دوو سه‌رۆک و دووبابه‌ت:
دارا مه‌حمود - ١ - ڕه‌خنه‌گران نۆکه‌ری بێگانه‌ن..!
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له یه‌کێک له‌کۆبوونه‌وه حزبییه‌کاندا، ڕایگه‌یاند که ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات ده‌گرن سێ به‌شن: یه‌که‌م، ئه‌وانه‌ن که له‌ڕووی خه‌مخۆرییه‌وه ڕه‌خنه‌ده‌گرن و ناڕازیبوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن. دووه‌م، پسپۆڕان که‌له‌ڕوی ئه‌کادیمییه‌وه ئه‌م کاره‌ده‌که‌ن. به‌ڵام به‌شی سێیه‌میان نۆکه‌ری بێگانه‌ن و له‌ده‌ره‌وه‌ڕا ئه‌م ئه‌رکه‌یان پێ سپێردراوه..!
مۆتیڤی ئه‌م لێدوانه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌به‌شی سێێه‌مه‌وه هه‌بێت له سێ حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه. یه‌که‌م له‌ڕووی لێکدانه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی خۆیه‌وه وه‌ک ئه‌گه‌رو شیمانه به‌و باوه‌ڕو بۆچوونه گه‌یشتبێت. دووه‌م: به‌زانا بوون و له‌ڕووی ئاماده‌کارییه‌کی پێشوه‌خته‌وه بۆترساندنی ڕه‌خنه‌گران، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێت: هۆی ڕه‌خنه‌گران! ئاگاتان له‌زارتان بێت، له‌ڕه‌خنه‌کانتاندا زیاده‌ڕه‌وی نه‌که‌ن ده‌نا به‌نۆکه‌رایه‌تی و خیانه‌ت تۆمه‌تبارتان ده‌که‌ین. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی که‌به‌ڕاستی به‌شێک له‌ڕه‌خنه‌گران له‌لایه‌ن هێزگه‌لێکی ده‌ره‌کییه‌وه، بۆ تێکدانی پرۆسه‌ی سیاسی هانبدرێن ، و ئه‌مه‌ش ده‌توانێ به‌شێک بێت له‌پلانێکی گه‌وره‌تر که ئامانجی له‌ناوبردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی باشووری کوردستان بێت.
ئه‌گه‌ر له شیمانه‌ی سێیه‌مه‌وه که له‌وانی تر مه‌ترسیدارتره، ده‌ستپێبکه‌ین ده‌بێ سه‌ره‌تا ڕوو له‌نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی کورد چ ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامی سه‌ندیکان و یانیش ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ساندیکادان بکه‌ین که‌به‌دوای ئه‌م تۆمه‌تبارکردنه‌دا بچن. ئه‌گه‌ر نۆکه‌رو ئاڵقه له‌گوێی بێگانه له‌ناو نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووساندا هه‌ن نابێ وه‌ها تۆمه‌تبارییه‌ک هه‌روا بێباکانه به‌په‌نای گوێماندا تێپه‌ڕێت و بێده‌نگ بین. پێویسته داوا له‌ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بکه‌ین بۆ هه‌مووانی ئاشکرا بکه‌ن ئه‌و نووسه‌ره نۆکه‌رانه کێن..؟ بۆ چ هێزێکی ده‌ره‌کی کارده‌که‌ن..؟ به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌کان کامانه‌ن..؟ و له‌ئاکامدا بدرێنه دادگا.
ڕه‌خنه‌گران داوای ئازادی نووسین و ڕاده‌ربڕین و حه‌سانه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ن. به‌ڵام نۆکه‌رایه‌تی بێگانه ده‌چێته خانه‌ی خیانه‌ته‌وه‌و خیانه‌تیش نابێ هیچ پاڵپشت و حه‌سانه‌یه‌کی نێوخۆیی هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌زوویی و بێ پێچ و په‌نا، ته‌واوی لایه‌ن و ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م تۆمه‌تبارکردنه ئاشکرا نه‌کات، ئه‌وه دیاره مۆتیڤی ئه‌م لێدوانه شیمانه‌ی دووه‌مه که مه‌به‌ستی ته‌نیا چاوترساندنی نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌گرانه. که ئه‌مه‌ش ڕه‌تده‌کرێته‌وه‌و قبوڵ ناکرێت.
ڕاسته له‌نێو ڕه‌خنه‌گراندا هه‌ن، زمانێکی بازاڕی که‌هیچ پرێنسیپ و بنه‌مایه‌کی نووسین و ڕه‌خنه‌ی تێدا ڕه‌چاونه‌کرابێت، په‌یڕه‌وده‌که‌ن. و پێویستیشه له نووسیندا زمانی ڕێزگرتن بکرێته بنه‌ما. به‌ڵام پێویستیشه هه‌رشته بخرێته خانه‌ی خۆیه‌وه. ئیتر مه‌رج نییه ڕه‌خنه‌گرێکی ناسه‌رکه‌وتوو، و نابه‌ڵه‌د به‌کاری ڕه‌خنه‌گرتن، که به‌هه‌وای شان تۆمه‌ت ده‌داته پاڵ خه‌ڵکانێک حه‌تمه‌ن نۆکه‌ری بیگانه بێت. و چۆنیش ده‌سه‌ڵات داوا له‌نووسه‌ران ده‌کات که‌له‌نوسینه‌کانیاندا بابه‌تیانه بن و پشت به به‌ڵگه‌و ده‌لیل ببه‌ستن، منیش ده‌ڵێم وه‌ها پره‌نسیپێک ده‌سه‌ڵاتیش ده‌گرێته‌وه. ده‌نا نه‌ڕه‌خنه په‌یامی پیرۆزی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت و نه‌ده‌سه‌ڵاتیش به‌ئه‌رکی خۆی هه‌ڵده‌ستێت.
