په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

عەدالەت عومەر:

کێشەى ژنان و کەمکردنەوەى توندوتیژى تەنها بەدەست خۆیان چارەسەر نابێت ئەگەر دەنگوڕەنگى ڕەگەزى بەرامبەرت لەگەڵدا نەبێت.


ئا: ئاسۆ عوسمان

 

لە چوارساڵى ڕابردوودا هیچ دامەوروایەکى کوردستان بە هاوشێوەى پەڕلەمان ڕەخنەى لێنەگیراوە میدیاکانى کوردستان هەمیشە پەپڕلەمانیان بەبێدەسەڵات زانیوەو پێیان وابووە دەزگایەکى شکڵیەو تواناى لێپرسینەوەى نیەوناتوانێت لەئاست داخوازییەکانى شەقامى کوردیدابێت .چالاک بوون یان نەبوونى پەڕلەمانى ڕابردوو ئێستا ئەرکى ئێمە نیە ئەوە بۆتە بەشێک لەقوناخى ڕابردوومان گەڕانەوەش بۆچالاکى وئەرکەکان خزمەتەکان و کەموو کوڕیەکانى پەڕلەمانى پێشوو ئیترکارى مێژونوس و لێکوڵیارەکانە، مەگەرجارجار بۆئەزموون لێوەرگرتن لەنێوەندى ڕۆژنامەوانى وسیاسیدا باسى لێوەبکرێت.
بە دوونیایەک ڕەخنە و گلەییەوە پەڕلەمانى ڕابردوومان سپارد بە مێژوو. هەڵبژاردنەوەى پەڕلەمانى ئەم جارەش تایبەت مەندى خۆى هەبوولەبەر ئەوەى بۆیەکەمجاربوولەماوەى نۆزدە ساڵى حکومڕانى کوردا ئۆپۆزسیۆنێکىکاریگەر و بزێولەدایک ببێت وەبتوانێت ململانێیەکى گەورە لەگەڵ لیستى دەسەلاتدا بکاتوبێتەنێو گۆڕەپانەکەوەکە بەتێڕوانینى چاودێرانى سیاسى دەبێتـە سەرەتاى قوناخێکى نوێى لەژیانى سیاسیو پەڕلەمانى هاوکاتیش کۆى دامەزراوەحزبى وڕیکخراوییەکان دەکەونە ژێر کاریگەرى ئەم قوناغە نوێیەوە وەچاوەڕواندەکرێت لەم پەڕلەمانەى ئێستاکە نزیک بەچل کورسى بەدەست ئۆپۆزسێۆنەوەیە گۆڕانێکى نەوعى بێنێتە نێوژیانى پەڕلەمانى کوردستان و ببێتە چاودێرێکى کاریگەربەسەر کاروبارەکانى حکومەتەوە.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دەکرێت هەموو خۆزگەکان بەم پەڕلەماندا هەڵبواسین ؟، پەڕلەمانى نوێ لەتوانیدایە هاوشێوەى پەڕلەمانى عێراق لیپرسینەوەبکات؟، ئەم پرسیارنەو چەند پرسیارێکیتر تەوەرەى ئەم جارەمانە .


ئاسۆ: ڕێژەی زۆری بەشداری خەڵکی کوردستان لەهەڵبژاردنەکانی 25 -7 ئەوەی پێشانداین کەخەڵکی ئومیدیان بە پەڕلەمانی داهاتوو زۆرە ئێوە لەوبڕوایەدان پەڕلەمانی ئێستای کوردستان کەنزیکەی چل، کورسی بەدەست ئۆپۆزیسیۆنەوەیە بتوانێت نمونەی پەڕلەمانێکی سەرکەوت وپێشکەش بکات؟.


عەدالەت عومەر: بە برواى من ئەم ئەزموونە لە هەموو جیهاندا سەلمێندراوە کە پەڕلەمانى سەرکەوتوو پەڕلەمانێکە کە هێزى ئۆپۆزیسیۆنى تیدابێت ودەتوانێت زیاتر ماف و ئامانجەکانى خەڵک بهێنێتە دى بە مەرجێک رەخنە و پێشنیارى بنیاتنەرى تیدا بێت نەک تومەت خستنە پاڵ یەکترى بە زمانى عەسکەرتارییەت چونکە رەخنە وەک وەزە و هێزى بوژانەوەیە بۆ دەسەڵات هەروەها ئۆپۆزیسیۆن نابێت شێوەى دژەبەریى بگرێتە خۆى بەرامبەر بە هێزى دەسەڵات دار و چونکە ئەوەى تا ئێستا دیارە ئۆپۆزیسیون قەوانى کۆن دەکوتێت زیاتر بیر لە تۆڵە سەندنەوە دەکات لە چوارچیوەى کێشەیەکى ناوخۆیى بۆیەهێزى ئۆپۆزیسیون دەبى کار بۆ داهاتوویەکى باشتر بکات ونابێت لەم باوەر دابێت دەبى هەموو جەماوەرلە دژى دەسەڵات بن ،چونکە ئەولە دژى راوەستاوەئەوان دەبى بۆئایندەیەکى روناکتر دان بەدەستکەوتەکان وکارو پرۆژانەى کە لەماوەى رابردوودابەدى هاتووەبکەن ولە هەمان کات هێزى دەسەڵاتداریش بەتەمانەبێت هەموولایەک چەپلەرێزانى بکات بڵکودەبێ بەسینگێکى فراوانەوەرەخنە و پیشنیارەکانى ئۆپۆزیسیۆن وەرگرێت ولەچوار چێوەى بەرنامەوپڵانەکانى خۆى هاوکات لەگەڵ ڕەخنەکانى ئۆپۆزیسیۆن کار بۆ باشتر کردنى ڕەوتى بەرو پیشچوونى ووڵات بکات وچونکەکۆمەڵگادەیەوێت هەنگاوبەرو پێشکەوتن هەڵبگرێت بۆ ئەوەى هەر دوولایەن یانى هێزى ئۆپۆزیسیۆن وهیزى دەسەڵات بتوانن پەڕلەمانێکى سەرکەتوو لەهەمان کات حکومەتێکى سەرکەتوویان هەبێت،نابێت لەو باوەرەدابن کەجەماور بکەن قۆربانى خواستەکانى خۆیان،کۆمەڵگایەکى تەندروست دوورلەتوندوتیژى وهاوکات دەستەبەرکردنى مافەکانى تاک و دروست بوونى شفافیت لەکاروبارەکانى حکومەت وبنیادنانى کۆمەڵگایەکى بەهێزبەشێکى زۆرى بەستراوەتەوە بەپەڕلەمانێکى سەرکەوتوو ئەویش لەرێگاى یەکتر قبوڵکردن.


ئاسۆ: پەڕلەمان وەک دەزاگایەکی گرنگ چەندین ئەرکى لەسەر شانە یاسادانان،پەسندکردنى بودجە،چاودێرى کردنى کاروبارەکانى دەوڵەت، لێپرسینەوە لە کاربەدەستانى باڵاى حکومى، پرسیارەکەم بەدیارىکراوىلەسەربودجەیە،لەوباوەڕەدایت لەپەڕلەمانى نوێدا کێشەى ناشەفافبون و نادیارى خەرجکردنى بودجەى هەرێم کۆتای پێدێت؟.


عەدالەت عومەر:
بە تاکید پەڕلەمانى ئەم جارە جیاواز دەبێت لەپەڕلەمانى رابردووچونکە بەشێک بەناوى ئۆپۆزیسیون لەپەڕلەمان ئامادەدەبن هەر چەند تاکو ئیستابەرنامەى کاریان وئامانجەکانیان ڕوون وئاشکرا نین ،پیموایە پەڕلەمان ئەمجارەزیاتردەتوانیت ئەرکى چاودیرى کردنوچۆنیەتى سەرفکردنى بودجەو تیپەڕاندنى بودجەى ساڵانە ودیارى کردنى بوودجەى حزبەکان ئەنجام بدات هەروەهابەبراوى من پەڕلەمانى ئەم جارەئەرکى گرنگوقورسى لەسەر شانەوکۆمەڵێک کلتورى کەپێشترلەناو پەڕلەماندا هەبوو دەبى وەلا بنرێت بۆنمونەکلتورى بە ئاسانى بەسەردا تێپەرین وەک تێپەربوونى کۆمەلێک یاسابەسەریان کەلە دژى مافەکانى ژن بوون ،هاوکاتیش خەڵک دەبى هۆشیارانەتر بڕوانێتەکاروچاڵاکیەکانى پەڕلەمان ولە بەرامبەریشدا پەڕلەمانیش بەهەمان شێوەزیاترکار بۆدەستەبەر کردنى مافەکانى تاک بەتایبەتى مافە ئابورییەکانى لەهەرێمى کوردستان بکات.


ئاسۆ: دەسەڵات باس لەئۆپۆزیسیۆنێکی ئیجابی دەکات لەبەرامبەریشدا ئۆپۆزیسیۆن بەتایبەت لسیتی گۆِران، باس لەکابینەی سێبەردەکات،لیستی چوارحزبەکەش دەڵین: ئۆزیسیۆنێکی ئیجابی پێویستی بەدەسەڵاتی ئیجابیە:. پرسیارەکە ئەوەیە ئێمە چ جۆرە ئۆپۆزیسیۆنێکمان پێویستە؟.


عەدالەت عومەر: پێش هەمووشتێک دەسەڵات وئۆپۆزیسیۆن بیریان نەچێت ئەوان بەهێزى جەماوەر لەم جێگایەن بۆیەپارێزگارى کردن لەجەماوەر وپابەند بوونى ئەخڵاقى بەبەڵێنەکانیان ودەستەبەرکردنى مافەڕەواکانیان دەبێتەهۆى مانەوەیان لەگۆرەپانى پاش هەڵبژاردنەکان بۆیە پیویستیمان بەئۆپۆزیسیونى کاراوکاریگەرهەیەئۆپۆزیسیۆنیک کەرەخنەگرێکى بنیاتنەربێت بەزمانى سەردەم نەک رۆخینەربەشێوەى عەسکەرتارى ، ئۆپۆزیسیۆنێک بتوانێت بەشێک بێت لە هینانەدىرووى راستەقینەى دیموکراسى لەکۆمەڵگا چونکە چ ئۆپۆزیسیۆن چ دەسەڵات دوولایەنى سەرەکى هینانەدى دیموکراسین لە کۆمەڵگادا،لەهەمان کاتدا ئۆپۆزیسیۆن بەرژەوەندى پارێزى ووڵات ودەستکەوتەکان بێت کە کورد ساڵانێکى زۆرە هەوڵى بۆدەدات وبیریان نەچێت ئەوانیش تا دوینێ بەشیک بوون لەم دەسەڵاتەى ئیستا بۆتە ئامانجى ڕەخنەکانیان .


ئاسۆ: چالاک بوونی پەڕلەمانی عێراق وبەروپێشچونی پرۆسەی سیاسی،لێپرسینەوەی وەزیرەکان، لێسەندنەوەی متمانەلە "فەلاح سودانی" وەزیری بازرگانی ودانی بەدادگای عێراق، هەڵایەکی لەکوردستان نایەوە باس لەوەدەکرا کەپەڕلەمانی کوردستان پەڕلەمانێکی حزبیەو ئەندامەکانی تەنیا بودەست بەرزکردنەوە دانراون لەتوانایاندانیە لێپرسینەوەبکەن، باپرسیارەکە ئەوەبێت لەوبڕوایەدان خولی تازەی پەڕلەمان بەهاوشێوەی پەڕلەمانی عێراق ئەکتیف وکاریگەردەبێت؟.


عەدالەت عومەر: ئەگەربەوردى لەموزوعەکان بروانین دەبینین دەسەڵاتى سیاسى لەهەموو ووڵاتانى جیهان بەدەست حزبەکانەوەیە و ئیمە نابێت ئەوندە بیرتەسکانە لە موزوعى حزبى بروانین با لەبیریشمان نەچێت هەر بیروڕاى حزبى و ئەندامانى ئەوحزبانەبوون کە بەسەدان قوربانیان لە رێگاى بزووتنەوەى رزگارى خوازى کوردستان پێشکەش کرد وحکومەت و پەڕلەمانیان هینایە کایە،ئەگر بێت وبڕوانینە پەڕلەمانى ئەوروپاش چەندین حزبى سەرەکى وەک چەپەکان وحزبى سەوز و... تیدایە هەروەهالەوڵایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکاش لە ئەنجومەنى سینات وکۆنگریسیش هەر خەڵکانى سەر بەحزبەکانى دیموکرات وجمهورى خواز رۆلى کارایان هەیە، تەنانەت لە گۆرەپانى پەڕلەمانى عێراقیش هەرلە حزبەکان دروست بووە وابزانم حزبى بوون نابێتە رێگرلەبەردەم پیشکەش کردنى هێز و تواناکانى تاکەکەسى، بەڵام ئەوەى لە ماوەى رابردودا لە کوردستانى پاش راپەرین و شەرى ناوخۆ هاتە ئاراوە بەتایبەتى لە پاش یەکگرتنەوەى پەڕلەمان و حکومەتى هەرێم بارودۆخێکى تایبەتمەند بوووهەموولایەک لەهەوڵى پتەوترکردنى ئاشتى وتەبایى ویەکرێزى دابوون ئەگەر بە بیر وهزرى هەرتاکێکى ئەم گەلەشدا گوزەرێک بکەین باش بیرمان دێتەوەبەرقرار بوون و بەردەوامبوونى ئەم ئاسایشە ویەکرێزییە ئاواتى هەر تاکێکى کوردبووەئەمەیەکێک لەهۆکارەکانى پەڕلەمانى پێشووبووەکەزیاترلەسەربنەماى توافق ودەست بەرزکردنەوەبەرێوەچووەبەڵام، بەتاکیدهەر وەکوپێشتر ئاماژەم پێ کردخولى سییەمى پەڕلەمان دەتوانیت لەسەربنچینەى دەنگى جیاواز و ئۆپۆزیسیونێکى کاراو کاریگەرنەک دژبوون وتۆڵەسەندنەوەکاراتر و ئەکتیڤتر بێت وبتوانێت بە پێى پێویست بەدواداچوون بکاو وەزیرەکان بانگهیشتى پەڕلەمان بکات ولێپێچینەویان لەگەڵدابکات.


