دوو شیعری سه‌رده‌می ئابڵوقه‌و..ئه‌مڕۆش.
به‌ندی عه‌لی په‌یکه‌ر.
له‌سه‌ر په‌یکه‌ری ڕوخسارت چ نه‌خشێکی هه‌ڵکۆڵیوه نوێڵی ئه‌م عومره ماندووه چ یادگارێکی نووسیوه نوکی خامه‌ی ئه‌م مێژووه وه‌لێ سه‌یره چ په‌یکه‌رێ ، چاوه‌کانی دوو چه‌می بێزار‌و په‌ستن له‌م ژیانه چ په‌یکه‌رێ له‌سه‌رمانا هه‌ڵده‌له‌رزێ و له‌برسانا .. گیانی ده‌ڵێی زه‌نگوڵه‌ی که‌نیسه‌کانه چ په‌یکه‌رێ چین به‌چینی دیواره‌کان بست به‌بستی کوچه‌و شه‌قامی شاره‌کان هه‌موو چاو هه‌ڵهێنانێکی خۆره‌تاو و هه‌موو چاو داگرتنێکی به‌ره‌و ژوان شۆڕبوونه‌وه‌ی ئێواره‌کان ئه‌ی ناسن و له‌زه‌رده وه‌رزی ته‌مه‌نا به‌رپێی کاروانه ڕێیه‌کی بۆ ئه‌بێته مۆزه‌خانه زه‌مانێکی سه‌یره ، گوڵم ئه‌وه‌ی دنیا ئه‌کاته باخ خۆی له‌بۆنی گوڵه مێخه‌ک بێ به‌رییه له‌بری ماچی لێوی چرۆ لێوی له‌سه‌ر دڕکه‌زی یه.
مه‌زادخانه.
گۆی زه‌وی له‌سه‌ر په‌نجه‌ی ڕه‌نجی تۆ ئه‌سوڕێته‌وه داربه‌ڕوی به‌رهه‌م ڕه‌گی له‌یاڵی بازووی تۆدایه بۆن و به‌رامیش له‌ززه‌ت و تامیش ئه‌وه‌نده‌ی دووری خۆر له‌گۆی زه‌وی دووره لێته‌وه چزوی دوپشکی کزوی زستانیش ته‌نیا به‌گیانی تۆ ئاشنایه پڕوشه به‌فری کوێستانی ته‌مه‌ن چیمه‌نی ڕیش و سه‌رتی پۆشیوه کراسی پینه پینه‌ی ژیانیش ده‌یان که‌لێنی تری تێدایه هۆ مامه‌پیره تائه‌م ژیانه مه‌زادخانه بێ گرژی ته‌وێڵی بێ وچانی تۆ‌و گرانیی هه‌گبه‌ی وه‌بان شانی تۆ کۆتایی نایه‌و .. کۆتایی نایه.
|