١٢\٧\٢٠١٥
ئه‌دۆنیس:
هه‌تا ئایین مه‌رجه‌عی به‌هاكان
بێت دیموكراسییه‌ت به‌دی نایه‌ت.
سازدانی: ساره زاهر |

و:
حەسەنی ئایشێ |
رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌فیری لوبنانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌ته‌ك ئه‌دۆنیسدا
سازداوه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژارده‌یه‌كه له‌و چاوپێكه‌وتنه.
پ: چۆن ده‌ڕوانیته دیمه‌نی ئه‌مڕۆی رووداوه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی؟
و: بڕوا ناكه‌م هیچ كه‌سێك له به‌رگریكردن له ئاڵوگۆڕییه‌كانی
وڵاتانی عه‌ره‌بی و لایه‌نگریكردنیان دڕدۆنگ بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و
ته‌قینه‌وه‌یه شتێكی جێ ستایش و خوازراو بوو، له تونس یا له قاهیره
یا له هه‌ر وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا. هه‌مووانیش ئاگه‌داری رووداوه‌كانن،
بۆیه نامه‌وێت بچمه ناو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێی
ده‌گیرێت به‌تاڵ بوونییه‌تی له هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه ببێته هه‌نگاوێك
بۆ گۆڕان. گۆڕینی ده‌سه‌ڵات نا، به‌ڵكو گۆڕینی كۆمه‌ڵگه، گۆڕینی هزر،
گۆڕینی كه‌لتوور. تێبینی ئه‌وه‌یشمان كرد كه له‌پشت ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌وه
گوتارێكی كه‌لتووریی گۆڕانخواز بوونی نه‌بوو. مۆركی گشتی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه
ئاینیی بوو. سه‌رنجی ئه‌وه‌یشمان دا كه پرۆژه‌ی سیاسی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه
بریتی بوو له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و بنج و بناوانه‌ی خه‌ڵكی ناپاك بوون
به‌رامبه‌ری، بۆیه پێویسته بۆی بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌شێوه‌یه‌ك
له شێوه‌كان بنج و بناوانی دینییه.
له قاهیره و تونس بترازێ، هیچ بزاوتێكی میللی و جه‌ماوه‌ریی راسته‌قینه‌مان
به‌رچاو نه‌كه‌وت به مانای ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بێت له‌دژی هۆكاری ناوخۆیی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ته‌قینه‌وه‌كانی دواتر زیاتر ده‌ره‌كی بوون وه‌ك
له‌وه‌ی ناوه‌كی بن. من حه‌زم ده‌كرد له دیمه‌شق یا له حه‌له‌ب
خۆپیشاندنێكی گه‌وره‌م بینیبا، واته خه‌ڵك بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان
بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، وه‌ك چۆن تا راده‌یه‌ك له تونس و قاهیره
روویدا. تێبینییه‌كی تریشم ئه‌وه‌یه ئه‌م بزاوتانه گۆڕدران بۆ
جووڵانه‌وه‌ی چه‌كداریی توند‌وتیژ، كه رێخۆشكه‌ر بوون بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی
گروپ و خه‌ڵكی به‌كرێگیراو، بۆ شه‌ڕكردن. چوونه ناو ئه‌م ورده‌كارییانه‌وه،
ئه‌گه‌ر بیانبه‌ستینه‌وه به‌مێژووی عه‌ره‌بییه‌وه، جێی بایه‌خه.
به كورتییه‌كه‌ی ئامانجی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه به شوێن گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته‌وه
بوو، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره پرۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پێ بێت.
ئاخر به‌درێژایی مێژووی هه‌موو شۆڕشه‌كان، هیچ پرۆژه‌یه‌كی
رزگاریخوازیمان نه‌بینیووه له ده‌ره‌وه بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌م
جووڵانه‌وانه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌سه‌ر پاشكۆیه‌تی رۆنراون.
وڵاتانی عه‌ره‌بیش ئه‌مڕۆ، زیاتر له هه‌ر كاتێكی تر، پاشكۆن. ئیدی چۆن
ده‌بێت له دۆخێكی شۆڕشگێڕانه‌دا بژین. له كاتێكدا ئه‌م گروپه
سیاسییه چه‌كدارانه پاشكۆی هێزه ده‌ره‌كییه‌كانن و خۆیان پێ
فرۆشتوون. ئه‌مه‌یش له مێژووی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا رووی نه‌داوه، كه
به ته‌واوی سیاسه‌تی بێگانه بتوانێت له ناوه‌وه عه‌ره‌ب داگیر بكات،
ئه‌مه شتێكه پێویسته به مێژوو و كه‌لتوورێكی دیاریكراوه‌وه ببه‌سترێته‌وه.
پ: له قسه‌كانتا ده‌ربڕینی " پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ بنج وبناوانێك
كه خه‌ڵكی ناپاك بوون به‌رامبه‌ری" هات، ئه‌مه‌یش پرسیارێكی گه‌وهه‌ری
دێنێته ئارا: ئایا ئه‌و رابوونه‌ی (رێنسانس){ مه‌به‌ست له پرۆژه‌ی
رێنسانسی عه‌ره‌بییه و.ك}كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه
تا ئه‌مڕۆ، هیچی پێشكه‌ش نه‌كردووه و رابوونێكی شكستخواردوو بووه؟
و: هیچ گومانی تیا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و رابوونه‌یش خۆی شێوه‌یه‌ك بوو
له شێوه‌كانی گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو.
پ: كه‌وایه ئه‌و روانینه چییه كه له رووی ئاینیی ، كه‌لتووری و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێیوه‌ی په‌یوه‌ست ببین؟ به مانایه‌ك ئه‌و روانینه
كامه‌یه كه ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بیی دامه‌زراند؟
و: ئه‌گه‌ر مێژووی عه‌ره‌بی و ده‌قه ئاینییه‌كان ، به‌تایبه‌ت ده‌قی
قورئان، بخوێنینه‌وه ده‌بینین روانینی ئیسلامی بۆ مرۆڤ و دونیا به‌و
جۆره كه زاڵ بوو و دامه‌زرا، له‌سه‌ر ئه‌م توخمانه چێ بوون: یه‌كه‌م،
موحه‌مه‌د دوایین په‌یامبه‌ره، واته هیچ په‌یامبه‌رێكی تر دوای ئه‌و
نایه‌ت. دووه‌م، ئه‌و راستییانه‌ی په‌یامی موحه‌مه‌دی هێناویه‌تی سه‌باره‌ت
به ئایین، په‌نهان (الغیب)و ئه‌و به‌هایانه‌ی له په‌یوه‌ندی نێوان
ئاكار و مامه‌ڵه‌كردنه‌وه هه‌ڵده‌هێنجرێن، راستیگه‌لی كۆتایین و هیچ
راستیی تر دوای ئه‌وان بوونیان نییه. سێیه‌م، ئیسلام له‌سه‌ر پێش خۆی
پێویسته( واجب) كه‌وایه له‌سه‌ر دوای خۆیشی پێویسته. كه‌واته تاك
مافی هه‌مواركردن، گۆڕین، خستنه سه‌ر یا لابردنی نییه، به‌ڵكو ته‌نها
له‌سه‌ریه‌تی ملكه‌چ بێت و جێبه‌جێی بكات. ئه‌مه‌یش مانای وایه ئه‌و
له جیهانێكی داخراودا ده‌ژی كه هیچ پێشكه‌وتنێكی تێدا نییه، لێره‌دا
هیچ مانایه‌ك بۆ پێشكه‌وتن نامێنێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و سروشه(وحی)دا
ئه‌و په‌ڕی پێشكه‌وتن به كۆتا هات و دوای ئه‌و هیچ راستییه‌كی دیكه
نییه. زه‌مه‌نیش هه‌لێكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بنه‌چه سه‌ره‌تاییه‌دا
بژین. چونكه كات، لێره‌دا، هه‌ڵگری ئایینده نییه، به‌ڵكو رێ و ره‌سمێكی
ناكۆتایه بۆ قاییمكردنی ئه‌و بناوانه‌ی كه هزر و رۆحی ئێمه‌ی له‌سه‌ر
پێكهاتووه. هه‌ر بۆیه ئێمه له سه‌راپای مێژووی ئیسلامی‌دا هیچ تێگه‌یشتنێك
بۆ پێشكه‌وتن ناخوێنینه‌وه. ئازادییشی تیا نییه. ئازادی له‌م
تێڕوانینه‌دا هیچ مانایه‌كی نییه. ئازادیی تاك له‌م تێڕوانینه‌دا، ئه‌وه‌یه
كه ئازاده موسڵمان بێت و ئیسلام ، به دیاریكراوی ئه‌و ئیسلامه‌ی زاڵ
بوو، جێبه‌جێ بكات.
پ: ئیسلام چۆن زاڵ بوو؟
و: ئیسلام وه‌ك مزگێنییه‌ك(ته‌بشیر)ی نا توند‌وتیژ دانه مه‌زرا. به‌ڵكو
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به توند‌وتیژیی دامه‌زرا. خه‌دیجه خاتوون، بۆ
نموونه، بازرگان بوو، په‌یامبه‌ره‌كه‌یشمان ژیانی خۆی به بازرگانی ده‌ست
پێكرد. خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌میش بازرگان بوو، خه‌لیفه‌ی دووه‌میش هه‌ر
بازرگان بوو، به هه‌مان شێوه خه‌لیفه‌ی سێیه‌میش.. ئایینه‌كه‌ش وه‌ك
بازرگانی و سامان و ده‌سه‌ڵات دامه‌زرا.
بۆیه پێویسته بپرسین: چۆنه وا ئه‌م دامه‌زراندنه ده‌ستبه‌جێ عه‌ره‌بی
دابه‌ش كرد. چونكه عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان بوون به دوو به‌شه‌وه:
قوڕه‌یشییه‌كان و ئه‌نساره‌كان. ئه‌نساره‌كان ئه‌وانه بوون كه
پشتیوانیی په‌یامبه‌ریان كرد و له دژی هۆزی قوڕه‌یش به‌رگریان لێی
كرد. چۆنیش ئه‌نساره‌كان دوورخرانه‌وه كاتێك سه‌عدی كوڕی عه‌باده‌ی ئه‌نساری
خواستی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵات ئاشكرا كرد و گووتی: ئه‌میرێك له ئێوه و ئه‌میرێكیش
له ئێمه. مه‌به‌ستیشی له‌مه هاوبه‌شیكردن بوو لەگەڵ قوڕه‌یشییه‌كاندا.
هه‌ر به‌م جۆره‌یش قوڕه‌یش خۆیشی دابه‌ش بوو، خه‌لیفه‌ی دووه‌م رایگه‌یاند
كه نابێت به‌نی هاشم په‌یامبه‌رێتی و خه‌لافه‌تیشیان تیا بێت. خۆ ئه‌گه‌ر
په‌یامبه‌رێتی له ناو ئه‌واندا بوو بێت ئه‌وا ده‌بێت خه‌لافه‌ت لای هی
تر بێت. پاشان په‌نجا ساڵی یه‌كه‌می دامه‌زراندنی ئیسلام هه‌ر شه‌ڕ و
كوشتاری قوڕه‌یشی – قوڕه‌یشی، ئه‌مه‌وی
- هاشمی بووه. كه‌وایه ئیسلام
له كه‌شێكی بازرگانی ده‌سه‌ڵاتخوازیی توندوتیژگه‌رادا دامه‌زرا. واته
توند‌وتیژیی به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و بونیاده كه‌لتوورییه‌یه كه به‌درێژایی
قۆناغه‌كان تیایدا ژیاوین.
بێگومان له‌مه‌دا هه‌ر ئیسلام وانییه. گشت تێڕوانینه ئاینییه یه‌كتاپه‌رستییه‌كان
به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌مه‌دا پشكیان هه‌یه، به‌ڵام به‌كه‌مێك
جیاوازییه‌وه، كه جیاوازییه بنه‌ڕه‌تییه‌كه كه‌لتوورییه. بۆ
نموونه كریستیانیزم( مه‌سیحییه‌ت) به توند‌وتیژیی ده‌ستی پێ نه‌كرد،
به پێچه‌وانه‌وه خۆی رووبه‌رووی توند‌وتیژی بووه‌وه. هه‌روه‌سا له
دۆخێكی ته‌واو جیاواز له دۆخی ئیسلامی‌دا په‌ره‌ی سه‌ند. هه‌روه‌ها
ئاینیی جوو كه له رووی كه‌لتوورییه‌وه رۆژئاواییانه نه‌شونمای كرد.
ئه‌وه بوو ئه‌م ئایینه، له دوای ئه‌وه‌ی دووچاری چه‌ندین ته‌قینه‌وه
بوو، به جۆرێكی دیكه په‌ره‌ی سه‌ند كه دواجار سه‌ری كێشا بۆ ئه‌وه‌ی
لەگەڵ جیاكردنه‌وه‌ی ئایین لەگەڵ ده‌وڵه‌تدا بسازێت.
پ: به لای تۆوه كێشه‌كه له ریشه‌دایه، ئه‌مه‌یش پێویستی به باس
وخواس هه‌یه. چونكه گه‌لانی عه‌ره‌ب به چه‌ندین قۆناغدا تێپه‌ڕیوون،
له‌وانه تافی سه‌ره‌تای دامه‌زراندن تا ئه‌گاته قۆناغی كۆڵۆنیالیزم،
به‌م پێیه وا دێته به‌رچاو وه‌ك ئه‌وه‌ی كێشه‌كه پرسی ئایینه‌كان
بێت، واته پرسی ئیسلام، جو و كریستیانیزم.