ئاسۆ: یەکێک لەو پرسانەى کە بووەتە کێشەیەکى گەورە لەبەردەم پێشکەوتنى کۆمەڵگەى کوردستان چەوساندنەوە وکوشتنى ژنانە، ئێستا بەژمارە(33%)ئەندامى پەڕلەمانى کوردستان ژنە، لەو بڕوایەدایت بەشدراى ژنان بەم ڕیژە بەرچاوە کاریگەر بێت لەسەر باشکردنى باروودۆخى ژنان لەهەرێمى کوردستان .


عەدالەت عومەر: پرسى ژن وتوندوتیژى لەبەرامبەرى بەشێوەیەکى گشتى یەکێک لەپرسە هەرەگرینگەکانى جیهانەوکۆمەڵگاى ئیمەش لەم پرسەوکێشەکانى بێبەش نەبووەبەتایبەتى چەوساندنەوەتوندوتیژى بەرامبەر بە ژنان، لەکۆمەڵگاى ئیمەدا بەردەوامى کلتورى دڕندەیى حکومەت یەک لەدواى یەکەکانى عێراق ورژێمى بەعسە،چونکەکۆمەڵگاى ئیمەبۆماوەى زیاترلەنیوسەدەلەژێرحکومێکى توندوتیژدابووەوتاکوئێستا ئاسەوارەکانی بەردەوامەسەرەڕاى هەوڵى بەردەوامى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى وحکومەت لەپێناو کەمکردنەوەى توندوتیژى بەرامبەربەرەگەزى میینەئەم دیاردەیەتاکو ئیستاتیدا بەدى دەکرێت،بەڵام، سەبارەت بەرێژەى ژن لەخولى سێیەمى پەڕلەمان ئەمەرێژەیەکى باشەلە بەبەراورد بەووڵاتانى دەوروبەرمان وبەردەوامى هەوڵەکانى ژنان وئافرەتانە وگرنگیدانى دەرکى وناوخۆیەهاوکات ئەو پرۆسیسە لە پاش پرۆسەى ئازادى عێراق زیاتر گەشەى سەندووەوەلێ بەڕاى من ژن یان پیاو گرنگ نیە بەڵکو گرنگە ئەوەیە خەڵکى کارا وخاوەن ئەزموون وبە تواناوبە هێز ئەندام پەڕلەمان بێت چونکە ئیمە لە پەڕلەمان و لە حکومەتیش پێویستیمان بەکەسانێکە خەون وئاواتیان هەبێت تەنانەت ئەوئاوات وخەونانەى کە هەرگیز بوارى جێبەجیکردنیان نیە ونەبووە چونکە هەر ئەو خەونانە وات لێدەکات هەنگاوەکانت بەهێزتر بهاوێژیت بۆ گەیشتن بەئامانجەکانت،هەروەها پێموایە کێشەى ژنان وکەم کردنەوەى توندوتیژى تەنها بەدەست خۆیان چارەسەر نابێت ئەگەر دەنگ وڕەنگى ڕەگەزى بەرامبەرت لەگەڵدا نەبێت هەروەک دەڵێن: هەردوو رەگەز تەواوکەرى یەکترین.