١٢\١١\٢٠١٠
عەبدوڵا گول:
کورد و تورک خزمن، کورد بۆی هەیە بە زمان
زگماگی بەرگریی لە خۆی بکا.
هێمن
سەرۆک کۆماری تورکیا عەبدوڵا گول لە لێدوانێک دا هەنگاوێکی بەنرخی لە
مەڕ کێشەی کورد نایەوە و دەڵێ کورد ئەو مافەیە هەیە لە دادگاکانی
تورکیا بە زمانی زگماگی لە خۆی بەرگری بکا.
ئەو واووتنەی عەبدوڵلا گول پەیوەندی هەیە بە ١٥١ سیاسەتمداری کوردی
دەستبەسەکراو لە شاری دیاربەکر کە ڕایانگەیاندەبوو جگە لە زمانی کوردی
بە هیچ زمانێکی تر حازرن نیین بەرگری لە خۆیان لە دادگا بکەن.
سەرۆک کۆماری تورکیا عەبدوڵا گول لە ووتارەکەی
دا بە سێ کێشەی گرینگ ئاماژەکردوە.
یەکەم:
کوردان دەتوانن بەزمانی زگماگی لە دادگاکانی تورکیا لە خۆیان بەرگری
بکەن.
هەر چەند قسەکانی عەبدوڵا گول شتێکی ئاساییە و مافی هەموو نەتەوەیەکە
بەزمانی زگماگی خۆی قسەبکا و کارو باری رۆژانە جێ بەجێ بکا، بەڵام ئەو
واووتنە لە زار سەرۆک کۆماری تورکیا و لە بەشی داگیری کراوی باکۆری
کوردستان کە کوردی تەنانەت وەکوو شارومەندێکی تورکیش پێناسین نەدەکرا و
هیچ مافێکی پێ ڕوانەدەزانڕا گەلێک گرینگە و دەتوانێ شوێنکارییەکی
گونجاو لەسەر پرس کورد لە باکووری کوردستان دابنێ.
ئەو حەرەکەتەی سەرۆک کۆماری تورکیا دەبێ وەکوو هەنگاوێکی پڕ مەزەن لە
مێژووی کورد لە باکوردی کوردستان بەراوورد بکرێ و بێگومان
دەستپێکردنێکی بەنرخ بۆ چارە سەری کێشەی کورد لە باکوری کوردستان و
بەشەکانی تری لێدەکەویتەوە.
دانپێنانی دەسەڵاتداری تورکیا بە کێشەی نەتەویی کورد لە باکوری
کوردستان بۆیە گرینگە چون دەسەڵاتدرای تورک و پەیڕەوانی سیاسەتی کەمال
ئەتاتورک نەک هەرکوردیان وەک نەتەوەیەک قەبوول نەبووە بەڵکوو هەمێشە
بوونی کوردیان لە تورکیا رەت کردۆتەوە و هەوڵیانداوە لە ناوی فەرهەنگی
پێس و پۆخەڵی ئەتاتورکی بیتاوینەوەو ئاساری کورد بە تەواوی لەو
بەشەداگیرکراوە لە بەین برن.
دووهەم:
عەبدووڵڵا گول دەڵێ کورد بەشێک لە تورکیایە واتە کورد وەکوو
شارومەندێکی هاوپایەێی تورک ئەژماردن دەکا و بایەخ بە رەگەزی کورد لە
بەشی داگیرکراو لە باکوری کوردستان دەدا.
پێشتر و بە درێژایی مێژووی حکومرانان و دەسەڵاتداری تورک لە ئەنکارا
کوردیان بە شارومەندی دەرجە سێش قەبووڵ نەبوو، عەبدوڵا گول بەم
واووتنەی کۆتایی بە فەرهەنگی پیس و پۆخەڵی ئەتاتورک دەهێنێ و کورد لە
ڕێژی شارومەندێکی تورک دەهێنێتە پێناسین.
ئەوە ڕاستە کە کورد تورک نییە و نەتەوەیەکی جیاوازەو هەڵاواردێکی یەک
جار زۆری لە تورک و فارس و عەرب هەیە، بەڵام ئەو واووتنەی عەبدوڵا گول
ئەو دەسەلمێنی کە کورد نەتەوەیەکی سەربەخۆیە و رەسن و رەگەزی لە ئی
تورک و فارس و عەرب هەڵاوارد و جیاوازییەکی زۆری هەیە.
عەبدوڵا گول بە نانەوەی ئەو هەنگاوە کێشەکوردی لە ناو توێژەکانی
رەگەپەرستی تورک بایەخ پێی داو مشروعیێەت دان بە زمانی کورد وەک
زمانێیکی غەیر تورک دەهێنتە ئاراوە.
سێهەم: سەرۆک
کۆماری تورکیا عەبدوڵا گول کورد بە خزم و کەسوکاری تورک ئەژماردن دەکا
و پێوایشی وایە کورد و تورک لە یەک رەسەن.
هەرچەند ئەو بەشە لە قسەکانی عەبدوڵلا گول کێشەی کورد وکوو نەوەیەکی
سەربەخۆ دەباتە قۆناخێکی نوێ ناکۆکییەوە، بڵام بەو حاڵەشەوە دەتوانیین
بڵێین ووتارەکەی گول هەنگاوێکی بەرز لە نرخاندی کێشەی کورد لە باکوری
کوردستانە وهاوکات دەستکەوتێکە بۆ داهاتوویەکی بەئەرزشتر بۆ کورد لە
هەموو بەشەکانی داگیرکراوی کوردستان.
کورد لە باکووری کوردستان تا دۆێنی نەکۆل دەکراو وەک شارومەنیدێکی
دەرەجە سێش حیسابی بۆ نەدەکرا هەنوکە ئەو دەرفەتەی بۆ رخساوە بتوانێ
بەزمانی زمانی زگمای لە دادگاکانی تورکیا لە خۆی بەرگری بکا. ئەوەش
هەنگاوێکی پڕ مەزەن لە باکووری کوردستانە.
ئاکامی قسەکانی سەرۆک کۆمار عەبدوڵا گول لە
ئەنکارا دوو باس دەهێنێتە ئاراوە.
یەکەم ئەنکارا لێی ڕوونە کێشەی کورد لە چوارچێوەی پێشووی خۆیی دا
نەماوە و چۆتە قۆناخێکی هەستیار و حەساسی نێونەتەوەیی وشکل و فۆرمێکی
نوێ وەخۆگرتوەو تورکیا ناچارە ڕێچارەیەک بۆ ئەو کێشەیە ڕەچاو بکا
ئەگینا رووبەرووی دەرگیریەک پر لە مەترسی دەبێ.
جگە لەوەی چارەسەری چارەنووسی کورد لە بەشی داگیری کراوی باکوردی
کوردستان بۆتە بەشێکی هەرە گرینگ لە داوا و ویستی ئەنجوومەنی نەتەوەیە
یەکگرتووەکانی ئەورۆپار بۆ هاتنە ژوورەوەی تورکیا بۆ ئەورۆپا، ئیتر
ئەنکارا بۆ ناگونجی لە وەزعی هەنوکەی کورد لە ناو خۆ چاوپۆشی بکا و
وەکوو پێشوو لێتێپەر بێ.
دەسەڵاتدارانی تورک ئاگادارن کە کورد هەنوکە لە گۆرەپان و پانتای سیاسی
ناوخۆ و نێونەتەوەیی لە قۆناخێکی هەستیار و حەساس دایە و سەرەنیجێکی
تایبەتی بەخۆگرتوە و وەکوو بەشێکی گرینگی گەمەی سیاسی ناوچەی خۆرهەلاتی
ناوەڕاست لێهاتوە و ڕێبازی پرۆسەی ئاشتی لەو ناوچەیە بە جۆریک پەێوەندی
بە کێشەی کوردەوە هەیە.
نمونەی ڕوونی ئەو وەزعە کێشەی نێوان ئەنکاراو دامەزراوی ئیسرائێل و
گەشەگرتنی حەرەکەتی ئیسلامی لە تورکیا و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە
گشتی و ئێسلامی شیعە ئێران بەتایبەتە و کورد دەتوانی دەورێکی گرینگ لە
گەمەی سیاسی ناوچەکەدا بگێری.
بێگومان دامەزراوی هەرێمی کوردستان لە باشوور و کێشەی تورکیا و
ئیسرائێل لە بەرزکردنەوە و زیاتر زەقکردنەوەی کێشەی کورد لە تورکیا بێ
تەئسیر نەبوون.
هەڵبەت دەبێ بەو مەسەلەیەش ئاماژەبکرێ کە چاڵاکی و بەردەوامی حەزووری
خەباتی چەکداری پەکەکە و نەهێشتنی پچرانی پەیەوەندی نێوان سیاستمدرانی
پەکەکە و ئۆچالان یەکێک لە خاڵەکانی گرینگی ئەو ئاکامانە لە باکووری
کوردستانە.
ڕاستە ئەنکارا توانی ئۆجەلان دەستبەسەر بکا بەڵام لەوەی دا کە
نیتوانێوە پێش بە خەبات و چاڵاکی ناوخۆیی سیاستمدارانی کورد و
جووڵانەوەی چەکداری پەکەکە لە باکووری کوردستان بگرێت هیچ گومانێک نییە.
بە پێچەوانەی سیاسەتی ئەنکارا خەباتی مەدەنی لە ناوخۆی تورکیا و
چەکداری کورد لە باکووری کوردستان ڕۆژ لە گەڕۆژ بە هێزترکردوەو و
خەڵکانی کورد و سیاستمدرانی ناوخۆیی زیاتر لە پێشوو ویست هەوڵدانی
سیاسییان تێیدا درووست بووە.
دانپێنانی دەسەڵاتداری ئەنکارا و کۆنە پەرەستانی تورک و پاش ماوەکانی
کەمال ئەتاتورک و قسەکانی سەرۆک کۆماری هەنووکە عەبدوڵا گول ئاکامی
درووست عەمەل کردن و نوواندی سیاسەتێکی شەفافی یەک لای چالاکوانانی
سیاسی و سیاستمدارانی کورد لە ناوخۆی باکووری کوردستان و چاڵاکی چەکدار
و سیاسی پەکەکەیە.
پەکەکە بە نوواندی سیاسەتی پەیڕوەی کردن لە ڕێبەری ئۆجەلان بە
دەسەڵاتداری تورکی لە ئەنکارا نیشان دا کە هیچ کێشەیەک و ناکوکییەک لە
شێوازی بەرێوەبەری خەباتی جوولانەی کورد لە باکووری کوردستان لە
ئارادانییە و زیندانی کردنی رێبەری پەکەکە هیچ گۆرانکارییەکی لە خەباتی
کورد لە باکووری کوردستانی لێنەکەوتۆتەوە.
هەماهەنگی و یەکدەنگی چالاکی و خەباتی چەکداری پەکەکە و جووڵانەوەی
مەدەنی لە ناوخۆ ئەو گۆشارەخستە سەر دەسەڵاتدارانی ئەنکارا فیکرێکی
ئەساسی بو پرسی کورد لە باکوری کوردستان بکەن و پەکەکە و سیاستمدارانی
ناوخۆییش بە داموودەزگای ئەردۆغان وگولیان سەلماند یەک ویست و داوا و
داخۆازیان هەیە ئەویش گەیشتن بە مافی راستەقینە و بەرهەقی کورد لە
باکوری کوردستانە.
١٠\١١\٢٠١٠
|