ئەمڕۆ
١٨\٨\٢٠١٢
واژۆی نوێی خرایەسەر.
١٠\٨\٢٠١٢
عەدالەت بۆ نیگار
ڕەحیم.
بانگەوازێک بۆ ڕێکخراوەکانی ژنان، مافی مرۆڤ، ھەڵسوڕاوان لەجیھاندا بۆ
ئیدانەکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و داواکردنی عەدالەت بۆ نیگار
ڕەحیم.
نیگار دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر لەلایەن برایەکی و لەلایەن برایەکی
ترییەوە دەکوژرێ بۆ سڕینەوەی شەرم لەسەر "شەرەفی" بنەماڵەکەیان
نیگار ڕەحیم تەنھا ١٥ ساڵ تەمەنی بوو, کەلەلایەن براکەیەوە کوژرا لە
(٢٠ / تەمموز - یۆلیۆ / ٢٠١٢) دا لەشارۆچکەی کەلاری سەر بە ئیدارەی
گەرمیان لە کوردستانی عێراق. نیگار پێشتر لەلایەن برایەکیەوە
دەستدرێژی سێکسی کرابووە سەری و سکی پڕ بوولێی . دوای ئەوەی لە
نەخۆشخانە منداڵەکەی دەبێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچونی
توندوتیژی دژی ژنان بۆ ماوەی شەش مانگ ئاگاداری لێ دەکەن.
بەپێ ی زانیارییەکانی پۆلیسی گەرمیان، کەئەم کەیسەیان لابووە، نیگار و
براکەی دەستگیرکرابوون و براکەی بە ٢٠ ساڵ حوکمی زیندان و خۆیشی
بەکەفالەت ئازادکرابوو. دواتر لە ژێر چاودێری ئەو بەڕێوەبەرایەتییەدا
بووە. دوای شەش مانگ کەس و کاری نیگار لەگەڵ پۆلیسی گەرمیان دەکەونە
قسە و بەڵێننامەیەک ئیمزا دەکەن کەھیچ لەنیگار نەکەن. بەڕێوبەرایەتی
بەدواداچوونی توندوتیژی، لە (١٢ / حوزەیران - یۆنیۆ / ٢٠١٢)دا نیگاری
ڕادەستی کەسوکاری کردووەتەوە، بەڵام برایەکی دیکەی لە (٢٠ / تەمموز -
یۆلیۆ)دا بە چەقۆ پەلاماری دەدات و نیگار دەکوژێت.
دەستدرێژی سێکسی و کوشتنی نیگار بەم شێوەیە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە
کەدامودەزگاکانی دەوڵەت خۆیان ھاندەری ئەم جۆرە تاوانانەن، چونکە
پاراستن وپرۆگرامی ئاگالێبوونی درێژ ماوەیان نییە بۆ کەسانی وەکوو
نیگار.
ئەم دۆخەی کەنیگاری تەمەن ١٥ ساڵە تیایدا دەستدرێژی کرایە سەری
لەلایەن برایەکییەوە، بێگومان بارێکی دەروونی ناخۆش و شۆک و ترۆمای بۆ
درووستکردووە. سەرەڕای ئەوەی کە لەبرای خۆی منداڵێکی بووە
لەکۆمەڵگەیەکی زۆر پیاوسالارانەو کۆنەپارێزدا تا بڵێی ئاڵۆزە.
لەم کۆمەڵگایانەدا قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی وەکو تاوانبار مامەڵەیان
لەگەڵ دەکرێت و شایەنی کوشتنن بۆ پاک کردنەوەی بەناو شەرەفی بنەماڵە.
لە ھەرێمی کوردستان کەڕۆژانە ژنان دەکوژرێن و ناچار بەخۆسوتاندن و
دەکرێن و کچانی گەنجیش ژیانیان پارێزراو نییە. لەماوەی ٢٠ ساڵی
ڕابردوودا حکومەتی ھەرێمی کوردستان چاوپۆشی کردووە لە کێشەی ژنان تا
ڕادەیەک کەئەم دۆخە لە کۆنترۆل چووەتە دەرەوە. سەرەڕای ناڕەزایەتی و
توڕەیی ڕێکخراوەکان و چالاکوانان لەدژی ئەم دیاردەیە، بەڵام کوشتار و
توندوتیژی لەدژی ژنان ھەر بەردەوامە.
