ئه‌گه‌ر كاتی‌خۆی ڤێننامان بگرتایه! ئاماده‌کردنی : هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان
نه‌مساویه‌كان به‌توركیایان گوت ئێمه له‌به‌رئه‌وه دژی به‌ندام بوونی ئێوه نین له‌بازاڕی هاوبه‌شی ئه‌وروپا كه له‌ساڵانی ١٥٢٩ و١٦٨٣ دووجاران هێرشتان هێناوه‌ته‌سه‌رمان وگه‌یشتونه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڤێننا،به‌ڵكو له‌به‌ر هاتنه‌كه‌ی ساڵی ١٩٦٠ به‌دواوه دژی هاتنه ئه‌وروپاتانین،،.سه‌رده‌مانێ له‌م ووڵاته‌دا ڕاپرسیه‌ك كرا سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی توركیا ته‌نانه‌ت ساڵی٢٠٠٤ به‌پێی ئاماری په‌یمانگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌م بواره‌له ٥٨٪ده‌نگیان داوه بۆوه‌رگرتنی توركیا ،به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه به‌جێگیری نه‌مایه‌وه و‌ئێستا گه‌یشتۆته ڕێژه‌ی ٢٧٪ده‌سه‌ڵاته‌ئه‌وروپیه‌كان سه‌رجه‌میان دیمۆكراسین وبێ ڕاپرسی گه‌له‌كانیان هیچ كارێك ئه‌نجام ناده‌ن،به‌و پێیه توركیا نابێ هیوا له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كان هه‌ڵچنێ دڵی به‌وه خۆش بكات كه‌له په‌یوه‌ندیه‌كی باشدایه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته ئه‌وروپیه‌كان چونكه ئه‌م حكومه‌تانه به‌رده‌وام له‌گۆڕاندان و ده‌گۆرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی گه‌لانێكی هۆشیارن، توركیا بۆ به‌ئه‌ندام بوونی له ئه‌وروپادا ده‌بێ خاوه‌ن په‌یوه‌ندیه‌كی پته وبێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه ئه‌و یه‌كێتیه‌یان پێكهێناوه،به‌ڵام بیبلۆگرافیای په‌یوه‌ندیه‌كانی تورك به‌نه‌ته‌وه ئه‌وروپیه‌كانه‌وه وێنه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ویست وئاره‌زووه‌كانی ئێستای ده‌وڵه‌تی توركیمان ده‌داتێ،خه‌ڵكی نه‌مسا له‌٩٠٪دژی به‌ئه‌ندام بوونی توركیان،ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی مێركڵ دوێنێ له‌كۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌یانداله‌هانۆڤه‌ر سه‌باره‌ت به‌ئه‌ندام بوونی توركیا له‌ئه‌وروپادا گوتی ناكرێ توركیا ببێته ئه‌ندامی ته‌واوی بازاری ئه‌وروپا٭،سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نساش ساركۆزی وه‌ك هه‌میشه ده‌ڵێت توركیا هه‌رگیز به‌شێك نه‌بووه له‌ئه‌وروپاو ناشبێت٭،بارودۆخی ناله‌باری ئابوری توركی وای له‌م ده‌وڵه‌ته‌كردووه په‌نابه‌رێته به‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌ناویان هاتۆته‌وه بۆوه‌رگرتنیان یان به‌ڵێنی وه‌رگرتنیان پێدراوه وه‌ك وبولگاریا وهه‌نگاریاو رۆمانیاو كه شه‌فاعه‌تی بۆبكه‌ن له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا،له‌م رۆژانه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركی داوای له‌یۆنان كرد كه هه‌وڵێكیان بۆ بدات ،ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساش تاكه دوو ده‌وڵه‌تی كاریگه‌ری ناو پێكهاته‌ی ئه‌وروپان هه‌ر بڕیاری به‌دڵی ئه‌وان نه‌بێ جێبه‌جێ ناكرێ،سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه ئه‌وروپیه‌كان به‌رانبه‌ر به‌تورك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆمێنتالیته‌یتی نه‌ته‌وه‌یی تورك خۆی،دیاره كه‌ده‌ڵێین له‌به‌ر ئه‌وه وه‌رتان ناگرین كه‌له ٦٠كان به‌دواوه بۆ كرێكاری بژێوی ژیان هاتوون له نزیكه‌وه شاره‌زایان بوونه،چونكه تورك له‌ئه‌وروپاش ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌وده‌كه‌ن{به‌ده‌گمه‌ن شتی ئه‌وروپی ده‌كڕن به‌تایبه‌تی خواردن وپێویستیه كانی ناوماڵ} هه‌تا به‌رهه‌می توركی هه‌بێ به‌رهه‌می ئه‌وروپی ناكڕن، واتا هه‌مان تیۆری كه ده‌ڵێ شت له‌كورد مه‌كڕه‌و خواردنی مه‌خۆو گوێ له‌مۆسیقاكه‌ی مه‌گره بۆ نه‌ته‌وه ئه‌وروپیه‌كانیشی دوباره‌كردۆته‌وه. یاسائه‌وروپیه‌كان هه‌رگیز جێبه‌جێ نابێ به‌سه‌رتوركدا جا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ببنه‌ئه‌ندامی بازاری ئه‌وروپا (ئێدمۆند شتۆیبه‌ر٭) گوته‌نی به‌بوونه ئه‌ندامی تورك له‌ئه‌وروپادا ئه‌وروپا سیمای تێكده‌چێ وناكرێ وه‌ك ئه‌وروپا پێناسه‌ی بكه‌ین(وه‌رگرتنی توركیا كاراكته‌ری ئه‌وروپا تێك ده‌دات) هه‌ندێ له‌ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه ئه‌وروپیه‌كان پێیان وایه سیسته‌می ده‌وڵه‌تی توركی خۆشی تاڕاده‌یه‌ك ڕێگره له پێش ئه‌ندام بوونی له‌م ڕێكخراوه كۆنفیدراڵیه‌دا،هه‌روه‌ها هه‌ندێ له سیاسه‌تمه‌دارانی تورك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كاتی خۆی ئۆردووی تورك ڤێننای بگرتایه ئێستا پێویستمان به‌وه نابوو ئه‌مانه وه‌رمان بگرن یا نه‌گرن خۆمان له دڵی ئه‌وروپایا ده‌بووین،یا ئه‌و شوێنانه‌مان له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا له‌ده‌ست نه‌دایه كه ئێستا هه‌موو بوونه‌ته گێڵگه‌ی نه‌وت وگازی سروشتی له‌عێراق و عه‌ره‌بستانی سعودی،ره‌گه‌زپه‌رستێتی تورك نه‌ك هه‌ر ئێستا به‌ڵكو هه‌ر له‌كۆنه‌وه هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندووه هه‌ر بۆیه ئێستا ده‌بێ به‌ره‌نجامه‌كه‌ی بچننه‌وه! ______________________________________________________ ٭توركیا له ٣٪ خاكه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌وروپاوه له‌به‌ر ئه‌وه به‌شێك نیه له‌ئه‌وروپاو،هه‌وڵه‌كانیشی بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌روپای بۆ چاكردنه‌وه‌ی باری ئابووریه. ٭ئێدمۆند شتۆیبه‌ر:تامانگی ١٠ئه‌م ساڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ناوچه‌ی بایه‌رنی ئه‌ڵمانی بوو.
|