٢٧\٢\٢٠١١
ئەگەرەکانی شەڕی
جیهانی سێهەم،
بەدیهاتنی "خەونی
کوردی" بکرێ بە مەرجی لێبووردنخوازی "مەسعود بارزانی".

کازیوە ساڵح
دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە دیدارێک و هەروەها
لە پرەزنتەشنێکی زانکۆی یورکدا گوتم" ئەوەی ئەمڕۆ سەرەتاتکێ دەکات
سەرەتای سەر هەڵدانی جەنگی جیهانی سێهەمە و ئەم جارە لە ڕۆژهەڵاتەوە
سەر هەڵدەدات " نازی بوونیان بادەدا ، یەکێکیان کە هاوڕیی خۆم بوو
پشتگیری قسەکەی کردم و گووتی " بەڵێ منیش پێم وایە هەڵدەگیرسێ و لە
ئێرانیشەوە دەست پێ دەکات ، چونکە چەکی نەوەوی هەیە " منیش گووتم نا لە
بەر ئەوەی سیستمی کۆیلایەتی هێشتا لەوێ بەردەوامە. قسەکان لای ئەوان
زۆر جێگەی نەدەگرت بەڵام زۆر بە سەر ئەم قسەیەدا تێنەپەڕیوە وا سەرەتای
ئەو شەڕە دەرکەوتوە و پێشبینی هاوڕێکەشم هاتە دی لە ئێرانەوە دەستی
پێکرد. ئەو مۆدیلەش یەک بە یەک وڵاتەکانی تری ناوچەکە دەگرێتەوە .
ئەوەی پەتی بێ دەنگێکی بە مەبەستی درێژخایەنم پێ دەبڕێت ئەو
مەترسیانەیە ڕووبەڕووی کوردستان دەبێتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا. لەم
نووسینەدا بە کورتی تیشک دەخەمە سەر ئەگەری ڕوودانی شەڕی جیهانی سێهەم
، لە باردبردن ، یان بە ڕاستی کردنی " خەونی کوردی" لە کەوانەی ئەو
شەڕەدا.
کەوتنەوەی شەڕی جیهانی سێهەم نەبووە بە خولیا و دڵەڕاوکەی لیکۆڵیاران و
شارەزایانی بواری سیاسەت، ئەمەش پەرچەکردارێکی زۆر ئاساییە ، چونکە
شارەزایانی ئەو بوارە ڕۆژئاوایین و ڕۆژئاوایەکانیش لە شەڕی داهاتوو بێ
باکن ،چونکە بە ئاشکرا قازانجی ئەوان دەستەبەر ئەکات. ڕۆژئاوایەکان زۆر
چاک لە ئاوزی ڕۆژهەڵاتیەکان شارەزابوون ، کە هەزاران شارەزای بوارە
جیاوازەکان لە ناو خۆیاندا هەڵکەوێت و لە تیورەکانی ڕۆژئاوا سیاسیەکان
گرنگتر بخاتە ڕوو هێندەی یەک دەرسەدی ڕۆژنامەنووسێکی لاوازی ڕۆژئاوایی
متمانە بە بابەت ، توانا و بۆچوونی ناکەن. لێرەوە ڕۆژئاوایەکان لە
هاوڵاتێکەوە بۆ پرۆفێسۆر و سیاسی و شارەزایەکەوە خەون بەو شەڵەقاندنەی
ڕۆهەڵاتەوە ئەبینن . وەکو مرۆڤێک کە خواستم ئازادی و بە ئاشتی ژیانی
مرۆڤە منیش پێم خۆشە ڕاوەشان و شەڵەقاندنێکی سیاسیانە و مرۆڤانە بە
ڕۆژهەڵات بە گشتی بکرێت بە زۆر چەند پرەنسیپێکی مرۆییانەیان بە سەردا
بسەپێت. بەڵام کوشتنی هاوڵاتیان لە پێناوی بەرژەوەندی چەند گروپێکی
دیاری کراو و یەک و دوو وڵاتی زلهێزدا نا، بە تابۆکردنی هەڵگیرسانی
شەڕ و کاولکاری. هەرچیەک بووبێت بیانوەکانی گەشبینی ئەوانەی پێیان وایە
جاریەکی دی جەنگی جیهانی سێهەم ڕوونادات، ئەو باوەڕ و گەشبینێ لای من
ناچەسپێنێ کە هەندێ لە دڵەڕاوکەکان دەرنەبڕم. ىەڵکو پێم وابوو و پێم
وایە هەتا ساڵی ٢٠١٢ شەڕیەکی خوێناوی دی دروست دەبێت وەکو سەرەتایەک بۆ
شەڕی جیهانی سێهەم .زەمینەی ئەو شەڕەش ماوەی پینج ساڵە لە بارە و هەموو
ئەو فاکتەرانەی شەڕەکانی جیهانی یەکەم و دووەمی هەڵگیرسان لە ڕووی
سیاسی ، ئابووری و سۆسیوئیکۆنۆمی و سیستمی بەڕێوەبردنیشەوە نەک هەر
ئامادەی هەیە بەڵکو لە ترۆپکدایە. دوو فاکتەری مێژووی چواچێوەی
هۆکارەکان دەکێشن ، ئەوانیش فاکتەری نەریەتی و فاکتەری مۆدێرنن.
فاکتەرە نەریەتیەکان.
فاکتەرە نەریەتیەکان کۆمەڵێ هۆکار پشتگیری ئەکات. ناکرێت باس لە هەموو
یان بە وردی بکەین ، بەڵام چەند سەرەپێنووسێک پێویستە بۆ وەبیرهێناەوەی
چوار دیارترین فاکتەر ئەو وڵاتانەی کرد بە سیستمێکی جیهانی و ناوی نرا
سیستمی سەرمایەداری و دوایش کە سیستمی سەرمایەداری سەرخست و سیستمی
سەرمایەداریش هەموو کێشەکانی مرۆڤی بە دووی خۆیدا هێنا. ئەو هۆکارانە
کۆڵۆنیالیزم ، کۆیلایەتی ، ئیمپریالیزم و رەیسیزم 'جوداخوازی" بوون.
