٢٠\٨\٢٠١٠
ئه‌گه‌ر مافی
په‌نابه‌ریی به ئاسانیی وه‌دستبهاتبا
هه‌نووکه
به‌هه‌شته‌که‌ی پ‌د‌ک و ینک چۆل ده‌بوو.
- له په‌راوێزی
دستگیرکردنی (١٢٠) په‌نابه‌ری کورد له ئیتالیا
-

دارا ئه‌حمه‌د
سه‌ره‌ڕای پێویستبوونی توانایه‌کی مادیی زۆر و هه‌موو ئه‌و
سه‌ختییانه‌ی که له رێی قاچاغ هه‌ن تا له کوردستان ده‌رباز ده‌بی،
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سنووره سه‌خت و پڕ مه‌ترسیی و
سووکایه‌تییپێکردنانه‌ی که هاوڵاتییان له رێی قاچاغ دووچاری ده‌بن،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له‌و دوواییانه مافی په‌نابه‌ریی له ووڵاتانی
ئه‌وروپا زۆر به‌رته‌سک بوویته‌وه و بڕیاری جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ
و بڕیاره نێوده‌وله‌تییه‌کان و هه‌ر وڵاتێکیش به‌جودا ده‌باره‌ی
په‌نابه‌ران به بێ لێپرسینه‌وه پێشێلده‌کرێن و زۆر به شێوازه‌کی
توند هه‌ڵسوکه‌وتی ره‌گه‌زپه‌رستانه و نامرۆڤانه ده‌رهه‌ق به
په‌نابه‌ران ئه‌نجام ده‌درێ. وه‌لی هێشتا هاوڵاتیانی کوردستان له هه‌ر
چوار پارچه‌که‌ی کوردستان به لێشاو زێدی خۆیان به‌جێده‌هێلن، ئه‌گه‌ر
به سه‌رکه‌وتووییش ئه‌و رێیه پڕ له نه‌هامه‌تییه ببڕن و بگه‌نه
ووڵاتێکی ئه‌ورپایی یان رۆژاوایی و به هه‌زار ده‌رده‌سه‌رییش مافه‌کی
په‌نابه‌ریی وه‌دستبهێنن - سه‌ره‌ڕای هه‌ڵسوکه‌وتی ره‌گه‌رپه‌رستانه و
نامرۆڤانه‌ش به‌رانبه‌ریان -.. ئه‌وا زۆر پێیان باشتره له‌و ژیانه پڕ
له کولله‌مه‌رگییه‌ی نیشتیمان.
دیاره ئه‌وه جێی گومان نییه ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییانی هه‌ر سێ
پارچه داگیرکرایه‌که‌ی بنده‌ستی رژێمه داگیرکه‌ر و شۆڤێنیسته‌کانی
حکومه‌ته‌کانی ئێران و تورکیا و سوریا جگه له‌وه‌ی له رووی
کۆمه‌ڵاتییه‌وه له‌وپه‌ڕی دواکه‌وتن و پڕ له چه‌وسانه‌وه‌یه و له
رووی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییشه‌وه له سه‌ره‌تاییترین ماف که مافی
قسه‌کردن و خوێندنه به زمانی خۆیان بێبه‌شن و رۆژانه به ده‌یان و
به سه‌دانیان لێ ده‌کوژرێ یان له‌سێداره ده‌درێ ئه‌ویش ته‌نیا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ وه‌ک هه‌ر میلله‌ته‌کیتر
به‌هره‌دار بن له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کانیان،
له‌به‌رئه‌وه مافێکی زۆر ره‌وای خۆیانه که بیانه‌وێ خۆ
له‌به‌رده‌ستی ئه‌و رژێمه دڕندانه ده‌رباز بکه‌ن یان بیانه‌وێ خۆ
بگه‌یه‌ننه هه‌نده‌ران و شێوازه‌کیتری خه‌بات و تێکۆشان بگرنه‌به‌ر.
که‌چی ئه‌و کوردستانه‌ی باشوور که به قسه‌ی فه‌رمانڕه‌وایان خه‌ریکه
(هه‌ولێر - که ره‌نگه ره‌وشه‌که‌ی باشتر بی له شاره‌کانیتر) وه‌ک
(دوبه‌ی) و (شاره‌کانی ئه‌وروپا)ی لێبێ و له‌سای هه‌ردوو (خێڵی بارزانی
و تاڵه‌بانی - بله) کوردستان به گشتیی پڕ له ئاسایش و ئارامیی و
خۆشگوزه‌رانییه و تادێ مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کان له چاوی
حکومه‌تی دینیی و شۆڤێنیستی عێراق ده‌رده‌هینن، ئه‌دی نازانین
له‌به‌رچی ئه‌و خه‌ڵکه زێدی خۆیان به‌جێده‌هێلن و روو
له نه‌هامه‌تیی و ئه‌و هه‌موو بێ مافیی نادادپه‌روه‌رییه ده‌که‌ن که
له ووڵاتانی رۆژاوا ده‌رهه‌قیان ده‌کرێن!؟
هه‌ر ئه‌وڕۆ - ١٩\٨\٢٠١٠
- به‌پێی ده‌نگوباسه‌ک که له(سایتی پانۆرامه کوردۆ)
بڵاوبوویته‌وه: (١٢٠) په‌نابه‌ری کورد له
سنووره‌کانی ئیتالیا ده‌ستگیر ده‌کرێن و واش چاوه‌ڕوان ده‌کرێ
بگه‌ڕێندرێنه‌وه تورکیا.
