ئه‌گارتا (ئه‌رگه‌نه‌کۆن).
نووسین‌و ئاماده‌کردنی: هۆشیار مه‌لائه‌و‌ڕه‌حمان - به‌شی دووه‌م -
ڕێکخراوه چالاکه‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن:
١- (ciler özal team---tanso ciler özal örgütü) تانسۆ چیله‌ری هاونیشتیمانی ئه‌مریکی ،یه‌که‌م ئافره‌ت بوو له‌مێژووی سیاسی کۆماری تورکیادابگاته پله‌ی لێپرسراوێتی سه‌ره‌ک وه‌زیران له‌ڕێگه‌ی پارتی ڕێگای ڕاسته‌وه ( Dogru yol) بۆ ئامانجی جێگیربوونی ئه‌مریکا بودجه‌یه‌کی تایبه‌تی خسته به‌رده‌ستی. تانسۆخانم به‌شێکی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ پێکه‌وه‌نانی تیمی تایبه‌تی ته‌رخانکرد، له‌وانه زیندوو کردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی تورکچێتی له‌و شوێنانه‌ی که‌له نیشتیمانی دایک دابڕاون وه‌ک ئازه‌ربایجان-قوبرس- کوردستان،پێکهێنانی تیمێکی تایبه‌تی مافیا‌و سه‌رۆک هۆزی خۆفرۆش له‌کوردستان له گه‌وره‌مافیا عبدالله چاتڵی – سه‌داد ئه‌دیب بوجاق سه‌رۆک هۆزه‌کانی ئه‌رفه و، گه‌وره‌لێپرسراوی ناو حیزبه‌که‌ی خۆی محمد ئه‌گاری وه‌زیری ناوخۆ که به‌ڕچه‌ڵک له‌کورده‌کانی ئه‌ڵه‌زغه ئه‌مانه هه‌موویان له ڕووداوه‌که‌ی سوسورلکداپێکه‌وه‌بوون هیچیان سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌شه‌کوژیه‌ی که له‌ماوه‌ی ١٦ساڵدا ئه‌نجامیان دابوو نه‌درکاند به بیانووی ئه‌وه‌ی که ئه‌وه نهێنی ده‌وڵه‌ته.
٢- تیت:- تورک ئینتیقام توگای جێبه‌جێکه‌ری کوشتنی رۆژنامه‌نوسانن له‌وانه کوشتنی رۆژنامه‌نوسی تورکی قبرس ( کوتڵوئه‌داڵی) ئیغتیالکردنی لێپرسراوی مافی مرۆڤ له تورکیا ( ئاکن بیرداڵ) ته‌قینه‌وه‌کانی دیاربه‌کر و فڕێدانی نامه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ تۆقاندنی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ تورکیا بچێته بازاری ئه‌وروپاوه.
٣- ئوزال حه‌رب دائیره‌سی:- بودجه‌که‌ی له‌لایه‌ن ناتۆوه دابین ده‌کری و به‌ڵام بۆ مه‌به‌ستی تورکچێتی به‌کاری ده‌هێنن و کاری ڕفاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی تورکیا ئۆرگانێکی چالاکی ئه‌گه‌نه‌کۆنه بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی ١٩٧٤ بوله‌ند ئه‌جه‌وید ناوه‌که‌ی له ده‌می سوپاسالاری ( سه‌میح سه‌نجار) ئه‌وسای هێزه‌چه‌کداره‌کانی تورکیاوه بیستووه .
٣- ساونا چه‌ته‌سی به‌سه‌رکردایه‌تی ( قاسم زه‌نگین) چه‌ندین ئه‌فسه‌ری پله به‌رزی ئه‌منیه‌تی ئه‌نقه‌ره‌و له‌چالاکیدابوون و گومانیش هه‌یه که‌گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی تورکی /ئه‌رابێسک ئیبراهیم تاتلی سه‌س سه‌ر به‌م بانده بێت، ناوی ئه‌م بانده له‌وه‌وه‌هاتووه که ساونه‌یه‌کیان به‌زۆرو هه‌ڕه‌شه له ئه‌نقه‌ره زه‌وتکردووه. ئه‌مانیش به قازانج نیوه‌یی یارمه‌تی ئه‌رگه‌نه‌کۆنیان ده‌دا.
