٢٨\٤\٢٠١١
ئەگەر حکومەتى
هەرێم دەست لە (پژاک) بوەشێنێ،
جێ به جاش و
ئهنفالچییان لهق دهکا و دهبێ بڕووخێ.

هیوا رەش
هەمیشە وتومە و لێى پەشیمان نیم، ئەزمونى وەدیهاتووى هەرێمى کوردستان،
ئەگەر چى پارتى و یەکێتى سەر تلیقانەى کەوتوون، بەڵام هەر بە هى خۆمانم
زانیوە، لە هەر شوێنێکەوە هەڕەشەى لێ بکرێت ئەگەر نەشتوانم بەرگریى لێ
بکەم ئەوا سنگى خۆم ئەکەم بە قەڵغانێک بۆ پەکخستنى گوللەیەکى دەوژمن،
لەم دواییەشدا، لە خۆپیشاندانەکانى بەردەرکى سەرا و ناوچەکانى تردا، تا
سەر ئێسک لەگەڵ داخوازییە ڕەواکانى ڕۆڵەکانى گەلەکەمدا ژانى خەڵکى
بەشمەینەت و ستەمدیدەى نەتەوە قوربانیدەرەکەم لەگەڵ خۆیاندا لوولیان
ئەدام و بە من بوایە سەرکردایەتى پارتى و یەکێتى مافى ژیانیان لێ
بسەنرێتەوە ، بەڵام کە گوێم لە وشەى - بڕوخێ - ئەبوو ، ئیستێکم ئەکرد و
وەکو مارانگازێک پاشەوپاش بۆ دواوە ئەگەڕامەوە و لە خۆم ئەپرسى چى -
بڕوخێ - ؟ تۆ بڵێى ئەزمونى کۆمارى کوردستان خۆى دووبارە نەکاتەوە؟!
هەرگیز لەگەڵ بڕوخێى ئەزمونێکدا نیم، کە پێشمەرگە بنیاتى ناوە،
زیندانییانى سیاسى بە گوێى جەلادەکانیدا داداوە، هەڵەبجە بە سێوەوە
کردوویەتى بە تابلۆیەکى ئەبەدى و ئەنفال خۆى بۆ کردووە بە گوڵاڵەسوورە
و ئەم بەهارەى هێناوە ، ئەزمونى نیمچە سەربەخۆیى باشورى کوردستان بە
لاى منەوە ترپەى دڵ و خیزەى هەناسە و بیلبیلەى چاوە ، بۆیە هەر کەسێک
وتبێتى : بڕوخێ ! وامزانیوە مەرگەساتێکى فرچک بڕتر لە هەڵەبجە و جەرگ
بڕتر لە ئەنفالى داهێناوە!!!
نیگەرانم ، لەو هەواڵانەى دێنە بەر دیدەکانم ، ئەلەرێننەوە پەردەى
گوێچکەکانم ، ئەڵێن : حکومەتى هەرێم هێزى مۆڵ داوە ، چەک و جبەخانەى
زۆرى ساز داوە ، لە سنورەکاندا سەرقاڵى کردووە ، کەرکوکى فەرامۆش
کردووە ، رێگەى بۆ فرقەى 12 خۆش کردووە ، وەکو سەگى هاریانى لێ کردووە
، ئەوانى لە بیر کردووە ، - پژاک - ى خستۆتە بەرنامەوە ، ئیعازیان بۆ
هاتووە لە جببە و عەمامەوە ، شەڕى کورد کوشتن جێبەجێ بکەن ، وەزارەتى (
پێشمەرگە ) لە پژاک بەر بدەن ! ئەگەر بێت و ئەم کارە بکەن ، بە لاى
منەوە جێ بە جاش و ئەنفالچى لێژ ئەکەن .
ئەى گەریلاى پارتى ژیانى ئازاد ، فیداى تۆزى پێتان بێت جاشى ئەحمەدى
نەژاد ، ئەوەى گوللەتان بۆ بهاوێت جاشە ، لە ماناى کوردایەتى نازانێت
حاشە ، ئەگەر ئەمڕۆ ڕۆستەمى زاڵیش بێت ، سبەینێ بۆ سەرەنوێلکى مێژوو
باشە ، ئێوە نەبن ئێمە هیچ نین ، گەریلاى پەکەکە نەبێت ئێمە چین ؟ لە
ترسى ئێوەیە کەوا کەمالى و خومەینییەکان ، دان ئەنێن بە هەرێمەکەمان ،
لێرەوە من بە قوربانى دەست و بازووتانم ، فیداى باروتى تفەنگتانم ، پێم
وایە هەموو کوردێکى بە شەرەف ، لە زەبرى نامەردانەى دوژمنتان ئەکێشێت
داخ و ئەسەف ، شەرتە بێم و بێم و بێم ، تا بمێنێت نورى چاو و هێزى پێم
، بە دڵ بێم و ببم بە سوپەرتان ، لاشەى خۆم بکەم بە سەنگەرتان ، بە
هەموو گوڕ و هێز و تین و تاو ، منى پیر ئەبمەوە بە لاو ، ئەبمە بەردە
نوێژى خەباتتان ، خۆم ئەکەم بە فیداى شورەت و ناوتان ، ئەبمەوە بە
پێشمەرگەى ڕزگارى گەل ، حاشا ئەکەم لە دەسەڵاتى دوژمن پەرست و گەندەڵ.
ساتێک سەربەستى ، نەک سەدەیەک ژێر دەستى ، گشت ژیانم بۆ ئێوە لە گرەو
ئەنێم ، چش لە سەرشۆڕیى ، نامەوێت با بدۆڕێم ، ئێمە چاومان لە ڕێتانە ،
سەرکەوتنى ئێوە سەرکەوتنى گەلتانە ، دڵى پارچە پارچە کراوم ، گلێنەى
دابەش کراوم ، کوردستانى گەورەیە ، بۆى تێ ئەکۆشم هەتا ماوم ، ئیتر چۆن
بە نەفرەت ناکەم ، لەو سوپایەى قڕ ئەکات براکەم ، ئێوە برا و هاوخوێن و
دنیا و دینمن ، ئێوە مایەى بوون و سەرچاوەى ژینمن ، هەر کەسێک ڕووى
تفەنگتان لێ وەرچەرخێنێ ، کوێرایى بە سەر چاوى مندا دێنێ.
ماڵپهڕی
هیوا رهش
|