و: من ناڵێم بنا‌وان كێشه‌كه‌یه، به‌ڵكو كێشه له خوێندنه‌وه‌ی
بناوانه‌كه‌دایه. كێشه‌كه له مه‌سیحدا نییه ، به‌ڵكو چۆن له مه‌سیح
تێگه‌یشتن. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه چۆن ده‌قه‌كه ده‌خوێنینه‌وه. چونكه
بناغه‌كه له سایه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتخوازی و سیاسی‌دا به
دامه‌زراوه‌یی كرا. لەگەڵ ئه‌وه‌یشدا ناڵێم هه‌ڵه‌كه ته‌نها له‌وه‌دایه
به‌ڵكو ده‌ڵێم ئێمه ناتوانین له‌وه‌یش تێ بگه‌ین كه ئه‌مڕۆكه روو ده‌دات.
بگره ناتوانین ته‌نانه‌ت له داعش و نوسره و ره‌وتی ئاینیی باڵاده‌ست
تێ بگه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌و بناوانه و ده‌قه دامه‌رزێنه‌ره‌كه‌ی تێ
نه‌گه‌ین. خۆ داعش له بۆشاییه‌وه نه‌هاتووه. داعش به‌شێكی سه‌ره‌كی
مێژووی ئیسلامییه.
پ: ئه‌و به‌شێكه له ئێستایش.
و: ئه‌مه بۆچوونه‌كه‌ی من ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی تره كه
ئه‌و رابردووه تا ئێستا ئاماده‌یه.
پ: بۆچی بانگه‌شه‌ی ئاینیی هه‌ژموونداره و بانگه‌شه‌ی لیبراڵی یا بۆ
نموونه بانگه‌شه‌ی سۆسیالیستی هه‌ژمووندار نییه؟
و: من ده‌ڵێم، ئێمه ناتوانین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر
له بنا‌وان تێنگه‌ین: چۆن گه‌شه‌ی كرد، ئه‌ی چۆن هێشتا تا ئه‌مڕۆ ده‌ژی.
له‌سه‌ر شه‌قام ئێمه لەگەڵ عومه‌ر و ئه‌بوبه‌كر و عوسماندا ده‌ژین. ئه‌وه
شوێنكه‌وتووه‌كانیشیانن كه ته‌قه ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست.
بۆچی هێزگه‌لی دژ به هێزه ئاینییه‌كان ئاماده‌گییان نه‌ما. ئه‌م
پرسیاره زۆر هه‌ڵده‌گرێ.
پ: دوورخرانه‌وه و سڕدرانه‌وه.
و: هیچ كه‌س ناتوانێت مرۆڤێك دووربخاته‌وه كه ئاماده‌ی مردن بێت، هیچ
كه‌س.
پ: باشه جیهانگیریی ،كه چل ساڵ له ته‌مه‌نی تێپه‌ڕیووه، كاریگه‌ریی
نییه؟ به مانایه‌ك ئێمه له سیاقی ئه‌م جیهانگیرییه نوێیه‌دا
داڕمانی ده‌وڵه‌تان و ئایدیاكانمان بینی، لەگەڵ په‌راوێزخستنی گروپی
زۆر گه‌وره‌ی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وروپا، به دیاریكراویش موسڵمانه‌كان.
پاشان چی پاڵ به گه‌نجانی موسڵمان له ئه‌وروپا، ئینگلته‌را، ئه‌ڵمانیا
و چیچان ... ده‌نێت تا بێن و له سوریا و عێراق بجه‌نگن؟ ئایا به‌سته‌رێك
له نێوان ئه‌م فاكته‌رانه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م (رابوون)ه
ئیسلامییه‌دا ده‌بینیته‌وه؟
و: وه‌ڵامه‌كه‌م پرسیارێكی تره: بۆچی له جیهانگیریدا ئه‌م هێزه
ئاینییانه ته‌قینه‌وه و هێزی دیكه‌ی دژ نه‌ته‌قینه‌وه؟ ئه‌ی بۆچی
جیهانگیریی ئه‌م هێزه ئاینییانه‌ی گرته خۆی و هیزگه‌لی دیكه‌ی
زیندووی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌گرته خۆی كه پرۆژه‌شیان بۆ ئایینده پێیه؟
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت شتێكی تر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌داخه‌وه
ئه‌وه میلله‌تان نین كه راپه‌ڕین و شۆڕ‌شیان كرد، به‌ڵكو هێزگه‌لی
دیكه بوون كه هه‌ڵچوون.
پ: مه‌به‌ستت له‌مه به‌رپابوونی شۆڕشه‌كانه نه‌ك چاره‌نووسیان؟
و: ئه‌نجامه‌كان گرنگن نه‌ك سه‌ره‌تاكان. بێگومان هه‌ڵاوێژیش هه‌یه.
به‌ڵام له سوریا بۆ نموونه یه‌ك له‌سه‌ر سێی میله‌ته‌كه كۆچیان كرد.
له دونیادا میله‌تێك نییه كۆچ بكات و كه‌چی هه‌ر به‌رده‌وامیش به
میلله‌تێكی شۆڕشگێڕ ناوی ببه‌ین.
پ: جه‌ماوه‌ری شارنشین كه به‌شدار بوون له شۆڕشدا كه‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی
پرۆسه‌كه‌وه. ئه‌مڕۆ كێ له سوریا ده‌جه‌نگێت؟ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری چه‌كداره‌كان
له ده‌ره‌وه هاتن. ئه‌وه‌ی له ریفه‌كان شه‌ڕ ده‌كات میلله‌ت نییه.
راستییه‌كه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی ترسناك روویدا كه ئیتر ناتوانین ئه‌وه
به شۆڕش یا راپه‌ڕین ناوبه‌رین. جه‌نگێكی راسته‌قینه له سوریادا ده‌گوزه‌رێت
كه مۆركێكی ئه‌هلی و تایه‌فی پێوه‌یه.
و: ئه‌و میلله‌ته‌ی ئێمه باسی ده‌كه‌ین و ئاواته خوازین شۆڕش بكات.
شۆڕشی نه‌كرد. به‌ڵگه‌یشمان سوریایه. گشت لایه‌كمان، من له پێش هه‌مووانه‌وه،
لایه‌نگری گۆڕینی رژێمه‌كانم. به‌ڵام پێویستیمان به‌وه‌یه تێ بگه‌ین
له‌وه‌ی چی ده‌گوزه‌رێت. به كورتی ئه‌توانم بڵیم به هیچ جۆرێك رژێمه‌كان
نه‌كرانه ئامانج. رژێمه‌كان ته‌نها ئامڕازێك بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه وێرانكردنی وڵات بوو.
پ: كێ ده‌یه‌وێت ئه‌م وڵاته كاول بكات؟
و: هێزه بیانییه‌كان. وه‌ك ئه‌وه‌ی لەگەڵ تێكشكاندنی رژێمی عێراق یا
تێكشكانی رژێمی لیبیادا رووی دا و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له سوریا روو ده‌دات.