٤- قوای میللی ده‌رنه‌غی: ئه‌مانه هێزی چه‌کداری مه‌هه‌په‌ن ( میللی حه‌ره‌که‌ت پارتسی) که زۆربه‌یان لاون و تورکه‌شیشیان پێده‌ڵێن که کوشتنی رۆژنامه‌نوس هرانت دینک و کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی مسیۆنێره فه‌له‌کانیان به‌سه‌ردا ساغ بۆته‌وه .
٥- کۆنتر گریلا:مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردی ساڵانی ٥٢-٥٣، کۆنترا گریلا بۆ ڕیگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای کۆمۆنیزم به یارمه‌تی سی ئای ئه‌ی وناتۆ له وڵاته ئه‌وروپیه‌کان هاته دامه‌زراندن له ژێرناوی جیاجیادا ،له ئیتاڵیا به‌ناوی گڵادیۆوه هاته ناساندن له تورکیا له ژێرناوی ئوزال حه‌رب دائیره‌سیدا که‌وته چالاکی نواندن به پێی ڕسێپتی ئه‌رگه‌نه‌کۆن وهه‌موو لایه‌نگرانی کۆنه‌په‌رستی وره‌گه‌زپه‌رستی له خۆیدا کۆکرده‌وه و گه‌وره‌ترین ژێماڵه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه.
٦- فتحالله جی:- پیاوێکی پان تورکیستی حه‌نه‌فیسته خاوه‌ن سه‌دان قوتابخانه‌ی ئایینی یه له تورکیا‌و وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ده‌ستی تێکه‌ڵه له گه‌ڵ چه‌ندین بیرۆکراتی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌ت دا و، ئه‌میش له ته‌وه‌ره‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆندا هه‌ڵده‌سوڕێ.
_______________________________________
ئه‌وانه‌ی له پشتی ئایدۆلۆژیای تورکچێتی و ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه‌ن ئه‌مانه‌ن:-
١- عه‌بدی ئیپه‌ک چی. ٢- احمد تانه‌ر قشلالی. ٣- ئه‌لپ ئه‌رسه‌لان ئه‌رسه‌لان.( کورده خه‌ڵکی به‌ن گۆله) ٤- ئه‌لپ ئه‌رسه‌لان تورکه‌س( حسێن فیزوڵا) خه‌ڵکی سه‌لانیکی یۆنانه. ٥- چه‌تن ئه‌مه‌چ. ٦- بحریه ئوچوک. ٧- ئوغور مومجو.کوژراوه. ٨- معمر ئاکسۆی. ٩- توران دورسن. ١٠- فکری قه‌ره‌داغ. ١١- محسن یازیجی ئۆغلو( سه‌رۆکی پارتی به‌یوک بیرلک)ه. ١٢- عبدالله چاتڵی (کارلۆسی تورکیا) له رووداوی سوسوڕلوک.دا تایاچوو. ١٣- محمد ئه‌گار(ئه‌غار- کوردی ئه‌ڵه‌زغه) وه‌زیری ناوخۆ و گه‌وره لێپه‌سراوه دوای تانسۆ چیله‌رکه‌له روداوی سوسورلک وپێشینه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کاندا ناوی هاتووه،ڕاپۆرتێکی تایبه‌تی میت ( له ته‌ره‌ف گه‌زه‌ته‌سی دا ده‌ڵێت هه‌رگیز محمد ئه‌غار وه‌زیری ناوخۆ نه‌بووه) به‌ڵکو کاری سه‌ره‌کی ئه‌و ئه‌وه بوو که تانسۆ چیله‌ر پێی ڕاسپاردبوو له کوردستاندا که بریتی بوو له دروست کردنی مه‌فره‌زه‌ی جاش له لادێکان(کۆی قوروجو- گوند پارێز) ڕاوه‌دوونانی شۆڕشگێڕان له کوردستان.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه بزوێنه‌رو بیرمه‌ندی ئایدۆلۆژیای تورانیزمن و هه‌ڵسوڕێنه‌ری سه‌ره‌کی گلادیۆی تورکیان. ئه‌مانه هه‌میشه جێگه‌ی شانازی تورکه ناسیۆنالیسته‌کانن به‌وه‌ی که نه‌یان هێشتووه کۆمۆنیزم له‌وپه‌ڕی چه‌رخی زێڕینی خۆیدا له تورکیادا شوێن پێی خۆی بکاته‌وه وهاوزه‌مان نه‌یان هێشتووه ئیسلامیش له تۆرانیزم جیابکرێته‌وه و به‌ڵکو خستویانه‌ته خزمه‌تیه‌وه وپاشماوه‌ی مه‌سیحیه‌تیشیان له‌سه‌ر خاکی تورکیا سڕیوه‌ته وه.
_______________________________
ئه‌و چالاکی وڕه‌شه‌کوژیانه‌ی ئه‌م گروپانه‌ی ژێرچه‌تری ئه‌رگه‌نه‌کۆن که له‌ناو خاکی تورکیا‌و ده‌ره‌وه‌یدا ئه‌نجامی داون:-
١- له مێژووی تورکیادا سێ کۆده‌تای ئه‌نجام دراوه له لایه‌ن ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه که ڕه‌وتی کۆماره‌که‌ی له‌ڕه‌گه‌وه گۆڕی بۆ کۆمارێکی تۆقێنه‌ر که بریتین له کۆده‌تاکانی .٢٨/٢،٢٧/٥،١٢/٩/١٩٨٠... ئه‌م سێ کۆده‌تایه هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن لێی ده‌ره‌وێته‌وه، دوامین هه‌ڕه‌شه‌ی کۆده‌یان ٢٢/٧/٢٠٠٧ بوو که دیسان ویستیان ئیسلامیه‌کان نه‌بنه سه‌رۆک کۆمار به‌و بیانووه‌ی ئه‌وه‌ی له تورکیای عه‌لمانی ناوه‌شێته‌وه سه‌ره‌ک کۆمارێکی ڕچه‌ڵه‌ک ئیسلامیانه‌ی هه‌بێت،به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌یان دیمۆکراتیه‌تی ده‌نگدان پوکاندیه‌وه‌و ئێستا له ڕێگه‌ی دادگاوه هه‌وڵی له‌قالبدان وداخستنی ئاکه‌په ده‌ده‌ن وشه‌ڕی ده‌ره‌کی بۆ ده‌نێنه‌وه(په‌لاماردانی سوپا بۆ کوردستان هه‌ر پلانی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه بۆ سه‌رقاڵکردنی حکومه‌ته سڤیله‌که‌ی ئه‌ردۆغان-گول).
٢- کۆمه‌ڵکوژی ئه‌دیب ونوسه‌ران له سیواس ، که عزیز نه‌سینی چیرۆک نوسیش له نێوانیاندابوو، ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان پێشتر ئه‌و ئوتێله‌یان گه‌مارۆدابوو که کۆنفرانسه‌که‌ی نوسه‌رو ڕۆشنبیرانی تیا ئه‌نجام ده‌درێ گڕیان تێبه‌رداچه‌ندین نوسه‌رورۆژنامه‌نوسی به‌توانای تیابووه قوربانی ده‌ستی چه‌په‌ڵی تورکه ره‌گه‌زپه‌رسته- ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان، له‌و رووداوه به‌دواوه له سنوری تورکیادا کۆنفراسی به‌وشێوه‌یه نه‌کراوه‌ته‌وه.
٣- کۆمه‌ڵکوژی قوتابیان(باخچه‌لی ئێڤله‌ر) به‌ده‌ستی ئه‌رگه‌نه‌کۆنچی عبدالله چاتڵی( به‌و بیانووه‌ی قوتابیه‌کان هه‌ڵگری بیری چه‌پ بوونه).
٤- گه‌ڕه‌کی غازی عه‌له‌وی نشین:- تورکه ناسیۆنالیسته‌کان به‌هیچ جۆرێ هیچ نه‌ته‌وه‌و ئایینزایه‌کیان قه‌بول نیه که‌له خۆیان نه‌چێت ئه‌م جاره‌یان ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کانی ناوریزی پۆلیس رق وکینه‌ی تورکایه‌تی و حه‌نه‌فێتی خۆیان له کورد‌و عه‌له‌ویتیدا به‌تاڵکرده‌وه وگه‌وره‌ترین قه‌سابخانه‌یان له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌سته‌نبوڵدا دژ به‌کورد ئه‌نجام دا، بێ ئه‌وه‌ی بچوکترین لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ تاوانباراندا بکرێت چونکه ئه‌وه‌ش نهێنی ده‌وڵه‌ته ده‌بێ به نهێنی بمێنێته‌وه.
