دووروویی سیاسی و هه‌ڵته‌کاندنی به‌هاکانی کۆمه‌ڵگا.
ته‌واو له‌وه دڵنیام بکه که دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م - ده - دێڕه ده‌ست به جێ نامه‌که بدڕێنیت - هنری مۆرتن ستانلی 1841 - 1904 ئه‌و تاقه چه‌ند دێڕه‌ی دوای شه‌ست ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌م به ناو قاره‌مانه سیاسیی و نووسه‌ر و جۆڕنالیست و جه‌نگاوه‌ره‌دا دۆزرایه‌وه).
یه‌که‌م:- ئه‌و خه‌ڵکه ساکاره‌ی که پاش هه‌موو کۆڕێکی نهێنیی و حه‌ماسیانه‌ی دژه ده‌سه‌ڵات وه‌ک بلیمه‌تێکی چاو نه‌ترس و ئۆپۆزسیۆنێکی سیاسیی سه‌یری ئه‌که‌ن . دووه‌میش :- له ناو هه‌موو کۆڕێکی ئاشکرای پڕ مه‌دح و سه‌نای ده‌سه‌ڵات و هۆڵی نوخبه سیاسیه‌کانی ده‌وڵه‌ت که ئه‌مانیش به یه‌کێک له هه‌ره نووسه‌ر و سیاسیی و جه‌نگاوه‌ره پڕ وه‌لائه جدیه‌کانی مه‌مله‌که‌تی به‌ریتانیا ناوی تۆمار ئه‌که‌ن.
ئیتر هنری پڕ دووروویی سیاسیی بێ دیپلۆم و دوو ڕوو لێره‌وه ئه‌گاته لووتکه‌ی شۆهره‌تێکی وه‌همیی و هێدی هێدی له ڕێگای ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌ک سه‌رۆک وه‌فد ڕه‌وانه‌ی چه‌ندان ووڵات ئه‌کرێت له‌وانه له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی ئامریکادا بۆ سه‌رپه‌رشتیی چه‌ند قۆڵێکی شه‌ڕه‌کان و هاریکاریی کردنی لایه‌نگیرانی به‌ریتانیا جانتا ئه‌پێچێته‌وه و له‌وێ دوو خیانه‌تی نهێنی ساز ئه‌کات یه‌که‌میان جگه له‌وه‌ی وه‌ک ڕۆژنامه نووسێک به پێناسه‌ی ته‌زویر خۆی ئه‌ناسێنێت هاوکات هه‌ر به‌و ڕێبازه ئیزدیواجیه‌ش وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سوپایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌کرێت و دواجاریش هه‌ر به نهێنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئامریکیی مه‌یسه‌ر ئه‌کات ، هه‌موو ئه‌مانه‌ی باسیان ئه‌که‌ین وه‌ک ووتمان دوای نزیکی شه‌ست ساڵ به سه‌ر مه‌رگیدا ئاشکرا بوون ده‌نا بۆ کاتی خۆی نه‌ک هه‌ر له ئامریکا و به‌ریتانیا به‌ڵکوو له ووڵاتێکی وه‌ک - کۆنگۆ - شدا که له ژێره‌وه وه‌ک خوێن ڕێژێکی تاوانباری جه‌نگ و بازرگانی چه‌ک کاری ئه‌کرد به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ڕاپۆڕته‌کانیه‌وه بۆ عه‌رشی عوزما وه‌ک قاره‌مانێکی ئاشتی خواز و ڕێک خه‌ری بواری کۆمه‌ڵایه‌تیی و په‌پووله‌یه‌کی ئاشتیی و مرۆڤدۆستی هاریکار له‌وێش نازناوی - بۆلا ماتاری = چیا شکێن - ی له لایه‌ن ته‌واوی خه‌ڵکه ساکار و نه‌خوێنده‌واره‌که‌ی - کۆنگۆ - وه پێ به‌خشرابوو ، هنری له سه‌رجه‌می گه‌شته‌کانیدا بۆ ووڵاتانی ئافریکا به تایبه‌ت باشوور هه‌میشه به دوو شێوازی جوودا که لووتکه‌ی دووروویی سیاسین کاره چه‌په‌ڵه‌کانی خۆی ئه‌نجام ئه‌دا ، بۆ نموونه هه‌ر به بڕیاری ئه‌م تراژیدی ترین قه‌سابخانه‌ی کۆمه‌ڵکوژیی کوێرانه‌ی پڕ قین و که‌راهیه‌تی له ڕێگای گوولله باران کردنی سه‌دان ڕه‌ش پێستی سیڤڵه‌وه ساز ئه‌دا و له لا‌یه‌کی تریشه‌وه دیسان له حه‌ماسی ترین لێدوانی تۆمار کراودا بۆ خه‌ڵکی ئه‌وێ و ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا به تووندی و چاو به ئه‌شک ئیدانه‌ی ئه‌و کاره وه‌حشییه‌تگه‌رایانه‌ی ئه‌کرد و زۆرینه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌خسته پاڵ ئه‌و چه‌کداره شۆڕشگێڕانه‌ی که خوودی خۆی به دزییه‌وه چه‌کی پێ ئه‌فرۆشتن ، ئسلوبی دووروویی سیاسیی ئه‌م پیاوه هێند پڕ ئه‌زموون بوو ته‌نانه‌ت خوودی شۆرشگێڕه‌کانیش که‌م تا زۆر بڕوایان پێ ده‌کرد ، هنری نه خزمه‌تی به به‌ریتانیا و ئه‌مریکا ئه‌کرد نه خزمه‌تیش به هه‌ژارانی ئه‌و ووڵاتانه ، گرنگ ترین ئامانج لای ئه‌م هه‌ڵکشانی زیاتری ئه‌ستێره‌ی شۆهره‌تی خۆی بوو به‌س ، خۆ هه‌ر به ڕاستییش شۆهره‌تی جوامێریی و قاره‌مانێتی و مرۆڤدۆستیی ئه‌و له ئاستێک‌دا بوو زۆرینه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا به‌وپه‌ڕی شکۆوه وه‌ک پله‌ی سه‌فیر و پایه‌ی بیرمه‌ند و مه‌نسه‌بی گه‌وره سه‌رله‌شکر و بگره فه‌یله‌سوفێک داوه‌تی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی و پاڕله‌مان و هۆڵی موحازه‌ره‌ی زانکۆکانی خۆیان ئه‌کرد ، ئه‌و زیاتر له چه‌رخێک وه‌ک که‌سێکی ئێجگار مه‌زن ته‌ماشا ئه‌کراو دوای خۆشی ده‌یان په‌یکه‌ریان بۆ سازدا.