کۆڵۆنیالیزم: مێژووی جیهان دەدردەخات تەنها ئەو نەتەوانەی هێزیەکی
سیاسی و ئابوری بەهێز توانیویانە کۆڵۆنیاڵی وڵاتانی دی بکەن توانیویانە
ببن بە دەوڵەت ، زۆربەی دەوڵەتان جیهان کە خاوەنی قەوارەی بەهێزن
ئەوانەن کە توانیویانە داگیرکار یان کۆڵۆنیالیزم بن. ئایدیای
کۆڵۆنیالیزم لە ئایدیای بە شارستانیکردن و فێکردنی ژیانی مۆدێرنانەی
ئەوی دی " نەتەوە، وڵاتەوە" هاتوە. لەم هاوکێشەیەدا مرۆڤی سپی " مرۆڤی
رۆژئاوایی دەکات" خاوەنی ئەو هێزە و باوەڕبوون کە ئەوان دەتوانن مرۆڤە
سەر ڕەشەکان و ڕەش پێستەکان فێری شارستانیەت و ژیانی مرۆڤانە بکەن،
لەوێوە یەکەم جار ئەفەریقایەکان لە لایەن ئەوروپا و ئەمریکا و
داگیرکران و پاشان ڕەش پێستەکان سەریشەکانی وەکو " ئێمە _ڕۆژهەڵاتی"
کۆڵۆنیاڵکران.بەڵام کۆڵۆنیالیزم پێوسیتی بە هێزیەکی ئابوری بتەو هەیە و
ئەوەی بەخاوەنی ئایدیای کۆڵۆنیاڵی بێت خاوەنی ستراتیژی ئابوریشە لە
پاڵیدا . ئابوری بەهێزیش لە تەروازوی دادپەروەی و یەکسانی ناکێشرێت.
بۆیە کۆڵۆنیاڵکراوەکان کران کران بە کۆیلە ، ئەو ستراتیژیە ئابوریە
سیستمی کۆیلایەتی هێنایە ئاراوەو و سیستمی کۆیلایەتیش سیستمی
سەرمایەداری هێنایە ئاراوە. ئەمەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی کۆیلەکان وەکو
هێزی کار و کرێکار بە بێ بەرانبەر. ئەم شێوە کارکردنەش چینی کۆمەڵایەتی
و ڕەسیزمی هێنایە ئاراوە .لە بەر ئەوەی ڕەیسیزم سیستمی هێزە ، هێزی
دەرەکی و ناوەکی توانی بچێتە نێو هەموو کایە جیوازەکانی ژیانەوە و
پۆلینی چینی و وتوێژی دروست کردوە ، هەتا ئێستا مرۆڤایەتی قەرەبووی ئەم
ڤایرۆسە کوشندەیە دەدات.
ئەو چوار فاکتەرە وەکو کولتوریەکی نێردراو لە ڕۆژەهەڵاتدا کورد
ئەزموونی درێژخایەنترین کۆڵۆنیالیزەکردنی هەیە، بەڵام لای کورد و لە
ڕۆژهەڵاتیشدا بە گشتی پرۆسە کۆڵۆنیالیزە کردن تەنها پرۆسەیەکی دەرەکی
نەبو، بەڵکو پرۆسەیەکی لۆکاڵیشدا لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕۆژهەڵاتەوە
بەرهەمهێنرایەوە بەرانبەر بە هاوڵاتی ، بە هەمان شێوە لە سەردەمەی
کۆیلایەتیەوە دەسەڵاتە ەک لە دوای یەکەکانی ڕۆژهەڵات میللەتەکانیان
کردە بە کۆیلەو ژیانی کۆیلایەتی ژیاون ، گروپێک لە شڕە خۆرەکانی دەوری
دەسەڵاتەکانیش ڕۆڵی سپیە داگیرکارەکانی ڕۆژئاواییان بینیوەو ، ئەوان
بوون بەو چینە ئیمپریالیزمەی کلتوری کۆڵۆنیاڵیزەکردنی سیاسیەکانی
بەرهەم هێنایەوە و بە تایبەت کلتوری ڕەیسیزم کە ئەوانی دەکرد بە سەنتەر
و خەڵکی پێچەوانەی ئەوانیش بە داوێن. خولقاندن باڵایەک و نەویەک پۆلێنی
سنووربەهێزیەک و لاوازێک ئەکێشێت. ئەم سنوورە ئەستوورە سنووری نێوان
کوێلەو خاوەندارەکانیش بوون، بەڵام هەر وڵات و پارچە زەوێکی دنیا
پەیوەندی ئاغا و کویلەی لە سەر بونیادنرابێت ئەو شوێنە خاپور بووە ،
ئەو ئاغایە یان دەرمانخوارد یان کوژراوە. ئەمەش . چونکە کۆبونەوەی غەم
و چەساندنەوە یاخی بوون یان شێت بوون بەرهەم ئەهێنێت ، ڕقی تۆڵەکردنەوە
ئەچێنێت . ئەمڕۆ شۆڕشی سپی کویلەکان لە ڕۆژهەڵاتدا دەستی پێکردوەو
دەبێت بە سەدەی لە ناوچوونی هەموو ئەو دکتاتۆرانەی ئەوانیان کردوە بە
کۆیلە.
هۆکارە مۆدێرنەکان.
ئاشکرایە هێزی ئابووری و سیاسی وڵاتە زلهێزەکان بە تایبەت ئەمەریکا و
بەریتانیا بەرهەمی شەڕی جیهانی دووەم بوو. وڵاتانی یەکەم بە هیچ
شێوەیەک دەستوەردانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مرۆییان بۆ هیچ وڵاتێکی
رۆژهەڵاتی نەکردوە بە ئەرک و ناکات گەر بەەژەوەندی ئابوری لە سێبەردا
نەبێت ، تەنانەت بە ئەرکی نەتەوە یەکگرتوەکان و مافی
پەناهەندەییشەوە.ڕۆژهەڵاتی لەوە تێناگات لە جیهاندا سیستمی ئیشتراکی و
دیمۆکراتی هەتا ئێستا بە تیوری ماوەنتەوە و بە تەواوی نەهاتوەتە جیهانی
پراکتیکەوە و مافی مرۆڤیش لە زۆربەی دۆخەکاندا تەنها ئامرازێکی
ڕازاندنەوەی کاتیە بۆ چەوساندنەوەیەک کە لایەنیکی لاوازی لە پشتە نەک
بەهێز.بەڵام ئەو ڕێژە کەمە نمایشیەش دیمکراتیەت و مافی مرۆڤ تەنها لە
ڕۆژئاوا پراکتیکیە و لە ڕۆژهەڵاتدا تەنانەت لای عەلمانیترین لایەن و
کایە تەنها گەمارۆدان و دۆگماکردنی کۆمەڵێ پرەنسیپە کە لای ئەو بۆ
ڕازاندنەوەی قسە بەکاردێت نەک ڕازاندنەوەی ژیان. پراکتیکردنی ئەو
چەمکانە تەنها خواستی بوونیان بەرجەستەی ناکات بەڵکۆ مەعریفەی چۆنیەتی
بەرهەمهێنانیان دەستەبەری ئەکات. مەعرفەش توانایەکی هزری باڵاو و
کلتوری سەروو مامناوەندی ئەوێت ، ئەو دوو چەمکەش داڕوخاو و ئالودەی
وەهمی بوون و غروری ئوروتۆکراسین لە ڕۆژهەڵات، ئەم ڕاستیەش لای
رۆژئاواییەکان ڕوونە ، ئەوانیش لە دەرگای ئەم ڕاستیە دەدەن بۆ شەڕی
داهاتوو؛ دەرگای پێداگرتن لە سەر پراکتیکردنی مافی مرۆڤ و میکانیزمێکی
دیمۆکراسیانە . چونکە ئەوان لایان ئاشکرایە ئەو دوو میکانیزمە لای
ڕۆژهەڵاتی کوشتن و دووبەرەکی و هەڵوەشاندنەوەی کایە سیاسی و
کۆمەڵایەتیەکان بەرهەم ئەهێنێت ، چوون هەردوو کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتی
خاوەنی مەعریفەی تێگەشتن و پراکتیکردنی نین.
لە لایەکی دی هێزی سەرسام بوون بە ڕۆژئاواو و بێزهاتنەوە لە ڕۆژهەڵات
دوو هێزی پارادۆکس و ئامادەی سەرجەم میدیاکانن. لە هیچ میدیایەکی
ڕۆژئاواییدا نرخاندن و بەها بۆ دانانی ڕۆژهەڵاتی و کلتوور، توانا، و
مرۆڤایەتی بوونی هیچ بایەخێکی نەبووە ، بەڵام بووە بە بابەتی زۆربەی
کلابە کۆمیدیەکان و ستوونە و لێکۆڵینەوە ڕەخنە ئامێز و پێکەنین
هێنەرەکان. لە بەرانبەردا میدیای ڕۆژەهەڵاتی بە گشتی ئەو پەیکەرە پڕ
ئاشتی و تەبایی و فریادڕەسەیان بۆ ڕۆژئاوا دروستکردوە کە لە سەروو
نەوەد دەرسەدی هاوڵاتیان دەستی پەرستنیان لە بەردەمدا بەرزکردوەتەوە و
دە دەرسەدیش پێچەوانە. ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا لە ڕۆژهەڵات ڕوودەدات
بۆ ئەو دە دەرسەدەیە کە چینێکی کۆنسەرڤەتیڤن ،حەپەسان و مەیلیان بۆ
کلتوری کۆن و هزرێکی فاشیزم و نەتەوەییەکی کوێرانە یە. ئەمەش نە خەڵاتە
و نە ڕوودانێکی ئەرێیانەیە، وە نە لە بەر ئەوەشە کە مەیلیان ڕاکێشن بە
لای ڕۆژئاوادا ، بەڵکو ئەو ئاژاوەو و خوێن ڕشتنەی ڕۆژئاوا دەیەوێت لە
ڕۆژهەڵاتدا ڕووبدات بە کەس ناکرێت بە ئەو چینە کۆمەڵایەتیە نەبێت
.ئاشکرایە ئەمەریکا ڕووبەڕووی داڕوخانێکی ئابووری تەواو بووەتەوە ، نەک
هەر باری ئابووری ئەو وڵاتە بە خاک سپێردراوە بەڵکو کەوتوەتە ژێر
قەرزێکی بێ ئەندازەشەوە، لە مێژووی ئەمەریکادا دراوی ئەمەریکی ئەوەندە
بێ نرخ و بێ بەرانبەر نەبووە بەراورد بە دراوەکانی تر. هیچ ڕووداوێکی
مێژووی جگە لە شەڕ و خاپوور کردنی وڵاتانێک کە وەکو شەڕی جیهانی یەکەم
و دووەم قازانجی بۆ ئەمەریکا و بەریتانیا بگەڕێتەوەو ئەو دۆخە ئابورێ
نالەبارە ڕاست ناکاتەوە.
