٩\۴\٢٠١٠
ئه‌گه‌ر
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت بووایه
نه‌یده‌هێشت نانی خه‌ڵکی ببڕدرێت !!!!!
هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی
(ڕۆژنامه) له سه‌ره‌تادا به‌م جۆره باسی ( نێچیرڤان بارزانی ) ده‌کات ( بۆ هه‌ر چاودێرێکی سیاسیی ، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی پارتی بکات ، ده‌بێت نێچیرڤان بارزانی جیابکاته‌وه ، چونکه ئێستا نێچیرڤان ، سیاسیه‌کی کراوه‌ترو خاوه‌نی عه‌قڵی پراگماتیانه‌یه ) له‌ڕاستیدا ئه‌م جۆره پێناسه‌یه بۆ هه‌ر سه‌رکردایه‌تیه‌کی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بێجگه فریودان و خۆش خه‌یاڵکردنی خه‌ڵک هیچ مانایه‌کی تری نییه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزبێکی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دیوارێک بێت ئه‌وا ( نێچیرڤان و میرانی ، مه‌لا به‌ختیار و جوندیانی ) خشته‌کانیانن ، هه‌ر یه‌کێکیان له چین و ڕیزی ئه‌و دیواره‌ی که بۆی گونجاوه ، حیزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سیاسیی و ئامانجدار خه‌ریکن خۆیان به‌هه‌موو چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه جۆراو جۆره‌کانه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه ، بۆ ئه‌م ئامانجه‌ی خۆیان ڕێگا و میکانیزمی تازه و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ به‌کار ده‌هێنن ، کاندید کردنی ( مه‌لا ، شێخ ، سه‌رۆک عه‌شره‌ت ) بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌شێکه له‌و دیاردانه .
پارتی دیموکراتی کوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه که ( نێچیرڤان بارزانی ) وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی کراوه‌و خاوه‌ن تێگه‌شتنێکی تایبه‌ت نمایش بکات ، به‌رده‌وام وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی گه‌نج باسی کراوه ، له‌به‌شێک له کۆنفراس و کۆنگره‌کانی تایبه‌ت به ژنان و لاوان‌دا وه‌ک قسه‌که‌ر ده‌رکه‌وتوه‌و په‌یامی بریقه‌دار و بێناوه‌ڕۆکی به‌خشیوه‌ته‌وه ، ته‌واوی ئه‌م هه‌وڵانه بۆ گرێدانه‌وه‌ی به‌شێک له هاوڵاتیانی کوردستانه به پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه ، له‌کاتێکدا ئاماده‌ی ( نێچیرڤان بارزانی ) له‌هه‌ر پۆست و پله و پایه‌یه‌کدا نه‌یتوانیوه ببێته هۆکارێک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێک که کۆمه‌ڵگای کوردستانی بردبێته لێواری مه‌گ و ماڵوێرانی ، نمونه‌کانی ( شه‌ڕ ، گه‌نده‌ڵی ، یاری کردن به چاره‌نوسی خه‌ڵک ، خۆکوشتن ، کوشتنی ژنان ، کۆچی به‌کۆمه‌ڵی لاوان ) ئه‌مه‌و سه‌دان دیارده‌ی تری کۆمه‌ڵگای کوردستان ، ئیتر بۆچی فه‌زڵی ئه‌وه به خه‌ڵکی کوردستان بفرۆشرێت که ( نێچیرڤان بارزانی ) جیاوازه . له‌یه‌کێک له پرسیاره‌کانی ( ڕۆژنامه ) که ئاڕاسته‌ی ( نێچیرڤان بارزانی ) ده‌کات سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نان بڕاوه‌کان ( ڕۆژنامه ) ده‌پرسێت : له کوردستان زۆر ، کات شانازیی به‌فره‌یی سیاسیی و ئازادیی بیروڕا ده‌کرێت ، به‌ڵام سه‌دان که‌س له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز نانیان بڕاوه ، ئێوه چۆن له مه‌سه‌له‌ی نان بڕاوه‌کان ده‌ڕوانن ؟ ئه‌وه‌ی که ( نێچیرڤان بارزانی ) به گشتی چۆن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه ده‌کرێت که له هه‌مان ( ڕۆژنامه ) و له ماڵپه‌ڕی ( سبه‌ی ) له به‌شی دیمانه‌دا چاوپێکه‌وتنه‌که بخوێنرێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای مه‌به‌سته لێره‌دا جۆری پرسیار و وه‌ڵامه‌کانی ( نێچیرڤان بارزانیه ) ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ئازادی سیاسیی و بیروڕای جیاواز و سه‌رکوت کردنه له کوردستان ، ئه‌وا مێژویه‌کی دور و درێژتری هه‌یه‌و له کاتی نانبڕاوه‌کانه‌وه ده‌ست پێ ناکات ، له کاتێکدا من بۆ خۆم له‌دژی نان بڕین و سیاسه‌تی دژه ئینسانی برسی کردنم ، به‌ڵام ئه‌م پرسیاره بۆیه ده‌به‌سرێت به نان بڕاوه‌کانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ( نێچیرڤان بارزانی ) له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی پارتیه‌وه زۆر به ئیسراحه‌ت هێرش بۆ سه‌ر ڕکابه‌ره ته‌قلیدیه‌که‌یان ده‌ست پێ بکات ، به مه‌عنایه‌ک پرسیار و وه‌ڵام له‌یه‌ک کایه‌یه‌ی سیاسیی هاوبه‌شه‌وه قه‌ره‌وڵی خۆیان گرتوه ، ئه‌گینا زۆر ساده و ساکاره که ( ڕۆژنامه ) ده‌زانێت که له ژێر سایه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ( نێچیرڤان بارزانی ) و پارته‌که‌یدا ده‌یان تیرۆری سیاسیی ئه‌نجامدراوه .
(ڕۆژنامه) بۆ ناپرسێت کێ ( ڕێناس ، ڕه‌ئوف ئاکره‌ی ، نه‌زیر عومه‌ر ) ی تیرۆر کرد ؟ له ژێر سایه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کێدا ( شاپور و قابیل ) تیرۆر کران ؟ کام ده‌زگای تیرۆریستی بوو ده‌ستی چوویه خوێنی ( مامۆستا ستار و سۆرانی مامه حه‌مه ) ؟ کام هێزبوو باره‌گای حیزبه‌کانی ئه‌سوتاندو ده‌رگای نوسینگه‌ی ده‌یان ڕێکخراوی وه‌ک ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تانی داده‌خست ؟ کێ بوو ده‌یویست ئه‌حمه‌د میره تیرۆر بکات ؟ کێ بوو هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنی عه‌دنان عوسمانی په‌رله‌مانتاری ده‌کرد له کوردستان ؟ بۆیه هه‌ر پارت و ده‌سه‌ڵات و ( نێچیرڤان بارزانیه‌ک ) به‌رپرس بێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه ناتوانێت لایه‌نگری چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی نان بڕاوه‌کان بێت و ، ناتوانێت فه‌زڵی ئازادیخوازی به خه‌ڵکی کوردستان بفرۆشێت ، مه‌گه‌ر له سیناریۆیه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی که ( ڕۆژنامه ) و ( سه‌رۆکی پێشوی حکومه‌ت ) دایانڕشتوه بۆ چاوبه‌ستی خه‌ڵکی کوردستان . له وه‌ڵامی هه‌مان پرسیاردا ( نێچیرڤان بارزانی ) زۆر به سنگێکی فراوان و به هه‌ناسه‌یه‌کی دیموکراسیه‌وه سه‌یری ئۆپۆزسیۆن ده‌کات و بانگه‌واز ده‌کات که ئه‌م واقیعه‌ته قبوڵ بکه‌ین ، به‌ڵام که‌سێک له ( نێچیرڤان بارزانی ) ناپرسێت ، ئه‌گه‌ر له بری نه‌وشیروان مسته‌فا ، جه‌وهه‌ر نامیق خاوه‌نی 25 کورسی په‌رله‌مانی کوردستان و 8 کوردسی په‌رله‌مانی عێراق بوایه هه‌ر به‌م گیانه وه‌رزشیه‌وه ، هاوکێشه‌که‌ی شیکاری ده‌کرد ؟ ئایا ( نێچیرڤان بارزانی ) ده‌توانێت له‌م باره‌وه نمونه‌یه‌کی زیندوومان پێشکه‌ش بکات ؟ . هه‌ر له وه‌ڵامی هه‌مان پرسیاردا ( نێچیرڤان بارزانی ) به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رنج ڕاکێش به‌رگێکی پیرۆز ده‌کات به به‌ری ( سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ) دا‌و ، به شێوازێک باسی ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی که ( سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ) ئه‌و فریادڕه‌سه‌یه که هه‌موو کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کات و ، هیچ پشکێکیشی نییه له هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزی و ڕه‌وشه ناسه‌قامگیره‌ی ئێستای کوردستان . پاشان ( ڕۆژنامه ) له ( نێچیرڤان بارزانی ) ده‌پرسێت : که‌قسه له‌سه‌ر نان بڕاوه‌کان ده‌که‌یت ، هه‌ست ده‌که‌م که هه‌ستێکی مرۆڤانه‌ی غه‌مبارانه‌ت لادروستبوه . حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌و پرسیاره‌ت لێبکه‌م ، ئایا ئه‌گه‌ر تۆ وه‌ک جاران سه‌رۆک وه‌زیران بویتایه ، ڕێگه‌ت ده‌دا لایه‌نێک نانی خه‌ڵک ببڕێت و ئیجرائاتی ئیداری به‌رامبه‌ر کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و په‌روه‌رده و .... بکات ؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی ( سه‌رۆکی پێشوی حکومه‌تی هه‌رێم ) بۆ ( ڕۆژنامه ) و ( نێچیرڤان بارزانی ) خۆیان ، کاتێک ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ( نێچیرڤان بارزانی ) ده‌کرێت ئینسان هه‌ست ده‌کات که ( سه‌رۆکی پێشوی حکومه‌ت ) له ئه‌ستێره‌یه‌کی تره‌وه دابه‌زیوه و ئاگاداری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک نییه ، ده‌ڵێیت ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی که‌سێک ده‌کرێت له ژێر ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا که‌س برسی نه‌بوه‌و که‌س له شه‌ڕی ناوخۆکانیاندا نه‌بۆته سوته‌مه‌نی ، ئه‌ڵێی ئه‌م ( سه‌رۆکه ) قه‌ت گوێی له ئاهوناڵه‌ی سه‌دان دایک و باوکی جه‌رگ سوتاو نه‌بوه . هه‌موومان زۆرمان پێخۆشه سه‌رۆکێکی ئینساندۆست و هه‌ست ناسکمان هه‌بێت ، به‌ڵام دیاره ( ڕۆژنامه ) له‌بیری نه‌ماوه که له کاتی شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆی ( یه‌کێتی و پارتی ) دا ، نه‌ک نان بڕین ئه‌مانه گه‌مارۆی ئابوریان ده‌خسته سه‌ر ناوچه‌کانی یه‌کتر و ته‌نانه‌ت ئاو ، کاره‌با ، پێداویستی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکیان قاچاغ ده‌کرد ، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ سه‌ره‌تایترین ماف و ئه‌رکه ئینسانیه‌کان بکه‌ن . دیاره ( ڕۆژنامه ) زۆر بیری کورته ، یان نازانێت که تاکو ئێستاش ده‌یان که‌س له بێسه‌ر و شوێنه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ نه ( سه‌رۆکی کۆن ) نه ( سه‌رۆکی تازه ) خۆیان ناکه‌ن به خاوه‌نی چاره‌نوسیان . دیاره ( ڕۆژنامه ) ئاگادار نییه که تاکو ئێستاش ده‌یان که‌س که له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆدا ئاواره‌بون و ده‌رکران ، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و زه‌وی و زاری خۆیان و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه . له‌کاتی گه‌مارۆی ئابوری و له‌ژێر سایه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ( نێچیرڤان بارزانی ) دا بوو ژنێک له‌کاتی کۆکردنه‌وه‌ی گوڵه گه‌نمدا ده‌ستێکی ده‌ڕاسه قرتاندی ، به‌ڵام ( سه‌رۆک ) هه‌موو داهات و گومرگ و سامانی کۆمه‌ڵگای له‌ژێر ده‌ستابوو ، مه‌گه‌ر ( ڕۆژنامه ) نازانێت که له حکومه‌ته‌که‌ی ( نێچیرڤان بارزانی ) دا به‌بێ ته‌سکیه‌و فرۆشتنی ئیراده ته‌نها بۆ په‌یدا کردنی پاروی ڕۆژانه که‌سێک نه‌یتوانیوه دابمه‌زرێت ، سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ترین سامانی خه‌ڵکی کوردستان که نه‌وته ، به‌فه‌رمانی ( سه‌رۆک ) بێجگه خه‌ڵکی کوردستان کێ لێی به‌هره‌مه‌ند نه‌بووه ؟ ته‌نانه‌ت تۆنی بلێری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانیاش به‌شی به‌رکه‌وت .
به چیرۆکێکی واقیعی کۆتایی به بابه‌ته‌که‌م ده‌هێنم بۆ ئه‌وه‌ی ( ڕۆژنامه ) باش بزانێت ( نێچیرڤان بارزانی ) نه‌ک غه‌مبار نابێت بۆ نان بڕاوه‌کان به‌ڵکو ، نان لای ( نێچیرڤان بارزانی ) و پارته‌که‌ی و یه‌کێتی هاوپه‌یمانیان ، هۆکارێکه بۆ گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی کردن به ئینسانی بوونی خه‌ڵکی کوردستان ، له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کان ئه‌و کاته‌ی ( یه‌کێتی و پارتی ) شه‌ڕی ئیداره و یاری کردن به چاره‌نوسی خه‌ڵکیان ده‌کرد ، پارتی بڕیاریدا که موچه‌ی مانگێک بدات به مامۆستایانی سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی ، ئامانجی پارتی شکاندنی هه‌یبه‌تی یه‌کێتی و سوکایه‌تی کردن بوو به مامۆستایان و خه‌ڵکی کوردستان ، داهات و موچه ، سه‌ره‌وه‌ت و سامان موڵکی خه‌ڵکی کوردستانه ، به‌کارهێنانی له گه‌مه سیاسیه‌کاندا تاوانێکی گه‌وره‌یه ، مامۆستایانی سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی به‌ناو تۆڕی ده‌یان بازگا و بشکنین و داگرتن و لێکۆڵینه‌وه‌دا به‌ره‌و هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێکه‌وتن ، دۆستێک بۆی گێڕامه‌وه که مه‌لایه‌ک له پاسه‌که‌دا له ته‌نیشتی دانیشتوه‌و بۆ هه‌ولێر ڕۆشتون ، مه‌لاکه به مێزه‌ره‌و جبه‌که‌ی به‌ری هیچی له هیچ مه‌لایه‌کی تر که‌متر نه‌بووه ، به‌ڵام دۆسته‌که‌م بۆی گێڕامه‌وه بۆ سبه‌ینێ که ڕۆشتون بۆ ئه‌و جێگایه‌ی که موچه‌که‌ی لێوه‌رده‌گرن مه‌لاکه به چاکه‌ت و پانتۆڵه‌وه ده‌بینێت ، دوای چاک و چۆنی مه‌لاکه ده‌ڵێت بۆیه خۆم کرد به مه‌لا بۆ ئه‌وه‌ی له بازگه‌کان ده‌ربازببم و بتوانم بێم چه‌ند دینارێک بۆ مناڵه‌کانم وه‌ربگرم ، ئه‌مه هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه به‌رانبه‌ر نان و ژیانی خه‌ڵک ، گاڵته کردن به که‌رامه‌ت و هه‌ستی ئینسانی تاکه‌کان، ( سه‌رۆکێک ) غه‌مبار بێت بۆ نان بڕاوه‌کان ( مامۆستا ) ناکات به ( مه‌لا ) .
|