ئه‌گه‌ر کوردی باشوور ئه‌مجاره هه‌ڵه‌بکات، باجێکی زۆر قورس ئه‌دات.
حاجی ئه‌نوه‌ر
گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا بووه‌ته پێویستیه‌کی ده‌ستبه‌جێ و ژیانی( حیاتی). چه‌قبه‌ستنی کێشه سیاسی و ئابوری وکۆمه‌لایه‌تیه‌کان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه پێویستیه‌کانی ژیان و بێسه‌روبه‌ره‌ی بازاڕ و ئایدزی گه‌نده‌ڵی گه‌نده‌ڵچیه‌کان و پێشێلیه‌کانی مافی مرۆڤ و ڕسواکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد لای بیانیه‌کان وله‌سه‌روی ئه‌مانه‌وه نه‌بوونی یاسا ، که سه‌رئه‌نجام بێزاری و بێ هیوای جه‌ماوه‌ر و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان دیارده‌ی دوور له سروشتی راسته‌قینه‌ی مرۆڤی لێکه‌وتوه‌ته‌وه.
دواخستن یان سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌و گۆڕانه، کاره‌ساتێک ده‌بێت که نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌گشتی و کوردی باشور به‌تایبه‌تی باجه‌که‌ی زۆر به‌قورسی ده‌دات.
مه‌ترسی ئه‌م شکسته، له‌ئاستی سیاسی‌دا، له‌ده‌ستدانی زیاتری مافه ڕه‌وا بێئهملاوئهوکانمانه له باشوردا.
له ئاستی کۆمهلایهتیشدا، شکستی زیاتری که‌سایه‌تی مرۆڤی کورده.
له‌ئاستی ئابوری‌دا، کردنی کۆمه‌ڵگای کوردی به کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌کارهێنه‌ر (مستهلک) و زیاتر بوونی ڕاده‌ی هه‌ژاری و بێ‌کاری.
له‌ئاستی کلتوریشدا زاڵکردنی زیاتری داب ونه‌رێته قێوهزنهکانی داگیرکه‌رانی تورک و عه‌قڵیه‌تی جاهیلی عه‌ره‌به .
له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌ی و کوردستانیش به‌گشتی، خۆجوتکردنی ته‌واوی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی دڵره‌ش و دڵره‌قی کوردستاندا، له‌پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ، وه‌ک چۆن له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب قه‌وماوه .
ئه‌مڕۆ به‌کرده‌وه په‌یره‌وی ئه‌و سیاسه‌ته دژه‌مرۆییه به‌رامبه‌ر به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یش به جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان که خۆی له به ئۆردوگانشین کردنی هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و خوڵقاندنی ده‌یان کێشه‌ی کوشنده له‌ناویاندا، له‌وانه‌ش چهندلهتکردنی حزب و ڕێکخراوه‌کانیان.
به‌ربوکی کردن بۆ داگیرکه‌ران و موئامه‌ره و جاسوسی‌کردن و سوره‌ی به‌رله‌شکری به‌رامبه‌ر شۆڕشی خه‌ڵکی کوردستان له باکور و گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ‌ک‌ک).
دروستکردن و کۆنترۆڵکردنی ده‌یان حزب و ڕێکخراوی کوردی کارتۆنی، به‌ئاگاداری داگیرکه‌ران ، له‌سه‌ر حسابی سه‌روه‌ت وسامانی نه‌ته‌وه‌ی کورد . له‌ئاستی ناوچه‌یشدا، مێژوی حزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان، شاهیدی ده‌یان شهمهزارین، هه‌رله چاوساغی کردنی داگیرکه‌رێک بۆسه‌ر داگیرکه‌رێکی تر تا په‌لکێشکردنی هه‌موو داگیرکه‌ران بۆ ناوخاکی کوردستان.
ئالێره‌وه زه‌روره‌تی مسۆگه‌رکردنی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ده‌بێته ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو تاکێکی کورد ، مێژووی ئه‌و 18 ساڵه پڕ له‌نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ریه، باشترین به‌ڵگه‌یه .
سویسرا نیسانی 2009 Hajianwar54@yahoo.de
|