چۆن هێزی كۆنه‌په‌رست و هێزی بێگانه رابه‌ری شۆڕش ده‌كات؟ ئاخر له
دنیادا و به‌درێژایی هه‌موو قۆناغه‌كانی مێژوو قه‌ت بووه سه‌ركرده‌كانی
شۆڕش كۆنه‌په‌رست و به‌كرێگیراوی ده‌ره‌وه بن؟
پ: له مێژووی نوێماندا، ئیخوانه‌كان كه له ساڵی
١٩٢٨ له میسر ده‌ركه‌وتن
كاردانه‌وه‌یه‌ك بون به‌رامبه‌ر به دیموكراسییه‌تی نوێ یا چوونه‌سه‌ری
دیموكراسییه‌تی لیبراڵی. به رای تۆ ئه‌م شه‌پۆله ترسناكه‌ی كه ئێستا
ده‌یبینین كاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر چ شتێك؟ به تایبه‌ت كه هیچ
پرۆژه‌یه‌كی دیموكراسیمان نه‌بووه، هێزه بیانییه‌كانیش نه‌یان هێشت
ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسییه‌ت چێ ببێت؟
و: ئه‌وه راسته، با ئه‌مریكا به نموونه وه‌ربگرین. یه‌ك نموونه‌م
بده‌رێ كه سیاسه‌تی ئه‌مریكی له پاڵ گه‌لانی چه‌وساوه و ژێرده‌سته‌دا
راوه‌ستابێت و رزگاری كردبن یا یارمه‌تی دابن بۆ رزگار بوونیان. ئه‌مریكا
خۆی یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ته كه بۆمبی ئه‌تۆمی دژی مرۆڤ به‌كارهێنا.
رژێمی ئه‌مریكی خۆیشی میلله‌تێكی به ته‌واوی جینۆساید كرد، واته
هیندییه سووره‌كان. لەگەڵ ئه‌وه‌یشدا كه‌چی " شۆڕشگێران" ی عه‌ره‌ب
دڵیان به ئه‌مریكادا چووه. ئه‌وه‌ی كه له دونیای عه‌ره‌بیدا روو ده‌دات
زۆر نا ماقووڵه. بۆ نموونه له لیبیا، هه‌موو یه‌كێك له ئێمه دژی
قه‌زافی بووین، به‌ڵام ئایا ئه‌مه كارێكی ژیرانه‌یه كه وڵات به‌م
جۆره وێران بكه‌ین؟ ئه‌مه بۆ سوریا و عێراقیش هه‌ر وایه. ئه‌مه چ
شۆڕشێكه كه مۆزه‌خانه و گروپێكی وه‌ك یه‌زیدییه‌كان به دوژمنی خۆی
بزانێت، بۆ ئه‌وه‌ی قات و قڕ بكرێن.
پ: كه‌وایه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كرێت به چ روانینێكه‌وه په‌یوه‌ست
بین؟
و: پرۆژه‌كان، ئایدیاكان و ئایینده له‌سه‌ر ئاگری شرۆڤه‌كردن له دایك
ده‌بن. تێڕوانینێكی له پێشدا ئاماده‌كراو بوونی نییه. ئه‌گه‌ر له
دۆخی خۆمان تێ نه‌گه‌ین ئه‌وا ناتوانین به‌ره‌و هیچ ئاسۆیه‌ك بڕۆین،
بگره هه‌ر نوقمی ناو كێشه‌كانمان ده‌بین. ئێستاكه له گه‌رمه‌ی
شۆڕشدا ، كه گۆڕه‌پانی ئازادی و رزگارییه، ده‌بینین كه‌سانی بیرمه‌ند
له رۆژانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری زیاتر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییان له‌سه‌ره.
ئایا ئه‌مه ماقووڵه؟ سا ئه‌گه‌ر مرۆی بیرمه‌ند له كاتی شۆڕشدا له
جه‌سته‌ی خۆی ئازاد نه‌بێت، له را و بۆچوونی ئازاد نه‌بێت له
هاتوچۆی ئازاد نه‌بێت، ئیتر چۆن بیر ده‌كه‌ینه‌وه؟ كامه‌یه شۆڕش؟
ناته‌واوییه‌ك له ئارادایه‌كه له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئێمه خه‌ریكین
ده‌ی شارینه‌وه.
هه‌ر بۆیه ده‌ڵێم له‌به‌ر رۆشنایی تێگه‌یشتن له بنه‌ما و ریشه‌كان
ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی وردتر له‌و رووداوانه‌ی ئه‌مڕۆ تێبگه‌ین.
ئاخر ناكرێت ئه‌وه‌ی كه ئێستا له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا روو ده‌دات وه‌ك
شتێكی دابڕاو له مێژوو یا وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێكی كتوپڕ بێت وه‌ریان بگرین.
به‌ڵكو به‌شێكی ریشه‌دارن. به درێژایی چوارده سه‌ده عه‌ره‌ب نه‌یتوانی
هاوڵاتیبوون به‌دی بهێنێت. له كاتێكدا رۆمانییه‌كان له سه‌رتاپای
ئیمپراتۆریاكه‌یاندا ئه‌وه‌یان كرد، ره‌گه‌زنامه‌ی رۆمانییان دا به
گشت دانیشتووانه‌كه‌ی . عه‌ره‌ب نه بونیادی خێڵ و نه بونیادی هۆز و
نه بونیادی ئاینیان بۆ هه‌ڵ نه‌وه‌شایه‌وه. هیچ شتێكی ریشه‌ییمان ئه‌نجام
نه‌دا.
پ: واته هێشتا چه‌مكه‌كان نه‌گۆڕن و له رووی گه‌وهه‌رییه‌وه وه‌رنه‌چه‌رخاون؟
و: هیچ گومانی تیا نییه. گرفته‌كه له جێبه‌جێكردنی تیۆری و روانینه‌كه‌یه.