کاتی ئەوەھاتووە، کە دەسەڵاتی ھەرێم و دامودەزگاکانی ھەنگاوی پێویست و
کارساز بنێن بۆ بنەبڕ کردنی کولتوری دژە ژن، پیاو سالاری و دابونەریتی
خێڵەکی کەوڵاتی کردۆتە جەھەنەم و زیندانێک بۆ ژنان.
ھەر بۆیەش ئێمە کە
ناوو و واژوومان لە خوارەوە ھاتووە، داوا دەکەین:
١- بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی بەدواداچونی توندوتیژی و ئەوانەی دەستیان
ھەبووە لە ڕادەستکردنی نیگار بۆ کەسو کاری لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
٢- لەمەودوا ھیچ کچ و ژنێک ڕادەستی کەسوکار و خانەوادەکەیان نەکرێنەوە،
کە ژیانیان لە مەترسیدایە لەڕێگای تەنھا ئیمزاکردنی بەڵێننامەیەکەوە
کەبەھایەکی یاسایی وای نییە. ئەمە لەبنەڕەتدا ڕێگا خۆش دەکات بۆ کەس
وکاریان کەبەئازادی ژنان بکوژن.
٣- لێکۆڵینەوەیەکی ورد و شەفاف لەم کەیسە بکرێ و ھەموو ئەنجامەکانی
بەشێوەی ئاشکرا بخرێتە بەردەست ڕای گشتی.
٤- بە تاوان ناسینی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچان و ژنان بەپێی یاسا و
قەدەغەکردنی ھەرجۆرە سزایەک بۆ قوربانییەکە.
٥- پێشکەشکردنی پاراستن، چاودێری تەندروستی و کۆمەڵایەتی بۆ قوربانیانی
دەستدرێژی سێکسی بۆ ئەوەی بتوانن ژیانی خۆیان درووست بکەنەوە.
ناو و و واژۆی پشتیوانانی ئەم بانگەوازە:
١. ھۆزان محمود: نوێنەری ڕێکخراوی ئازادی ژن- بەریتانیا
٢. ئۆفیلیا بێنسن: بلۆگنوس، و کۆلۆمنیست- ئەمریکا
٣. نەجیبەمحمود: چالاک لەبواری مافی ژنان- سوید
٤. ئێدیت ڕوبینستاین: خانەنشین ،ڕێکخراوی ژنانی ڕەشپۆش- بەلجیکا
٥. جیم کاتەرسن: بەڕێوەبەری بەشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستی یەکێتی کرێکارانی
پێشەسازی گلۆبال
٦. د. چۆمان ھەردی: نوسەر، ئەکادیمی و لێکۆڵەر-ئەڵمانیا
٧. د.مەریوان قانع: یاریدەدەری پرۆفیسۆر لەبواری لێکۆڵینەوەی عەرەبی و
خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لەزانکۆی ئەمستردام-ھۆڵەندا
٨. بەھار مونزیر: چالاک لەبواری مافی ژنان-کوردستان
٩. تۆڕی فێمینیستەکانی لەندەن- بەریتانیا
١٠. ڕێکخراوی مادرێ ی جیھانی بۆ مافی مرۆڤی ژنان- ئەمریکا
١١. تۆماس شمیدینگەر: لێکۆڵەری زانستەسیاسی یەکان- نەمسا
١٢. فوئاد قەرەداغی: نوسەر- کوردستان
١٣. ماری کریوتزەر: ڕێکخراوی لیزا بۆ ڕزگاری ,گەشەسەندن و ھاوکاری،
وەزانکۆی دۆرنبین لەنەمسا
١٤. نیکۆلا ستۆت: سێنتەری لێکۆڵینەوەی ژنان لەزانکۆی یۆرک- بەریتانیا
١٥. لێزلی عەبدوڵڵا: ڕێکخراوی شیڤۆلوشن - بەریتانیا
١٦. بیل واینبێرگ: نوسەر، رۆژنامەنوسی سەربەخۆ- نیویۆرک- ئەمریکا
