٨\٧\٢٠١٩
دوو شیعر لە
(م.
ئومێد)ەوە.*

م.
ئومێد و: نەژاد عەزیز سورمێ
خەم.
نە چرای چاوی پیرەگورگ
نە ھەناسەی نامۆی گومڕاو ماندوو..
جێماو لە دەشتی خامۆش و بێپایانی
بەر بارانێک
چەند سەعاتە
بەسەر ئەم شەوە شێت و خەمناکەدا دێتە خوارێ
دڵی شەویش دەشت ئاسا پەژموردەیە..
لە شەوی دێوانەو خەمناک
بە ھەموو لایێ
وەک پەردەیەکی زنجیربەند
بسکە تاڤگە ھەڵواسراون..
جێماوی دەشتی بێپایان
لەبەر باران..
ئای... سەعاتەھایە
ئەم ھەورە ڕەشە دڵگیرە،
بێ ھەست و خوست دەپرووشێنێ..
نە دەنگی سمی ئەسپی ڕێگرتوو و تەنیا
نە گڤەگڤی با ی سەرگەردان
نە چرای چاوی پیرەگورگ..
ساتی یەکتربینین.
ساتی دیدار نزیکە.
دیسان ئەمن شێت بوومەوە
دیسان دڵم، دەستەکانم دەلەرزن
گۆیا دیسان لە زەوقێکی دیکە دام
ئاە..
با،
بسکی لووسم دەشێوێنێ
ئای .. ئەوەتا تیخ کتوپڕ
ڕوومەتم دەڕووشێنێ..
نەکەی ئابڕووم ببەی ئەی دڵ!
ساتی دیدار نزیکە.
________________________________
*
شیعری (خەم) لە -
برگزیدە شعرھای م. اومید - (مھدی اخوان ثالث) و (ساتی یەکتربینین) لە (راھیان
شعر امروز)ی داریوش شاھین کراون بە کوردی.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|