      
عەدالەت بۆ سارا جەعفەر نیعمەت!
هۆزان مەحمود
لێپرسراوی دەرەوەی/ ڕێکخراوی ئازادی ژن

مەحکومکردنی بەردەبارانکردنی وەحشیانەی
کچێکی تری11 سالان لەکوردستان!
سارا جەعفەر نیعمەت تەمەن 11 سالان لە شاری خانەقینی کوردستانی عیراق، بەشێوەیەکی
وەحشیانە لە 3 ی ئابدا دەکوژرێت. کوشتنی سارا بەشێوەیەکی مەئەساوی و ترسناکی
لەوجۆرە، جارێکی تر جەریمەیەکی وەحشیانەیە بەدژی کچانی مناڵ و ژنان لەکوردستان.
سارا هیشتا مناڵ و لەپۆلی پێنجەمی سەرتایی بوو، لەناو هاورێکانیدا خۆشەویست بوو.
لاشەی سارا لەبینایەکی بەتاڵدا دەدۆزرێتەوە کەبەبلۆک و بەرد دەکوژرێت و دوایی
دەسوتێنریت. بەلام تا ئیستا مەعلوماتی تەواو نیە لەسەر کوشتنی کچێکی مناڵی ئاوا کە
بەو شێوە وەحشیانەیە کوژراوە.
کوشتنی کچانی مناڵ و ژنان لەکوردستان بەبەردەوامی لەزیادبوندایە لەچاو پێشوودا،
دوای کوشتنی دوعا خەلیل ئەسوەدی 17 ساڵەی یەزیدی کەبەردباران کرا تاکو مردن
بەبەرچاوی خەڵکەوە، لانی کەم تا ئیستا 40 ژن کوژراوە، لەوانە کوژرانی ئامینە، کچە
12 ساڵە لەلایەن باوکیەوە، لەژێر ناوی ئەوەی کە”خۆشەویستی” لەگەڵ کوڕی
دراوسێکەیاندا کردوە، هەروەها سارای تەمەن 11 ساڵە.
ئێمە بەبەردەوامی داوامان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە، کە یاسایەک دانێت
لەبەرامبەر بکوژانی ژنان بەو شێوە وەحشیانەیە. بەلام وادەردەکەوێت ئەمان
لەسازشکردنیان لەگەڵ عەشایەرو کۆنەپەرستاندا، مافەکانی ژنان لەبەرنامەیاندا وجودی
نەبێت، هەربۆیە توندوتیژی لەدژی ژنان گەیشتۆتە ئەو ڕادیەی کە کچانی مناڵی 11 سالان
بەردباران دەکرێت.
ئیتر ئەوە هەڵومەرجێکی زۆر ترسناکە لەبەرامبە مناڵان و ژناندا، کۆمەڵگایەک کەهیچ
جۆرە ئەمنیەتێکی تیا نیە بۆ ژنان، شەقام و ماڵەکانیان هەمووی بۆتە شوێنی قەتڵوعامی
ژنان، ئەوە چی کۆمەڵگایەکە ژنان لەهیچ کات و شوێنێکدا هەست بەئەمنیەتی ژیان نەکات و
بەهیچ شێوەیەک باوەڕ بەکەس و کار نەکات، لەباوکەوە بگرە تا براو هاوسەر!؟
ئێمە کوشتنی ژنان بەگشتی و کوشتنی سارا بەتایبەتی بەتوندی مەحکومە دەکەین و
داواکاری دەستبەجێی دانانی یاسایەکی توندین لەبەرامبەر تاوانباران و بکوژانی سارادا.
ئێمە بانگەوازی هەموو ئێوە دەکەین، کەنامەی نارەزایەتی ئاراستەی حکومەتی هەرێم بکەن
لەم روەوە:
- ئێمە داواکارین کەیاسا بەشوێن بکوژانی سارا، ئامینە، دوعا و زۆرێک لەژنان و
کچاندا بچێت کەکوژراون.
- رێگەگرتن لەهەموو جۆرە توندوتیژیەک لەبەرامبەر کچانی مناڵ و ژناندا و بەتایبەت
کوشتن لەژێر ناوی شەرەفدا.
- ژنان وەک ئینسانی یەکسان لەکۆمەڵگادا چاویان لێبکری و لەقانودا بەرەسمی بناسری.
houzan73@yahoo.co.uk
www.equalityiniraq.com
09/08/2007
|