٥- کۆمه‌ڵکوژی شه‌مدینلی:- گروپی ئه‌رگه‌نه‌کۆن له‌کوردستاندا چالاکیه‌کانیان به جل وبه‌رگی و به‌ناوی پارتی کرێکارانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆمه‌به‌ستی دابڕانیای له جه‌ماوه‌ره‌که‌یان، ئه‌رچی ئه‌رگه‌نه‌کۆن بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه کانی کوردبوون وتورک بوون ڕۆڵێکی ئه‌وتۆی نیه ،نمونه‌ش کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵه که دژی فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئاکه‌په ئه‌نجامی داون زۆربه‌ی قوبانیه‌کانیش به‌ره‌گه‌ز تورک بوون.
٦- مه‌یدانی ته‌قسیم:- ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌ش ده‌ستی ئه‌رگه‌نه‌کۆنی له پشته‌وه‌بوو، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه که دادگا به دواداچوونی تیانه‌کرد.
٧- ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره:- ئه‌رگه‌نه‌کۆن بۆ تاوانبارکردنی په‌که‌که وبه‌جێ هینانی ئۆپه‌راتسیۆنه‌کانی ئه‌ودیو سنوور ئه‌نجامی دان،له‌به‌ر دوو هۆ یه‌که‌میان په‌کخستنی به‌رنامه ئابووریه‌که‌ی ئاکه‌په دووه‌میان دانانی سنورێک بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندی نزیک بوونه‌وه‌ی نێوان کورد وئه‌مریکا.
٨- ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌سته‌نبوڵ(Güngöran) هه‌موو ئه‌و مادانه‌ی به‌کارهاتوون که له A-4 له‌لایه‌ن کچوک وه‌لیده‌وه دراونه‌ته ده‌ست بکه‌ره‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن و له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌که‌دا له قشڵه‌یه‌که‌وه چه‌ند گوله هاوه‌نێکیشیان ناوه به‌خه‌ڵکه‌که‌وه که ٢٢کوژراو و١٥٣برینداری لێکه‌وته‌وه.....!جگه له‌وه‌ی له‌مێدیاکانی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه په‌که‌که گومان له قاعیده ڕاگه‌یه‌نرا هیچی تری به‌دوادا نه‌هات، گونگۆران ئاشکراترین چالاکیه‌کی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه که ئامانجی سه‌ره‌کی تیکدانی زیاتری نێوان کورده تورک بوو، میلله‌تی تورکیشی بۆ یه‌که‌مین جار به‌ئه‌گاهێنایه‌وه که بکه‌ری ئه‌م کاره چه‌په‌ڵه له‌نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیانه.
٩- ته‌قینه‌وه‌که‌ی دیاربه‌کر:- ئه‌م کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه‌ش که له ٢٧/٥/٢٠٠٦ له‌ناوه‌راستی شاری ئامه‌د ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کانی ئه‌نجامیاندا له ڕێگه‌ی ئه‌لپ ئه‌رسه‌لان ناوێکه‌وه که خه‌ڵکی به‌نگۆل بووه، ١٠ قونبه‌له‌ی له ناو ١٠ تورمزی ئاودا بۆکاتی دیاریکراوی بازاری کرین و فرۆشتن نابووه‌وه له دووره‌وه ته‌قێنرایه‌وه کوژراوه‌کان ژماره‌یان ١٠ که‌س بووله‌وانه ٧مناڵ بوون . ماده به‌کارهاتووه دیسانه‌وه له ژه‌نراڵ کچوک وه‌لیده‌وه وه‌رگیرابووکه لێپرسراوی ژتیمه( ده‌زگای هه‌واڵگری ودژه تیرۆر).
١٠- ئه‌رگه‌نه‌کۆن له‌ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش کارایه، له ساڵی ١٩٧٤ وه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان خستۆته ناودوڕگه‌ی قبرسه‌وه تورکه قبرسیه‌کانیان به‌ده‌ردێک بردووه که وه‌کو بۆقی ناو بیریان لێهاتووه ،جگه له‌تورکیا خۆی که‌س هاتوچۆیان ناکات و له دونیای ده‌ره‌وه دابڕاون گه‌ر لێره‌و له‌وێش ده‌نگێ ناره‌زا له دژی مۆته‌که‌ی تورکی به‌رزبێته‌وه ئه‌وا زوو ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان به‌ده‌ردی ( کوتڵو ئه‌بداڵی) ده‌به‌ن، له‌تورکمانستانیش گه‌رای داناوه ( ئه‌رگه‌نه‌خۆجێه‌کانی ئه‌وێش له دۆخی گه‌شه‌کردندان)ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان له خزمه‌تی ( بنه‌ماڵه‌ی تورکمه‌ن باشیدان) و کپکه‌ری هه‌موو ده‌نگه ناره‌زاکانن،له ئازه‌ربایجانیش بنه‌ماڵه‌ی عه‌لییڤ په‌نایان هێنایه به‌ر ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌که‌یان بمێنێته‌وه و بڕوانه سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئیلهان عه‌لییڤ و چه‌واشه‌کاریه‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن له‌و باره‌یه‌وه زنجیره‌ی ئیغتیالکردنی نه‌یارانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌و ده‌رپه‌ڕاندیان له ئازه‌ربایجان.له زۆربه‌ی ده‌وله‌ته تورکه‌کانی ئاسیای ناوه‌راست ئه‌رگه‌نه‌کۆن به‌هۆی جیاوازی مینتالیته‌یتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ڕێه‌ڵک تورکانه‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه که ساڵانێکی دورودرێژ به‌شێکی ئه‌نجومه‌نه‌کانی سۆڤیه‌تی کۆن بوون. وه‌کو قرخ قزستان وتاجیکستان و ئۆزبه‌گه‌ستان وکازاخستان که سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌یان به پۆل ئه‌رگه‌نه پسپۆڕه‌کانیان بۆ ناردن . تا به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تی پاشاکانی ئه‌رگه‌نه‌کۆنی نیشتیمانی دایک قورمیشیان بکه‌ن.
١١- له‌کوردستایش هه‌رله کۆنه‌وه بیری تۆرانیزم که‌م وکورت نوزه‌یه‌کی تیا‌بوو،به‌ڵام له جیاکردنه‌وه‌ی هێڵی ٣٦دابڕانی به‌شێکی کوردستان له‌ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند، ئه‌رگه‌نه‌کۆن که‌وته ماخۆلان وناردنی ئه‌ندامه‌کانی بۆ کوردستان سه‌ره‌تا به چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بۆ خۆشکردنی ئاگری شه‌ڕی حیزبه‌کورده‌کان دژی یه‌کتری ده‌ستی پێ‌کرد و، پلانه‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن له‌و شوێنانه‌سه‌رکه‌وتوو ده‌بوون وده‌بن که‌دوو لایه‌نی ناکۆک بوونیان هه‌بێ و هه‌ستی ناوچه‌گه‌رێتی وتیره‌گه‌رێتی وناسیۆنالیستی حیزبایه‌تی تێدابه‌رجه‌سته‌بێت جا گه‌ر بێتوو ئه‌و ناکۆکیانه لاوه‌کیش بن پلانه جه‌هه‌نمیه‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بێت ده‌یکه‌نه ئامانج. ئه‌رگه‌نه‌کۆن به پێی کرده‌وه دزیوه‌کانی بێت ناسیۆنالیست نیه ،ئه‌گه‌رچی بۆته چه‌تری ناسیۆنالیسته‌کانی تورک،ئامانجی ئه‌رگه‌نه‌کۆن پاراستنی به‌ژه‌وه‌ندی که‌مایه‌تیه‌کی که‌می خۆ به‌خاوه‌ن تورک زانه‌کانه وهیچی ترئه‌گه‌ینا چ له تورکیا‌و چ له ده‌ره‌وه‌یدا به کۆمه‌ڵ خوێنی تورکی ڕشتووه،یه‌کێکی تر له‌و کاره دزیوانه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆنی پێداناسرێته‌وه ئه‌وه‌یه هه‌رگیز کاری بێ به‌رنامه ناکات هه‌موو کارێکی که‌له داهاتوودا به‌نیازی ئه‌نجام دانی بێت ده‌بێ به‌و ئۆگانانه‌دا تێپه‌ڕێ که‌له‌به‌شی یه‌که‌می ئه‌م ووتاره‌دا هاتووه،واتا ئه‌گه‌ر ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان بیانه‌وێ له‌م کاته‌دا گوندێکی تورکمان نشین له‌ده‌ورو به‌ری که‌رکوک یا گوندێکی سه‌رڕۆخی قبرسی سه‌روو بته‌قێننه‌وه ئه‌وه‌ده‌بێ پلانی پێش وه‌خت له‌ئارادا بێت ئه‌وسا کۆمه‌ڵکوژیه‌که له‌کاتی پێویستدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پلانه‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن له‌لایه‌ن پسپۆڕانی قاڵه‌وه‌بووی بواری کاری تیرۆریستی‌دا به‌رنامه‌ڕێژی ده‌کرێن ،ئه‌رگه‌نه‌کۆن خه‌ڵکی خۆکوژ به‌کارناهێنن زیاتر پسپۆڕن له بواری ته‌قینه‌وه‌و نانه‌وه‌و ئیغتیالکردن، به‌لام سه‌رچاوه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنن که ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تۆڕی تیرۆرستی القاعیده‌دا تێکه‌ڵکردووه و له‌کوردستانیش هاوپه‌یمان وهه‌ماهه‌نگی که‌س ولایه‌نێکی که‌دژی کورد بێت،له خۆپیشاندانه‌که‌ی ٢٨/٧که‌رکوک خۆ کوژه‌که ئه‌رگه‌نه‌کۆنچی نه‌بوو،به‌ڵام ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان ئاگاداری وورده‌کاریه‌کانی ته‌قینه‌وه‌که بوون له سه‌ره‌تاوه تاکۆتایی٭ جیاوازی کرده‌وه خۆکوژیه‌که‌ی که‌رکوک و ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌سته‌نبوڵ له‌وه‌دایه له ئه‌سته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌که‌دا خه‌ڵکه سه‌رلێشێواوه‌که‌یان دایه به‌ر گوله هاوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕقی تورک ئه‌ستور تربکه‌ن له دژی کورد وئه‌وه‌ی که‌رکوکیش ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان BKC و کڵاشینکۆفیان به‌کارهێنا تا زۆرترین گیانی کورد بکێشن( وورده‌کاریه‌کانی ئه‌رکی ئه‌م نوسینه نیه) عه‌قلیه‌تی ناسیۆنالیستی نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌یه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکه ره‌ش وڕووته‌که له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی که‌مایه‌تیه‌کی که‌م له‌پاشا گه‌نده‌ڵه‌کان ،ناسیۆنالیزم ته‌نها له خزمه‌تی بۆرژوا مه‌شه‌خۆره‌کاندایه وچه‌ترێکه خوێنی خه‌ڵکی بێتاوانی له پێناودا ده‌ڕژێ.ناسیۆنالیزم له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌ره‌وکاڵ بوونه‌وه چووه که‌چی هێشتا له‌تورکیادا له چه‌رخی زێڕینیدایه و هه‌ست وهۆشی تورک و تورکمه‌ن به‌و ئاراسته‌یه گۆشده‌کات که ڕقی له‌منی کورد بێت، له‌کاتێکدا ئێمه ده‌توانین خۆمان له‌و عه‌قلیه‌تی ( مێگه‌له - کۆڕی مه‌ڕی گوێڕایه‌ڵ) ه رزگاربکه‌ین وه‌ک مرۆڤ بیرکه‌ینه‌وه که ئێمه له‌م جیهانه‌دا هه‌موومان ته‌واوکه‌ری یه‌کترین چاکتروایه دۆستی یه‌کتر بین که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆبه‌و خه‌ڵکه ڕه‌شوو ڕووته‌که ته‌واو ده‌بێ و، له دوژمنایه‌تیه‌که‌شمان ته‌نها گروپێکی که‌مینه لێره‌و له‌وێ له‌سه‌ر خوێنی ئێمه ده‌له‌وه‌ڕێن، چه‌کی کاریگه‌ری ده‌ستی ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کانیش له ئێستادازیندووکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی تورکچێتیه به‌وئاقاره‌ی که‌به هیچ شێوه‌یه‌ک کوردیان قه‌بوڵ نه‌بێت. ماویه‌تی _______________________ سه‌رچاوه‌کان: Taraf gazetesi..ahmet altan Bugüngazetesi Gazetem.com Türk toryesi Derin devlet. Ergenekon doyasi ve susurlik skadali،devlet ücgeni.
|