دوو تابلۆی ( ژان و ده‌سه‌ڵات )
به‌ندی عه‌لی ژان
يه‌ك ترۆپكی بلندی ژان يه‌ك برين و گه‌لێ خه‌نجه‌ر ناڵه‌يه‌ك و چه‌ندين سه‌دا هێرشێك و گه‌لێ سه‌نگه‌ر
خه‌وێكی ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانی
ته‌نیا ده‌شتێ له خۆشبه‌ختی گه‌لێ ده‌ست و داسی دره‌و
يه‌ك به‌ڵاو يه‌ك ڕێگه‌چاره گه‌لێ شێخی نوشته فرۆش يه‌ك جامی پڕ له‌مه‌ینه‌تی و گه‌لێ كريستالی درۆش
نه‌مامێكی ته‌ڕو ناسك بسته خاكێ له‌میرات و كێشمه‌كێشی گه‌لێ كورسی
يه‌ك په‌ڕه‌ی ده‌فته‌ری مێژوو گه‌لێ په‌نجه‌و گه‌لێ خامه چرپه‌يه‌كی له‌دڵ په‌نهان گه‌لێ لێوی بێ به‌رنامه
یه‌ک په‌نجه‌ره‌ی به‌ر شنه‌با گه‌لێ هاوسێی سیا داوێن ده‌روازه‌یه‌ک ڕوو له‌ئاسۆ گه‌لێ دڕکی تینوو به‌خوێن
زمانێك و گه‌لێ سوژن گه‌ردنێك و گه‌لێ جه‌للاد زه‌ڕنه‌قووته‌ی سه‌رنجێك و گه‌لێ قه‌ل و داڵی به‌رباد
يه‌ك ئاسمان و يه‌ك خۆره‌تاو گه‌لێ ئه‌ستێره‌ی كشاويش يه‌ك داری ئازادی به‌رزو ده‌ريايه خوێنی ڕژاويش
ده‌سه‌ڵات
پرسيارێكی ڕوون و ئاسان دوو وه‌ڵامی پڕ په‌ناو پێچ ده‌رگايه‌كی كڵۆم دراو جووتێ كليلی خواروخێچ
کۆشێ گه‌ڵای زه‌ردی وه‌ريو دوو ڕه‌شه‌بای سرك و بزێو مه‌رامێكی نه‌رمی عيشق و جووتێ گرێی ناخی په‌شێو
مينبه‌رێك و دوو بانگه‌واز په‌يامێك و جووتێ نوێنه‌ر دره‌ختێك و دوو قه‌دی لار ڕێبوارێك و جووتێ سێبه‌ر
جه‌سته‌یه‌کی به‌ر ئاوێنه عه‌كسی دوو روخساری جياواز ڕۆمانێك و دوو پاڵه‌وان شيعرێ له‌گه‌ڵ جووتێ ئاواز
يه‌ك به‌ڵێن و دوو جێ ژوان يه‌ك هه‌ورو دوو وه‌رزی باران ده‌ريايه‌كی پڕ نهێنی و دوو شه‌پۆلی هه‌واداران
وێنه‌يه‌كی سافی بێگه‌رد دوو سه‌رنجی جودا بينا كانيه‌ك و دوو جۆگه‌له دياره ووشكن له هاوينا
وه‌لێ ئاوا لێڵه ئاسۆ كه ئاوايی خه‌راباته وه‌لێ ئاوا ناگا به تۆ ئه‌ی دڵ ئه‌وه‌ی موبته‌غاته.
|