Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

دیمەنى ناجۆرى سەر شۆستەکان

 

کارزان عوسمان

سواڵ کردن یەکێکە لە دیاردە هەمیشە بینراوەکانى نیشتیمانى ئێمە ،ڕۆژانە لە نێو بازاڕەکاندا هەر چەند مەترێک بڕۆیت،کە سێک دەبینت داواى یارمەتیت لێ دەکات (کە حەتمەن پارەیە) بێگومان ئەم دیاردەیەش دەرهاویشتەى ئەو جەنگو شەڕو کاولکاریەیە کە هەمیشە لە وڵاتى ئێمەدا ئامادەیى هەبووە،هەمیشە بە هۆى ئاوارەیو دەر بەدەرى ئەمشارەو شارەوە کۆمەڵێک کەس سەرگەردان بوونو بە ناچاریوو بە ڕوییەکى هەمیشە غەمگینەوە دەستیان لە ڕێبوارەکانى سەر شۆستەو بازاڕەکان پان کردۆتەوە،لە ئێستادا ئەم دیاردەیە چڕ تر بۆتەوە زێدەتر دەبینرێت دیارە هۆکارى ئەمەش کۆچى خێزانە عەرەبەکانە کە لە ناوەڕاستوو خواروى عێراقەوە ڕویان کردۆتە شارەکانى کوردستان،ڕاستە زۆرێک لەو خێزانە عەرەبانە باری دارایان باشەو بە ئاسانى لێرە ژیانێکى ئاساى دەگوزەرێنن،بەڵام هەندێکیش لەمانە وەک دەبینرێت لە بازارەکاندا خەریکى سواڵ کردنن...

بۆخۆى دیاردەى سواڵکردن زەرورە قسەى لەسەر بکرێتوو بە پێى پلانى داڕێژراو بن بڕ بکرێت،بەڵام ئەوەى لێرەدا من لێى دەدوێم ئەو دیمەنە تراژیدیانەیە کە هەندێک لەوانەى خەریکى سواڵ کردنن  ناچارت دەکەن بییبینى،(مناڵێک نیوەى جەستەى سوتاوە...پیاوێک هەردوو قاچى پەڕیوە...کچێک کە لە ڕوى دەرونییەوە تەواو نیە...ژنێک کە تا ئەژنۆى هەڵکردووە زامەکانى پێیت نیشان دەدات...نابینایەک کە دەستى خستۆتە سەر شانى منداڵێکى پێنج.. شەش ساڵان.....) هەموو ئەمانەت نیشان دەدەن تا بەزەیت بجوڵێت و چەند پارەیەکى کەمیان بدەیتێ،بێگومان هەر کەس ئەم دیمەنانە ببینێت وژدانى هەراسانى دەکات ،تا ئەوەندەى لە توانایدایە ،کۆمەک بەو مرۆڤانە بکات،هەرچەندە ئەم دیمەنانە بۆخۆى کاریگەرى خراپ جێ دێڵێت لە سەر دەرونى ئەوکەسانەى دەبنە بینەر ،بە تایبەت گەر ئەوبینەرە مناڵ بێت ئەوەى ماییەى تێڕامانە نابیناى دەسەڵاتە لە ئاست ئەم مرۆڤانەو دیاردەى سواڵ کردن بە گشتى، چونکە بەر لە هەر کەسێکى تر دەسەڵات بەر پرسە لە داهاتووى ئەو مرۆڤانە،بەراستى تەواو سیرە وڵاتەکەت شارەکانى پڕبن لەم رۆڤانەو وەزارەتى مافى مرۆڤیشت هەبێت !.

Karzan984@yahoo.com