٢٣\٢\٢٠١٠
ئه‌گه‌ر ئه‌و
(مادا)یه راست
بێ.. ده‌بێ به‌رهه‌م ساڵح ده‌ربکرێ.!

موحسين جوامێر
له ڕێکه‌وتی 21/2/2010 دا فيديۆکلیپێک له يوتوبدا بڵاو کراوه‌ته‌وه،
که له ڕێکه‌وتی 2/9/2006 دا گیراوه، تێیدا چه‌ند ديمه‌نێک (47
چرکه *) له ئاهه‌نگێکدا که سه‌رۆکوه‌زيرانی
ئێسته‌ی کوردستان د. به‌رهه‌م ساڵح ئاماده‌يه، پیشان ده‌دات.
له‌نێو دییمه‌نه‌کان که پێشمه‌رگه و سه‌ربازی
ئه‌مریکیشی تێدا ڕاده‌نوێنرێن، به‌مجۆره‌يه:
سه‌ماکه‌رێکی گۆرانیبێژ، له گه‌رمه‌ی
تینوگوڕیدا ده‌چێته ته‌ک مێزه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح و باوه‌شی
پێدا ده‌کا، ئه‌وجا ماچی ده‌کا، هاوکات به‌رهه‌م ساڵحيش پاره ده‌رده‌هێنێ،
به به ئاره‌زوو ورووژاویی و
به هه‌ڵپه‌يه‌که‌وه، به‌ده‌ستی خۆی ده‌يخاته
نێو سنگ و مه‌مکی سه‌ماکه‌ره‌که‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و کلیپه، گوزارشت له
بارێکی زۆر نه‌خوازراو و نامۆ ده‌کا، ته‌نانه‌ت
له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپیدا، به‌تايبه‌تی بۆ يه‌کێک که له پۆستێکی به‌رزی
ده‌وڵه‌تدا بێت. بێگومان، به‌رهه‌م ساڵح، له کاتوساتی ئه‌م ئاهه‌نگه‌دا
(2/9/2006) به‌نێوی کورد و کوردستانه‌وه، جێگری سه‌رۆکوه‌زيرانی عێراق
بووه، بێجگه له‌وه‌ی سه‌روبه‌نده‌که‌ی ئه‌وسا ئه‌وه‌نده کاره‌ستئامێز
بوو، ناوچه‌که جۆگه‌ڵه‌ی خوێنی پێدا ده‌ڕۆيشت.
به‌رهه‌م ساڵح که ژماره‌ی يه‌که‌می له ده‌وڵه‌تدا
داگیرکردووه، له وڵاتێکدايه تێیدا هیچ که‌سێک ناخوازێ له ئاهه‌نگێکی
ئاوا گومانلێکراودا، که ته‌نیا بۆنی عه‌ره‌ق و
سێکسی لێ دێ، نزیکێکی يان خزمێکی ياخود دۆستێکی خۆی ببینێ، چ
جای سه‌رۆکوه‌زيره‌که‌ی که ئێسته به حوکمی
کاروباری به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیی ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌وروبه‌ری پڕه له
خوشک و دايک و کچانی کورد.
بینینی سه‌رۆکوه‌زیران به‌رهه‌م ساڵح له‌لايه‌ن خه‌ڵکه‌وه، به‌تايبه‌تی
له‌لايه‌ن ژنانه‌وه، به‌م شێوه‌يه‌ی به‌هیچ
کلۆجێک له‌گه‌ڵ دابونه‌ریت و
رێوڕه‌سمی کوردا ناگونجێ، ده‌بێته مايه‌ی
دنیايه‌ک نیگه‌رانیی و نه‌سره‌وتی،
بێباوه‌ڕیی و ئاژاوه له وڵاتی کورده‌واريدا.
بۆیه، ده‌بێ به‌زووترين کات ئه‌م مه‌سه‌له‌يه
به‌دواداچوونی له‌سه‌ر بکرێ، به‌ر له‌وه‌يش، ده‌بێ به‌رهه‌م
ساڵح ده‌ربکرێ، يان جارێ لابدرێ، چونکه ته‌نانه‌ت ڕۆژئاواش ئه‌و جۆره
مادایه‌ی پێ قووت نادرێ.
____________________________
*
بۆ بینینی به‌رهه‌م ساڵح و
سه‌ماکه‌ره‌که، کرته له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی
خواره‌وه بکه:
http://www.youtube.com/watch?v=tiDmaeGqP58
*
(مادا):
ووشه‌یه‌کی کوردییه پڕاوپڕ به واتای (فضیحة -
Scandal)
دێ و له هه‌ولێر به‌رکاریده‌هێنن، هه‌روا (ماکانه) و (کووکه)ش هه‌ر
به‌هه‌مان واتا به‌کارده‌هێندرێن. ئێمه به باشمان زانی له‌باتی
ووشه‌ی (فه‌زیحه‌ت)ی دابنێین که نووسه‌ر به‌کاریهێنابوو.
(ئه‌مڕۆ)
2010/2/22
mohsinjwamir@hotmail.com
|