په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\١٢\٢٠١٥

عەدالەتی عومەری کوڕی خەتاب، لە تەرازوی مێژوودا.


ئاراز میرە       

 

(عومەری کوڕی خەتاب) ھەرچەند وەکو فەرمانڕەوایەکی ئیسلامی دادگەر بوە و کاری لەسەر دادپەروەری و یەکسانی کردوە لە نێوان موسوڵمانان (عەرەب) دا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا و ھەر بە ھۆی ئەوەیشەوە ئامادە بوە لەپێناوی بەرژەوەندیی ئەو موسوڵمان (عەرەب) انەدا ھەمو بەڵایەک بھێنێت بەسەر ناموسوڵماناندا. ھەوڵی عومەر بۆ دروستکردنی ئیمپراتۆرێتییەک و داگیرکردن و ملکەچ کردنی وڵاتانی دەوروبەر (ئێران و شام و میسر) بۆ قەڵەمڕەوی عەرەبی ـ ئیسلامی بەڵگەی ئاشکرای ئەو ڕاستیەیە و مێژویەکە کە تا ئێستاش شوێنەوار و کاریگەریی ھەیە کە گەلانی ناوچەکە باجەکەی دەدەن. لە وەڵامدا مەلاکانی (یەکێتیی زانایان) دەکەونەوە دوپاتکردنەوەی دەنگ‌وباسی دادپەروەریی ئەفسوناویی عومەر، کە ئێمەش دەیسەلمێنین ئەم دادپەروەریە بەو شێوەیە نەبوە و عومەریش حسابی تایبەتیی بۆ ھەندێک کەس و بنەماڵە کردوە و لە بەرامبەر بنەماڵەی ئەبو سوفیان و خودی موعاویە سازشی زۆری کردوە و ڕەچاوی سەرمایەدارێکی قوڕەیشیی وەکو (موغیرەی کوڕی شوعبە) ی زۆر کردوە و دواتر دێینە سەر ئەم باسانەیش..


ئینجا دوای ئەمە دەکرێت ئاماژە بکەین بۆ ھەندێک کار‌وکردەوەی عومەر، کە چۆن مامەڵەی تایبەتیی لەگەڵ ھەندێک کەسدا کردوە:


١. (موغیرەی کوڕی شوعبە)، کە ێەحابییش بو، پیاوێکی خانەدان و سەرمایەداری قوڕەیش بو، کە زۆر جار عومەر خاتری گرتوە و ئاسانکاریی بۆ کردوە و مامەڵەی تایبەتیی لەگەڵ کردوە، وەکو لە باسی (عومەر و ئەبو لوئلوئە) دا لە نوسینی پێشودا ئاماژەمان بۆ کرد.. ئەو ڕوداوەش مەشھورە کە کاتێک (موغیرە)ی ناوبراو لەگەڵ (ئوم جەمیل) ناوێکدا (زینا) یان کردبو (سەرچاوەکان دەڵێن ئەو ئوم جەمیلە دوای مردنی مێردەکەی دەچو بۆ لای ئەمیرەکان!)، کە چوار شاھیدیش (ئەبو بەکرە، نافیع، شیبلی کوڕی مەعبەد، زیاد) حازر بون، سێ کەسی یەکەم شایەتیی خۆیان دا لای عومەر، بەڵام چوارەم (زیاد) کە دەچێتە پێشەوە بۆ شایەتیدان، عومەر بەشێوەیەک تێی دەگەیەنێت کە نابێت شایەتی بدات (دەڵێن: پێی وتوە: "دەم‌وچاوی کەسێک دەبینم کە خوا بە ھۆی ئەوە ێەحابییەک شەرمەزار ناکات"!)، ئیتر زیاد دەترسێت و ناوێرێت شایەتی بدات، تەنھا دەڵێت: (شتێکی ناشیرینم بینی [یان لەژێر لێفەدا بینیمن] و گوێم لە ناڵە و ئاخ‌وئۆفێکی بەرزەوە بو، ئیتر ھیچی ترم نەبینی)، بەپێی ھەندێک سەرچاوەیش وتویەتی: (پاشەڵێکم بینی دەجوڵا و ھەناسە و ئاخ‌وئۆفێکیشم بیست بەرز دەبوەوە، و قاچەکانیشی لەسەر شانی بون، ئیتر ئەوەی ترم نەزانی چی بو)، ئەمەش مانای وایە جوان نەیبینیوە و گومانی ھەیە و شایەتیەکەی ناتەواوە (شەل نیە و پای شکاوە!)، ئیتر عومەر زۆر خۆشحاڵ بو بە ڕزگاربونی موغیرە و وتی (اللە ڕکبر)! ئیتر فەرمانی دا سێ شاھیدەکە داری حەددی (قەژف) یان لێ درا! لەوانە دوانیان (نافیع و شیبل) تەوبەیان کرد واتە شایەتیەکەیان بەتاڵ کردەوە و خۆیان بەدرۆ خستەوە، بەڵام (ئەبو بەکرە) ھەر سور بو لەسەر قسەی خۆی (دیارە بەجوانی بینیویەتی!)، بۆیە تا مرد شایەتیی لێ وەرنەگیرا، بەو پێیە کە (قەژف) ی کردوە! ئیتر موغیرە لە گوڵێ کاڵتری پێ نەوترا، بەڵکو وا دەردەکەوێت بۆ خۆی ھەشتا داری حەددی (قەژف) ـەکەی لە شاھیدەکان داوە!


