ئه‌گه‌ر كورد نه‌بوایه ئێستا توركیا له‌ڕیزی ده‌وڵه‌ته‌پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا ده‌بوو! (ووڕێنه‌ی كه‌مالیستێك)
هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان
من ڕۆژانه زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌توركیه‌كان ده‌خوێنمه‌وه كه سه‌رجه‌میان رۆژانه شت له‌سه‌ر كورد ده‌نووسن،ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ له‌سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه گه‌لێكی هاوشێوه‌ی گه‌لی تورك نیه كه‌به‌و ڕاده‌یه ره‌گه‌ز په‌رست و دواكه‌وتوو وناحاڵی و داخراو بیت من پێش ئه‌وه‌ی تورك له‌نزیكه‌وه ببینم وبناسم ،پێم وابوو بیروبۆچونه‌كان به‌پێی چین وتوێژه‌كان راده‌ی پله‌ی خوێنده‌واریان ده‌گۆڕێن به‌ڵام له‌توركیادا ئه‌مه‌ش واده‌رنه‌چوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆفیسۆرێك وبه‌قاڵێك،ئه‌ندام په‌رله‌مانێك وكرێكارێك وه‌ك یه‌ك بیرده‌كه‌نه‌وه هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنیان هه‌یه بۆدیارده‌كان،هه‌ربۆیه ئێستا لام ئاساییه سیاسه‌تمه‌دارێكی تورك چۆن قسه‌ده‌كات وچۆن ده‌نوسێت چۆن درۆ ده‌هۆنێته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر درۆ نه‌كات واتا توركێكی ڕه‌سه‌ن نیه،ڕه‌نگه ئێمه‌ش٦٭ له‌شوێنه‌ی ئه‌وان بوینایه هه‌ر هه‌مان بیروبۆچونمان هه‌بوایه و دێڕبه‌دێڕی بابه‌ته‌كانمان زۆر دووربونایه له‌راستیه‌وه،به‌ڵام كاتێ ته‌ماشای سایتی حیزب و گروپه‌توركمانیه‌كانی كوردستان بكه‌یت بواری گلله‌یی نامێنێته‌وه له‌توركی بكه‌ین چونكه هه‌رچۆنێ بێت تورك تا پێش روخانی ڕژێمی به‌عس له‌دووره‌وه هه‌واڵی ماڵوێرانی كوردیان بیستووه یان له ڕێگه‌ی رێكخراوی مانگی سوریانه‌وه كه‌زیاتر ده‌زگایه‌كی جاسوسی بوو تا خێرخوازی به‌چه‌ند كیلۆ ساوه‌ری ستۆك به‌شداربوبێتن ،به‌ڵام توركمانه‌هاونیشتیمانه‌كانمان خۆیان له نزیكه‌وه‌شایه‌دحاڵی ٤٦ساڵ شه‌ڕو ماڵوێرانی كوردن وبه‌ڵكو خۆشیان شه‌ریكه به‌شی داگیركه‌ربوونه‌وله‌سه‌ر ماڵوێرانی كورد سوودمه‌ندبوونه‌و ئێستاش زۆر له داگیركه‌ران سوورترن له‌دژایه‌تیكردنی گه‌لی كورد هاوپه‌یمانی هه‌موو نه‌یاره‌كانی كورد ده‌كه‌ن، گه‌ر خوێنه‌رێك چاوێ به‌سایته‌كانی به‌ره‌ی توركمانی وتوركمان ئیلی ئه‌وانیتردا بخشێنێ ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆده‌رده‌كه‌وێت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خاڵێكی جیاواز نادۆزیته‌وه له‌نێوان رۆژنامه‌كانی حوڕیه‌ت وجمهوریه‌ت ومیللیه‌ت رادیكال و بوگوێن وئه‌وانه‌ی كه‌له كه‌ركوك ده‌رده‌چن!