٢٦\٣\٢٠١٠
ئه‌گه‌ر له که‌رکووک
ببه‌ینه‌وه.. په‌یامنێر عومه‌ر غه‌ریب خه‌ڵات ده‌که‌م.

موحسین جوامێر
ده‌زانم ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانی گه‌لان، کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زۆری دێنه پێش،
هاوکات ئه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ کورده‌وارییه‌وه زۆر کارم تێ ده‌کا و پێیه‌وه
وه‌ڕه‌ز ده‌بم و ئۆقره ناگرم، ئه‌وه‌یه، کاتێ ده‌بینم له سه‌روبه‌ندی
پێویست و ناسکدا کوردان ده‌ستوپێ سپیلکه‌ن، دواڕۆژ ناخوێننه‌وه و ده‌سکه‌وتی
کاتی به‌قوربانی سه‌رکه‌وتنی چاره‌نووسساز و هه‌میشه ده‌که‌ن، واته
گا به‌قوربانی جه‌رگوناو ده‌کرێ، به‌تایبه‌تیش وه‌ختێ ده‌زانرێ که هه‌موو
لایه‌نێک له هه‌ڵوێستی ئاوه‌ها هه‌ڵه‌ئامێزدا شه‌ق ده‌خوا و زیانی پێ
ده‌که‌وێت.
یه‌که‌م شت که پاش داڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، مایه‌ی نیگه‌رانی
بوو بۆم و پێم وایه داڕمانێکی میللیی هه‌ره ترسناکه، یه‌کاڵانه‌کردنه‌وه‌ی
کێشه‌ی زمانه و خوێندنه به دوو له‌هجه، که دڵنیام ئه‌گه‌ر لێی بخه‌ون
و گوێی لێ که‌ڕ بکرێ، ده‌بین به دوو گه‌ل و قه‌ومییه‌تی جودا، ئه‌گه‌رچی
هه‌زار جار خۆ به درۆزله‌ی جووتستاندار ئیقناع بکه‌ین.
دووه‌م، ئه‌و فره‌لیستییه‌ی کوردان بوو له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی
عێراقدا، مه‌به‌ستم که‌رکووکه، که تاکه ده‌نگێک چاره‌نووسی ئه‌م
شاره ده‌گۆڕی و پێیه‌وه گشت ئیددیعایه‌کی ڕاست و ڕه‌وا سه‌راوبن ده‌بێ
و هه‌ر داواکارییه‌کی کوردان ده‌بێ به سیرخواردن و زوڕنالێدان، له
کاتێکدا که‌رکووک مه‌کۆی کێشه‌ی کوردان بووه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی
عێراقدا و هه‌میشه ده‌سه‌ری گه‌ڕاون.
چه‌ند مایه‌ی نیگه‌رانی بوو کاتێ له‌م حه‌فته‌یه‌دا په‌یتاپه‌یتا ده‌مخوێنده‌وه
گوایه ده‌یان هه‌زار ده‌نگی کوردانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی که‌رکووک،
به‌ڵاگێڕی لاساری و ناکۆکیی کوردان ده‌بن له‌م شاره‌دا، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده،
بگره ئه‌و ده‌نگانه هه‌موویان ده‌چنه گیرفانی ته‌عریبخوازانه‌وه،
ئه‌گه‌ر کاندیدکراوه کورده‌که ده‌نگی پێویست که یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان
دیاری کردووه؛ وه‌ده‌ست نه‌هێنێت.. من ئێسته زۆر جار ده‌ڵێم، باشه
بۆ ئه‌م ورده‌کارییانه‌یان به خه‌ڵک ڕانه‌گه‌یاند، هه‌تا به
هۆشیارییه‌که‌وه بچوونایه بۆ ده‌نگدان و دووچاری ( نه‌کردی نه‌خواردی
له سمێڵان مه‌یی ) نه‌بوونایه.؟!
کورت و کرمانجی، به‌نده ماوه‌یه‌که دڵم له ترکزه دایه و له
نێوان پێشبڕکێی ده‌نگی کوردان و نه‌یاران له که‌رکووکدا ده‌ناڵێنم و
سه‌باره‌ت به جیاوازیی سه‌د ده‌نگ و هه‌زار ده‌نگه‌وه، که‌متازۆر، به
قه‌ولی گۆرانی شاعیر ( ده‌ستم ناوه‌ته ژێر چه‌نه‌ی خه‌فه‌ت ) و ده‌ڵێی
دۆڵمه‌ی هه‌ڵوه‌شاوم، بێهیوا و داهێزراوم.. به‌ڵام ئه‌مڕۆ کاتێ له
زانکۆ گه‌ڕامه‌وه، به‌ڕێز عومه‌ر غه‌ریب په‌یامنێری که‌ناڵی ( کوردسات
) له ( ده‌نگوباس ) دا له که‌رکووکه‌وه گوتی کوردان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه
که ده‌نگی وان له که‌رکووک براوه‌یه..ئه‌م مژده‌یه‌ی ئه‌و هێژایه،
وای لێ کردم له‌ڕێگه‌ی ئه‌م وتاره‌وه به‌ڵێنی بده‌مێ و بڵێم ئه‌گه‌ر
ئاواته‌که‌م له قه‌ولی ئه‌ودا هاته دی، ئه‌وا ( خه‌ڵات ) ی بکه‌م له
شاری بابه‌گوڕگوڕی خێرله‌خۆنه‌دی.!
24/3/2010
mohsinjwamir@hotmail.com
|