ئەمەش ھەموی ساڵی (١٧ ک.) بو کە لەو کاتەدا موغیرە والیی بەسڕە بو و عومەر لەوێ داینابو.


٢. عومەر لە بەرامبەری گەندەڵی و پارەخۆری و گەنجینەکەڵەکەکردنی بنەماڵەی ئەبو سوفیان (ئەبو سوفیان و موعاویە بەتایبەتی)، کەمتەرخەم بوە و (سەرفە نەزەر) ی لێ کردوە. جارێک ئەبو سوفیان لە سەردانی موعاویەی کوڕیەوە لە شام گەڕایەوە بۆ مەدینە دوای ئەوەی پارە و ماڵ‌وسامانێکی لە ڕێگەی موعاویەوە پێ گەیشتبو، عومەر بە شێوازێک کەشفی کرد، بەڵام تەنھا نیوەی ئەو پارەیەی لێ سەندەوە و چاوی لەوەی تر پۆشی! ئیتر نە ئەبو سوفیان توانی سکاڵا لە عومەر بکات، نە عومەر توانی لەوە زیاتر لێپێچینەوەی لەگەڵ بکات. جارێکیش کە عومەر سەردانی شامی کرد و گەیشت بە موعاویە و بینی موعاویە بە دەستور و فەخفەخەی پاشا و ئیمپراتۆرەکان خۆی دەردەخات و چەک‌وچۆڵ و قەڕەوڵێکی زۆری لەدەورە، تەنھا ئەوەندەی توانی پێی بڵێت (ئەمە بەزمی کیسراییەتە موعاویە؟!)، موعاویەش کە بەڵای سیاسەت و میکیاڤیلیەت بو وتی: (ئێمە لەم وڵاتەدا لەبەرامبەر دوژمنداین و پێویستە بەم شێوەیە دەربکەوین و ھەمیشە بە کەل‌وپەلی جیھادەوە خۆمن بنوێنین)! بێ گومان ئەو گەندەڵیە بوە بنەمای دەسەڵاتی دیکتاتۆریی ئومەویەکان کە دواتر زاڵ بون بەسەر فەرمانڕەوایی ئیسلامیدا. ئەو چاوپۆشین و بەڵکو ئەو ھاندانە بۆ گەندەڵی بەرامبەر بنەماڵەی ئەبو سوفیان تەنھا ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عومەر، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی خودی پێغەمبەر، کە پێغەمبەر لە دەسکەوتی جەنگی (حونەین) ماڵ‌وسامانێکی زۆری دا بە ئەبو سوفیان و موعاویەی کوڕی و بە کۆمەڵێکی زۆر لە موھاجیرەکان (مەککەییەکان) و، بەڵام ھەمو ئەنێار (مەدینەییەکان) ی لێ بێبەش کرد!


٣. ئەو باج و سەرانەیەی کە ڕژێمی عومەر لە گەلانی ناعەرەبی کۆ دەکردەوە ھەموی دابەش دەکرد بەسەر عەرەبدا. بە شێوەیەک بۆ زۆربەی عەرەب موچەی بڕیبوەوە و، ئەو ھەمو ئاڵتون و زێڕ و زیو و سامانەی کە بۆ دەھاتەوە دابەشی دەکرد بەسەر کەسێتیە ئیسلامیەکان و موسوڵمانەکانی مەدینە و شوێنەکانی تردا. بەم شێوەیە گەلانی ژێردەستە کشت‌وکاڵیان دەکرد و عارەقیان دەڕشت و عەرەب دەیخوارد. ھەر بۆیە عومەر (دیوان) واتە تۆمارێکی گەورەی دانا بۆ ناوی ئەو عەرەبە موسوڵمانانەی کە موچەی بۆ بڕیبونەوە، کە بۆ ھەندێکیان لەوانەی کەسێتیی ئیسلامی بون زیاتریان ھەبو، بۆ نمونە: (٥) ھەزار بۆ ئەوانەی کاتی خۆی لە جەنگی بەدردا بەشدار بون (بەدرانە!)، (١٢) ھەزار بۆ ژنەکانی پێغەمبەر، و بەم شێوەیە (کە لەبەر نەبونی بوار ئاماژە بۆ ھەمو ئەو بڕە پارانە ناکەین کە تەرخانی کردون بۆ کەسێتیە ئیسلامیەکان). وەکو چۆن ئێستەش دەبینین لە سەعودیە و کەنداو کەسێتیە عەرەبی ـ ئیسلامیەکان و سەرۆک خێڵەکان و مەلا وەھھابیەکان لە سایەی ئیسلام و پێترۆڵەوە پارەی خەیاڵییان بۆ ڕژاوە.


بۆ درێژەی زیاتری کار‌وکردەوەی عومەر، وا باشە خوێنەر ئەم دو نوسینە بخوێنێتەوە تا ژیانننامەی ڕاستەقینەی عومەر و عەرەبچێتیی ئەوی بۆ ڕون ببێتەوە، کە ھەردوکیان لە ئینتەرنێتدا دەست دەکەون، ئەمەش ناوەکانیانە:
١. (د. ڕحمد ێبحی منێور، المسکوت عنە من سیرە عمر).
٢. (مالک مسلمانی، عمر بن الخگاب ـ السیرە المتواریە).

 


arazmira@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک