ئه‌گه‌ر
پاکتاوکاری بسه‌پێنن ئه‌نجامه‌کانی زۆر گران ده‌که‌وێ.
عه‌بدوڵا ئۆج‌ئاڵان
که‌واته به‌چڕی گفتوگۆ به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی دامه‌زراوه‌یه‌کی
به‌وشێوه‌یه‌یه. بنه‌مایه‌کی هه‌میشه‌یی هه‌یه؟ ئاشتی کارێکی زه‌حمه‌ت
و جددییه، به ئه‌ندازه‌ی شه‌ڕ زه‌حمه‌ته. ئه‌مه ده‌زانرێت؟ دووباره
ده‌یڵێمه‌وه، من کۆنفرانسی ئاشتی به‌گرنگ ده‌بینم، ئه‌م کۆنفرانسه
سڵاوم ده‌که‌م. ئه‌مانه له‌تورکیادا له‌هه‌ر لایه‌ک پێویسته زۆر به‌هێز
خۆیان رێکبخه‌ن. توانای ئه‌وه‌نده خۆ رێکخستنیان هه‌یه؟ به‌پێی
پێویست ده‌گه‌نه هه‌ر لایه‌ک؟ بۆ ئاشتی تێکۆشان بکه‌یت زه‌حمه‌ته.
پێویستی به ئایدیۆلۆژیا و تێگه‌یشتنێکی به‌هێز هه‌یه. به پێی پێویست
خاوه‌ن هێزی ئایدیۆلۆژیا و تێگه‌یشتنن؟ له‌تێکۆشانی ئاشتیدا له‌گه‌ڵ
توانستی تیۆریدا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسام پێویستی به‌چالاکیش هه‌یه. من
له‌به‌رگرینامه‌کانمدا به‌تایبه‌تی ئه‌مانه‌ی که ئه‌م دواییه نووسیم،
له‌واتای ئایدیۆلۆژیدا رێگای تێگه‌یشتن له‌مه ده‌کاته‌وه. له‌م به‌رگرینامانه‌شمدا
ئه‌وانه‌ش پێشکه‌شده‌که‌م. ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی به‌گوێره‌ی پێویست ده‌گاته
هه‌ر چیین و توێژێک؟ رێکخستنێکی فراوان و پێویستی هه‌یه؛ له دڵه‌وه
به‌شداری ئه‌م کاره ده‌بن؟ لایه‌نی جیاواز به‌شداری ئه‌م کۆنفرانسه‌یان
کرد؟
ها!!" ئۆجه‌لانی تیرۆریست" له‌راستیدا ئه‌مانه ناخوازن راستییه‌کان
ببینن. ئێمه بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی زۆر شتمان کردووه. ده‌ڵێن غاندی
ماندی به‌ڵام ئه‌وه‌ی غاندی بۆ ئاشتی کردی، ده‌قاتی ئه‌وه کوردان،
ئێمه لێره کردمان. بڕیاری بێ چالاکی که‌جه‌که تا مانگی ته‌مووز هه‌یه.
پێده‌چێت تاکۆتایی ئاب ئه‌مه هه‌ندێک به‌وشێوه‌یه بڕوات. به‌ڵام من
له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵویستی حکومه‌ت به‌تایبه‌تی هی ئه‌ردۆغان چییه،
به‌ته‌واوی تێنه‌گه‌یشتووم، بۆم یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه
له‌ناو ئه‌م قۆناخه‌دا روونده‌بێته‌وه و تێده‌گه‌ین. به‌ڵێ راسته من
گووتبووم تا مانگی ئاب بۆ ئاشتی کوردان نه‌خشه‌یه‌کی رێگا راده‌گه‌یه‌نم.
له‌م بابه‌ته‌دا په‌یمانێکم به‌گه‌له‌که‌م داوه. له‌به‌رئه‌وه‌ش قوڵده‌بمه‌وه
و پێویستییه‌کانی پێکدێنم، به‌ڵام له‌نێو ئه‌م ماوه‌یه‌دا 36 کوژراو هه‌یه.
مرۆڤی گه‌نج مردن. من بۆ مردنی ئه‌وانه زۆر نیگه‌رانم. ته‌حه‌ملی
مردنی گه‌ریلا و سه‌ربازیش ناکه‌م. دووباره ده‌یڵێمه‌وه که ده‌گوترێت
بێ چالاکی، نایه‌ته ئه‌و مانایه‌ی به‌رگری ره‌وا نه‌کرێت. با که‌س
چاوه‌ڕێ نه‌کات له‌به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به قۆڵ به‌ستراوی راوه‌ستن.