١٧. چلورەھەردی: چالاک لەبواری مافی ژنان- کوردستان
١٨. دیان ڕۆوسچەر: لێکۆڵەری رۆژنامەنوس وەئەندامی سەندیکای
رۆژنامەنوسانی سوید
١٩. ڤالێریا دێسی: خوێندکاری دوکتۆرا لەزانکۆی لەندەن
٢٠. یۆران گوستاڤسۆن: ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کرێکارانی شارەوانی
لەستۆکھۆڵم- سوید
٢١. نوری بەشیر: نوسەر- بەریتانیا
٢٢. ئەڤین فەتاح: لێکۆڵەری کۆمەڵناسی و چالاکی مافی ژنان لەھەولێر-
کوردستان
٢٣. مەریەم نەمازی: قسەکەری مافی یەکسان ئێستا، ڕێکخراوی یەک یاسا بۆ
ھەموان- بەریتانیا
٢٤. ماریا فانتاپێ: لێکۆڵەر و نوسەر- ئیتالیا
٢٥. لیسا ماری تایلۆر: ڕێکخەری پرۆژەی فێمینیزم لەلەندەن - بەریتانیا
٢٦. گوجنەر نێبیو: دەستپێشەخەری مەدەنی ژنان ئەنتیکۆ لەمەسێدۆنیا-
٢٧. سەوسەن زاک زاک: لێکۆڵەر- سوریا
٢٨. لیلیان فرێنچ ھاڵس: دەستپێشخەری فێمینیستی ئەوروپی- فەرەنسا
٢٩. موسلیح ئیروانی: مامۆستای زانکۆ، لێکۆڵەر- بەریتانیا
٣٠. دیانا فێرۆس: نوسەر، شاعیر لەزانکۆی ڕۆژئاوای کەیپ لەکەیپ تاون-
جنوبی ئەفریقا
٣١. لاوژەجەواد: چالاکی مافی ژنان- دانیمارک
٣٢. ستارەعارف: رۆژنامەنوس و چالاک لەبواری کۆمەڵگای مەدەنی- کوردستان
٣٣. پەروا عەلی: ڕۆژنامەنوس- کوردستان
٣٤. شوان محەمەد: رۆژنامەنوس- کوردستان
٣٥. ئاریان ئومێد عارف: شەرەفی سور
٣٦. پرۆفیسۆر کریستیان رۆنسێ: زانستی کۆمپیوتەر- فەرەنسا
٣٧. ناسک حسێن: شاعیر- کەنەدا
٣٨. ئاسۆ جەبار: نوسەر- ئەمریکا
٣٩. تارا توانا: ئەندامی سۆشیال دیموکرات و ئەنجومەنی شارەوانی
ستۆکھۆڵم- سوید
٤٠. ھەڵالەرافیع: سێنتەری نینا- سوید
٤١. سەرکاو ھادی: شانۆکار و نوسەر- فەرەنسا
٤٢. ناھید موکری: نوسەر چالاکی مافی ژنان- سوید
٤٣. گلین ھاریس: یەکێتی شورای بازرگانی ھاکنی- بەریتانیا
٤٤. گۆنا سەعید: چالاک لەبواری مافی ژن- بەریتانیا
٤٥. نیاز عەبدوڵڵا: رۆژنامەنوس و چالاک لەبواری مافی ژنان-کوردستان
٤٦. سایرەزوبێری: ڕێکخراوی مافی ژنان لەگەشەپێدان- کەنەدا
٤٧. سۆفی بۆزیو: گروپی دەستپێشخەری کۆمۆنیزمی کرێکاری- فەرەنسا
٤٨. ستێفان جولیان: مامۆستا وەئەندام لەگروپی ھاوپشتی عێراق- فەرەنسا
٤٩. لیام ماکنەلتی: ڕێکخراوی ھاوپشتی کرێکاری- بەریتانیا
٥٠. جانی دیلان: رۆژنامەنوس- ئەمریکا
٥١. ڕێبێکا ھایبنێت: دوکتۆرا لەفەلسەفەی سیاسی- سوید
٥٢. شەھلا نوری: بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئازادی ژنانی ئێران- سوید
٥٣. جۆوانا ڤیسێنت باگینھا: ئەندامی ڕێکخراوی فێمینیستی پورتوگال ئومار-
بەریتانیا
٥٤. فلۆید کۆدلین: بەرپرسی سەندیکای قیتاعی گشتی لەکتێبخانەی لەندەن-
