عه‌فووت فه‌رموو جه‌نابی جه‌نراڵ .
نووسینی / دكتور ئه‌حمه‌د ئاڵتان وه‌رگێڕانی/ هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان
من پیاوێكی ساده‌وساكارم،هه‌ربۆیه بۆچوونه‌كانیشم بۆژیان ساده‌وساكارن تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ئه‌م دوو بۆچوونه‌م له لا دروست بووه،یه‌كه‌میان هه‌ركه‌سێ ده‌بێ خۆی باجی هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیه‌كانی ونه‌خۆشیه‌كانی خۆی بداته‌وه و به‌سه‌رخه‌ڵكی تردا نه‌یسوێ. هه‌ركه‌سێ ده‌بێ بایی خۆی مافی پێبدرێ نه‌ك زێده‌تر. من له‌به‌ر ئه‌و دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه دژی سوپاكه‌مان ده‌وه‌ستم به‌تابه‌تی جه‌نراڵه‌كانمان،له‌به‌رئه‌وه‌ی باجی هه‌له‌و نه‌زانی وكه‌موكوڕیه‌كانی جه‌نراڵه‌كانمان ده‌بێ خه‌ڵكی ڕه‌شورووتی ئه‌م ووڵاته بیداته‌وه،هه‌ڵه‌ی دووه‌می جه‌نراڵه‌كان ئه‌وه‌یه كه‌وه‌ك هێزێكی سیاسی ڕه‌فاتر ده‌كه‌ن و بێپرسی كه‌س مافێكی ره‌هایان بۆ خۆیان فه‌راهه‌م كردووه ته‌نانه‌ت كه‌س بۆی نیه ڕه‌خنه‌له جه‌نراڵه‌كانی سوپاكه‌مان بگرێ وئه‌و مافه‌یان به‌خۆیان داوه كه نابێ خه‌ڵك له‌هه‌ڵه‌كانیان بپرسێته‌وه.جگه له‌وه‌ی له ره‌فتارو كردار‌و ماف وشێوه‌ی ژیانیشدا له هاوڵاتیه ساده‌كان جیاوازن ته‌نانه‌ت گه‌ڕه‌ك وشوێنی نیشته‌جێ بوونیشیان نابێ تێكه‌ڵ خه‌ڵك بێت ئه‌مانه خزمه‌تی ووڵات ده‌كه‌ن یا فیرعه‌ونن،نامه‌وێ ناوی ئه‌و جه‌نراڵه بهێنم كه به‌وپه‌ڕی هێمنی ئارامی وخۆشیه‌وه سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌كه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی (داغلیجه) وه‌ڵامی پرسیاری جه‌نراڵێكی خانه‌نشین كراوی ده‌دایه‌وه كه‌ده‌یگووت مه‌سه‌له‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ربنكه‌ی داغلیجه ناگه‌ڕێته‌وه بۆلاوازی تاكتیكه‌كانی سوپای تورك،هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌كراوه،له كاتێكا هێرشی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ٣٦كاتژمێری خایاندووه ١٣ سه‌رباز كوژراون و٢٦ بریندارن كه‌زۆربه‌یان هێشتا ژیانیان له مه‌ترسیدایه‌و ٨بارمته‌كراون،ئایا له‌م ڕووداوه‌دا هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربازی نه‌كراوه،من پێم وایه ئه‌م جه‌نراڵه‌به‌ڕێزه واقورمیش كراوه كه ئه‌م ڕووداوه سه‌رسوڕهێنه‌ره زۆر ساده‌و ساكار بێته به‌ر چاوی.یا دیسپلینی سوپاكه‌مان ڕێگه‌ی پێنادات كه راستی رووداوه وه‌ك خۆی بگێرێته‌وه‌چونكه شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان وه‌ك ترادیتسیۆنێك هه‌روا هاتووه عه‌سكه‌ر به‌مافی خۆی ده‌زانێ،له‌م بارودۆخه‌دا جه‌نابی جه‌نراڵ دان به‌هه‌ڵه‌كاندا بنێ یا نه‌نێ هه‌ڵه‌یه‌كی ترسناك كراوه!كه‌ده‌بێ ڕاست بكرێته‌وه جه‌نابی ئه‌مه به خه‌تا نازانێ كه سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه گیراوه وبۆ ماوه‌ی ٣٦ سه‌عاتیش كه‌س نه‌هاتووه به‌هاواریانه‌وه،جه‌نابی جه‌نراڵ هێشتا نكوڵی له‌گێڕانه‌وه‌ی ڕاستی رووداوه‌كه ده‌كات،چونكه روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه وه‌ك و خۆی ده‌گاته سه‌رئه‌وه‌ی سوپاكه‌مان له بنچینه‌وه ده‌هه‌ژێنێ وبه‌و واتایه دێته‌وه كه‌ستراتیژی سوپاكه‌مان هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی تیایه،ڕوونكردنه‌وه‌ی