ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی
هه‌یه
په‌نابه‌رانی که‌مپی
(ئه‌لوه‌لید) له‌لایه‌ن (ی‌و.ئێن)ه‌وه
به فه‌رمیی بناسرێن.

عارف عه‌زیزی
پاش
ته‌مه‌نێکی دوور و درێژ و پڕ له ئازار، واته له پاش سێ ده‌یه
ئاواره‌یی و نیشته‌جێ بوونی زیاتر له شه‌ش که‌مپی جۆراو جۆر و ڕووبه‌ڕوو
بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌دان کێشه و گیر و گرفتی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ. سه‌ره‌ڕای
ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵ وێرانیێه، که‌چی له نێوان ئه‌و ته‌مه‌نه
بێ به‌رهه‌مه‌ی 30 ساڵ که‌مپ نشینییه‌دا به‌بێ هیچ جۆره پێناسه‌یه‌ک
که مافی هه‌ر مرۆفێکه وه‌ک تاکی کۆمه‌ڵگا لانی که‌م هاووڵاتی وڵاتێکی
هه‌بێ، جگه له پێناسه‌ش که ئه‌وه شتێکی ئاساییه ئینکاری ناکرێ ده‌بێ
هه‌موو ئینسانێک هه‌یبێ... چی وه‌ک کوردێک، چی وه‌ک ئێرانییه‌ک، چی وه‌ک
په‌نابه‌رێک که زیاتر له بیستوپێنج ساڵه له عێراق ژیابێ... ئه‌وه‌ش
خۆی بۆ خۆی گه‌وره‌ترین بێ ڕێز و سه‌خترین زوڵم بوو که له‌لایه‌ن
ڕژیمی پێشووی عێراقه‌وه لێیان کرابوو...بۆنموونه هه‌ر په‌نابه‌رێک
یان هه‌ر که‌سێک کاتێ که به ئیقامه‌وه دێته وڵاتی سوید یان هه‌ر
وڵاتێکی دیکه‌ی ئوروپایی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ک هه‌ر هاووڵاتییه‌ک
پێناسه‌ی خۆی هه‌یه. پاشان ئه‌گه‌ر وه‌ک ئێرانییه‌ک یان عره‌بێک یان
هه‌ر که‌سێکی دیکه بۆ خۆی هاووڵاتی هه‌بێ، ئه‌وا له وڵاته‌ش که
تێیدا ده‌ژی سوید بێ یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه پاش چوار ساڵ تا پێنج ساڵ
هاووڵاتی پێ ده‌درێت، ئه‌گه‌ر وه‌ک من و!!! زۆر که‌سانی دیکه‌ی کورد که
به هۆی داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌مانه‌وه له‌و مافه سه‌ره‌تاییدا بێ به‌ش
بووبێت...
ئه‌وا ئوتوماتێکه‌ن له پاش هه‌شت ساڵ مانه‌وه هاووڵاتی پێی ده‌درێت.
به‌ڵام په‌نابه‌رانی پێشتر له( ا‌لتاش و ئێستا له الولید ) له پاش
بیستوپێنج ساڵ مانه‌وه له عێراق و پێنج ساڵیش له نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن
یه‌شتا ئه‌و مافه‌یان نی‌یه که هاووڵاتییان پێ بدرێت. ته‌نانه‌ت وه‌ک
هیچ په‌نابه‌رێکی وڵاتانی دیکه له‌لایه‌ن کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانیشه‌وه
ڕه‌سمییه‌تیان پێ نه‌دراوه و به چاوی په‌نابه‌رییه‌وه سه‌یر نه‌کراون...
خوا مه‌یلی هه‌بێ ئه‌گه‌ر وه‌ک زۆربه‌ی وه‌خته‌کانی تر و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کانی
پێشوویان پیلانێکی تازه‌تریان به ده‌سته‌وه نه‌بێ، بڕیاره له ڕێکه‌وتی
24/12/2009 و 10/1/2010 تا 16/1/2010 بۆ ئه‌وه‌ڵێن جار وه‌ک په‌نابه‌ر
ئحترافیان پێ بکرێ و یه‌ک به دوای یه‌ک موساحبه‌یان بکه‌ن...
ئه‌مه دواین زانیارییه که دوێنێ یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی
که‌مپی الولید به‌ناوی موحه‌مه‌د خورسه‌ندپووڕ پێی ڕاگه‌یاندم...
سوید
0046-739318340
17/12/2009
Aref_azizi@hotmail.com
|