بەریتانیا
٥٥. ئێستەر تاونسێند: رێکخراوی ھاوپشتی کرێکاری، وەفێمینیست فایت باک-
بەریتانیا
٥٦. توانا تەھا: رۆژنامەنوس- کوردستان
٥٧. کاوان قادر: شێوەکار- کەنەدا
٥٨. سان ساراڤان: فیلم سازی دوکومێنتاری - کوردستان
٥٩. ھاوژین غەریب: رۆژنامەنوس- کوردستان
٦٠. ھەڵوێست عەبدوڵڵا کەریم: چالاکی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی
٦١. سەڵاح ڕەوف: موزیسیەن - ھۆڵەندا
٦٢. سارا عومەر: نوسەرو مافناس - دانیمارک و ئەڵمانیا
٦٣. موحسین ئەدیب: نوسەرو توێژەری بواری بیری یاسا
٦٤. سارا قادر: رۆژنامەنوس و مامۆستای ڕاگەیاندن لەزانکۆی سلێمانی-
کوردستان
٦٥. نالیا ئیبراھیم: چالاکی بواری مافی ژنان- سوید
٦٦. سارا محەمەد: سەرۆکی ڕێکخراوی پێلاو فادیمەھەرگیز لەیاد مەکەن -
سوید
٦٧. ئەحمەد میھمیتاج: چالاک لەگەل گروپی دەستپێشخەری کۆمۆنیزمی کرێکاری-
فەرەنسا
٦٨. نوێنەری ئەحمەد: ھونەرمەند و بەڕێوەبەری ماڵی ھونەری باران
٦٩. ساماڵ عەلی: مامۆستای فەلسەفەلەزانکۆی ڕاپەڕین- کوردستان
٧٠. زیلان عەلی: رۆژنامەنوس دەزگای وارڤین بۆ پرسی ژن- کوردستان
٧١. نیرگز قادر: رۆژنامەنوس لەدەزگای وارڤین بۆ پرسی ژن- کوردستان
٧٢. ئەرسەلان رەحمان: ڕۆژنامەنوس لەدەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژن -
کوردستان
٧٣. ساکار رۆستەم: ڕۆژنامەنوس لەدەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژن -
کوردستان
٧٤. کەیوان ھەورامی: رۆژنامەنوس- کوردستان
٧٥. فەرەیدون عارف: نوسەر، و رۆژنامەنوس- ھیند & کوردستان
٧٦. یادگار فایەق: پێشکەشکاری بەرنامەو رۆژنامەنوس- کوردستان
٧٧. ئارام جەلال: ئەندانی تۆڕی بەرگری لەماف وئازادی یەکانی خەڵک،
وەڕەخنەگری ئاینی- فینلەندا
٧٨. یاسین حەمەعەلی: دیزاینەر لەرۆژنامەی ھاوڵاتی- کوردستان
٧٩. ئەکرەم نادر: نوێنەری یەکێتی شوراو نەقابەکرێکاری یەکانی عیراق-
کەنەدا
٨٠. خولیا حوسێن: شاعیر و چالاکی بواری ژنان- کەنەدا
٨١. پۆلا قاسم نوری: خوێندکار لەپەیمانگای ھونەرەجوانەکان- کوردستان
٨٢. کەژال نوری: نوسەر، و چالاک لەبواری کۆمەڵگەی مەدەنی- ھۆڵەندا
٨٣. د. یوسف زەنگەنە: ئەکادیمی - لەندەن- بەریتانیا
٨٤. دوکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود: مامۆستای زانستەسیاسی یەکان لەزانکۆی
سلیمانی- کوردستان
٨٥. کازیوەساڵح: نوسەر و رۆژنامەنوس -کەنەدا
٨٦. چیمەن ساڵح: بەڕێوەبەری سایتی کوردستان ئۆنلین - کوردستان
٨٧. ئاوێزان نوری: نوسەر و ھەڵسوڕاوی مافی مرۆڤ- کەرکوک
٨٨. دوکتۆر سالار باسیرە: زانکۆی سلێمانی- کوردستان