رووداوی سه‌ربازگه‌ی داغلیجه ده‌بێته هۆی پیاچوونه‌وه به هه‌موو ده‌رس ومێتۆدوتێزه‌سه‌ربازیه‌كانی كه‌له قوتابخانه سه‌ربازی وكۆڵێژه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سه‌نبوڵ ده‌خوێنرێن ،چونكه‌ئه‌م په‌لاماره كتوپڕه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه هه‌یبه‌تی مه‌همه‌تجیك وسوپای توركی شكاند‌و میلله‌تی توركی له‌ناخه‌وه ڕاچڵه‌كاندو ڕقی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه گه‌یشته ناو كۆڵان وگه‌ره‌كه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ وقه‌یسه‌ری له‌هه‌موو ئه‌م شاره‌گه‌ورانه ماڵی كورد‌و دوكان وبازاریان تاڵان كران وسوكایه‌تیان پێكرا،ئه‌و چه‌ند ڕۆژه گه‌ر سوپا تورك ترسی ئه‌مریكای نه‌بوایه په‌لاماری كورده‌كانی باكوری عێراقی ده‌دا،چونكه سوپا تورك له‌مێژوودا هه‌رگیز خۆی وا به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی نه‌بینیوه،به‌ڵام جگه‌له‌ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ووڵاتانی دونیا دژی ئه‌م هێرشه‌ی توركیابوون دژی كورد و هێرشه‌كه‌نه‌كرا.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی توركیاله ڕووی ئابوریشه‌وه له‌ئاستی شه‌ڕدا نیه ئه‌وه‌ی هه‌شیه‌تی ژێروژوور ده‌بوو،ئه‌وسا جه‌نراڵه‌كان وه‌كو پیشه‌ی هه‌شتا ساڵه‌یان ده‌یان گووت:konu vatan olunca her say teferruattir(مه‌سه‌له‌ی نیشتیمان هاته‌پێشه‌وه شته‌كانی تر وورده‌ن) واتاهه‌موو شتێك له‌پێناوی نیشتیمانداو نیشتیمان له پێش هه‌موو شته‌كانی تره‌وه‌یه،به‌م ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه هه‌موومانیان كه‌ڕو كاس ده‌كرد ئه‌مه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات بۆ داهاتووی ووڵات،ڕوون نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربازی ماڵی هه‌زاران كورد‌و بازار ودوكانه‌كانیانی به شكاندن وتاڵانكردنداو دوژمنایه‌تی ئه‌و دوو گه‌له‌ی ئه‌وه‌نده‌تر تیژكرده‌وه.جه‌نابی جه‌نراڵ پاشا بێ ئه‌وه‌ی خۆی تێك بدات ده‌ڵێ ژماره‌ی هێرش هێنه ره‌كانی په‌كه‌كه ٢٠٠كه‌س نه‌بوونه به‌ڵكو نزیكه‌ی ١٠٠كوسێك بوونه‌ئه‌ی ئه‌گه‌ر ١٠٠كه‌سیش بوبێتن چۆن سه‌ربازه‌كانمان تێبینی ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌یان نه‌كرد تا چوونه سه‌ریان،ڕاستی روداوه‌كه ده‌شارنه‌وه سه‌ربازه دیله‌كانی لای په‌كه‌كه هێشتا دیلن و نایه‌ڵن بچنه‌وه ڕیزی سوپاونابێ كه‌سوكاریشیان بیان بینن(وه‌زیری دادتورك محمدعلی شاهین)گوتی خۆزگه ئه‌وها نه‌تانم بینایه‌و شه‌هید بوونایه ده‌مانگووتله‌پێناوی نیشتیمان‌دا شه‌هید بوون!كه‌چی جه‌نراڵ پاشا پاش هه‌موو ئه‌م تراژیدیایه هێشتا هه‌ر سووره‌له‌سه‌ر درۆكه‌یی وده‌لێ له‌ڕووی دیسپلینی سه‌ربازیه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ك له ئارادا نیه!!