ڵێرەدا پەسەندە ئاماژە بە ڕۆڵی ئەو چینە کۆنزەرڤەتیڤانە لە سەرخستنی
خواست و پلانەکانی وڵاتانی زلهێز و ئەمەریکا بدەین. ئاشکرایە هێزیەک بە
ناوی هێزی وەهابیزم کە قاعدە و بن لادن و سعودیەی عەرەبی ترۆپکە و
سەنتەری ئەو هێزن. لە ڕووی ڕاگەیناندوە ئەم هێزە بە دوژمنی سەرسەختی
ڕۆژئاوا بە گشتی و ئەمەریکا بە تایبەتی و مرۆڤایەتی دەژمێردرێت ،بەڵام
لە راستیدا ئەوان تەنها دوژمنی مرۆڤایەتین و دۆست ولاینەگر و هێزی
ئەمەریکا و بەریتانیان ،بەو بەڵگەی ئەگەر بۆ دروست بوونی وەهابیزم
بگەڕێننەوە ،لە بنەمادا لە لایەن موخابەراتی بەریتانی وە دروستکراون ،
ناوی وەهابی- لە ناوی ئەو "عبدلوەهاب "ەی کە سەرەتا هاوکاری هامفەر "
مەخابەراتە نێردراوەکەی ئەمەریکای کرد لە عێراقەوە لەوێوە لە گەڵی ڕۆشت
بۆ ناوچەی سعودیە " جەزیرەی عەرەبی" بۆ شارەزابوون لەم ڕاستیە پێویستە
بیرەوەیەکانی هامفەر (Memories of Mr. Hampher) بخوێنینەوە لەم کتێبەدا
هەموو ئەو ڕاستیانە باس دەکات کە بەریتانیا و وڵاتانی زلهێز چۆن دەستی
هەبوو لە دروستکردنی هێزی ئیسلامی وتیرۆریست لە ڕۆژهەڵاتدا. دیارە ئەو
کات مەبەستی ئەوان ڕوخان ولە ناوبردنی بلۆکی ئیشتراکی و هەموو هێزە
علمانی وکۆمۆنیستەکانی دنیا بوو. چوون هێزی علمانی یەکەم بەربەرەکاری
کاپیتالیزم بوون. لەناوچوونی هێزی علمانی و ململانیە لە گەڵ هێزە سیڤل
خواستەکاندا لە ناوچوونی هێزی ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتی و چینی مام ناوەندی
بوو. لەوەتەی ئەو دوو هێزە نادیارن دەسەڵاتی گۆڕانکاریە کۆمەڵایەتی و
سیاسیەکان لە ژێر کۆنترۆڵی هێزی دەسەڵاتداری سیاسی و چینی بۆرژوازیدایە
، کە پارەدارەکانی جیهان دەکات. هەردوو هێزیش لە هەموو سەردەمێکدا کۆک
و تەبا و هاوتەریب بوون لە بەرژەوەندیە جیاوازەکاندا و هاوبەش بوون لە
بڕیارە گشتیەکاندا بە ئاقاری بەرژەوەندی هەردوولایان. بۆیە
ململانیەکانی جیهان لە سەرەتای ساڵی هەشتاکانەوە گووازراەتەوە بۆ
ململانیەی سیادەی سیاسی و ئابووری " باڵا" خوازی لەو دوو دەسەڵاتدا
وبەهێزترین و بەرفراوانترین تەکنیکی تەکنۆلۆژیش بەکارهێنراو دەهێنرێت
بۆ گواستنەوەی ئەوهێزە، بە شێوەیەک توانای داگیرکردنی هەبێت لە دوورەوە
. هەر وڵاتێک هەوڵی داوە زۆرترین کۆشش بەکاربهێنیت وڵاتەکەی باڵا بێت
لەو دوو بوارەدا بتوانێت هێزێکی ناوخۆ دروست بکات بەرانبەر ئەو
وڵاتانەی کە دەتوانن ببن بە باڵاترین و زلهێزترین بۆ ئەوەی خۆیان لە
ئیمپریالیزمی داهاتوو بپارێزن. هەندێ وڵاتی وەکو چاینە ، یابان ،
ڕوسیا..تد توانیاویانە وریانە لە پلانە داهاتوەکانی وڵاتانی زلهیز
تێبگەن و ستراتیژیەکی هاوشێوە فەراهەم بێنن لە چوارچێوەی هێزیکی ئابووی
و سەربازی و چەکەمەنی گونجاو ، ئەم ستراتیژە بوو بە هۆی بە هێزبوونی
بەستنی پەیوەندی دیبۆماسی بازرگانی گەورە لە نێوان ئەو وڵاتانەدا، بە
ئاستێک لە تێڕوانینی وڵاتانی زلهێزدا ئەوان فریادڕەسی بەرهەمهێنانی
شمەکەکانی بژێوی ژیانن بە تایبەت خۆراک ،پۆشاک و ناماڵ لە داهاتوودا.
