١٨\٨\٢٠١٤
ئەگەر بارودۆخەکە
هەر وەک ئێستا بڕوا و زوو پێشگیریی نەکەین
ئەوە لە ئایندەدا
(داعش)ی کوردی دەوڵەتی ئیسلامیی رادەگەیەنی!
هیچ کەس مافی ئەوەی نییە سەرکوتی
بیروباوەڕی تاکەکانی کۆمەڵ بکا،
لێ ئەگەر خەڵکی کوردستان چ
دیندارەکان چ بێ دینەکان هەر بەو
شێوەیەی ئێستا رێ بە ئیسلامییە
حیزبییەکانی وەک (بزووتنەوەی
ئیسلامیی و کۆمەڵی ئیسلامیی و
یەکگرتووی ئیسلامیی) و دەستە و
رەوتە سەلەفیی و توندڕەوە
تاریکپەرستە ئیسلامییەکانی دیکە
بدەن کە تەنانەت لەو بێ هێزیی و
لاوازییەی ئێستایاندا چەندەی لە
توانایاندا هەیە بیروباوەڕی هەر
کەسەک پێشێل دەکەن و سەرکوتی
دەکەن کە لەگەڵ ئەواندا ناکۆکە و
هیچ ماف و ئازادییەکیش بە نیوەی
کۆمەڵ کە ژنانن بە رەوا نابین..
ئەوە لە ئایندەدا یان ئەو کاتەی
هێز پەیدا دەکەن بە هەمان شێوەی
داعشییەکان رەفتار دەکەن و هەمان
ئەو کوشتوبڕ و کارەساتانە دووبارە
دەکەنەوە کە داعشییەکان ئەنجامیان
دەدەن! ئیدی ئەوانیش (دەوڵەتی
ئیسلامیی لە کوردستان) رادەگەیەنن
و چارەنووسی خەڵکی کوردستان زۆر
لە ئێستای پڕ کارەساتتر دەکەن!
|
|

|
|