به‌ڕاستی ئه‌م وه‌ڵامانه‌ی (ئۆڕ گه‌نه‌راڵ پامبوك ئۆغڵو)كه‌لێپرسراوی هێزه‌كانی پیاده‌ی سوپای توركه‌سه‌ری له‌هه‌موان وخۆشی شێواندووه،چه‌ند جارێ ئه‌م ڕسته‌یه‌ی دوباره ده‌كرده‌وه( هیچ مه‌جبورنیم هه‌موو شتێك به ئێوه بڵێم)یا هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی تابه‌تی سوپا هه‌ن ئاماده‌نیم به‌كه‌سی بڵێم،جه‌نابی جه‌نراڵ ئه‌م نهێنیانه هه‌ر ده‌بێ خۆی بیزانێ ئه‌و هه‌قه به‌خۆی ده‌دا كه‌س مافی پرسیاركردنیشی نیه له‌و باره‌یه‌وه،ئه‌م مافه‌ی كه‌جه‌نابت ته‌نها به‌خۆتی ڕه‌واده‌بینی به مافی پادیشاهو مه‌لیكه‌كانی مێژووی ڕابووردومان ده‌چێ كه ڕاست وڕه‌وایی خۆیان ڕاسته‌وخۆ له خواوه وه‌رگرتووه عه‌بدو ره‌عیه‌ت مافیان ته‌نها گوێڕایه‌ڵی بووه به‌ڵا م ئه‌وان چوونه ناو توونی مێژووه به‌ڵام جه‌نابتان ئێستا ده‌ژین وهه‌ڵه‌ده‌كه‌ن میلله‌ت لێتان ده‌پێچێته‌وه چونكه ئێوه فه‌رمانبه‌رو پارێزه‌ری ووڵاتن،مه‌شروعیه‌ت وهێزو مانگانه‌كه‌شتان له میلله‌ته‌وه وه‌رده‌گرن،بۆیه ده‌بێ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه بن گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كتان كرد‌و ده‌بی روونیشی بكه‌نه‌وه.ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به‌داهاتووی ئه‌م میلله‌ته‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه‌وه روویداوه،بۆیه پێویسته‌روونكردنه‌وه‌ی ئاشكراتان هه‌بێ بۆ هه‌موو رووداوێك،ئه‌و لاوانه‌ی كه‌كوژران له ژێر لێپرسراوێتی ئێوه‌دا بوون،جه‌نابی جه‌نراڵ پاموك ئۆغڵو به‌وپه‌ڕی كه‌یف خۆشیه‌وه‌كاره‌ساته‌كه‌ی داغلیجه‌ی ده‌گێڕایه‌وه من نامه‌وێ تۆ سزا بدرێی به‌ڵام ده‌مه‌وێ خه‌ڵك ڕاستیه‌كان بزانن چونكه درۆ نه‌ك ماڵ وێرانكه‌ره به‌ڵكو ووڵات وێرانكه‌ریشه!!!!!!!!ده‌بێ ڕاستیه‌كان ئاشكرابكرێن نه‌ك بشاردرێنه‌وه.به‌و بیانووه‌ی كه‌س بۆی نیه وئه‌و مافه‌ی نیه له‌عه‌سكه‌ر بپرسێته‌وه.ده‌بێ پاشایه‌تی و عه‌سكه‌ر جیاوازیان هه‌بێت تێكه‌ڵ نه‌كرێن.ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت به‌رانبه‌ر به‌په‌رله‌مان وخه‌ڵك.عه‌سكه‌رنابێ ئیتر له‌سه‌رووی یاساوه بێت.ئێوه ئه‌فه‌ندی نین ئێوه فه‌رمانبه‌رن ئه‌و ئه‌رك وفه‌رمان ولێپرسراوێتیه‌خه‌ڵك پێداون.خه‌ڵكیش لێتان ده‌سێنێته‌وه‌و لێتان ده‌پرسێته‌وه.ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ی داغلیجه ده‌بێ ڕوون بكرێته‌وه‌و ده‌بێ بزانین ئه‌و گه‌نجانه‌چۆن كوژران.ده‌مانه‌وێ بزانین بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر هه‌روا به‌ئاسانی مناڵه‌كانمان نه‌كوژرێن،نابێ هه‌له‌كان به شاراوه‌یی بمێننه‌وه چونكه شاردنه‌وه‌ی هه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندێتی دیكتاتۆره‌كانه،له قسه‌كانمدا هه‌ندێ لایه‌نگیری ئێوه‌ش بوو‌م، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی تورك بوو ده‌یگووت با په‌لاماری كورده‌كانی باكوری عێراق بده‌ین به‌فڕۆكه جام وشوشه‌ی ماڵه‌كانیان بشكێنین ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شیان له‌كه‌وان بنێن ،هه‌قیانه بڵێین به‌ڵام ئه‌وانه كێ گه‌یاندنیه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا،پێموایه له‌م ووڵاته‌دا هه‌ر كه‌س كاری خۆی بزانێ ئه‌م هه‌ڵانه دروستنابن.به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێبینی قسه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ین كه چۆن دوو ڕووانه دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوپا قسه بۆئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی توركی ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ یه‌شاربه‌یوك كانت ساغكردۆته‌وه ئه‌وسا هاتووه به په‌رله‌مانتانی تورك ده‌ڵێ ده‌بێ ئه‌و هێرشه هه‌ر بكه‌ین جائاكامه‌كه‌ی چی ده‌بێ باببێ.
|