١٢\١\٢٠١٠
ئه‌گه‌ر ئاین نه‌بووایه، ئه‌م چه‌له‌حانه‌یه‌ی له‌سه‌ر
دامه‌زراندنی قایمقامێک بۆ هه‌ڵه‌بجه، روویان
نه‌ئه‌دا؟

عه‌باس رۆسته‌م
گۆرانی بێژ (جۆن لینۆن) له گۆرانیه‌کیدا ئه‌ڵێ : -
بچۆره خه‌یاڵه‌وه .
تۆش به خه‌یاڵ جیهان به بێ ئاین بێنه‌ره به‌ر چاوت و ئه‌بینیت که
:-
*
خۆکوژیی تێدا نابێت * هێڕشی خاچداره‌کان
تێییدا رووینه‌ئه‌دا.
*
هندستان به‌شنه‌ئه‌کرا به‌دوو به‌شه‌وه.
*
جه‌نگ له فه‌له‌ستین روینه‌ئه‌دا.
*
کوشت‌وکوشتاری نێوان موسڵمان و کرواتیه‌کان له سربیا رووی
نه‌ئه‌دا.
*
جوله‌که‌کان تووشی چه‌وساندنه‌وه نه ئه‌بوون.
*
هیچ گیروگرفتێک له باکووری ئێرله‌نده
رووینه‌ئه‌دا.
*
تاوانی کوشتن به بیانوی شه‌ره‌ف روویاننه‌ئه‌دا.
*
تاله‌بانیه‌کان له ئه‌فغانستان نه‌ئه‌هاتنه ئاراوه
و په‌یکه‌ره‌کانی بوزیه‌کانیش نه‌ئه‌ته‌قێندرانه‌وه.
*
سه‌ری که‌س به ئاشکرا له جه‌سته‌ی نه‌ئه‌کرایه‌وه.
*
پێستی هیچ مێینه‌یه‌ک به‌ر قامچی نه‌ئه‌درا له به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها
ئینجێکی جه‌سته‌ی ئه‌و مێینه‌یه به‌ر چاوی که‌سێک که‌وتووه.
*
عێراق داگیر نه‌ئه‌کراو ئازادیش نه‌ئه‌کرا
*
کاره‌ساته‌کانی دارفۆر رویاننه‌ئه‌دا.
لێره‌دا ئه‌کرێت بڵێین ئه‌م چه‌له‌حانه‌یه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه بازاری گه‌رم
بووه له نێوان هاواریه‌کان و لایه‌نگرانیان له‌علمانی و رۆشنبیران له
لاێیه‌ک و مه‌لاو زانایانی ئیسلام ۆ حزبه ئیسلامیه‌کان له لاییه‌کی
دیکه رویان نه‌ئه‌دا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی که‌سێکی کاکه‌یی به
قایمقامی شاره‌که .
سه‌یروسه‌مه‌ره‌که له‌وه‌دایه که‌سێک نیه له‌وانه‌ی وا به گه‌رموگوڕی
هاتونه‌ته مه‌یدانی دژایه‌تیکردنی بوونی کاکه‌ییه‌ک به قایمقامی هه‌ڵه‌بجه
له خۆی بپرسێت و که‌مێک بیر بکاته‌وه ، بۆ هاواریه‌کان کاکه‌ینو بۆ
جه‌نابی موسڵمانه ؟ باشه کاکی به ناو زانا‌و مه‌لا ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی
باوک و دایکێکی هاواری بوایه یاخود ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی باوک و دایکێکی
جوی ته‌لئه‌ڤیڤ بوایه ، ئه‌وسا هه‌ڵوێستی چی ئه‌بوو له‌سه‌ر دامه‌زراندنی
به رێز کاک گۆران به قایمقامی هه‌ڵه‌بجه؟. ئینجا به‌رێزان ، زانایان
، مه‌لاو موسڵمانان ، ئێوه موسڵمانن چونکه له دایک وباوکێکی موسڵمان
بوون و له منداڵیه‌وه مێشکتان به‌و بیر‌و
باوه‌ڕه پرۆگرام ئه‌کرێت ، وه‌ک چۆن جه‌نابتان له‌سه‌ر ئاینی باوک و
دایکتانن هه‌ر به هه‌مان شێوه کاکه‌ییه‌کانیش له سه‌ر هه‌مان ئاینی
دایک و باوکیانن نه ئیوه به زیره‌کی و
لێهاتویی خۆتان بوونه‌ته موسڵمان نه ئه‌وانش
به نه‌فامی و به نیازی له‌خودا
و پێغه‌مبه‌ری ئێوه عاسی بوون بوونه‌ته
کاکه‌یی ، ئه‌وه چاره‌نوسێکه‌و به باڵاتاندا بڕاوه .
(شارلز دیکنز) ئه‌ڵێت ..... ئه‌بێت ڕاچڵه‌کین که کاتێک به منداڵێک ئه‌ڵین
.... ئه‌م منداڵه کاپولیکه ، یاخود موسڵمانه ، باشتر وایه بڵێن ئه‌م
منداڵه له باوک و دایکێکی کاپولیک بووه‌و ئه‌وه‌ی دیکه‌شیان له باوک
ودایکێکی موسڵمان ، ئه‌گه‌ر خوداوه‌ندیش مرۆڤه‌کانی به‌جیا به جوله‌که‌و
موسڵمان و مه‌سیحی دروست کردوه و لێپێچینه‌وه‌شیان له گه‌ڵدا ئه‌کات
وه‌ک لایه‌نگرێک بۆ یه‌کێک له‌و ئاینانه دژی ئاینه‌کانی دیکه ، ئه‌و
کاته ئه‌کرێت بڵێین خوداوه‌ند له‌و کرداره‌یدا دادپه‌روه‌ر نییه و ئه‌وه‌ش
نابێت چونکه خوداوه‌ند دادپه‌روه‌ره ! .
ئه‌وه‌ش که ئه‌وترێت گوایه ئاینێک له ئاینه‌کانی دیکه باشتره ،
کێشه‌ێه‌کی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه و دیدو بۆچونی جیاجیاش هه‌ڵئه‌گرێتو
ئه‌م هه‌ویره‌ش ئاوی زۆر ئه‌وێت !!.
_________________________________________
* بیرۆکه‌ی
ئه‌م نووسینه، له نووسینێکی به‌رێز شامل
عه‌بدولعه‌زیزه‌وه وه‌رگیراوه.
9/1/2010
|