ئه‌گارتا٭(ئه‌رگه‌نه‌كۆن). نووسین‌و ئاماده‌كردنی: هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان - به‌شی یه‌كه‌م -
له‌ڕاستدا ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆنچیــــــــــــه‌كان كوردستانیش بكه‌نه گۆڕه‌پانی چالاكیه چه‌په‌ڵه‌كانیـان خوێنه‌ری كوردیان پـێ ئاشنابوایه...!
مێژووی په‌یدابوونی ئه‌رگه‌نه‌كۆن : به‌پێی ئه‌وه‌ی مێژوو وئارشیفی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌یگێڕێته‌وه،
ئه‌رگه‌نه‌كۆن دوای ڕوخانه‌كاتیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌لایه‌ن ته‌یموری له‌نگه‌وه(باشووكه شه‌له‌وه) له شه‌ڕی ئه‌نقه‌ره له‌ساڵی ١٤٠٢،سوڵتان ( یڵدرم بایه‌زید) كه بۆ ماوه‌ی ١٩ساڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌په‌ل و پۆ خست، ئه‌مه بوه هۆی بیركردنه‌وه له‌دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك ،
كه بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بپارێزی وبرینی ئه‌و دۆڕاندنه شه‌رمئامێزه به‌رانبه‌ر به له‌شكری مه‌غۆل ساڕێژكاته‌وه. مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی گروپی نهێنی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٤٠٨سه‌ره‌تا ناوی لێ‌نرا( ته‌شكیلاتی مه‌خسوسه)پاشان ناوه‌كه‌ی گۆڕا به ( M:E:H)( میللی ئه‌منیه‌ت هزمه‌تی)له ساڵی ١٩١٣تا ساڵی ١٩١٨ئه‌نوه‌ر پاشاناوی لێنا(جه‌معیه‌تی قه‌ره‌قۆڵ)پاشان فه‌وزی چه‌خماخ ناوه‌كه‌ی گۆڕی به(M.M) میم.میم وماوه‌یه‌ك بێ ناو مایه‌وه ئه‌تاتورك خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد به‌ناوی (Asim uz) وه‌جگه له‌و ناوانه هه‌تا ساڵی ١٩٦٥ ناوه‌كه‌ی گۆڕا به میت(MIT) به‌م ناوانه‌ش ده‌ناسرا(TiT) تورك ئینتیقام توگای واتا لیوای تایبه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و(KIM) قوای ئینتیقامی میللی و سه‌رجه‌م ئه‌م ده‌زگایانه به شێوه‌یه‌كی نهێنی كاریان ده‌كرد تاساڵی ١٩٦٥ كه میت به‌ره‌سمی له لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیه‌وه ناسراو و،
دامه‌زراوه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆن به نهێنی درێژه‌ی به‌كاره‌كانی تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستای توركیا، ئه‌رگه‌نه‌كۆن هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌یه كه له رووی ئه‌رك وفه‌رمانه‌وه له میت جیایده‌كاته‌وه، له‌وانه كه ئه‌گه‌ر رووداوی سوسوڕلوك(SUSURLUK) نه‌بوایه كه په‌رده‌ی له‌سه‌ر رووی ئه‌م ده‌زگای چه‌ته مافیا ئاسایه هه‌ڵنه‌ماڵیایه، زۆر ئه‌سته‌م ده بوو نهێنی (سێكوچكه‌یی ده‌وڵه‌ت- سیاسه‌ت-مافیا- عه‌شیره‌ت) ئاشكرا بوایه...! چالاكیه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن زۆر له هی ده‌سته‌خوشكه‌كه‌ی به‌رفراوانتره جگه له ووڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌موو كون قوژبنێكی توركیای كردۆته گۆڕه‌پانی كرده‌وه دزێوه‌كانی، ئه‌رگه‌نه‌كۆن له هه‌موو شوێنێ ئاماده‌گی هه‌یه له بواری په‌روه‌رده‌و خوێندن- ناوه‌نده‌زانستیه‌كان- زانكۆكان- مێدیای توركی، بۆ زانینی ئاماری چالاكی وكرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن پێویستمان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه خویناویه‌كانی كانی مێژووی ٦٠٠ ساڵی ڕه‌به‌قه، جگه له‌٩٠ساڵێكی ڕژێمی اتحادالترقی و پاشا كه‌مالیسته‌كان ٥٠٠ساڵێك ئه‌م سێبه‌ره ڕه‌شه هێزی بزوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه، ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌مێژه هه‌موو ئاكاره‌كانی ده‌وڵه‌تی قولی ( Derin devlet) هه‌یه.
ئه‌رگه‌نه‌كۆنچیه‌كان كێـــن؟ یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ئه‌وه‌یه لێپرسراوه‌كانی له ئاستێكی ئه‌وه‌نده به‌رزدان كه داد‌و عه‌داله‌تی توركیش له ئاستیدا هه‌میشه ده‌سته‌ووستانه و هه‌میشه بۆ لێپرسینه‌وه له‌مانه عه‌داله‌تی توركی رووبه‌ڕوی بیانووی (پاراستنی نهێنیه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆته‌وه كه دادگاش خۆی به‌شێكه له‌ئه‌رگه‌نه‌كۆن) ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراوه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆنیان كردووه ئه‌مانه‌ن:
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا سولتان خۆی یا یه‌كێك له براو كوڕه‌كانی وه‌كو ئه‌نوه‌ر پاشا كازم پاشا و سوڵتان عبدالحمید. له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك – فه‌وزی چه‌خماخ – تانسۆ چیله‌ر مه‌حمه‌د ئه‌غار و هه‌موو جه‌نراڵه‌كانی سوپای تورك و ئێستاش جه‌نراڵ كچوك وه‌لید ( Kücük veli) وه‌ك ڕاوێژكارییه‌كه‌م سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
لۆبیكردن وپلانی ئۆرگانه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن:-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ٥ ئه‌ندامی سڤیله‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه: ١ – به‌شی لێتوێژینه‌وه زانستی ٢ _به‌شی دارایی و بازرگانی_ ٣ – شێكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن ٤- لێكۆڵینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ٥- په‌یوه‌ندیه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ٦- ڕاگه‌یاندن وپڕوپاگه‌نده ٧- به‌شی تیۆری سیناریۆدانان ٨- ماف ٩- به زیندوو ئه‌فسانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی (توركچێتی) لای كه‌مایه‌تیه توركه دابڕاوه‌كان له ئاسیای ناوه‌ڕاست و كوردستان. ---------------------------------------------------------------------- هه‌ر یه‌ك له‌و ٩ به‌شانه‌ی سه‌ره‌وه تێكهه‌ڵكێشی ئۆرگانیكی بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگای توركی بووه، له‌وانه بواری ماف و( به ناو عه‌داله‌تی توركی) وراگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بوونه‌ته چه‌تری راسته‌قینه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆن به‌تایبه‌تی میت.
پێكهاته‌ی ڕێكخراوه‌یی ئه‌رگه‌نه‌كۆن و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاته داراییه‌كانی:-
١- بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ووڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهان،نوێنه‌ری كارای ئه‌رگه‌نه‌كۆنی تیایه بۆ پاراستن و چاودێری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان و مسۆگه‌ركردنی (مزه)تایبه‌تیه‌كه‌یان له بواری بازرگانیدا. ٢- سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ( نایلۆن) له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتداله ژێر ركێفی ئه‌رگه‌نه‌كۆندایه و له پێناوی ئه‌رگه‌نه‌كۆندا به‌رهه‌مدێنێ. ٣- له‌هه‌موو بانكه‌كانی توركیا له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك مزه‌ی خۆی به ڕێژه‌یه‌كی سه‌دی وه‌رده‌گرێ. ٤- له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت وداهاتی باجی زه‌وی زار ڕێژه‌یه‌كی ده‌چێته سه‌ركۆنتۆی تایبه‌تی ئه‌رگه‌نه‌كۆن. پلانی چالاكیه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن چۆن داده‌ڕێژری؟
١- رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان: ئه‌رگه‌نه‌كۆن خۆی ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی ئه‌گێنته پسپۆڕه‌كانیه‌وه سه‌رجه‌م چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه جۆراوجۆره‌كان له كات و شوێنی مه‌به‌ستدا كۆنترۆڵ و ئاراسته ده‌كات، ئه‌رگه‌نه‌كۆن خۆی ئۆرگانێكی هه‌یه به‌ناوی (Aydinlik) رووناكی كه ئۆرگانی ره‌سمی ئه‌رگه‌نه‌كۆنه. ٢- راگه‌یاندن: ئه‌رگه‌نه‌كۆن ئه‌م بواره‌شی به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه وخۆی ڕێپیشانده‌ری مێدیاكانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته. بڕوانه ڕۆژنامه‌كانی میللیه‌ت- حوڕیه‌ت – جمهوریه‌ت -توركیا -ته‌رجومان كه ئه‌مانه هه‌موویان به پێی رسێپتی و ڕێنماییه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن بابه‌ت ده‌نوسن بڵاوده‌كه‌نه‌وه. ٣- بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی بوارێكی تری چالاكیه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆنه وله‌سه‌رجه‌م كۆمپانیا‌و هۆڵدینگه‌كاندا خاوه‌نی سه‌ره‌كیه. ٤- له‌به‌رهه‌مهینانی دا‌و وده‌رمان و پیشه‌سازی كیمیا‌و گواستنه‌وه‌شدا ڕۆڵی كاریگه‌ری دیاره. ٥- ماده بێهۆشكه‌ره‌كان سه‌رچاوه‌كی گه‌وره‌ی دارایی ئه‌رگه‌نه‌كۆن پێكده‌هێنێ. ٦- له‌به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیاییدا مزه‌ی تایبه‌تی هه‌یه.
په‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن به‌ئۆرگانه‌كانه‌وه:
جه‌نراڵ وه‌لی كچوك(KÜCÜK Veli) سه‌رۆكی ئه‌رگه‌نه‌كۆنه و گومانی ئه‌وه‌ش ده‌كری (Dogu perincek)ی رۆژنامه‌نوس نووسه‌ری ناودار لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن بێت..!
په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوكیان به‌خواره‌وه به‌م شێوه‌یه‌یه:
سه‌رچاوه‌كان: Bugün gazetesi.com.tr Ziya gök alp, türk uygarlik tarihi Kamalist.com tr Osmanli impratorlgi Arsiv 1299 -1918 یاداشته‌كانی ساڵح بۆزۆكی یاوه‌ری تایبه‌تی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك.
(مزه): ووشه‌یه‌كی كوردیه له كۆندا خاوه‌ن ئاسیاوه‌كان وه‌ك كرێی باراش ( ئارد هاڕین)ه‌كه، وه‌ریان ده‌گرت. (ئه‌گارتا): ناوێ پاپۆڕێكه له‌سه‌رده‌می عوسمانلیه‌كاندا له‌ده‌ریاكاندا ڕۆڵی تایبه‌تی بینیوه، ماوه‌یه‌كیش ئه‌رگه‌نه‌كۆنیان پێوه ناونابوو. ماویه‌تی
|