هنری وه‌ک که‌سێکی زۆر ووریا و هه‌ستیار له‌و
جۆره سیاسیه ئیزدواجیانه نه‌بوو که ووشه‌یه‌ک وه‌ک خاڵی لاواز یا
ئاشکرا بوونی که‌سایه‌تیه ڕاسته‌قینه‌که‌ی له ده‌می یا له نووکی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی
ده‌ربچێت ، به واتا ئه‌گه‌ر دوای شه‌ست ساڵ به سه‌ر مه‌رگی هنری دا
ئاشکرا بوونی ئه‌و تاقه نامه - ده - دێڕه ئێجگار نهێنی و داخراوه
مۆر کراوه ناو براوه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بووایه که له - نایرۆبی - یه‌وه
به ده‌ستی ژن برا ئه‌فسه‌ره فڕۆکه‌وانه‌که‌یدا بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی
ناردبوو ئه‌وا هه‌قیقه‌تی که‌سایه‌تیی ئه‌م مرۆڤه‌ش وه‌ک ده‌یان سیاسیی
ئیزدیواجیی تری دوێنێ و ئه‌مڕۆ دیراسه و به دووادا چوونی ووردی بۆ نه‌ئه‌کرا
و هه‌ر وه‌ک قاره‌مانێکی مرۆڤدۆست له سه‌ر په‌ڕه‌کانی مێژوو ئه‌بووه
ئامانه‌تێکی گرنگ ، دووا ئاووڕم ئاووڕێکی ترسناک و پڕ پرسیار و سه‌رپێییه
به‌و هه‌ژده کتێبه هه‌ره نایابانه‌ی که باوکی زانسته‌کانی
سیسیۆلۆژیا و پسپۆڕانی مێژوو ناسی عێراق - عه‌لی وه‌ردی 1913 - 1995 ز
- له سه‌ر دووروویی تاکی ئه‌و ووڵاته به گشتیی نووسیونی ، ئه‌و
ملیۆنه‌ها تاکانه‌ی که سه‌راپای سه‌رۆک و سه‌رکرده و سیاسیانی دوێنێ
و ئه‌مڕۆ زاده و په‌روه‌رده‌ی هه‌مان ئه‌و ئیزدیواجیه هه‌مه چه‌شنانه‌ن
و هاوکات به درێژایی په‌نجا ساڵ زیاتر هه‌مان دیارده‌ی کووشنده زۆر
به ئاشکرا ئاودزی کردۆته ناو کوردوستانه‌که‌ی ئێمه‌شه‌وه و له خۆم
ئه‌پرسم له کاتێکدا ته‌نها له دوو ساڵی یه‌که‌می دوای ڕووخانی حوکمی
به‌عسدا وه‌ک دیمان لێبووردن بۆ نزیکی هه‌زار و دووسه‌د لێپرسراوی گه‌نده‌ڵ
و سیاسیی ئیزدیواجیی دز ده‌رچوو ، جا داخۆ دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه چه‌ند
هه‌زار بێچووه - هنری مۆرتن ستانلی - نوێ له کون و قووژبنه سیاسیی و
حکومییه‌کانماندا خووڵقابن و چه‌ند هه‌زارانی تریش له‌سه‌ر هه‌مان ڕه‌وتی
دووروویی هنری مامۆستایان خه‌ریکی پرۆڤه‌ی دزیی و تاڵانیی و فێر بوونی
وانه‌ی چۆنێتی پراکتیک کردنی گووفتار و ڕه‌فتاری لێک جوودا بن ؟! تاقه
وه‌ڵامی دڵخۆشکه‌ر لای من هه‌ر هێنده‌یه بڵێم مادام ئێستا ساڵ و زه‌مه‌نی
- هنری - یه‌کان نیه که‌واته بۆ ئاشکرا کردنی نه‌وه هاو ڕه‌فتاره‌کانی
ئه‌و له بری شه‌ست ساڵ ته‌نها - شه‌ش - ساڵمان پێویسته به مه‌رجێک
ئێمه‌ش بۆ تاقه شه‌ش ساڵ و به‌س خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و ده‌زگا قه‌زاییه
سه‌ربه‌خۆیه بین که نزیکی هه‌ژده ساڵه ده‌نگی هه‌یه و ڕه‌نگی نیه
.
ئامریکای باکوور
|