ده‌نا مه‌ئمون چۆن په‌روه‌رده بوو؟ چۆن خه‌لیفه مه‌ئمون بڕیاری دا ئه‌وێك
وه‌ربگێڕێت كه به ته‌واوی ره‌ت ده‌كرایه‌وه؟ چۆن شاعیرێكی وه‌كو ئه‌بوعه‌لای
موعه‌ڕی یا راوه‌ندی دروست ده‌بێت؟ بۆچی خه‌لیفه‌كانی تری ئومه‌وییه‌كان
وه‌كو عه‌بدولمه‌لیكی كوڕی مه‌روان نه‌بوون كه پێشوازی له ئه‌خته‌ڵ
كرد كه شاعیرێكی مه‌سیحی بوو به سه‌رخۆشی پێی گوت:
إذا ما ندیمی علنی ثمّ علنی
ثلاث زجاجات لهنّ هدیرُ
خرجتُ أجرّ الذیل منی كأننی
علیك أمیرَ المۆمنین أمیرُ
{ مه‌به‌ستی ئه‌م هۆنراوه‌یه ئه‌وه‌یه خواردنه‌وه‌ی پێك له‌دوای پێك
وا له شاعیر ده‌كات خۆی به خه‌لیفه‌ی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بزانێت
واته له سه‌روو خه‌لیفه‌یشه‌وه‌یه و.ك} له هه‌مان كاتدا عومه‌ری
كوڕی عه‌بولعه‌زیزیان كوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كراوه بوو! له به‌رامبه‌ریشدا
بۆچی یه‌ك شاعیرێكی عه‌ره‌بی نابینینه‌وه كه باوه‌ڕدار بووبێت؟ ئه‌مه
ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام ئایینی ده‌سه‌ڵات و سامانه نه‌ك
رۆشنبیریی. واته هیچ سیاقێكی مێژوویی بۆ پرۆژه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی
گۆڕانخواز بوونی نه‌بووه. هه‌ر پرۆژه‌ی ده‌سه‌ڵات و خه‌لافه‌ت هه‌بووه،
وه‌ك كه‌له‌پووری ئیسلامی ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رده‌كه‌وێت،
خه‌لافه‌ت بۆ براوه‌یه. به هیچ جۆرێك روانینێكی كه‌لتووریی بوونی
نییه به‌ڵكو ناكۆكیگه‌لی نامۆ بووه.
پ: ئایا ده‌كرێت به‌ره‌یه‌كی مه‌ده‌نی و عه‌لمانیی عه‌ره‌بی دروست
بكرێت؟
و: ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كه و ده‌بێت به‌دی بێت. من باوه‌ڕم وایه له
جیاتی بانگه‌شه‌كردن بۆ نه‌ته‌وه‌په‌رستیی یه‌كێتی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر
شێوازی سه‌ده‌ی نۆزده و بیست، پێویسته كار له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی
عه‌لمانیی دروست بكرێت.
پ: ئه‌ی شۆڕشی لیبراڵه‌كان و شۆڕشی عه‌بدولناسر شكستیان نه‌هێنا و ئه‌و
سه‌رده‌مه به سه‌رده‌می نائومێدی ناونرا؟
و: لیبراڵه‌كان چی‌یان كرد؟ ئه‌ی عه‌بدولناسر چی كرد؟ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت
شۆڕشی عه‌بدولناسر له‌گه‌ڵ شۆڕشی ماودا به‌راورد بكه‌ین، خۆ هه‌ر یه‌ك
سه‌رده‌م بوو واته ساڵی 1958. ده‌ی با له ده‌ستكه‌وته‌كانی ما‌و ورد
بینه‌وه و به‌راوردیان بكه‌ین كه چۆن عه‌بدولناسر نه‌یتوانی یه‌ك
زانكۆ دامه‌زرێنێت كه ئاستێكی جیهانی هه‌بێت. دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئایین نه‌گۆڕین بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ، به
جۆرێك كه كه‌س لەگەڵ كه‌سی دیكه‌دا نه‌جه‌نگێت و هه‌موو ئایینه‌كان
ببنه باوه‌ڕی كه‌سیی و تایبه‌ت و ئازاد، ئاینی كۆمه‌ڵگه‌یش مرۆڤ و
ئازادییه‌كه‌ی و مافه‌كانی بێت، به بێ ئه‌مه هیچ پێشڤه‌چوونێك به‌دی
نایه‌ت.
پ: ئه‌ی دیموكراسییه‌ت؟
و: یه‌كه‌مین مه‌رجه‌كانی دیموكراسییه‌ت بریتییه له داننان به ئه‌وی
تردا. له‌سه‌ر بنه‌مای لێبوورده‌یی نا، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی،
دان به‌وی تردا بنێیت. هه‌تا ئایینیش مه‌رجه‌عی به‌هاكان بێت، به‌دیهاتنی
ئه‌مه مه‌حاڵه. ئه‌گه‌ر بته‌وێت قسه له ئازادی بكه‌یت ئه‌وا
پێویستیت به مرۆڤێكه كه به راستی تاكێكی به‌رپرسیار بێت، خودێكی سه‌ربه‌خۆی
هه‌بێت، خۆی گه‌وره‌ی خۆی و چاره‌نووسی خۆی بێت. نا‌توانیت باس له
ئازادی بكه‌یت له‌كاتێكدا هیچ هاوڵاتییه‌ك، پێگه‌كه‌ی و رۆشنبیرییه‌كه‌ی
چه‌نده باڵا بێت و بگره بلیمه‌تی سه‌رده‌می خۆیشی بێت، نه‌توانێت
پۆستێك وه‌ربگرێت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تایه‌فی نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی
ئێستا له لوبنان روو ده‌دات. هه‌ر بۆیه لوبنان و هه‌موو عه‌ره‌بیش،
له بازنه‌یه‌كی به‌تاڵدا ده‌سووڕێنه‌وه. ته‌مه‌نمان تێپه‌ڕی و هه‌موو
هه‌وڵێكمان هه‌ر بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات، بوو. گۆڕینی وه‌زیرێك به یه‌كێكی
باشتر یا خاوه‌ن زانیاری زیاتر كه هیچی پێ ناگۆڕدرێت و هیچی پێ ئه‌نجام
نادرێت. ئێمه‌ی عه‌ره‌ب به درێژایی سه‌ده‌یه‌ك هیچمان ئه‌نجام نه‌دا
جگه له گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و گۆڕینی رژێمه‌كان. سه‌د جار رژێممان گۆڕی،
به‌ڵام لەگەڵ رژێمه‌كاندا چیمان گۆڕی؟ هیچمان نه‌گۆڕی، نه په‌روه‌رده
و نه خوێندن... ئه‌م هێزانه‌ی كه سیفاتی ( نائومێدی)تان دایه پاڵیان،
خودی خۆیان نائومێدین، چونكه هیچ پرۆژه‌یه‌كیان پێ نه‌بووه.
پ: ئه‌م پرۆژنه هی ده‌سته‌بژێر بوون. ئه‌م ده‌سته بژێرانه چی‌یان
پێشكه‌ش كرد و له كوێن؟
و: شكستیان خوارد و شوێنگره‌وه‌یان له‌و بۆشاییه‌دا هێزه تیرۆریسته‌كان
بوون كه ریشه‌یان هه‌یه و داوای گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و ریشه‌یه
و به‌ناوی ئایینه‌وه حوكم ده‌كه‌ن و ده‌كوژن و ده‌بڕن.