٨٩. عەزیز ڕەوف: نوسەر- کوردستان
٩٠. سەربەست عارف: شێوەکار، نوسەر - نەرویج
٩١. فەریبا محەمەدی: رۆژنامەنوس - کوردستان
٩٢. مەھین شوکرەڵلا پور: چالاکی مافی ژنان - فەرەنسا
٩٣. چیا یاسین: رۆژنامەنوس و چالاک لەبواری مافی ژنان- کوردستان
٩٤. ئیبراھیم عەباس: رۆژنامەنوس- کوردستان
٩٥. ئازاد حەمەڕەسوڵ: شێوەکار- نەرویج
٩٦. ھەڵگورد سەمەد: رۆژنامەنوس- فەرەنسا
٩٧. شوان ڕەوف: چالاک لەبواری کۆمەڵگەی مەدەنی- کوردستان
٩٨. تارا ھەورامی: چالاک لەبواری مافی ژنان- سوید
٩٩. ئەدیبەئەحمەد: رۆژنامەنوس- کوردستان
١٠٠. شوان سدیق: رۆژنامەنوس - کوردستان
١٠١. شەنکار عەبدوڵڵا: رۆژنامەنوس- کوردستان
١٠٢. کامیل ئەحمەد: شێوەکار- ئەڵمانیا
١٠٣. جاسیم غەفور: شیوەکار- بەریتانیا
١٠٤. توانا عەلی: سویسرا
١٠٥. کیت لارسێن: مامۆستا- سوید
١٠٦. ئەڤین میراودەلی: خوێندکاری دوکتۆرا- بەریتانیا
١٠٧. میھرەبان عەلی: چالاک لەبواری مافی ژنان- فینلەندا
١٠٨. سروەعەلی: چالاک لەبواری مافی ژناندا: کەنەدا
١٠٩. ھانا عەلی: چالاکی بواری مافی ژنان- کەنەدا
١١٠. سەمیرەحەمەساڵح: نێرس- فینلەندا
١١١. لۆرا گیودێتی: جۆرنالی فێمینیستی ئیتالی-مارێ یا- ئیتالیا
١١٢. جەزا حەمەساڵی والی: کۆمەڵناس - کوردستان
١١٣. سەلاع فەتحوللا: شێوەکار- فینلەندا
١١٤. سەرکەوت ئەحمەد: بەریتانیا
١١٥. سەڵاح کرمانشاھی: فینلەندا
١١٦. ئارام ھەورامی: یۆتۆبۆری- سوید
١١٧. نیگار ئیبراھیم: ڕێکخراوی ھەنگاو بەھەنگاو- سوید
١١٨. بڵند سەعید: کوردستان
١١٩. ھاژەنەجات: کوردستان
١٢٠. ڕێبوار ڕەزا چوچانی: رۆژنامەنوسی - کوردستان
١٢١. نیکۆلاس دیسۆ: ڕێکخراوی ھاوپشتی عێراق- فەرەنسا
١٢٢. شەھێن حسێن: کوردستان
١٢٣. گۆران جاف: سویسرا
١٢٤. ھاورێ نیشتمان: کوردستان
١٢٥. ڕوبار گوڵێ: کوردستان
١٢٦. دانا شێرزان عوسمان: کوردستان
١٢٧. گۆران عوسمان: کرێکار-سویسرا
١٢٨. سۆران پەلانی: مافناس و رۆژنامەنوس: کوردستان
١٢٩. کاڵی کەریم: چالاکی مافی ژنان- سویسرا
١٣٠. چۆمان عوسمان: ڕۆژنامەنوس- کوردستان
١٣١. گۆران عەلی: نوسەر- سوید
١٣٢. پێکین حسێن: کوردستان
١٣٣. محەمەد ڕەش: کوردستان
١٣٤. دیلان زەندی: کوردستان
١٣٥. فەرمان سدیق: رۆژنامەنوس- کوردستان
١٣٦. ئارام سەلیم: کوردستان
١٣٧. یاسین حەمەعەلی: کوردستان
١٣٨. محەمەد ئەحمەد حەسەن: کوردستان
١٣٩. چرا عەلی: کوردستان
١٤٠. سەنگەر سالم: کوردستان
١٤١. مستەفا چوارتایی: کوردستان
١٤٢. لەنجە عەبدوڵڵا: بەرپرسی دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژن لە
کوردستان
١٤٣. دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژن
١٤٤. ڕۆژ عەزیز: چالاکوانی سیاسی
١٤٥. ھێرش یاسین: کوردستان
١٤٦. شەھلا دەباغی: چالاکوانی مافی ژنان-سوید
١٤٧. سورەیا تاھیر: بەریتانیا
١٤٨. ڤیان مەریوانی: ئەڵمانیا
١٤٩. حەلیمە ڕەسوڵی: چالاکی بواری مافی ژنان- کوردستان
١٥٠. کاتا پۆلیت: ڕۆژنامەنوس لە ڕۆژنامەی ( ( The Nation ی ئەمریکی
١٥١. د، ئارام عەلی/ مامۆستای زانکۆ - سلێمانی
١٥٢. تارا جاف: ھونەرمەند: بەریتانیا
١٥٣. دالیا مەحمود: سوید
١٥٤. حەمە غەفور: ھەڵسوڕاوی سیاسی- ھۆڵەندا
١٥٥. سۆزان ئەمین: چالاکوانی مافی ژنان و ئەندامی سێنتەری نینا لە سوید
١٥٦. جۆانا پەیتۆن: ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی ژنانی کورد و
ئێرانی-بەریتانیا
١٥٧. نینا سانکاری: ڕێکخراوی دەستپێشخەری فێمینیزم لە پۆڵەندا
١٥٨. نێتۆرکی ژنان لە سایەی یاساکانی ئیسلامدا-بەریتانیا
١٥٩. ڕێکخراوی باۆباب بۆ مافی مرۆڤی ژنان- نایجیریا
١٦٠. ڕێکخراوی عەدالەت بۆ ئێران- ئێران-بەریتانیا
١٦١. شیرکاتگاە: شینتەری تواناسازی ژنان لە پاکیستان
١٦٢. ڕێکخراوی جیھانی مافی ژنان لەگەشەپێدان
١٦٣. ئەنیسە ھێلی: پرۆفیسۆر لە زانکۆی نیویۆرک- ئەمریکا
١٦٤. جودی ڕابحنۆڤیتز: پرۆفیسۆر لە زانکۆی نیویۆرک- ئەمریکا
١٦٥. نێتۆرکی ژنان لە ژێر سایەی یاساکانی ئیسلامدا- بەریتانیا
١٦٦. لەتیف ئاکینبۆدی: سەرۆکی فاونداسیۆنی کۆمیونیتی مافی ژنان
١٦٧. سێنتەری توانان سازی ژنانی سەلما - سودان
١٦٨. ھینا نورێن: سەرۆکی ڕێکخراوی بایداری-پاکیستان
١٦٩. دەستپێشخەری سەرچاوەی ئاسۆ- نایجیریا
١٧٠. کۆمیتەی بەرەنگاربونەوەی داب و نەریتی ترایدیسۆینی کە کاریگەری
لەسەر سەلامتی ژن و منداڵ ھەیە- گامبیا
١٧١. نانسی مەرسیکا: سەرۆکی ڕێکخراوی وەستاندنی فرە ژنی- کەنەدا
١٧٢. ک. دی حگناتین، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئەمریکیەکان لە دژی فرە ژنی-
ئەمریکا
١٧٣. ئۆتالیب فاتیمە: یەکێتی ئاکشنی ژنانە -مەغریب
١٧٤. ڕێکخراوی شیرکەتگاە- پاکیستان
١٧٥. ڕێکخراوی جیھانی مافی ژنان لەگەشەپێدان-ئیستانبول- تورکیا
١٧٦. شواری ژنانی موسڵمان لە کەنەدا- کەنەدا
١٧٧. ئی دی ئای بۆ عەدالەتی جێندەری- نایجیریا
١٧٨. فەیزون زەکەریا: سێنتەری لێکۆڵینەوەی ژنانی موسڵمان وە فۆرومی
کارکردن- سریلانکا
١٧٩. ڕێکخراوی گەشەپێدانی ڕابەرانی ئایندە- ئەمریکا
١٨٠. ڕێکخراوی ژنانی رۆژ-بەریتانیا
١٨١. ماریا ھاگبەری: سەرۆکی نێتۆرکی بەرەنگاربونەوەی کوشتاری ژنان لە
ژێر بەھانەی شەرەف- سوید
١٨٢. ئانا ڤارنیاس: ئەندامی ڕێکخراوی دۆمینیۆس- سپلیت- کرۆاتیا
٧\٨\٢٠١٢
|