من بۆ راوه‌ستاندنی ئه‌م مردنانه کار ده‌که‌م. پێشتریش به‌ده‌یان جار
باسمکردووه، بانگه‌وازیشم بۆ به‌رێز ئه‌ردۆغان کرد؛ گوتم وه‌رن ئه‌م
کوشتاره راوه‌ستێنین. له‌دیموکراسییه‌که‌ی به‌رێز ئه‌ردۆغان دڵنیا نیم،
هاوسه‌نگ و جێگیر نییه. هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه دوو هه‌نگاو بۆ دواوه
ده‌نێت.
هه‌موو ئه‌مانه بۆ (جه‌واد ئۆێنه‌ش)یش ده‌ڵێم. من لێره تارێگه‌ی
ئاشتی بکه‌مه‌وه هه‌ناسه به‌هه‌ناسه تێکۆشان به‌رێوه ده‌به‌م. له‌ژێر
فشارێکی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌دام. خه‌ریکه ئیتر به‌شه‌وانیش بێ خه‌وبم. له‌راستیدا
جه‌واد ئوێنه‌ش ده‌زانێت. گه‌له‌که‌م به‌منه‌وه په‌یوه‌سته. ئینجا له‌م
قۆناخه‌دا پێویسته له‌ناو گه‌لدا زۆر کار بکرێت و زۆر وشیار بین. ئێمه
له‌نێو قۆناخی ئاشتیدا سه‌رقاڵین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاکتاوکردن بسه‌پێنرێت،
ئه‌وا ئه‌نجامه‌کانی زۆر گران ده‌که‌وێت و گوناهی ئه‌مه ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆی ئه‌ردۆغان و حکومه‌ت. له‌گه‌ڵ ئه‌م پاکتاوکردنه‌دا ته‌نها په‌که‌که،
چه‌ک دا‌نێت کۆتایی نایه‌ت، هه‌موو ئه‌و رێکخراوه سیاسیانه‌ی که گه‌ل
ئاوای کردوون، هه‌وڵده‌ده‌ن ئیراده‌ی بنبڕ بکه‌ن و نه‌یهێڵن. من ده‌ڵێم
ئه‌مه زۆر مه‌ترسیداره.
من لێره‌دا به‌ئاشکرا بانگه‌وازی بۆ به‌رێز ئه‌ردۆغان و به‌رێز بایکاڵ
ده‌که‌م. ده‌توانرێت ئه‌مه له‌سه‌ر ناوی من بڵاو بکه‌نه‌وه. ئێمه له‌دژی
پرنسیپه‌کانی سه‌ره‌تای کۆمار نیین، له‌دژی مسته‌فا که‌مالیش نیین.
مسته‌فاکه‌مال دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م کۆماره‌یه. مسته‌فاکه‌مال، خوازیار
بوو کوردان له‌ویلایه‌ته‌کانی خۆیاندا هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و خاوه‌ن
ئۆتۆنۆمییه‌کی فراوان بن. له‌ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ساڵی 1921یشدا ئه‌مه
ده‌گرێته ده‌ست. خوازیاری ئه‌مه مسته‌فاکه‌مال بوو. له‌به‌رئه‌وه‌یه
ئێمه پره‌نسیپه‌کانی سه‌ره‌تای کۆمار به‌گرنگ ده‌بینین.
لێره‌دا به‌ته‌واوی ده‌مه‌وێت بڵێم. له‌راستیدا ناخوازم زۆر له‌باره‌ی
سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه قسه بکه‌م. به‌ڵام ئه‌م مۆنارشییه‌ی که دروستیش
کراوه، به‌رێوه‌بردنی به‌یه‌ک که‌سه‌وه، ئۆلیکارشیش ئه‌نجام نادرێت.
تۆ، ئه‌وپه‌رله‌مانتارانه‌ی که گه‌ل هه‌ڵیبژاردوون به‌هیچ ده‌زانی.
دوو که‌س داده‌نیشن هه‌موو ئه‌م ئێراده‌یه به‌هیچ ده‌ژمێرن، له‌باره‌ی
قه‌ده‌ری گه‌لێکه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن (مه‌به‌ست له کۆبوونه‌وه‌ی دۆڵمه‌باخچه‌ی
نێوان ئه‌ردۆغان و یه‌شار بیوک ئانت ـ و ). ئه‌مه دیکتاتۆرییه‌ته.