ئەوەی لە تێگەشتنی پلانی وڵاتانی زلهێز کە ئەمریکا پێشەوایانە دۆڕانی
بردەوە جگە لە" دوبەی" وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەوهێزە
تەکنۆلۆژیەی کە داهێانی ڕۆژئاوایە و گەیاندیان بە ترۆپک بۆ گواستنەوی
ئیمپریالیزمی کلتووری بە ئاستێک پێویست نەکات وەکو سەدەکانی ناوەڕاست
هێزی سەربازی و موخابەراتی بنێرنە هیچ وڵاتێک و هێزی ئابوری لە
ئیمپریالیزمە نەرەتیەکاندا بەکارنەهێنن لە ڕیگەی هێزی تەکنۆلۆژیە و
ئاسانتر و هەرزانتر و ساکارتر جێ بە چی دەکرێت، بە ئاستێک سیادەی
ناوخۆی وڵاتانی دی لە ناوچووە و نەک گروپێک و هێزیەکی کۆمەڵایەتی یان
عەشیرەتێک دەتوانێت پەیوەندی بە موخابەراتی وڵاتانی زلهێزەوە هەبێت ،
بەڵکو تەکنۆلۆژیا ئەم کارەی لە سەر ئاستی تاکیش ئاسانکردوە. لە
بەرانبەر ئەم تەوژمەدا دەسەڵاتی سیاسی ڕۆژئاوا لە گەڵ ئەوەی
سەرکردەکانی هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەندامێکی نابووتی مەخابەراتی
ئەمریکین و بە خواستی ئەوانیش بۆ یاریکردن بە چارەنووسی
ڕۆژهەڵاتەوەوەکو بەڕێوەبەری فەرعێک دانراون ، بەڵام بە ئاسانی ئەو
ڕاستانەیان لە یاد دەکەن و تەنکنەلۆژەیەی بۆ بەرفراوانی
بەرژەوەندیاکانی خۆیان و بە ئاسانی پارە گواستنەوە و حسابکرنەوە لە
بانکەکانی دەرەوە و بە دەستهێنانی نوێترین ئامێر و ئامرازەکانی تەعزیب
و تووندوتیژی و بەکارهێنانی زمانی و پەیوندی بازاڕیانە و ناسیاسیانە
بەکارهێنا لە گەڵ دەرەوە و ناوخۆدا.
ئەوەی هێزی سیاسی ڕۆژهەڵاتی لێی بێ ئاگایە ئەوەی هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی چی
دی هاوڵاتی ئەو وڵاتانە نین کە تێدا دەژین بەڵکو بە شێوەیەکی
ناڕاستەوخۆ هاوڵاتی ئەمەریکین یان جیاهنین، ئەو هێزەی کە خاوەنی
ئیمپریالیزمێکی کلتووری هێندە بە دەسەڵات و باڵایە کە هاوڵاتێکی
ڕۆژهەڵاتی تەنانەت ئەوەشی زمانی ئنگلیزی نازانێت ئاگای لە پرۆگرام و
داهێنان و خواردن و دیاردەیەکی ئەمریکی زیاترە هەتا ئەوەی وڵاتی خۆی ،
چونکە ئەمەریکیەکە باشتر توانیوەیەتی بێتە ناو ژیانی گشتی
وتابەتیەیانەوە. سەرسامی و خۆشەویستی هێزە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی
ڕۆژهەڵات وایکردوە کە هەمیشە ئامادەبوون چەندین هێزی ئیسلامی و وەهابی
و بە ناو ئوپۆزسیون و عەشایەری لە سەر بودجە و موخابەراتی وڵاتانی
زلهێز بەڕێوە دەبرێت. هیچ کام لەو سەرفکردنە مادی و هزری و
موخابەراتیانەی ڕۆژئاوا بەرانبەر ڕۆژهەڵات بێ ستراتیژ و پلانی داهاتوو
نەبووە، لە دەرەروەی بەرژەوەندی ئەو ستارتیژە جێ بە جێ نەکراوە. ئەمڕۆ
کە لای هاوڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ماکدۆناڵێک بەلەزەتر و هەرزانترە لە
کەبابێکی کوردی و شاورمەیەکی عەرەبی ؛ کە هەموو شمەک و کل و پەلێکی لە
ڕۆژئاواوە بۆ دێت و بازاڕی خۆماڵی بێ بەرهەم و نابووتە ، کە تەکنۆلۆژی
فێری کرد داواکاریەکانی لە ڕێگەی نێتەوە لە بازاڕێکی ئەمەریکی بکڕێت
هەتا خۆماڵی؛ کە دەتوانێت لە ماڵەکەی خۆییەوە پەیوەندی بە گەورەترینی
هێزی دنیاوە هەبێت؛ کە نرخی شمەک لە بازارەکاندا هەمان نرخی وڵاتێکی
زلهێز و پارەدار و پڕ کارە، ئەمڕۆ ئیتر مەیلی خۆماڵی لای هاوڵاتیان
نەماوەو مەیلی پەسەندکردنی دەسەڵاتیی خۆمالیش کە دەسەڵاتەکانی ڕۆژهەڵات
هەمیشە دیکتاتۆری و سەرکوتکەر بوون نەماوە .زەمانی تاکڕەوی و
دیتاتۆریەتی هێزە بچوکەکان و دەسەڵات سەپاندنی بە زۆر بە سەر چووە.
ئەمرۆ هەموو هاوڵاتێک خۆی بە هاوڵاتی زلهێزێک دەزانێت و داوای مافی لێ
دەکات و هەموو وڵاتێکی زلهێزیش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەو هاوڵاتیانە
بە مۆڵکی خۆی دەزانێت تا ئەو ئاستەی لە پێناوی بەرژەوەندیەکاندا
بەکاریدەهێنێت.
ئەمڕۆ ئەو تووە لە سەدەی هەژدەوە بۆ بیست لە ڕۆژهەڵاتدا چێنرا ئامادە و
سازە بۆ دوورینەوە ، بە کورتی هێزی ئابووری ئەمەریکی کە ڕۆخاوە پێویستی
بە شەڕێکی دی وەکو ئەوەی شەڕی جیهانی یەکەم و دووەم هەیە بۆ ئەوەی
هەمان هێزی ئابووری لە ئەمریکا لە دایک بێتەوە. شەڕی داهاتوو بە
شێوەیەک دەبێت کە ئەمریکا و وڵاتانی زلهێز ئەمجارە لە ڕووی فیزیکیەوە
وەکو داگیرکار و پشتیوانی ئەو شەڕانە دەرنەکەون ، چونکە شەڕەکانی بەو
هێزە ناخۆیانە دەکات کە لە ڕۆژئاوادا دروستی کردوون و پێشتر ناومان
هێنان.ڕۆژئاوا ئەو ئارامی و دیموکراسیەی کردوەیە بە تایتڵ لە ئیستادا
نابینێت و بەڵکو پەشێوەی ڕوخانی یەک بە یەک دەسەڵات دیکتاتۆر و بتە
بچوکەکانی ئەمەریکا دەشکێت و بە دواشیدا شەڕی ناوخۆ لە زۆر شوێنی
ڕۆژهەڵتدا ڕوودەدات. ئەو شەڕانەش مەرجن بۆ گەڕانەوەی هێزی ئابووری
ئەمەریکی.
کوردستان : بە دیهاتنی "خەونی کوردی" یان گەرمترین مەکۆی شەڕ:
گەر کورد بیەوێت میللەتێک بێت خاوەنی کیان و قەوارە پێویستە ببێت بە
خاوەنی " خەونی کوردی" هاوشێوەی " خەونی ئەمریکی - American Dream"
ئەمە خەونێکی گشتگیرە ، پێویستە هەموو بە یەکەوە بیبینین و بە یەکەوە
کاری بۆ بکەین .ئەم جۆرە خەونە کۆی هەموو خەونە سیمبۆلی ، ڕۆحی و
مەعنەویەکانە ئەوەی .بەدیهاتنی خەونی کوردی بەرەو ئاقاری بەدیهاتن
ئەبات باڵاکردنی ئەو ڕۆحە نیشتمانیەیە کە کورد بە یەک دەنگ بڵێت من
کوردم کەواتە من هەم .هەر وەکو چۆن ئەمەریکیەک ئەڵێت من ئەمەریکم
کەواتە من نایابم. کورد خاوەنی ئەو قەوارە بەهێزە نەبووە ببێت بە
کۆڵۆنیالیزم بۆیە کۆڵۆنیاڵکرا.
کوردستان گەرمترین ناوچەی شەڕ دەبێت ئەگەر بەم عەقڵە سیایسیە نەزۆکەی
ئێستا هێزی سیاسی و ئابوری کوردستان بەڕێوە ببرێت. گەرمترین چونکە
کوردستان لە شەڕە بە هێزەکاندا کیانی سیاسی و دەوڵەتی خۆی لە دەستداوە،
لەو شەڕانەی لە ڕۆژهەڵاتدا ڕووددەدات ، کە شەڕی بە هێزتر دەبن لە ڕووی
تەکنۆلۆژی ، هزری کۆمەڵایەتی و سیاسی شەڕکەران ، چونکە شەڕی داهاتوو
هێزی سەربازی بەڕێوەی نابات بەڵکو ئەو چینە مام ناوەندیەی لاوان
بەڕێوەی دەبات ساڵانێکە بوون بە چینی خواروو یان هەژار، بە کورتی شەڕی
کویلەکان و دەرمانخواردکردنی کۆیلەکارانە. لەم شەڕانەشدا مەرجێکی زۆر
گونجاو و دۆخێکی زۆر لە بارە جاریەکی دی ئەو کیانە بە دەست بهێنێتەوە
لە سەر ئاستی کوردستانی گەورە، وڵاتانی داگیرکاری کوردستان و دراوسێ
خاوەنی هزریەکی سیاسی زۆر بتەو و شارەزاترن لە هێزی سیاسی کوردی و بەر
لەوەی دەسەڵاتی ئێران برۆخێت و شەڕەکان بگات بە تورکیا و سوریا، وەکو
بەهێز ترین خەفەکاری بیر و پلانی نیشتمانی بۆ ئازادکردنی کوردستانی
گەورە ، ئاگری شەڕی ناوخۆ لە کوردستان هەڵدەگیرسێت . ئەمەش تەنها بە
دەستی ئەو هێزە موخابەراتیانەی هەڵناگیرسێت کە ئەو وڵاتانە لە
کوردستاندا دروستیان کردوە ، بەڵکو بە ئارەزووی هەردوو دەسەڵاتی زلهێزی
ناو کوردستان( یەکیەتی و پارتی) وەکو دوو حزبی هەمیشە بە توندی خۆیان
گرێداوە بەو وڵاتانەوە و بەرژەوەندی ئابووری گەورەیان لە گەڵ پێک
هێناون ، ئازادی تەواویان پێداون کە خاوەنی بنکەی موخابەراتی ئاشکرابن
لە کوردستان ( ئەمە لە کوردستاندا نەبێت لە مێژووی هیچ وڵاتێکدا ڕووی
نەداوە ، دەسەڵاتی وڵاتەکە ڕێگە بە دوژمنانی بدات بنکەی موخاربەراتی
بکەنەوە ) ،لە لایەکی دییەوە وەکو هێزی کارو و چالاکی ئابوریان لە
کوردستاندا چەسپاندوە، هەر یەک لەم فاکتەرانەش بەهێزترین کلتوری
داگیرکارین ، واتە ئەو دوو حزبە ڕیگەخۆشکەری ئەو شەڕە بوون نەک هەر لە
ڕووی بەکارهێنانی سیستمی دیکتاتۆری و چەساندنەوە و زۆرکردنی ڕێژەی
هەژاری و ناعەدالەتی و گەندەڵی، بەڵکو لە ڕێگەی بونیاننای سەرخان
وژێرخانی ئابوری وموخابەراتی هەر یەک لە داگیرکەرانی کورد لە
کوردستانیشدا ئەو دۆخە نائارمیە دێتە ئاراوە. بەڵام ئەوەی ئەو دوو حزبە
پێویستە بە ئاگاوە لەم قۆناغەدا مامەڵەی لە گەڵدا بکات ،مێژووی
ڕابردووی سیاسی وپەیوەندیە دیبۆماسیەکانیەتی بە تایەبت لە گەڵ ئیسرائیل
لەم دۆخەی ئێستادا . هەردوولایان هەرچەند ئەمەریکا پێشتر بەکاریهینابێتن
بۆ بەرژەوەندیەکانی لە عێراقدا لە ئەمڕۆدا تۆپی خۆی خستوەتە گۆڕەپانی
ڕۆژەهەڵات لە بەرژەوەندیشیدا نیە ئەو دوو هێزە سیاسیە کوردیە بە هەمان
هێز و دەسەڵاتی جاران بمێننەوە. لە هەمانکاتیشدا لە بەرژەوەندیدایە،
نەک تەنها لە هەموو رۆژهەڵتدا شەڕی ناوخۆ هەڵبگیرسێت و شەرعیەتی
دەستێوەردانی ناوخۆی بداتێ. ئەوەی دەسەڵاتدارانی کوردستان لەو
نەهامەتیە ڕزگار دەکات پشت بەستنە بە هێزی ناوخۆ " کوردستانیان" و ڕازی
کردنی ناوخۆ دەتوانێت لەو قەیرانە کوشندە ڕزگاری ببیت.
