١٨\٣\٢٠١٣
دوو
تشتی گچکە.

ناڵە بەلقیس
وه‌ک چۆن (گوجراتیه‌ک*)
تشتەک له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه
هه‌ڵدەەداته دونیا
خۆم هەڵده‌ده‌مه دامێنی ده‌ریا
به ته‌نیا تا پێده‌شتی خۆر پاڵ ده‌که‌وم و
به هێمنیی به پانتایی عه‌وره‌تی کریستالیی ئاودا ده‌کشێم...
له کامیرای فۆتۆگرافه‌ریکی غه‌ریب
تنی چه‌ند سانتیمێک نێوانمان ده‌بی
(من و خۆر)،
من به‌ده‌م ئاژۆتنی شه‌پۆڵە‌وه بێ بڕیار
به سنووری نادیاری ئاودا،
ئه‌ویش به‌ده‌م ئاژۆتنی زه‌مه‌نه‌وه
به‌ره‌و نادیارییە‌کی دیکه
یان به‌ره‌و به‌سته‌لە‌ک.
*
* * *
وه‌ک کیژێکی پرچ ١٤ پایزیی
بوخچه‌م تێکدەنێم و دەڕۆم
هه‌رچی پێویستمه له (بیره‌وه‌ریی)
نه‌ک (نان و شه‌راب**)
ده‌یانخه‌مه کۆڵمە‌وه و ئاوڕ له دیار ناده‌مه‌وه
ئێستا نۆره‌ی وه‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌ی خۆمه
وه‌ک خه‌به‌ربوونه‌وه‌ی (سری کریشنا***)
له شیرین خه‌و
وه‌ک نوێژی به پێوه‌ی تابیعانی (گه‌مپه‌تی) له زۆنی (مه‌هاره‌شترا****)
چاره‌نووسم ده‌سپێرمه ئاو
ئێستا کاتی خۆیه‌تی
کاتی بسمیل بوون له گوناهی پیسی عه‌شق
گوناهی دزێوی خۆشویستنی مودمینانی تلیاکی جه‌سته.
_________________________________________________
*
گوجرات ناوی شارێکە لە
رۆژئاوای هیندستان، بە تەنیشت ئەحمەدابادەوەیە، بە خەڵکی ئەوێ دەلێن
''گوجراتی'' دانیشتوانی رەسەنی ئەم ناوچەیە بە خەڵکی باش و چاکەخواز
بەناوبانگن و غەریبانیان خۆشدەوێ.
**
رۆمانێکی دژە فاشیست و دژە
ستالینییە نووسەری بە رەگەز ئیتالی ینیاتسیو سیلونه نووسیویێتی، ئەو لە
غەریبیی ئەو رۆمانەی تەواوکردیە. بۆ زانیاریی پتر بروانە ئەم لینکە:
(www.en.wikipedia.org/wiki/Bread_and_Wine_(novel
***
سری کریشنا، پاڵەوانی ناو
ئەفسانەی هیندی ''مەهابەهاراتا''. ''مەهابەهاراتا'' و ''رامایانا'' دوو
لە کۆنترین ئەفسانەکانی مرۆڤاتیین لە دیرۆکدا. ئێستا لە هندستان بە
گشتیی و هەرێمی مەهارەشترا بە تایبەتیی کردەوە و گۆتنەکانی پیرۆزییەکی
ئاینیی و کلتووریی هەیە. بروانە ئەم دوو لینکە:
www.en.wikipedia.org/wiki/Krishna_in_the_Mahabharata
www.youtube.com/watch?v=gQO5QrVG_eE
****
بتێکە نیوەی لای
سەرەوەی فیل و نیوەکەی دیکەی مرۆڤ، ئەمەش هەمیسان سەرچاوەکەی ئەفسانەکی
هیندییە بە تایبەت هەرێمی مەهارەشترا ئەم بتە دەپەرستن، ساڵانە
فیستیڤالی بە ئاوسپاردنی ئەم بتە لە رێورەسمەکی گەورەی پڕ جەماوەردا
پیرۆز رادەگرن.
ماڵپه‌ڕی ناڵه
بەلقیس
|