ئه‌مانه به‌پێی هه‌ڵوێست و نوسینه‌كانیان ڕۆڵه‌ی ره‌سه‌نی كه‌مالیستن ومۆدێلی كه‌مالیزمیش زۆر به‌گونجاو ده‌زانن بۆ عێراق،له‌كاتێكا بیرۆكه‌و ئایدۆلۆژی نه‌ژادپه‌رستی كه‌مالیزم له‌توركیا فه‌شه‌لی هێناوه سوك وڕسوا بووه‌و وورده‌وورده په‌ڕگیر ده‌كرێ، سه‌عده‌دین ئه‌رگێچ ده‌یه‌وێ لاسایی ئه‌تاتورك بكاته‌وه،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ جه‌بهه‌ی توركمانی له میت جیابكرێته‌وه ته‌نانه‌ت له جه‌وله‌كانی ئه‌وروپایان و له‌كوردستان و كه‌ركوكیش هه‌میشه پێكه‌وه‌ن میت وه‌ك جاران له‌دووره‌وه سیاسه‌ته‌كانی ئاراسته ناكات به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ (AGENT )كانیان له كه‌ركوك ودوزخورماتوو ته‌له‌عفه‌ر وهه‌ولێر ده‌گه‌ڕێن،به‌دبه‌ختی كورد له‌وه‌دایه ئه‌م ده‌وڵه‌ته زه‌به‌لاحه سه‌قه‌ته هه‌موو به‌خته‌وه‌ریه‌كی خۆی له‌ماڵوێرانی وبه‌دبه‌ختكردنی كوردا ده‌بینێته‌وه. میت وا توركمانی خه‌راپ حاڵی كردووه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كورد نه‌بوایه ئێستا توركیا له ڕیزی ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا ده‌بوو! له ئه‌وروپا وه‌رناگیرێن خه‌تای كورده ووڵاته‌كه‌یان شوێنه‌نه‌وتاویه‌كانی به‌هۆی داته‌پانی ئیمپراتۆریه‌تیه‌تی پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌وه لێ دابڕاوه خه‌تای كورده،توركیا به‌دواكه‌وتوویی ماوه‌ته‌وه خه‌تای كورده،تورك قه‌تڵ وعامی ئه‌رمه‌نی كرد خه‌تای كوردبوو،نه‌خشه‌ی توركیا له‌داهاتویه‌كی نزیكدا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت خه‌تای كورد ده‌بێت، تورك توشی نه‌خۆشی دۆگمای كه‌مالیزم بووه خه‌تای كورده، كورد ده‌بێ نه‌یه‌ڵێ یه‌ك توركمان بكوژرێ چونكه ده‌چێته خانه‌ی قه‌تڵ وعامه‌وه! له‌هه‌ر سایتیكی حیزبه توركمانیه‌كاندا لیسته‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی قه‌تڵ وعامه‌كانی میلله‌تی توركمان واته‌له ساڵی ١٩٢٤ تا ساڵی ٢٠٠٧ده‌یان جار توركمان قه‌تڵ وعام كراوه دوامین قه‌تڵوعامیان باسی گوندی یه‌نگیجه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر توركمان ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆرستان ده‌كاته قه‌تڵعام ئه‌وا ده‌بێ كورد جگه له هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌ڕه‌شناوه‌كان وهه‌موو كیمیابارانه‌كان هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ بكاته قه‌تڵوعام چونكه رۆژانه كۆپته‌ره‌كانی به‌عس به‌ناپاڵمێك گوندنشینه‌كانی كوردستانیان ده‌كوشت كه‌به‌شێك له ڕامی وسایه‌قی كۆپته‌رو پیلاتۆزه‌كان توركمان بوون ،هه‌ڵوێستی نامرۆڤانه‌ی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌كو توركمان به‌رانبه‌ر به‌كورد له پاشكۆیه‌تی توركمانه‌وه بۆ توركیا سه‌رچاوه‌ی گرتووه!