەرەی لێ بکێشی،
بەڵام ماسک و رووبەندی تێدا یاساغ نەبوو!
باسی مێژوویان کرد،
باسی مێژوومان کرد..
باسی جوغرافیامان کرد،
باسی جوغرافیایان کرد..
بە کەیفی ئێمە پەیڤین..
کە گەڕاینەوە
ئەوەی لە بیرم نەچووبێتەوە
(باران)ی نەرمی ئێواران و
دیمەنی ئەو منداڵە کوردەی
سەرنووسەری (زەمان) لە تافی لاویدا بیستبووی،
لەسەر ئەوەی لە خەودا بە کوردی قسەی کردووە
لە لایەن دادگای دادپەروەرەوە قبوڵ نەکراوە!
بەداخەوە ئەمجارە
پێڕانەگەیشتین قەرەجە فاڵگرەوەکان ببینین
دوو رۆژ بوو،
پێڕانەگەیشتین
بە دۆستەکانمان بڵێین
دڵ چاک دەکرێتەوە، پینە ناکرێ..


١٨\١\٢٠١٠

ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک