٥\١٢\٢٠١٩
ئەبێ سنوورێک بۆ جموجوڵی تورکیا دابنرێ.

ئهحمهد رهجهب
تورکیای رەکەزپەرست و رەجەب تەیب ئەردۆگان لە ساڵانی پێشوو ھێرشیانکردە
سەر شارو گوندەکانی باکوری کوردستان و دەستیان نەپاراست لە کوشتنی مناڵ
و پیرو ژنان وکەسانی سفیلی بێ تاوان و ھەروا کوشتنی ئاژڵ و سوتاندنی
گێڵگە و ماڵی ھاوڵاتیان و تەختکردن و لەناوبردنی گوندو شارەکانی باکوری
کوردستان و بەو ھۆیەوە ھەزاران خێزان ئاوارە بوون لە سەر خاک و زیدی
باب و باپیرانی بە زەبری ھێزی سەربازی دەرکران.
ئەردوگان نیازی چەپەڵەو حەزی لە کوشتن و خوێنرشتنە و، تووشی نەخۆشی
دەرونی بووەو ھەوڵئەدات خەلافەتی مردووی عوسمانلییەکان زیندو بکاتەوە
و، لە سەربنەمای بیری بۆگەنی ئیخوان ئەلموسلمین ھەموو تواناکانی لە
رووی سەربازی و سیاسی و ئابورییەوە تەرخانکردووە بۆ لەناوبردن و قرکردن
و جینۆسایدکردنی کوردو، شاڵاوە قیزەوەنەکانی درێژەی ھەیەو، سەرەرای
خاپورکردنی شارو گوندو گیڵگەکانی باکوری کوردستان و، بە پێی
دیموکراتییەنی تورکیای کەمالیست شاڵاوی گرتن وزێندانکردنی رۆڵەکانی
کورد بە تایبەت ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا سەر بە { ھەدەپە}
دەستپێکردووە.
نابێت رۆژێک لە رۆژان رژێمێکی خوێنرێژو سەرکوتکەری خەڵکی سڤیل و بێ
تاوان لە بیر بکەین و، تورکیا ھەموو کات بە ئاگرو ئاسن وەڵامی
ھاوڵاتیان و پرسەکانی کوردی داوەتەوەو، سەرەرای پێشێلکردنی تەواوی
پرەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ و، تەواوی یاساکانی رەچاوکراوی جیھانیی
سەبارەت بە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ ژێر پێ خستووەو، کەس نەیتوانیوە
بەرگری لە مافی ھاوڵاتیبوونی خوێ بکات.
رەجەب تەییپ ئەردۆگان لە بارەی ناردنی ھێزە سەربازیەکانی سوپای تورکیا
بەرەو ناوخاکی سوریا بێدەنگێی شکاند و ئاشکرای کرد کە ئامانجی ئەوان
شەرکردن لە گەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) نییە بەڵکو ھێزەکانی کوردو
دیموکراتیخوازەکانی سوریایە و ھەڕەشەی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردو،
ھاوکات پپیلانێکی دژ بە خواستەکانی کورد دارشت.
تورکیا لە مێژەوە ویستوویەتی ئاژاوە دروست بکات و خاکی وڵاتان داگیر
بکات و، باشترین نموونە داگیرکردنی نیوەی خاکی قوبرس بوو،ھەروا
داگیرکردنی جەرابلوس لە سوریا و شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان و ،
لەمرۆشدا دوور پەلی ھاویشتووە و بە نیازە بەشێک لە خاکی لێبیا داببرێت
و بیدات بە دەست سەر لێشیواووھەلپەرستانی ئیخوان ئەلموسلمین و، لە
مانگی رابردوو ھێرشیکردە سەر رۆژئاوای کوردستان. و، دیارە بەوەش
ناوەستێتوھەوڵئەدا باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان داگیر بکات، سنوورەکانی
خۆی بباتەوە کاتی جەنگی یەکەمی جیھانی.
لە باش داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان و دامەزراندنی ناوچەیەک بە ناوی "
ئارام" تورکیا بەڕوونی لەبارەی ئامانجەکانی ئاشکرایان کردووە، کە
دەسەڵاتدارانی تورکیا ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە، بۆ دروستکردنی
چەندین گوند و شارۆچکە و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لەو ناوچەیەی، کە
لەلایەن سەربازان کۆنتڕۆڵ کراون بەشێوەیەک لە سەرەتادا نزیکەی ٢٠٠
ھەزار یەکەی نیشتەجێ دروست بکرێت، تاوەکوو بتوانرێ زیاتر لە یەک ملیۆن
ئاوارەی سووری، کە ئێستا لە تورکیان، تیایدا نیشتەجێ بکرێن و ئامانجی
کۆتاییش ئەوەیە ٣ ملیۆن ئاوارەی سووریی عەرەب بۆ ئەو ناوچانەی
رۆژائاوای کوردستان ببرێن کەئەکەونە ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا.
لەم کاتانەدا تورکیا دەستیکردووە بە گەمەیەکی بێفەرو چەپەڵ لە گەڵ
ئەمریکاو روسیاو، مەبەستی سەرەکی لێدانی کوردەو داگیرکردنی خاکی
کوردستانە و، شاراوە نییە و، بەرپرسانی تورکیا ئەڵێن موسڵ و کەرکوک سەر
بە تورکیا بوونە و، پێویستە بگەرێنەوە سەر دەوڵەتی تورکیاو، بۆ گەیشتن
بەو ئاواتەیان لە ساڵانی پێشتر وەزیری پێشووی دەرەوەی تورکیا ئەحمەد
داوود ئۆغڵو سەردانی کەرکوکی کردو لە گەڵ تورکمانەکان لە بارەگای (
بەرەی تورکمانی) کۆبووەوزۆر خۆشحاڵ بوو وتی: ئاواتەخوازم جارێکی تر
بێمەوەو ھەربەو شێوەیە وەزیری دەرەوەی تورکیامەولود ئۆغلو بێشەرمانە
ڕایگەیاند، کەرکوک شارێکی تورکمانییە.
ھەر لە سەرەتای دروسبوونی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانلییەکان پیشەیان کوشتنی
بە کۆمەڵی خەلکی سڤیل و بێ دەسەڵات بووە لە گەڵ لەناوبردن و خاپورکردنی
گوندو شارو داگیرکردنیان و، ئەو پیشە قیزەوەنە گوازرایەوە بۆ
نەوەکانیان تا گەیشتە رەجەب تەیب ئەردۆگان و رژێمە خوێنرێژەکەی و،
نموونەی کردەوە نامرۆڤەکانیان زۆرەو، لەوانە لەناوبردن و جینوسایدی
ئەرمەنەکان و دەرسیم و قەسابخانەکەی گوندی رۆبۆسکی پارێزگای شێرناخ و
کوشتارەکەی پاریس و تاوانەکەی گوندی کورتەک و زارگەلی و ناوچەکانی تری
کوردستان و،
ئەمرژێمەلەدوواینھێرشیبۆسەرکوردستانچەکیقەدەغەکراویبەکارھێناوەو، دەستی
نەپاراستووە لە بۆردومانی خەڵکی سڤیلی گوندنشینەکان و قوتابخانەو
نەخۆشخانەو سەرەرای وێرانی کردنی ماڵ و سوتاندنی باخ و لە ناوبردنی
ئاژەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل و بێدەسەڵاتی شەھیدو بریندار کرد.
رژێمی تورکیای فاشیست بە ھیچ شێوەیەک لە کوشتنی رۆڵەکانی کوردستان دەست
ناپارێزێت و، بۆ لە ناوبردن و نەمانی دانیشتوانی ئەم خاکە بە ئاشکرا
ھاوکاری چەتە روورەشەکان ئەکات و، ھەندێ لایەن و حزب دژی کردەوەکانی
تورکیا ھەڵوێستیان دەربریوەو ئیدانەی ئەکەن، بەڵام تورکیا سوودی لە
بوونی لە خاکی کوردستان بینیوەو، توانیویەتی ھەندێ کەناڵ وژمارەیەک
رۆژنامەنووس و حزب و سەرکردەی حزب ئەوانەی لە سەر بیرو بۆچوونی ئیخوان
ئەلموسلمین و حزبی دادو گەشەپێدان گۆشکراون لە باشووری کوردستان بکرێت
و، شەو رۆژ لە خزمەتی ئاغا تۆرانییەکانیان بن.
تورکیا بۆ خۆی کەوتووەتە شاڵاوی داگیرکردنی کوردستان و، لە باشوری
کوردستان ١٩ بنکەو پێگەی سەربازی بە تانک و تۆپ و چەکی مۆدیرن ھەیەو
ئامانجی تورکیا ئەوەیە، کە ھێزە کوردییەکان لەھەرچوارپارچەی کوردستان
لەدژی یەک بەکاربھێنێت یەک بەیەک لەناوییان ببات و، لە ھەمانکاتدا لە
رووی دیبلۆماتەوە بانگھێشتی بەرپرسانی کوردستان ئەکات و، جاروبار
بەرپرسان حەز بەو جۆرە بانگھێشتنە ناکەن بەڵام ناچار ئەکرێن و، وەک
سەردانەکەی مەسرور بارزانی لە ٢٨/١١/٢٠١٩ چونکە ھەموو جموجوڵەکانی
تورکیا دژی کوردەو ئەردوگان دەستی بە خوێنی کوردان سورەو، ئەم سەردانە
لە کاتێکدا ئەنجامدرا تورکیا لە لاێەن یەکێتی ئەوروپاو روسیاو
ئەمریکاوە پەراوێز خراوە، بارودۆخی عێراق تێکچووەو فرۆکەکانی تورکیا
بۆردومانی خاکی کوردستان ئەکەن و، لە ھەموولایەک لە کوردستان و دەرەوە
بە ھەزاران کورد کۆئەبنەوەو خۆپیشاندان ساز ئەکەن و ھاوار لە دژی
ئەردۆگانی تیرۆریست و لەشکرکێشی تورکیا ئەکەن و داوا ئەکەن تورکیا لە
ناتۆ دەربکرێت.
٤\١٢\٢٠١٩
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|