داڕشتنەوەی پلانی کۆنگرێس بۆ کوردستان.
لە بەر ئەوەی وەکو وتمان کوردستان توانای داگیرکاری نیە ، ئەو مەرجانەی
تێدا نیە کە وڵاتانی تری تێدا بووە بە دەوڵەت ، واتە ناتوانێت
کۆڵۆنیاڵیزم بێت بەڵام لە میانەی ئەو شۆڕشە سپێدا کە هەموو ڕۆژهەڵات
دەگرێتەوە لە ماوەیەکی کورتدا دەگات بە سوریا و تورکیاش ، لە کاتی نەوی
بوونی کۆڵۆنیالیزەکانیدا کورد چانسێکی گەورەی هەیە بۆ سەربەخۆی، ئەویش
لە ڕێگەی خۆڕێکخسنی ناوەکی و هێز لە یەکتری وەرگرتن، ئەو هێزەش پاش
ئەوەی هەڵگیرسان لە بەغداد دەست پێدەکات پێویستە لە باشوری کوردستانەوە
دەست پێ بکات. کوردستانیش پێویستی بە داڕشتنەوەی سیستمێکی دیموکراسی
وپلانێکی گۆنگرێس ئاسا بەرقەرار ئەبێت.
هێزی ناڕازی و ئۆپۆزسیونی کوردستان و هەردوو حزب ( یەکیەتی و پارتی)یش
پێویستە ئەوە بزانن نە بە ڕاپەڕین و نە بە ڕازیبوونیش بەو دۆخە ژیانیان
دۆگۆڕێت . ناشایستەترین بەراوردکاری خۆ بەراوردکرنە بە میسر ، پێویستە
هەموو لەوە تێبگەین نەک بەشێکی بچووکی بە ناوئازادی کوردستان ، بەڵکو
تەنانەت هیچ وڵاتێکی عەرەبیش وەکو میسری پێ ناکرێت و دەرئەنجامی
میسریشیان نابێت ، ئەمەش تەنها بە هۆی پەیوەندی سیاسی میسر –ئیسرائیل ،
میسر – ئەمەریکا و پەیوەندیە سنوریەکانی نێوان نیە ،تەنها بە هۆی
پەیوەندی جیاوازی میسر نیە . بەڵکو بە هۆی هێزی مەعریفی میسریەکانیشە
لە هەموو بوارێکدا و ئەزموونی سیاسی و دبلۆماسی درێژ خایەن و هێزو ڕۆحی
نیشتمانیە و ژمارەی میسریەکانە. میسریەکان لە هەموو ساتێکدا میسری
بوونی خۆیان پێش ئیسلام بوون و عەرەب بوونیش خستوە، جگە لە گروپە
توندڕەوەکان. میسریەکان هەر هێزیەکی موخابەراتی ئیسرائیلی و بیانی و
عەرەبیان لە ناودا دروستکرابێت کارەکانیان بە قازانجی میسر
گەڕاندوەتەوە . میسریەکان دەوڵەتیان هەیە و داگیرکاری گەورەترین
شارەستانیەتی جیهانن کە شارستانیەتی قوتبیەکانە ، واتە کۆڵۆنیاڵیزم
بوون. کوردەکان هەموو هێزە دەرەکیان ناو کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوە و
داگیرکردن و خاپورکردنی کوردستان دروست بوون ، دەوڵەت نیە، ژمارەی کەمە
، خۆی بە ءێراقی دەزانێت نەک کورد ، ئامادەی هاوکاری بێگانە بکات بۆ
ڕوخان نەک یەک دەستی بۆ بونیادنان.. ئەم ڕۆحی خۆ نەنناسی و ئنتما
نەبوون بۆ خود ،ون بوونی شوناسی هاوڵاتی بوون تەنها خاپورکاری لێ
دەکەوێتەوە نەک گۆڕینی باردۆخ.. بزوتنەوە ئیسلامیەکان لە میسرەوە
سەریان هەڵدا زۆرترین هێز و درێژترین مێژوویان هەیە لەو وڵاتەدا
میسریەکان کە زانیان بە کەڵکی ئەو دۆخە دیموکراسیە نایەن، لە گەرمەی
ڕاپەڕیندا هەموو هێزەکانی تری میسر بیریان لە یەکگرتن کردەوە .
کوردەکان جگە لە هێزە توندڕەوە هاوردەکان هیچ هیزیەک نیە بەرگریان بکات
، تەنانەت ئەگەر " گۆڕان" یش وەکو هێزیەک کە ئێستا بوونی هەیە پێشەوایی
ڕاپەڕین بکات بەو شوناس و مێژووەی ئێستای نە لە بەرژەوەندی خۆیانە و نە
لە بەرژوەندی کورد. بەڵام لە هەمان کاتیشدا بێ دەنگ بوون لە بەژەوەندی
هیچ لایەکیان نیە ، بۆ ئەوەی بێ دەنگ نەبێت پێویستە خاوەنی پلانێکی
نووسراو بێت کە هەموو کوردێکی ناڕازی پشتگیری بکات.