پ: ئه‌ی چی بكه‌ین؟ ئایا ده‌بێت خۆمان بده‌ین به ده‌سته‌وه؟
و: ده‌سته‌بژێره‌كان ناتوانن ئه‌وه دوو باره بكه‌نه‌وه كه پێشووتر
كردیان. گوتاره رابردووخوازه‌كه‌یان كۆتایی هات. پێویسته به شوێن
گوتارێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێین. وتم و دووباره‌ی ئه‌كه‌مه‌وه. ئه‌م هێزه
زیندووه تازانه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مه‌ده‌نی و عه‌لمانی نه‌بێت،
ناتوانن كاربكه‌ن. گه‌ر نا ئه‌وا كاركردنیان مانایه‌كی نییه. ئاخر ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر ئه‌و بناغه روون و راسته‌وخۆیه كارنه‌كات، ئه‌وا ئه‌ویش ده‌كه‌وێته
نێو هه‌مان داوه‌وه كه بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌یی و جووڵانه‌وه یه‌كپارچه‌چییه‌كانی
پێشوو تێی كه‌وتن. من جارێكیان وتم پێویسته له‌سه‌رمان له سه‌رانسه‌ری
جیهانی عه‌ره‌بی به‌ره‌یه‌كی مه‌ده‌نی پێك بهێنین.
پ: تا چ راده‌یه‌ك ده‌كرێت ئه‌م چاره‌سه‌ره له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع
پیاده بكرێت؟
و: من نازانم تا چ راده‌یه‌ك ده‌كرێت جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌مانه بیرۆكه‌ن
و تاوتوێیان ده‌كه‌ین. گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن به‌رچاومان روون بكه‌ینه‌وه
و په‌یجووری بكه‌ین و شێوازه كۆنه‌كانی كاركردنی رابردوو، كه نه‌یتوانی
گۆڕانكاری بكات، بگۆڕین. چاره‌سه‌ری ئاماده‌كراو ته‌نها له ئایین و
ئایدۆلۆژیاكاندا هه‌یه. ئێمه ئایینمان تاقیكرده‌وه كردینی به بكوژ،
ئایدیۆلۆژیاكانیشمان تاقبكرده‌وه كردینی به كوژراو.
پ: له‌سایه‌ی ئه‌م داڕمانه‌دا ئایا توانای سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌م
گوتاره هه‌یه؟
و: به‌ڵی بێگومان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكرێت به نه‌رێنی بڕیار له‌سه‌ر
میلله‌تان بده‌ین.
پ: ئایا ده‌سته‌بژێری عه‌ره‌بی عه‌لمانییه؟
و: سیاقێكی مێژوویی عه‌ره‌بی هه‌یه‌كه بۆ یه‌كجاره‌كی شكا. ئه‌مه
درێژه‌ی چاخی رێنسانس بوو و ئێمه تیایدا ژیاین، ئه‌و كۆنتێكسه یه‌كێتیخواز
و ناسیونالیزمه عه‌ره‌بییه بوو، كه به‌رجه‌سته‌بوونه كردارییه‌كه‌ی
له كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌ركه‌وت. ئیتر هیچ شتێكی دیكه نییه.
ئێمه سه‌رباری ئه‌و سامانه زۆر و زه‌به‌نده‌ی هه‌مانه، نه‌مانتوانی
زانكۆیه‌ك دابمه‌زرێنین كه سه‌نگێكی جیهانی هه‌بێت. نه‌مانتوانی سه‌نته‌رێكی
توێژینه‌وه له هیچ بوارێكدا دابمه‌زرێنین. نه‌مانتوانی مۆزه‌خانه‌یه‌كی
به‌هادار دروست بكه‌ین. هیچمان له‌و ده‌ستكه‌وته مێژووییانه به‌ده‌ست
نه‌هێنا كه نیشانه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنن. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌راورد
بكه‌ین به شۆڕشه مه‌عریفییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست، ئه‌وا ده‌بینین هه‌ندێك
وڵاتی ئه‌فریقی هه‌ن بۆ نموونه وه‌كو نایجیریا كه مێژوویه‌كی وه‌ك عه‌ره‌بیان
نییه و وه‌ك عه‌ره‌ب دێرین نین، به‌ڵام هه‌نگاوێك چوونه پێشه‌وه و
عه‌ره‌ب نه‌یانتوانی وه‌كو ئه‌وان بكه‌ن. عه‌ره‌ب وه‌ك میلله‌ت و گه‌لانی
تر هیچ ئاماده‌بوونێكی داهێنه‌رانه‌یان نییه، ئه‌وان له روانگه‌ی ده‌ره‌وه
ته‌نها ئه‌تمۆسفیرێكی ستراتیژیین، ته‌نها سامانن. ئێمه‌ی عه‌ره‌ب كه‌سانێكی
ته‌مبه‌ڵین. پێویسته هه‌میشه سه‌ركۆنه‌ی خۆمان بكه‌ین. وه‌ك ئایه‌ته‌كه
ده‌ڵێت: خودا میلله‌تێك ناگۆڕێت تا خۆیان خۆیان نه‌گۆڕن(إنّ الله لا
یغیّر ما بقوم حتی یغیّروا ما بأنفسهم). هه‌تا ئێستا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك
له باره‌ی ئیستاتیكای زمانی شیعرییه‌وه نه‌نووسراوه.
پ: ئایا هاوڵاتی عه‌ره‌بی ناتوانێت هیچ جووڵه‌یه‌ك بكات چونكه ئایین
كۆتی كردووه؟ واته هۆكاریی نه‌توانینه‌كه‌ی ته‌نها بۆ ئایین ئه‌گه‌ڕێته‌وه؟
و: بێگومان ئه‌وه تاقه هۆكار نییه، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك دانیشتووی
نێو خانوویه‌كی داخراو وایه. چۆن بچینه ده‌ره‌وه؟ پێویسته له‌سه‌رمان
ده‌رگاكه بكه‌ینه‌وه، واته ئایین له ده‌وڵه‌ت جیا بكه‌ینه‌وه،
واته مه‌ده‌نییه‌تی كۆمه‌ڵگه، ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه. به‌ڵام ئه‌مه
بێگومان به‌س نییه. دیموكراسییه‌ت له ئه‌وروپا چه‌ندین سه‌ده‌یه
دامه‌زراوه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وروپاییه‌كان رووبه‌رووی گرفت ده‌بنه‌وه.
ئه‌مانه پرۆژه‌ی كراوه‌ن كه هیچ سنوورێكیان نییه و له به‌ره‌و
پێشچوونی به‌رده‌وامدان.
به‌ڵام به‌بێ به عه‌لمانیكردن و به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه هیچمان
پێ ناكرێت.. ئێمه ئه‌زموونی دوو سه‌د ساڵمان هه‌یه كه پێویسته تاقی
بكه‌ینه‌وه. له سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا بیرمه‌ندی مه‌زنمان هه‌بوون
كه ئایدیای گرنگیان داهێنا. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان زۆر بوێرتر بوون له
ئێمه. به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی چی بوو؟ پێویسته‌دڵنیا بین كه كۆمه‌ڵگه
ناگۆڕێت ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه نه‌گۆڕدرێت.
