دووڕوویی ده‌زگای
راگه‌یاندن و نووسه‌رانی یه‌کێتی!

موحسین که‌ریم
دوای جیابونه‌وه‌ی نه‌وشیروان له یه‌کێتی و پێکهنانی لیستی سه‌ربه‌خۆ
و بردنی به‌شێکی به‌رچاو له ده‌نگه‌کانی یه‌کێتی، سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی
ده‌ستی ده‌زگای راگه‌یاندن و نوسه‌ره‌کانی خۆی ئاوه‌ڵاکردوه بۆ هه‌ڵماڵینی
رابردووی خوێناوی نه‌وشیروان. یه‌کێک له‌وانه‌ی باسی له‌وه کردوه که
نه‌وشیروان به‌ده‌ستی خۆی دیلی کوشتوه، مه‌لا به‌ختیاره. ئازاد
جوندیانیش نه‌وشیروان و گروپه‌که‌ی به‌سه‌رچاوه‌ی کاره دزێوه‌کانی ناو
یه‌کێتی پێناسه ده‌کات. ئه‌مڕۆش 28/09/2009 له سه‌ر ماڵپه‌ڕی
PUK Media دوو وتارم خوێنده‌وه که به‌هه‌مان زمان
نوسرابوون. یه‌کێکیان نوسینێکی به‌ختیار شاخی بوو به‌ناوی"
وشه‌ی ره‌ش و رابردووی سوور " که به‌مجۆره
قسه ده‌کات:"... ئه‌وانه که ئه‌مریکا به نموونه ده‌هێننه‌وه( مه‌به‌ستی
کۆمپانیای ووشه‌یه)... ته‌مه‌ننا ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وێ یاسا سه‌روه‌ر
بێت و هه‌موو که‌س مافی پارێزراو بێت و... ئایا خۆیان به‌وه قایل ده‌بن
هه‌ر به قانوونی ئه‌وێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیان بکرێت؟ له‌وێ له‌سه‌ر
کوشتنی مریشکێک که‌سێک به‌تاوانبار داده‌نرێت و زیندانی ده‌کرێت ئاخۆ
ئه‌وانه‌ی له رابردوودا مرۆڤ کوشتن و ئاو خواردنه‌وه لایان وه‌ک
یه‌ک بووه به‌پێی هه‌مان یاسا چ سزایه‌ک وه‌رده‌گرن؟...
ئه‌وان که له ئاست ئه‌م پرسیاره‌مدا دۆش داده‌مێنن و ددان جیڕ ده‌که‌نه‌وه
و به هه‌موو قسه‌یه‌ک که دژی بۆچوونه‌کانیان بێت ده‌سکی ده‌مانچه‌کانیان
ده‌گووشن و له بۆڵه‌وه ده‌ڵێن "ئه‌م ده‌مه‌و ئه‌شکێنین" ئاخۆ
به‌رامبه‌ر یه‌کێک هه‌ڵوبَستیان چی ده‌بێت که هه‌وڵ بدات په‌رده ره‌شه‌که
له‌سه‌ر رابووردوویان لابدات و سیمای خوێناوییان پێشانی خه‌ڵک بدات و
به خه‌ڵکه‌که بڵێت: هاووڵاتی ئازیز ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خۆی لێ کردوویت به
فریشته درۆ ده‌کات و رابردووی پڕه له کوشتن و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ؟"(
هێڵه‌کانی ته‌ئکید هی منن).
جه‌مال عه‌بدوڵا‌ی نووسه‌ری ده‌رباری یه‌کێتی وده‌سه‌ڵاتیش که دوای ره‌شه‌کوژیه‌که‌ی
ئه‌ندام وهه‌ڵسوڕاوانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه‌و
به سه‌رکردایه‌تی نه‌وشیروان له ساڵی 2000دا، بۆگه‌ناوی پڕوپاگه‌نده‌ی
دژی کۆمۆنیستی بڵاو ده‌کرده‌وه‌و به‌رگری له‌و تاوانه‌ی نه‌وشیروان و
یه‌کێتی ده‌کرد، ئێستا هه‌مان رووداو وه‌کو یه‌کێک له به‌ڵگه‌کانی
تاوانی نه‌وشیروان مسته‌فا له گۆڤاره‌که‌ی( گۆڤاری به‌ڵگه)دا بڵاو ده‌کاته‌وه.
مرۆڤ که ئه‌م هه‌موو پڕوپاگه‌ندانه‌ی له‌سه‌ر خوێنرێژیی و دڕنده‌یی
نه‌وشیروان( که من هیچ گومانێکم نیه له‌سه‌ر راست و دروستی‌یان، چونکه
مێژووی سیاسی نه‌وشیروان بۆ خه‌ڵکو بۆ لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان و
عێراقیش شاراوه نیه) له زمانی که‌سانێکه‌وه گوێ لێده‌بێت که تا چه‌ندساڵ
له‌مه‌وبه‌ر به سه‌رکرده‌و رابه‌ری خۆیان زانیوه‌و یان لانی که‌م نه‌وشیروان
دووه‌م که‌سی بڕیار به‌ده‌ست وجێبه‌جێکه‌ری ناو حیزبه‌که‌یان بوه، ئه‌وه‌ی
بۆ ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م نه‌یاره تازانه‌ی نه‌وشیروان چه‌نده درۆزن
و نانخۆری به‌نرخی رۆژن! پرسیارێکی ساده که ده‌بێ یه‌کێتی و ئه‌و
سیاسه‌تمه‌دارو نووسه‌رانه‌ی یه‌کێتی وه‌ڵامی بده‌نه‌وه ئه‌وه‌یه که
ئایا چ وای له یه‌کێتی کرد بۆماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ که‌سێک که
خۆتان به به‌رپرسی چه‌ندین تاوانی کوشتنی ده‌زانن و ده‌ڵێن مرۆڤ کوشتن
و ئاوخواردنه‌وه‌ی لا وه‌کو یه‌که، وه‌کو که‌سی دوه‌می حیزبه‌که‌تان
قبوڵ بکه‌ن!؟ نه‌وشیروان ته‌نانه‌ت یه‌کێک نه‌بوه له سه‌رکرده‌کانی
حیزبه‌که‌تان به‌ڵکو له ماوه‌ی ئه‌و 30 ساڵه‌دا به‌رده‌وام که‌سی دوه‌م
بوه دوای تاڵه‌بانی سکرتێرتان و ته‌نانه‌ت زۆرجار به سکرتێری دوباره
ناوتان بردوه‌و تاڵه‌بانیش وه‌کو نیشانه‌ی رێز به کاکه نه‌وه ناوی
ده‌برد!
ئه‌گه‌ر ئێمه‌و ئازادیخوازانی کوردستان ئه‌وه‌تان لێ قبووڵ بکه‌ین که
ئێوه، واته هه‌موو ئه‌وانه‌تان که ئێستا له‌پاڵ تاڵه‌بانیداو دژ به
نه‌وشیروان ده‌دوێن، پاکیزه‌ن و له هه‌موو تاوانه‌کانی یه‌کێتی ده‌رهه‌ق
به خه‌ڵکی نارازی و نه‌یارتان، ده‌رهه‌ق به لایه‌نه سیاسیه‌کانی
کوردستان و ده‌رهه‌ق به کوشتاری دڕندانه‌ی دیله‌کانی حیزبی شیوعی و ئه‌ندامانی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بێبه‌رین، ئه‌ی چۆن ئه‌و بێده‌نگیه‌تان به‌رامبه‌ر
به‌و تاوانه لێ قبوڵ بکه‌ین که به‌ناوی حیزبه‌که‌ی ئێوه‌وه کراوه و
له‌سه‌ر مێژووی ئێوه‌و حیزبه‌که‌تان نوسراوه‌و تائێستاش ئاماده نین به
راشکاوی و به‌جورئه‌ته‌وه ئه‌و بێبه‌ریبونه‌ی خۆتان رابگه‌یه‌نن و
داوای لێبوردن له قوربانیه‌کان بکه‌ن!؟ بۆچی تا 2-3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
و تا کاتێک مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی کورسی ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆڵی سامانی یه‌کێتی
گه‌رم نه‌بوو بوو وه هێشتا نه‌وشیروان ئاماده‌بوو له‌دوای تاڵه‌بانیه‌وه
بوه‌ستێ، "کاکه نه‌وه" ویردی سه‌رزمانی تاڵه‌بانی بوو!؟ ده‌کرێ
تاوانبارێکی ئاوا که هه‌ر به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌و دانپیانانانه‌ی خۆتان
ده‌بوایه هه‌رئه‌وکاته‌ی له‌ناو ئێوه‌دا بوو دادگایی بکرێ و بخرێته
زیندانه‌وه، که‌چی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵ جێگری سکرتێره‌که‌تان
بێت!؟ ئه‌مه‌ش له‌یه‌ک وه‌ڵام زیاتر هه‌ڵناگرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که
حیزبه‌که‌تان تا ئه‌وکاته‌ی نه‌وشیروان تێیدا کاری کردوه هیچ کێشه‌یه‌کی
له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانکاری و مرۆڤکوژیه‌ی نه‌وشیرواندا نه‌بوه‌و له‌راستیدا
ئه‌و کاره‌ی نه‌وشیروان کردویه‌تی سیاسه‌تی ئه‌سڵی و پیاده‌کراوی حیزبه‌که‌تان
بووه له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی نه‌یارو لایه‌نه سیاسیه نه‌یاره‌کانی
خۆتاندا، بۆیه نه‌وشیروانیش ئه‌و ماوه زۆره ئه‌و پله به‌رزه‌ی له‌نێوتاندا
هه‌بوه! یه‌که‌م که‌س که به‌رپرسی راسته‌وخۆی ئه‌و تاوانانه‌یه که
خۆتان ده‌ڵێن نه‌وشیروان ئه‌نجامی دوان، تاڵه‌بانی سکرتێری حیزبه‌که‌تانه،
چونکه هه‌م به‌رپرسی یه‌که‌می نه‌وشیروان بوه‌و هه‌م نه‌وشیروانیش
جێگری ئه‌وبووه. ناکرێ بێتاوانێکی مرۆڤدۆست بۆ چه‌ندین ساڵ
تاوانبارێکی مرۆڤ‌کوژ جێگری بێت، با هاورێیه‌تی زیاتر له 30 ساڵیان
خاتری ئێوه بێت! ئه‌مه به مێشکی قه‌لیشدا ناچێت!
له کۆتاییدا، ئێوه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن دادگای ئازادانه‌ی خه‌ڵکه‌وه
به‌ر لێبوردنی گشتیش بکه‌ون و له‌سه‌ر تاوانه‌کانی یه‌کێتی به‌رامبه‌ر
به خه‌ڵک و ئازادیخوازان و کوشتنی دیله‌کانی سه‌ر به لایه‌نه سیاسیه
نه‌یاره‌کانتان له‌گه‌ڵ نه‌وشیرواندا دادگایی نه‌کرێن، ئه‌وا لانی که‌م
به تۆمه‌تی '' شاردنه‌وه‌ی تاوان - سبق الاصرار '' دادگایی ده‌کرێن!
28/09/2009
|