دەسەڵاتی پارتی و یەکیەتی پێویستە ئەوە تێبگەن گەر بیر لە وێنە
گەورەکەی ئەو وێنە بچوکانەی ئێستای خەڵکی بێزار کردوە نەکەنەوە ، نەک
هەر دەسەڵات و خۆیان لە دەست دەدەن ، بەڵکو ئەو بەشە ئازادەی
کوردستانیش لە دەست دەچێت ، پێویستە ئەوە بزانن لە بەر ئەوە ئەم سەدەیە
بە سەدەی لە ناوچوونی دیکتاتۆرەکان دەژمێردڕیت ، سەروەت و سامانی
دەرەوەشیان دادیان نادات ، چونکە یاسایەکی گشتی دەردەچێت بۆ
گەڕاندنەونەوەی سەروەت و سامانی دەرەوەی ئەو دیکتاتۆرانە بۆ گەڕانەوەی
بۆ وڵاتەکانی خۆیان ، هەموو وڵاتێکیش چونکە سیستمی باجی هەیە قازانج
دەکات لەو پرۆسەیەدا. بۆیە لە ئێستادا ئەوەی پێویستە نووسینەوەی
پرۆتۆکۆلێکە بۆ چونیەتی بەڕێوەبردنی کوردستان و بە شێوەیەک نە هیچ
لایەک بڕوخێت و نە هیچ لایەکیش بکرێت بە دیکتاتۆر، بەڵکو سیستمێک سیاسی
لە شێوەی ئەمەریکا پێک بێت ئەو پارتانە ببن بە ئەندامی کۆنگریس و
مۆدێلی سەرکردە نەهێڵن وەکو کەنەدا تەنها سەرۆکی حکومەت هەبێت نەک
سەرۆکی کوردستان. ئەو کات بڕیارەکانی کوردستان بە پێی بڕیاریەکی گشتگیر
دەبێت لە لایەن کۆنگرێسەوە دەدرێت کەپێویستە ئەندامەکانی لە کەسانی
بەهێزی سیاسی و ڕاوێژکاری پسپۆڕ پێک دێت . ئەو کات پێوستە
پەڕلەمانتاران کاری ڕاستەقینەی خۆیان بکەن و بگەرێنەوە ناو خەڵک و
نووسینگەکانیان بچێتە ناو گەڕەکەکانەوە و هەرئەندام پەڕلەمانێک لە
گەڕەکێکدا دابنرێت و لە میانەی ئەوانەوە کێشەی هاوڵاتیان ببێت بە کێشەی
حکومی چارەسەری خێرای هەبێت.
ئەوەی کە هەیە ئێستا پەڕلەمانتاران لە
کوردستان کاری کۆنگرێس دەکەن گەر پرسیان پێکراو ، لێپسراوی کۆمیتەش
کاری پەڕلەمان ( دیارە تەنها بۆ ئەو کەسانەی خۆی ئارەزووی دەکات ). ئەم
هاوکێشەیە گەر بۆ هەموو ڕۆژهەڵات گونجاو بێت هەر لە سەرەتاوە بۆ
کوردستان ناشایستە بووە و نەاگونجاوە. گەر " گۆڕان " لە توانایدا هەبێت
گۆڕانکاری بکات چاکترە بەم تیورە نوێانەوە بێتە ناو کۆمەڵ و لە گەڵ
کۆمەڵدا ئەم داڕشتنە نوێیانە ڕووبەڕووی دەسەڵاتی پارتی و یەکیەتی
بکاتەوە و لەوە تێبگات فاکتەرە نەرییەکانی شۆڕش بە کەڵکی ئەمڕۆ ژیانی
سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد نایەن ، توندوتیژی نەفرەتێکە هەر لایەک بەکاری
بهێنێت خراپترین دەرئەنجامی بۆ سەر مانەوەی خۆیان ئەبێت و زەمەنی بێ
دەنگی لە تووندوتیژی بە سەر چووە. لە هەموو گرنگتر پێویستە
دەسەڵاتدارانی کوردستان لەوە تێبگەن کورد پاش ماوەی کۆڵۆنیالیزم و پۆست
کۆڵۆنیالیزم دەرەوە و ناوخۆیە ، بۆیە پێوستە سەرۆکی حکومەتی لە هەموو
وڵاتانی دی زیاتر بگۆڕێت بە توانا و ڕهنگ و خەڵکی جیاواز و پێویستی بە
تاقیکردنەوە و ئەزموونی ناوخۆی جیاواز هەیە بۆ ئەوەی ئنتمای بۆ " خۆی -
خود " وەکو کورد هەبێت.
لەوەش پێویستر ئەوەیە خەڵکی ناڕازی شاری سلێمانی بەرانبەر بەو خوێنەی
بە ناهەقڕژا " داوای لێبوردن" ی مەسعود بارزانی ئەوەندە بە ساکاری
نەخەنە ڕوو، بەڵکو مەرجی بە دیهاتنی " خەونی کوردی" کە خەونی کوردستانی
گەورە و ڕاپەڕینی گشتی و یەک دەستی و گۆڕینی سیستمی فەرمانڕەوای کردنە
بکرێت پەسەندکردنی لێبوردنخوازی. هیچ شارەیک وەکو سلێمانی بە درێژایی
مێژووی خوێنی تێدا نەڕژاوە، لێبوردنی دیکتاتۆرەکانی پێشتری پەسەند
نەکردوە، ئەمڕۆ کە توندوتیژی هاوکاری هاوڵاتی و دەسەڵات نادات، با
مەرجی لێبوردن گۆڕینی گشتی و تەنها بۆ یەک جار لە مێژووی کورددا
قازانجی گشتی بێت وەکو کوردستان نەک بەشێک و شارێک و دەسەڵاتێک.
ماڵپهڕی کازیوه ساڵح
|