په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٩\٢٠١٨

    دوو شیعری ''ئۆهانیس گریکۆریان''.

                                  

ئۆهانیس گریکۆریان*                       و: نەژاد عەزیز سورمێ

    دیموکراسی.

ورچ پایسكل لێ‌ دەخوڕێ‌
تووتی شیعر دەخوێنێتەوە
مەیموون چاوی حەز
لە خاتوونی ڕاهێنەری دەتروكێنێ ‌ ..
پاڵەوان بە لەشسووكی
لە بەینی پەتاندا باز دەدا
پاشان
ناكاو
هەموو شتێك گۆڕا
ئێستا ،
ورچ شیعر دەخوێنێتەوە
تووتی پایسكل لێ‌ دەخوڕێ‌
مەیموون
بەسەر پەتان
باز دەدەن ..
پاڵەوان
خوڵكی ڕاهێنەرەكەی دەكا
گاڵتەجار تێبینی كرد
شتێك لە شارەكەماندا گۆڕاوە
بە پێكەنینەوە
گەل بە پێكەنینەوە تێبنی كرد
شتێك گاڵتەجاڕی گۆڕیوە.

   
به‌ چرپه‌ بدوێ.
ژنەكەم پێم دەڵێ‌
بە چرپە بدوێ‌
تا مناڵەكەمان لە خەو هەڵنەستێ‌
منیش
بەسەری پەنجەكانم دەڕۆم و
بە وریاییەوە
دەرگاكان دەكەمەوە و
پێوەی دەدەمەوە ..
كۆكەی خۆم ڕادەگرم
تا منداڵەكەمان لە خەو هەڵنەستێ‌
كە لە خەودا سەخافەتێك دەبینێ ‌ ..
خەندەیەك دایدەگرێ‌
یان لە ترسان
پەنجە بچكۆلەكانی دەبزوێنێ ‌ ..

ژنەكەم دەڵێ‌
تەلەفزیۆن بكوژێنەوە
تا منداڵەكەمان لە خەو هەڵنەستێ ‌ ..
منیش پێی دەڵێم
ئەوەتا باسی شەڕ دەكەن
بە شێوەیەكی چەشەبەخش دەدوێن
دەمەوێ‌ گوێیان لێ‌ بگرم
ژنەكەم دەڵێ‌ باشە
گوێیان لێ‌ بگرە
بەڵام پێیان بڵێ‌
بە هێمنی بدوێن و
بە ئاشتی قسە بكەن
تا منداڵەكەمان خەبەری نەبێتەوە .
_______________________________________________
ئاماژه‌
* ئۆهانیس گریكۆریان: (١٩٤٥-٢٠١٣) شاعیر و ڕەخنەگر و وەرگێڕ و كەسایەتی كۆمەڵایەتی ئەرمینیا، كە زۆر لە شیعرەكانی بۆ زمانە جیاجیاكان وەرگێڕدراون.
بۆ شيعرەكان (ديموكراسى و بە چرپە بدوێَ) برِوانه:
www.almothaqaf.com/b/c3/922792
www.almothaqaf.com/b/c3/904389   
 

ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک