٣\١\٢٠١٥
ئەفسانەى
''کۆشک''.

بەنگین پیرۆت
لە ناو ڕۆمانەدا گێڕەوە بگێڕەوەی چیرۆکی ناو
ڕۆمانەکەیە واتا بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ناو ڕۆمان گێڕەوەیەک ھەیە
ڕابردویەک لە چیرۆک و روداوەکانی مرۆڤ بگێڕێتەوە و باسی ژیانی
کارەکتەرەکان بکات نەک چیرۆک و ڕوداوەکان بۆ کارەکتەرەکان دروست بکات.
ڕۆماننوس دوای گێڕەوە دەبێتە بگێڕەوە و بنوسی چیرۆک ئەمەش مانای وایە
ڕۆماننوس لەدەرەوەی ڕوداوەکان نیە،ئەگەر ئەو ئاگاداری روداوەکان نەبێت
چۆن دەتوانێت خوێنەر لەخۆی ڕازی بکات؟
لەکاتێکدا ویستی خوێنەر ڕۆچون و کەشف کردنی نھێنیەکانە!
کە ڕۆماننوس بەگەمە کردن بەوشە و پەرەجوی پەخشان ئامێز تا دواین لاپەڕە
شاردونیەتەوە. ئەم ململانێیە کە تا دوا دێر لەنێوان "ڕۆماننوس و
خوێنەر" بەردەوامە خۆ بەدەستەوە دانی ھەر یەکەیان ئاسان نیە.
لە دنیای خوێندنەوەی ڕۆمان دا خوێنەر لەجیھانبینی ڕۆماننوسەوە دەبێتە
خوێنەری ڕۆمانەکە و لەڕێگەی ڕۆماننوسەوە بە بزوێنەری کارەکتەرەکان
ئاشنا دەبێت و کارەکتەرەکان دەناسێت کێن و چۆن ژیاون و چی وای کردوە
ئەم کەسە ببێتە کارەکتەری ڕۆمانەکە و چۆن بوو ئەم روداوە رویدا و لەپشت
روداوەکان چ چیرۆکێک ھەیە ھتد... کەواتە ئەگەر کەسێک گێڕەوەی چیرۆک بێت
خۆ دەبێ کەسێکیش بیگێڕێتەوە یان بینوسێتەوە،یانی ئەگەر گێڕەوە و
بگێڕەوە چیرۆک خوان بن ڕۆماننوسیش نوسەری ڕۆمانەکەیە.
پێم وایە چیرۆکى ناو رۆمانەکە بگێڕەوەیەک دەیگێڕێتەوە دروستکەرى جۆرە
ڕوداوێکە کارەکتەر بەدەستیەوە ڕا کردن لێى نا ئومێدە.
وەک دوو بەردەستەکە، واتا بەردەستەکان زەلیلن لەبەردەستى "ک" چ بە
رۆیشتنیان چ بە مانەوەیەیان لاى "ک" . بۆیە نوسەر "فرانتس کافکا" لە
رۆمانى "کۆشک" لە خوڵقاندنى ڕوداوى سەر گەرم کەر سەرکەوتوبوە، چیرۆکێکى
درێژى لە ڕوداوى کت و پڕ دروست کردوە پاشان گەمەیەکى ئەدەبیش بەزمانى
خوێنەر دەکات، بۆیە لەبرى وەڕەز بوونى، خوێنەر سەرقاڵ دەکات.
خوێنەر لە درێژ دادڕى و پێداگرى لەسەر شتێک ئەگەر گرینگیش نەبێت، لە
چیرۆک و ڕوداوى کارەکتەرەکان وەڕەز نابێت.
ئەم ڕۆمانە "کۆشک" یەکەم بەرهەمى چاپ کراوى کافکایە بیخوێنمەوە، تێرم
بکات ئێستا هەست دەکەم پڕم لە کۆى بەرهەمەکانى کافکا. "کۆشک" تەژیە لە
جیهان بینى تازە وا لە خوێنەر دەکات جارێکى تر بە هەنگاوى نەرمتر
پیاسەیەکى تر بەناو لاپەڕەکانیدا بکاتەوە وردو درشتى جیهانە نەبینراو و
رۆمانە تەواو نەکراوەکەى کافکا لە ڕێگەى خوێندنەوەوە بپشکنێتەوە.
خوێندنەوەى یەکەم وا دەکات بۆ جارى دووەم "کۆشک" بخوێنیتەوە، بەبڕواى
من دروست بونى ئەم بارودۆخە لە نێوان خوێنەر و کتێب هەم بونى خوێنەرى
جدیە هەمیش قوڵ بونەوەى خوێنەرە کە زۆر زیاتر لە جیهانى واقعى خۆى
بەناو جیهانى ڕۆمانەکەدا ڕۆدەچێت.
نەبوونى جیاوازى لە ژیانى حەقیقەتى خوێنەر و کارەکتەرى ناو ڕۆمانەکە،
خاڵێکى ترە خوێنەر هەست دەکات جارێک دەبێتە کارەکتەر جارێک کارەکتەر
دەبێتە خوێنەر، بۆیە خوێنەر هەست دەکات بۆتە کارەکتەر، لەبەر ئەوەى
روداوەکانى ژیانى کارەکتەر هەمان ڕوداوە کە خوێنەر بەسەرى هاتوە، وەک
ئەوەى بەسەر "ک" دا دێت، جارێکیش کارەکتەر دەبێتە خوێنەر وەک ئەوەى
بەسەر خۆمان دادا دێت.
هەروەک چۆن رۆمان نوس نوسەرى رۆمانەکەیە، کارەکتەریش جوڵە و
خوڵقێنەرێکى دروست کراوى ناو رۆمانەکەیە، دێتە دەرەوە کەرستەى
نوسینەوەى ژیانى ڕاستەقینەى ئێمە بۆ ناو رۆمانەکە دەگوازێتەوە، لە
چیرۆک و رووداوەکان کارەکتەرێک دەخوڵقێت جارێکى دى ژیانى دەکاتەوە بەر.
بۆیە روداو چیرۆکەکانى ژیانى مرۆڤ دەبنە رۆمان و شاکارى جیهانى سەدەکان
دەبڕن و بۆ هەمیشە بە زیندوى دەمێننەوە.
_______________________________
• رۆمانى
"کۆشک" نوسینى "فرانتس کافکا" وەرگێڕانى "عەتا نەهایى" ناوەندى
رۆشنبیرى و هونەرى ئەندێشە.
ماڵپەڕی بەنگین پیرۆت
|