په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئەگەر کورد و دەوڵەت رێکەون،

دەبێت باس لەوەش بکرێت چۆن ناوەرۆکی رێکەوتنەکە دەولەمەند بکرێت.

عه‌بدوڵا ئۆجاڵان

 

بۆ ئەوەی بەر لە پرۆسەکە بکرێتەوە، ئێمە پیکەوە بەرێوەی ببەین، پێویستە هەلومەرجی من رەچاو بکرێتەوە. پێویستە هەرکەس و هەر شتێک، لە سەرەوە تاخوارەوە، بگوردرێت، من پێشتر بیرم دەکردەوە‌، ئایا من بۆ وەک شۆڕشی ئۆکتۆبەرم نەکرد، دەوڵەتیکی نوێم لە بنەڕەتەوە پیک نەهێنا، وەکو سەردەمی شۆڕشی فەرەنسا و شۆرشی روسیا سەرکەوتنی سەرتاسەری بەدەست هێنرایە...ئیدی ئەو سەردەمە تێپەری، ئەگەر وابوایە ئەوا لەناوچوون زیاتر دەبوو. من ئێستا ئەوانەم تێپەراندوە، من دەڵێم: چارەسەری لە سەر دەوڵەتیکی کلاسیک، لە چارەسەری زیاتر، ئەوا دەبێتە نا چارەسەری، من باسی سەرلەنوێ ریکخستنەوەی کۆمەڵگا دەکەم، باسی گۆڕانێک دەکەم کە هەتا ژورە هەرە چکۆلەکەم دەگرێتەوە، باسی کۆمەڵگای دیموکراتی دەکەم، با چ شتگەلێکی باش، سەرنج راکیش هەبن، ئاشکرا بکرێن، ئەوانە ریزبکرین، کامیان لە هەمویان زیاتر سەرنج راکیش، زیاتر خوازراو بوو، ئەوەیان سەر دەکەوێت. ئەوانە، نە بەشیوەی رکابەرێتی سەرمایەداری، بەڵکو بە کێبرکێیەکی دیموکراتی بگەنە یەک، ئێستا باس لە پەروەدە بە زمانی دایک، کەلتووری ئەوان دەکرێت، لە چارەسەری دا من دەڵێم: کوردیش، تورکیش زمانی خۆ، کەلتووری خۆی شیوازی خۆی بەرجەستە بکات. هەر دوو وەرگیرێن کامیان زیاتر خوازرا، ئەوەیان بایەخ پێبدرێت. ئەو پرۆسانە بە سەختی دەرباز دەبن و دەبێت لە هەردوولاشەوە دابران، دوور کەوتنەوە پێک بێت. شیوازمان زۆرە، سەبر، رەنج و تێکۆشانی دەوێت، شتی هەرە راستیش ئەوەیە. بەشێوازی پێشوو، بۆ دەوڵەت و ئۆپزسیۆنیش ئیدی نابێت ئەگەر گێرەشێوێنی گەورە نەکەونەوە، ئەوا پرسەکە دەکەوێتە سەر رێ چارەسەری بە بۆچونی من، گەل وەک سیاسەتمەداران بیر ناکاتەوە، من دەزانم لە سەدا 90 پشتیوانی لە پرۆسەکە دەکەن. ژنان، لاو و پیران، گیراوانی نێوو گرتوخانەکان کە لەگەل مەرگدا رووبەروون، من گرێدراوی ژیان و رەنجی گەنج و پیرانم و رێزیان لێ دەگرم، سڵاو ئاراستەی هەمووان دەکەم. پێویستە ئێمە لە ژنان نەترسین، با ژنان ئازاد بن، پێشکەون، ژن ژیان دەخوڵقێنیت و خۆشی دەکات. ئەو 18 گیراوەی لە گرتوخانەکاندا نەخۆشی سەختیان هەیە، با بەهێز بن، ژیانێکی شەرافەتمەندانەیان گوزەراند، مردنیشیان شەرافەتمەندانەیە، پێویستە لە مردن نەترسن.


قۆناغێکی نوێی پرسی کورد دەستی پێکردووە، ئەم قۆناغە، ئەوەندەی قۆناغی دامەزراندنی کۆماری تورکیا گرنگە. ئەو کۆمارە ئێستا دیموکراتیزە دەکرێت و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیش بونیاد دەنرێت. لە تورکیا دەست بە قۆناغێکی نوێ کراوە کە ئەوەندەی قۆناغی دامەزراندنی کۆمار گرنگە. لەم کاتەدا کۆمەلگای دیموکراتی بونیاد دەنرێت، کۆمەلگای تورکیاش ئاشنایی لە گەڵ چەمکی دیموکراتی و کولتوری دیموکراتی دا پەیدا دەکات و فێری دەبێت، ئەنجامەکانی وەکو سەردەمی دامەزراندنی کۆمار قوڵ و گەورە دەبن، من دەستکەوتەکانی کۆمار بچووک ناکەمەوە، بەڵام کۆمار ئێستا دیموکراتیزە دەکرێت، هەموو لایەنە باشەکان و دەستکەوتەکانی بوونیان لەم سەردەمەشدا دەپارێزرێن، وێرای ئەوە کە ئەو کارە دواخرا بەڵام دیسان باشە، ئەو کارانەی کە پێویست بوو لە بیستەکانی سەدەی رابردوودا بکران، ئێستا جێبەجێدەکرێن، ئەو کارانەی کە ئەوسا دەستپێکراوە، ئێمە ئێستا تەواویان دەکەین، پێویستە هەموو کەسێک بەباشی لەم قۆناغە نوێیە تێبگات بە تایبەتیش پێویستە دەتەپە بە وردی لەم قۆناغە تێبگات. پێویستە پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) و پارتی نەتەوەپەرستی (مەهەپە) نەبنە بەربەست، بەلام ئەگەر پێداگیری لەسەر هەڵوێستی نێگیتیڤانەی خۆیان بکەن، لە ماوەی 6مانگدا پاکتاو دەبن، رۆح و گیانی سەردەمی نوێ پاکتاویان دەکات. ئاکەپە چاوەڕوانی ساڵی داهاتوو ناکات، دوای مانگی ئەیلول دۆخەکە ئاشکرا دەبێت، دوای یەک تا دوو مانگی دیکە نیازی راستەقینە، هێز و توانای ئاکەپە دەردەرکەوێت. ئیدی درکیان بەوە کرد کە پەکەکە بە زەبری چەک لەناو نابرێت، بۆیە بۆ ئەوەی پەکەکە بێ چەک بکەن، ناچارن لە گەڵی رێککەون. رێکەوتنێک لە ئارادایە، بەمەش گۆڕانکاری بە سەر سیاسەتی 2سەدەی رابردووی ئەمەریکا و بریتانیادا دێنێتت کە حیسابێک بۆ کوردیش دەکەن، ئێستا لە باشوری کوردستان هاوکاری لە گەل بارزانی و تاڵەبانی دەکەن، دەشێت کە بیانەوێت لەگەڵ ئێمەشدا رێککەون، بەڵام ئە کارە هەروا کارێکی ئاسان نییە کە بە شێوەیەکی ئاشکرا پێک بهێنرێت، نایانەوێت بە ئاشکرا ئەو شتانە ئەنجام بدەن، دووبارەی دەکەمەوە کە ئەو کارانە کارگەلێکی ئاسان نین و کاری منداڵان نییە، ئەوانە بابەتگەلێکی هەستیارن، لە ئاستی چەمک و تێگەیشتندا گۆڕانکاری دێتە ئاراوە، منیش لە رابردوودا لەو بروایەدا بووم کە ئەگەر دەوڵەت دامەزرێنین، هەموو کێشەکانمان چارەسەر دەکرێت، دواتر بۆم دەرکەوت کە دەوڵەت نەک تەنیا هێزی چارەسەری نییە بەلکو بەپێچەوانەوە سەرچاوەی هەموو کێشەکانە، پێناسەی هیگڵ بۆ نەتەوە - دەوڵەت گرنگە کاتێک گووتبووی دەوڵەت سێبەری خوایە لەسەر ئەرز. لە راستیدا بوونی دەڵەوت نەک تەنیا کێشەکان چارەسەر ناکات بەڵکو قووڵتریان دەکاتەوە، بۆیە من چارەسەری لە دەوڵەتدا بەدی ناکەم، ئەگەر دەوڵەتێک لە شێوەی ئەو قەوارەیەی کە لە باشووری کوردستان هەیە بمدەنێ، قەبوڵی ناکەم، بەڵام من ناڵێم کە لە چارەسەری پرسی کورددا با دەوڵەت نەبێت، با دەوڵەتیش هەبێت، بەڵام با رێز لە ئازادییەکان بگرێت. من نازانم ئەو دەستەواژەیە بە چ جۆرە ناوەرۆکێک پڕ دەکرێتەوە، مۆدێلی تورکیا گرنگە، بەڵام ئاسان نییە، ئەگەر لە ناخەوە کار بکەن دەتوانن تیایدا سەرکەون. سەبارەت بە مۆدێلی چارەسەریش، لەلایەکەوە با دەوڵەت هەبێت، لەلایەکی دیکە با نەتەوەی دیموکراتی کورد هەبێت، کوردەکانیش دان بە هەبوونی دەوڵەتدا دەنێن و پەسەندی دەکەن، بەڵام دەوڵەتیش دان بە مافی دامەزراندنی نەتەوەی دیموکراتی کورداندا بنێت، بەمشێوەیە رێک دەکەون، بە کورتی چەمکی من بۆ چارەسەری ئەمەیە. هەموو بابەتەکانی دیکە پاشکۆی ئەو بابەتەن، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە کۆمەلگای مەدەنی دیموکراتیزە دەکرێت، یان کۆمەلگای دیموکراتی مەدەنی بونیاد دەنرێت، ئەگەر دەوڵەت ویستی ئاڵاکەی لە هەموو شوێنێک بشەکێتەوە، دەتوانێت ئەو کارە پێک بهێنێت، دەتوانێت خزمەتی هەموو شوێنێک بکات و پەروەردەش بە زمانی تورکی بکات، بەڵام دەرگاش لەبەردەم کوردان واڵا بکات، دەرفەتی رێکخراوەییبوونی کوردان لەهەموو بوارێکدا برەخسێنێت، کوردیش وەکو نەتەوەیەکی دیموکراتی، هەبوونی خۆی لە بوارەکانی وەرزش، پەروەردە، ئایین و، بەرێوەبردندا بەدەست بخات، تا ئەو رادەیەی کە هێزی پاراستنی کوردانیش پێویستە هەبێت، بەشێویەک کە بتوانێت ناکۆکی و گرفتە ناوخۆییەکان چارەسەر بکات، بە واتایەکی دیکە کورد بە شێوەیەکی دیموکراتی خۆیان رێک دەخەن و داکۆکی لەخۆیان دەکەن دەپارێزن، کۆمەڵگایەک کە خۆی رێکوپێک نەکات، کۆمەلگایەکی مردووە، کۆمەلگایەکی کەڕولاڵە.