ڕه‌خنه‌گرتن گه‌رچی هه‌میشه له‌شانان قورسه. به‌ڵام سیمای کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراته جا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک باوه‌ڕی به دیموکراسی بێت ده‌بێ خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ڕابهێنێت که به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی باش و خراپ ده‌بێته‌وه و له جیهانیشدا هیچ ده‌زگا یان میکانیزمێکی وا له‌ئارادا نییه پێش به‌ڕه‌خنه‌ی خراپ بگرێت و باشه‌کانیش گوڵبژێربکات. به‌ڵام هه‌میشه‌ش ڕه‌خنه‌ی باش و بابه‌تی له‌گۆڕه‌پانی ڕه‌خنه‌و نووسیندا بایه‌خدارتره‌و پتر شیاوی ڕێزه‌و کاریگه‌رتریشه. قسه‌ی پڕوپووچی بازاڕیش له‌باشترین حاڵه‌تی خۆیدا ته‌نیا ڕۆڵی نوکته‌یه‌ک ده‌گێڕێت. ئیتر ئه‌وه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته خۆی نه‌کاته بابه‌تی نوکته..!
- ٢ - جنێو بده تابیسه‌لمێنی سه‌ربه‌خۆی..!
چه‌ند ڕۆژله‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، و له‌پاڵ کۆمه‌ڵیک پرسیار‌و وه‌ڵام، و قسه‌وباسی جۆربه‌جۆردا بۆچوونێکی سه‌رنج ڕاکێشی ده‌ربڕی. که‌ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ وای لێهاتووه، هه‌رکه‌س بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ سه‌ربه‌خۆ، یان بێلایه‌نه ده‌بێ چه‌ند جنێو به‌سه‌رۆکی حکومه‌ت یان ده‌سه‌ڵات بدات..! تێزێکی سه‌یره! و ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌که له‌قاڵبی گشتیکردن بهێنینه ده‌ره‌وه، ده‌بینین ڕاسته‌و ڕه‌فتاری له‌مجۆره له‌ئارادایه.
لێره‌دا بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه هیچ پاساوێکی ڕه‌وایان هه‌بێت، له‌سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌پرسم: به‌ڕێز! ڕۆژگارێک کاپارتایه‌تی شانازییه‌کی مه‌زن بوو، و به‌نسیبی هه‌رکه‌س نه‌ده‌بوو. چی ڕوویداوه ئه‌مڕۆ خه‌ڵک، به‌تایبه‌تی نووسه‌ران شه‌رم ده‌یانگرێت سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات یان پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بن، و ناچار بن جنێوبده‌ن تا پێچه‌وانه‌که‌ی بسه‌لمێنن..؟ هه‌روا پرسیاری له‌وه گرنگتر ئه‌مه‌یه که چما ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و خۆشگوزه‌رانی نه‌یتوانیوه به‌شێکی زۆر له‌نووسه‌ران ناچار بکات بکه‌ونه بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه..؟
وه‌ڵامه‌که‌ی زۆر ساده‌یه! نووسه‌رانی ڕه‌سه‌ن و سه‌ر به خه‌ڵک به‌شێوازێکی گشتی هه‌میشه شه‌ڕی دابینکردنی خۆشگوزه‌رانییانه، به‌ڵام له پێشدان بۆ کۆمه‌ڵگاو پاشان بۆ خۆیان وه‌ک به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵگایه. که‌چی ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێچه‌وانه‌که‌ی په‌یڕه‌وکردووه. سه‌ره‌تا خۆشگوزه‌رانی بۆ نووسه‌ر‌ی ناوبازنه‌ی خۆی مسۆگه‌رده‌کات، ئه‌مجار نۆره‌ی کۆمه‌ڵگادێت که‌داخوا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت یان نا..!
نوسه‌رێک ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرێکی ڕاستگۆ‌و به‌ئه‌مه‌کی په‌یامی نووسین و ڕه‌خنه‌گرتن بێت، هه‌ڵپه‌ی زه‌وی و خانوو، و ئوتۆمبێل، پله‌وپایه‌ی بێ ناوه‌رۆک، قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ناجوڵێنن. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌گه‌لێکانی جوڵاند. ده‌سه‌ڵات له‌به‌رئه‌وه‌ی پتر پێویستی به‌نووسه‌رێکه تا هاووڵاتییه‌کی ساده، ئاماده‌یه پتر ده‌می ئه‌و نووسه‌ره چه‌ور بکات تا هی خه‌ڵکانی تر.
نووسه‌ر ناچاره بڵێت: خه‌ڵکینه من سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ نیم که‌نووسه‌ره‌کانیشی گه‌نده‌ڵن. من به ڕه‌نجی شانی خۆم و بایه‌خی قه‌ڵه‌مه‌که‌م ده‌ژیم، نه‌ک وه‌ک ئه‌وانه‌ی هیچکه‌س نازانێ چۆن و به چ مووچه‌یه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن.. !
نووسه‌ر پێویست نییه ببێته حه‌زره‌تی مه‌سیح، یان حوسێنی کوڕی عه‌لی و هه‌میشه قوربانیدان هه‌ڵبژێرێت. به‌ڵام له‌نێوان وه‌ها قوربانیدانێک و ملکه‌چکردندا. و بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌جنێودان به‌هیچکه‌سێک هه‌بێت. ژیانێکی ئابڕوومه‌ندانه‌ی ساده له‌توانادایه.
24/4/2008
|