ده‌قی هه‌واڵه‌که:
پانۆرامه‌کوردۆ:-
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ(120)په‌نابه‌ری کوردی نایاسایی دوای گه‌یشتنیان
بۆ که‌ناری (رایچێ)له هه‌رێمی که‌لابریا له خوارووی
ئیتالیا،له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کران. له نێو ئه‌و(120)
په‌نابه‌ره په‌نچایان پیاون و سی و شه‌شیان ئافره‌تن سی وپێنچ
مندالیشیان له‌گه‌لدابوو. به‌پێی ئه‌و قسانه‌ی که له‌سه‌ر زاری
په‌نابه‌ره‌کان گێردراوه‌ته‌وه، ئه‌وان له به‌نده‌رێکی تورکیاوه
به‌رێکه‌وتون نزیکه‌ی شه‌ش رۆژ به‌رێگاوه بوون تاوه‌کو گه‌یشتوونه‌ته
سه‌ر خاکی ئیتالیا. شایه‌نی باسه ئه‌م(120) په‌نابه‌ره کوردی هه‌ر
چوار پارچه‌ی کوردستانن و ئێستاش له‌ژێر لێکۆلینه‌وه‌دان به‌مه‌به‌ستی
ناساندنی ناسنامه‌کانیان. واش چاوه‌روان ده‌کرێت ئه‌و په‌نابه‌رانه
گشتیان ره‌وانه‌ی ئه‌و وولاته بکرێنه‌وه که لێیه‌وه هاتوون،ئه‌ویش
به‌پێێ دواین یاساکه حکوومه‌تی ئیتالیا ده‌ریکردووه له‌مه‌ر
په‌نابه‌رو کۆچبه‌ری نایاسایی.
له‌کن هه‌مووانیش ئاشکرایه که حکومه‌تی سێداره‌ی هه‌رێمی کوردستان
وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو جارانی به هیچ شێوه‌ک خۆی ناکاته خاوه‌نی ئه‌و
په‌نابه‌رانه و وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌و په‌نابه‌رانه خه‌ڵکی کوردستان
نه‌بن و ئه‌گه‌ر زۆر به کورتییش له میدیایه حیزبیی و
نابه‌رپرسه‌که‌یان باسی بکه‌ن ئه‌وا وه‌ک میدیای هه‌ر وڵاتێکتر
ده‌نگوباسه‌که وه‌ک ده‌نگوباسه‌کی سه‌رپێی په‌خش ده‌که‌نه‌وه و به‌بێ
هیچ به‌دواداچوون و ده‌ربڕینی هیچ هه‌ڵوێست و خه‌مخۆرییه‌ک مته‌ق
له‌خۆیان ده‌بڕن.
نازانین ده‌بی تا گه‌نگێ هه‌ر وه‌دیار ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره خێڵه‌کیی و
کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆمان دۆش دابمینێین و به ئاسانییش به قسه زه‌رد و
سۆره‌کانیان بڕوا بکه‌ین که کوردستان پڕ له ئارامیی و ئاسایش و
خۆشگوزه‌رانییه، ئه‌دی نابی له خۆمان بپرسین: ئه‌رێ ئه‌و هاوڵاتییه
خۆشه‌ویستانه له‌به‌رچی نیشتیمانه جوانه‌که‌مان به‌جێده‌هێلن و
له‌به‌رچی له کاتی ته‌نگانه که له ولاتان ده‌سگیر ده‌کرێن و
سووکایه‌تییان پێده‌کرێ حکومه‌ته زۆر نیشتیمانییه‌که‌مان ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی له‌بیر ده‌چی و به‌و جۆره نابه‌رپرسییه فززه له‌خۆی
ده‌بڕی.. وه‌لی
ئه‌گه‌ر گه‌نجێک له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته ره‌شه‌که‌یان
ره‌خنه‌کی ساده
بگری پیرۆزییه‌کان و سه‌روه‌رییه‌کان له‌که‌دار
ده‌بن و ئاسایشه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌یان ده‌که‌ویته له‌رزه و هه‌ر
ده‌ستبه‌جێ ئه‌گه‌ر به ده‌ردی (سه‌رده‌شت عوسمان)ی نه‌به‌ن ئه‌وا
هه‌رچی ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونیی و جه‌سته‌یی هه‌یه له به‌رانبه‌ری
به‌کارده‌هینن تا ملکه‌چی
ده‌که‌ن یان وه‌ک بارزانی گوته‌نی (هێڵی سۆری
به‌زاندییه و جێی له‌و وڵاته نابیته‌وه!)، ئه‌رێ ده‌بی که‌نگێ
به‌وه بزانین که نیشتیمانه خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆمان له زیندانه‌ک پتر
بترازێ هیچیدیکه نییه و ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریی به ئاسانیی
وه‌دستبهاتبا هه‌نووکه به‌هه‌شته‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی چۆڵ
ده‌بوو.
١٩\٨\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|