په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

             دوڕ و یاقوت.
            بەپێنجکردنى هۆنراوەکەى کوردى.

کامیل ژیر

لەناکاوا دڵى پێکام وەکو کارى ستەمکارێ
بەژانى تیرى پەیکانى خرۆشا سەرجەمى شارێ
دەسا یارانى هاودەردم وەکو من تووشى ئازارێ
ئەمان مردم عیلاجێ سا لەڕێى پیغەمبەرا چارێ
ویساڵ یا قەتڵ یا تەسکین لەهەرسێ بۆمبکەن کارێ
      *     *     *
لەڕێگەیدا روا چاوم بەپێى گفت و لەسەر وادەى
گومانى نائومێدی پێم ئەڵێ بێهوودە ئامادەى
بەڵێنى ئاگر و ئاوە کە ئەو سوارێک و تۆ پیادەى
ئەوەند سووتاوم ئەسڵا تابى فریادم نەما سادەى
رەفیقان نیوەسووتن ئێوە نامەرد عەرزە هاوارێ

      *     *     *
سەرێکم بوو پڕى ئاهەنگى گەشبینى و کەشى روونى
کەلاوەى چۆلڕ و تاریک و خەراباتە بەبێ بوونى
کەساس و دەستەوستان و زەبوونێکم لەدواى چوونى
لەکونجى سینە دەنگى ئاى و ئۆى دڵ دێ بەمەحزوونى
وێرانبآ نەمدى ساتآ لێینەیەت ناڵەى بریندارێ

      *     *     *
کەسێ وەک من نەپێکرابێ ئەڵێ ئەم مەردە بۆچى مرد
لەبەرچى وا بەئاسانى گوڵێ هات و دڵێکى برد
شەهیدێکى شکۆدارم مەڵێن رۆیى بەئەستۆى ورد
ئەلاى هەرکەس ئەچم مەنعم ئەکا خۆت بۆچى رسواکرد
درێخ بۆ حالڕ زانێ رەبى تووشم بێنى بیمارێ

      *     *     *
کەپەروانە بەبێ پەروا لەئاگر بێسلڕ و باکە
ئەڵێ مردن کە چارەمبێ لەپێناوا بچم چاکە
لەدووى شۆخێکە ئەم مەردەش فیداکارێکى بێباکە
لەژێر بارى خەما وا شانى سەبرم رێشە ئێستاکە
فیراقى یار لەبەر ئاخر شەڕى لێمبۆتە سەربارێ

      *     *     *
کەنێچیرێ بەخواستى خۆى لەڕێدا هاتە هێڵى رێت
پەریزادێ فریشتانە سەرى هاوردە ماڵ و جێت
نەنۆشى شەربەتى زارى مرۆڤێکى لەریزى شێت
سەبا یارانى مەجلیس گەر هەواڵى من ئەپرسن لێت
بڵێ کێشایە مەیخانە دووچاوى بێچوە عەیارێ

      *     *     *
بەڕێکەوتیش بەرامبەر من نەبوو سۆز و وەفاو خاتر
هەتا خۆمبایە بەر نوورى ئەبوومە کۆى گڕى زیاتر
لەئەنجامى سکاڵادا وتى ئۆخەى دەسا چاتر
لەنەزعا پێیئەڵێم قوربان جەفا بەسبێ ئەڵێ کافر
ئەمە چیتدیگە تۆ سەگمەرگە کارم ماگەپێت جارێ

      *     *     *
وشەى سوارم لەزێڕى خاو کراسێکى لەبەرکردى
شەدەى زیوو کڵاوو تاجى ئەڵماسى لەسەرکردى
چ بەدکارێ بەئاسانى لەخشتە و ڕێڕەوى بردى
دوڕو یاقوت ئەبارێ لەم کەلامە شیرینەى کوردى
خوا ساکوا لەدنیادا قەدرزانێ خڕیدارێ.

 

jeerkamil@yahoo.com