پ: ئایا به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه توانیمان كۆمه‌ڵگه بونیاد بنێین؟
و: نه‌خێر، له‌به‌رئه‌وه‌ی بایه‌خمان پێ نه‌دا، ته‌نها بایه‌خمان به
ده‌سه‌ڵات دا. ئیسلام ده‌سه‌ڵاته. كه‌لتووری ده‌سه‌ڵاتیش هه‌میشه هه‌ژمووندار
بووه. ده‌سه‌ڵاتی توند‌وتیژ بۆ ئه‌و كه‌سه بووه كه سه‌ركه‌وتوو بووه.
كه‌وایه قسه‌كردنمان له دیموكراسییه‌ت، ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ هیچ
مانایه‌كیان نییه تاكو ئه‌و روانینه نه‌گۆڕین.
پ: ئه‌ی له‌باره‌ی ریفۆرمی ئایینییه‌وه؟
و: ئایین ریفۆرم ناكرێت. ده‌بێت یا باوه‌ڕی پێ بهێنیت یا باوه‌رت پێی
نه‌بێت.
پ: ئه‌مه ده‌مانبات بۆ خاڵێك كه تۆ هه‌میشه له باره‌یه‌وه ده‌دوێیت.
ئه‌ویش روانینته بۆ كه‌لتووری ئێستای عه‌ره‌بی كه ناتوانێت له ناو
جه‌رگه‌ی رووداوه‌كاندا جێیه‌ك بۆ خۆی بكاته‌وه و بگره وه‌ك بڵێیت له
په‌راوێزی ئه‌و ناكۆكییه‌دا بێت كه ئێستا له ئارادایه؟
و: به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵام بده‌مه‌وه، له مه‌غریبه‌وه تا كه‌نداو یه‌ك
رۆشنبیری عه‌ره‌بم بده‌رێ، كه یه‌ك پرسیاری بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر ئیسلام
كردبێت. یه‌ك كتێبم پێ بده كه پرسیارێكی له باره‌ی به‌های مه‌عریفیی
سروش(وحی)ه‌وه تێدا بێت. له سایه‌ی سیستمێكی كه‌لتووریدا كه له ژێر
هه‌ژموونی وه‌حیدا بێت، چۆن مه‌عریفه به‌رهه‌م دێت. كێ له وه‌حی
پرسییه‌وه؟ ئه‌ی كێ پرسیاری له بوونی(كینونه)ی ژن، وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی
ئازادی سه‌ربه‌خۆ كه خۆی سه‌رداری خۆی و چاره‌نووسی خۆی بێت، له
ئیسلامدا كرد؟ یه‌ك بیرمه‌ندی عه‌ره‌بی نییه ئه‌م پرسیارانه‌ی له‌سه‌ر
ئیسلام كردبێت. ماركسییه‌كان ئایینیان خسته نێو جووت كه‌وانه‌یه‌كه‌وه
و به مردوویان دانا. بیرمه‌ندانی عه‌ره‌ب كاتێك گه‌یشتبنه ئه‌و په‌ڕی،
به پێویستیان زانیووه ده‌قی ئایینی وه‌ك ده‌قێكی مێژوویی بخوێنرێته‌وه.
واته ده‌قی قورئان له هه‌ل‌و مه‌رجێكی دیاریكراودا دروست بوو، كه ئه‌و
هه‌لومه‌رجه‌ش گۆڕاوه بۆیه ده‌بێت وه‌ك ده‌قێكی مێژوویی سه‌یری بكه‌ین
به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌س نییه كه بڵێین پێویسته ده‌قی ئایینی وه‌ك ده‌قێكی
مێژوویی سه‌یر بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته بپرسین ئه‌م ده‌قه چییه؟
پ: تۆ ده‌ڵێیت رۆشنبیریی ئێستاكه هیچ پرسیارێكی نه‌كردووه، ئه‌ی خۆت
وه‌ك بیرمه‌ندێكی عه‌ره‌ب چیت كردووه؟
و: سه‌رباری ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆم هه‌ڵبه‌ستران، به‌ڵام من هیچ یه‌ك له‌و
پرسیاره بنه‌ڕه‌تییانه‌م نه‌كرد. من نه‌مپرسی به‌های مه‌عریفی وه‌حی
چیییه، چاره‌سه‌ریشم نه‌كرد. راسته ئاماژه‌م پێیداوه و به‌ده‌وریدا
سووڕامه‌ته‌وه، به‌ڵام رووبه‌ڕووی نه‌بوومه‌وه. من رووبه‌ڕووی
پرسیارێكی دیكه‌ی بنه‌ڕه‌تی نه‌بوومه‌وه، ئه‌ویش ژنه. ئه‌مڕۆ ژنان له
قه‌فه‌زدا داده‌نرێن و به چه‌ند قروشێك ده‌فرۆشرێن. كه‌چی هیچ راگه‌یاندنێكی
فه‌رمی نه‌هات سه‌ركۆنه‌ی ئه‌مه بكات! ئێمه له كوێ ده‌ژین؟ پێویسته
به‌و په‌ڕی راشكاوی به‌ره‌و رووی هه‌موو ئه‌م شتانه ببینه‌وه، ده‌نا
ده‌رچوونمان له‌م زه‌لكاوه‌دا نییه.
پ: ئایا "داعش" ئه‌و بیرۆكه و پاشخانه ئایینییه باڵاده‌ستانه‌ی هه‌ڵماڵیووه؟
و: ئه‌گه‌ر به باشی مێژووومان بخوێندایه‌ته‌وه ئه‌وا پێویستیمان به
" داعش" و قێزه‌وونییه‌كی له‌م جۆره نه‌ده‌بوو. ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه
خراپتر ده‌كات هه‌ندێك پرۆگرامی خوێندنی عه‌ره‌بییه كه رێگه به
ئاشنا بوون به كتێبه گرنگه‌كان نادات. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كتێبخانه‌ی
گه‌وره هه‌ن كه كتێبه‌كانی ئیبن روشد له خوێندكاران ده‌شارنه‌وه!
پ: تۆ له هۆنراوه‌ی" كات" دا ده‌ڵێیت:" پێمان بڵی ئه‌ی ئاگری هه‌نووكه".
ئه‌ی خۆت چیمان پێ ده‌ڵێیت؟
و: نازانم، " خۆزگه بمزانیبا". ئه‌مه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه‌مانه.
نابێت خۆمان به رۆژئاوا به‌راورد بكه‌ین. واته داخۆ رۆژئاوا خراپ
بووه یا مه‌زن. به‌ڵام لەگەڵ ئه‌وه‌یشدا رۆژئاوا، به‌تایبه‌ت له
ململانێی لەگەڵ ئاییندا، هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تی نا، هه‌روه‌ها له شۆڕشه
پیشه‌سازییه‌كه‌یدا. رۆشنبیر له رۆژئاوا، ئیتر بووه‌ته به‌شێكی
ئۆرگانیی بونیادی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی. ئازادانه بۆچوونی خۆی ده‌رده‌بڕێت،
كه‌سیش سوكایه‌تی پێ ناكات و سزای نادات. به‌م مانایه رۆشنبیر ده‌توانێت
كاریگه‌ری دابنێت. چونكه كۆمه‌ڵگه له زانكۆ و خوێندنگه و ژیانی
گشتی وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ دانی پێدا ده‌نێن. به‌ڵام له
رۆشنبیریی ئێمه‌دا، كه رۆشنبیرییه‌كی وه‌زیفییه و رۆشنبیریش فه‌رمانبه‌ره،
ده‌ق وه‌كو ده‌ق ناخوێندرێته‌وه، به‌ڵكو نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌خوێنرێته‌وه،
كێیه؟ سه‌ربه كوێییه؟ له چ حزبێكه؟ هه‌رچی ده‌قه‌كه‌یه ئه‌وا
ناخوێندرێته‌وه. به‌گشتیش رۆشنبیری عه‌ره‌بی یا شوێنكه‌وته‌یه یا فه‌رمانبه‌ره،
هیچ راده‌یه‌ك له ئازادیی ته‌واوی نییه. ئه‌گه‌ر من له رووی جه‌سته‌ییه‌وه
به ته‌واوی ئازاد نه‌بم، كه جه‌سته‌یش به‌شێكه له‌و ئازادییه، وه‌ك
په‌یوه‌ندی به خودا و ژنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نه‌توانم ئازادانه
گوزارش له هه‌موو شتانه نه‌كه‌م كه په‌یوه‌ندییان به‌منه‌وه هه‌یه؟
ئیتر گوزارش له چی بكه‌م؟ له هه‌ندێك بیرۆكه‌ی گشتی؟ له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا،
بۆ نموونه له رۆمان‌دا، ژنی بوێر ده‌بینین كه باس له په‌یوه‌ندییه‌كی
پڕاوپڕ سێكسی ده‌كه‌ن. به‌ڵام په‌یوه‌ندی سێكسی به‌شێكی كه‌می
رۆشنبیرییه‌كی ته‌واوه. واته نا‌توانیت له رێگه‌ی شتێكی واوه به‌هاكان
بله‌رزێنیت یا كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و كه‌لتوورێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی بله‌رزێنیت..
نووسین هه‌میشه چوارچێوه‌یه‌كی تاكگه‌راییانه‌ی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌مه‌یش
هه‌ر چۆنێك بێت هه‌نگاوێكی باشه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك بوێریی سه‌یری
بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین ئه‌وانه‌ی رابردوو بوێرتر بوون. نووسه‌ری ئه‌مڕۆ،
ئه‌گه‌ر هه‌موو مێژوو نه‌له‌رزێنێت، هیچی پێ ناكرێت. بۆ ئه‌وه‌یش كه
هه‌موو مێژوو بله‌رزێنێت پێویسته ئازاد بێت، ئه‌مڕۆ ئێمه له جیهانی
عه‌ره‌بیدا له‌وه بێ به‌شین.
پ: گرنگترین به‌رهه‌می عه‌ره‌بی له ئێستادا چییه؟
و: گرنگترین به‌رهه‌می عه‌ره‌بی هونه‌ری شێوه‌كارییه. ئه‌و ئێستا له
هۆنراوه زۆر گرنگتره. زمان له هۆنراوه‌دا ته‌لبه‌ند كراوه، هه‌ندێك
وشه هه‌یه ئه‌گه‌ر بخرێته دووتوێی هۆنراوه‌یه‌ك یا رۆمانێكه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی
سانسۆر ئه‌و دیوانه شیعرییه یا رۆمانه قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن! تێگه‌یشتنی
ئایینیی باڵاده‌ست زمانی عه‌ره‌بیی وێران كرد. له‌به‌رئه‌وه‌ی له
قاڵبی دا، سا یا به پاساوی ئایینی بێت یا به پاساوی شێواندنی زمان له
رێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌ندێك وشه و زاراوه‌وه. له‌كاتێكدا عه‌ره‌بی
دێرین هیچ جۆره له‌مپه‌رێكیان نه‌بوو، ئه‌وان وشه‌ی یۆنانی یا
فارسییان به‌كار ده‌هێنا و ئه‌یانكرد به عه‌ره‌بی، زمانی عه‌ره‌بی پڕه
له وشه‌ی بێگانه. هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ زمانی عه‌ره‌بی ده‌خنكێت. به
لای منه‌وه نووسه‌رێك به زمانی میللی(عامی) بنوسێت باشتره له نووسه‌رێك
كه به زمانی عه‌ره‌بی " كارشۆنی" بنووسێت { كارشۆنی: نووسینی عه‌ره‌بییه
به پیتی سریانی كه حه‌وت سه‌ده پێش زایین له ناو عه‌ره‌بدا بڵاو
بوو . و. ك}.
پ: به‌ڵام زمان ره‌وتێكی درێژ ده‌بڕێت كه تێیدا وه‌چه‌رخان و پێچه به‌ده‌وره‌ی
تێدایه.
و: به دڵنیاییه‌وه، به‌ڵام مرۆڤ پێویسته رێز له ئامڕزاه‌كانی خۆی
بگرێت.
پ: ئایا زمانی عه‌ره‌بی ده‌مرێت؟
و: كه‌س نازانێت. ئه‌گه‌ر زمانی یۆنانی،كه ئه‌ره‌ستۆ و ئه‌فلاتون
پێیان ده‌نووسی، بمرێت، سه‌رباری گه‌لێك زمانی تر كه مردن.. ئیتر چ
رێگرێك هه‌یه كه نه‌هێڵێت زمانی عه‌ره‌بی بمرێت؟ كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌ش
ئه‌وه‌یه ئه‌و ئیسلامه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و شۆڕشه‌ی هێنا،له پێِناو ده‌سه‌ڵاتێكی
په‌تیدا، بووه‌ته هه‌ڵهاتن له هه‌موو ئه‌زموونێكی مه‌زنی رۆحی. له
سه‌ر گۆی زه‌وی یه‌ك ملیار و نیو موسڵمانمان هه‌ن كه‌چی یه‌ك بیرمه‌ندی
ئیسلامیی تیا نییه.
زمانی عه‌ره‌بی له قه‌یرانێكی گه‌وره‌دایه، ئه‌وه‌ی مناڵی هه‌بێت
ئاگای له‌و قه‌یرانه‌یه و تیایدا ده‌ژی. وه‌نه‌بێ گرفته‌كه له زمانی
عه‌ره‌بیدا بێت، ئه‌وه روونه كه زمانێكی مه‌زنه، به‌ڵكو گرفته‌كه
له شێوازه‌كانی فێركردن و خوێندنیدایه. گرفته‌كه‌ی كه‌لتوورییه،
واته گرفتی زمانی عه‌ره‌بی له ده‌ره‌وه بۆی دێت. یه‌كه‌مین هۆكاریش
ئایینی ئیسلامه، پاشان به پیرۆز سه‌یركردنی زمانه‌كه‌یه.
__________________________
سه‌رچاوه:
http://assafir.com/Article/426167/Archive
ماڵپه‌ڕی
حەسەنی ئایشێ
|