یه‌كێ له سایته‌كاندا باسی ڕاپۆرتێكی میت ده‌كات سه‌باره‌ت به بارودۆخی كه‌ركوك وتوركمان راپۆرته‌كه ده‌ڵێ واچاكه توركمان چه‌كداربكرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی میت ئه‌م كاره‌ی پێش وه‌خت نه‌كردبێ، به‌ره‌ی توركمانی ئه‌وه‌نده‌ی خۆی وابه‌سته‌ی سیاسه‌تی توركیا كردووه ئه‌وه‌نده ئاگایان له عێراق نه‌ماوه‌و كه‌چی گلله‌یی له‌وه ده‌كه‌ن كه‌به‌هه‌موو توركمان یه‌ك نوێنه‌ریان هه‌یه له په‌رله‌مانی عێراقدا،به‌كوردی به‌كورتی سیاسه‌ت وعه ق لیه‌تی هه‌ر ئه‌ندام وتاكێكی جه‌بهه‌ی توركمانی ره‌نگدانه‌وه‌ی سسیاسه‌ته دۆگماكه‌ی كه‌مالیزمه كه وه‌ك نه‌خۆشی گولی (گه‌ڕی) وایه هه‌روا به‌ئاسانی ماكه‌كه‌ی پاك نابێته‌وه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر زمانی توركی بزانی بشفڕی هه‌ر توركی ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركوك بێت توركمانی،هه‌موو كوردی توركیا توركن چونكه( دكتۆر ئیلهان قه‌ره‌بڵوت)٠ ووته‌نی زمانی كوردی زمان نیه‌ویاساكانی زمانه‌وانی نایگرێته‌وه چونكه ئه‌و زمانه به‌قسه‌ی پرۆفیسۆر قه‌ره‌بلوت فیعل وڕسته‌ی نیه كێ ده‌ڵێ ئه‌م پرۆفیسۆره تێزی دكتۆراكه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌رنه‌گرتووه كه زمانی كوردی زمانێكی توركی محه‌لیه!جا ئه‌و كوردانه‌ی كه كاتی قات وقڕێ وسه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ گه‌ر كیلۆیه‌ك ساوه‌ری ستۆكیان وه‌رگرتبێ توركمانن گه‌ر پیان خۆش بێت یان ناخۆش بێت ناویان له‌لیسته‌ی مانگه‌خوێناویه‌كه‌ی تورك دایه،گه‌ر به‌راووردێكی ئه‌و نووسینانه‌بكه‌ین كه‌له رۆژنامه‌و سایته‌كوردیه‌كاندا سه‌باره‌ت تورك ده‌نوسرێن زۆر كه‌من له چاو ئه‌وه‌ی كه مێدیای توركی وحیزبه توركمانیه‌كانه‌وه ڕۆژانه بڵاوده‌كرێنه‌وه ده‌رباره‌ی كورد‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، ئه‌وه هه‌موو نوسین وبڵاوكراوه یه‌كی جه‌بهه له ئه‌لفه‌وه تا یێی كورد هه‌وێنه‌كه‌یه‌تی،چونكه جه‌بهه هه‌ر له‌به‌ر كورد هه‌یه؟؟؟؟!!!!!!!!!!!!!!!! ___________________________________ سه‌رچاوه‌كان د.قه‌ره‌بلوت كورد توركی شاخاویه‌٣هۆكانی لاوازی توركمان ٤قه‌تڵ وعامی گه‌لی توركمان له سالی ١٩٢٤ تاسالی ٢٠٠٧ ٭٦ماده‌ی ٤ی په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستێتی ئه‌تاتوركچێتی كه‌مناڵی پێگۆش ده‌كه‌ن!!! ٭سه‌رژمێریه‌كه‌ی توركمان به‌پێ لیسته‌ی ساوه‌ره‌كه لای توركیایه!!!!!!!!!
|