ناتوانن ئه‌مه به‌من قوت بده‌ن. ناتوانن ئه‌مه به‌هیچ شتێک روونبکه‌نه‌وه.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: خاڵی قۆناخێکی مێژووییه. ناچاری ئه‌مه بۆ خه‌ڵک
روون بکه‌یته‌وه. له‌ژێر به‌رپرسیارێتی ئه‌مه‌دایت. حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌که‌ت
به‌هیچ بزانیت و دانیشیت ناتوانی بڕیار وه‌ربگری. ئه‌مه له
دیکتاتۆریه‌تیشدا نییه. من شیمانه ده‌که‌م له‌وێ قسه‌ی چیتان کردووه،
سه‌باره‌ت به ئێمه نهێنییه‌کی گه‌وره‌ش نییه. له‌و دیداره‌دا کوردان
کراوه‌ته بابه‌تی مامه‌ڵه‌کاری. ئه‌ردۆغان کوردانی هێناوه‌ته ره‌وشێکی
مامه‌ڵه‌کاری گوتوویه‌تی ده‌توانی له‌دژی کوردان ئۆپه‌راسیۆن بکه‌یت.
له‌سه‌ر من مامه‌ڵه به‌رێوه‌ده‌به‌ن. وه‌کو ده‌زانرێت وه‌ها سه‌ربه‌خۆ
و فلانیش نیین. له‌م وڵاته‌دا مرۆڤه‌کان له‌زۆر شت تێناگه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی
تێشنه‌گه‌یشتوون. ناتوانن بۆچاره‌سه‌ری تێکۆشانێکی راستیش بکه‌ن.
دۆزی ئه‌رگه‌نه‌کۆن به‌رده‌وام ده‌کات، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌م ئه‌رگه‌نه‌کۆنه
ئیفلاسی کردووه، کۆتایی هاتووه، لایه‌نێکی بچووکن. هێشتا حه‌فتا له‌سه‌دی
ئه‌رگه‌نه‌کۆن له‌سه‌ر کارن. پێشتریش گوتبووم. رابردووی ئه‌رگه‌نه‌کۆن
له‌راستیدا بۆ زۆر کۆن ده‌ڕوات. سێ قۆناخی جیاوازی هه‌یه؛ یه‌کێکیان
قۆناخی له‌ساڵی 1905-1918 له‌م قۆناخه‌دا ئیتحاد وته‌ره‌قی هه‌بوو، هه‌روه‌ها
له نێوان ساڵانی 1920-1925 ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که کۆمار دامه‌زرا که
ئه‌گه‌رێکی ئازادی هه‌بوو. له‌قۆناخی شه‌ڕی رزگاری دابوو. ده‌ستووری
بنه‌ڕه‌تی ساڵی 1921 هه‌بوو. به‌ڵام مسته‌فاکه‌مالیان گه‌مارۆدا.
قۆناخی دووه‌م قۆناخی 1925-1944 شه‌ڕی جیهانی دووه‌میش روویدا. له‌م
قۆناخه‌دا سیاسه‌تی ئه‌مریکا و ئینگلته‌را کاریگه‌ری هه‌بوو. ئه‌رگه‌نه‌کۆنی
سێیه‌م له 1944کانه‌وه تا 2007هات. له‌پاش چاوپێکه‌وتنی ئه‌ردۆغان و
ئه‌مریکا، ئه‌مریکا ده‌ستی له‌پشتگیری ئه‌رگه‌نه‌کۆن کێشایه‌وه،
دائیره‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت له‌هه‌موو وڵاته‌کاندا پاکتاو کرا، به‌ڵام
بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن به‌ته‌واوی پاکتاو کراوه. هه‌ڵه‌یه. له‌راستیدا
ئاکه‌په‌ش ئه‌رگه‌نه‌کۆنی هه‌یه. وه‌کو زانراوه ئه‌رگه‌نه‌کۆن ته‌نها
له‌نێو سوپادا نییه، ئه‌رگه‌نه‌کۆنی سیڤیلیش هه‌یه و ئه‌و مرۆڤانه
زۆر له‌وه به‌هێزترن که ده‌زانرێت له تورکیادا بۆچی مه‌نده‌رس نه‌یده‌زانی
بۆچی له‌سێداره ده‌درێت؟؟!! ده‌نیز گه‌زمیش له‌سێداره درا، بۆچی به‌ته‌واوی
نه‌یده‌زانی بۆچی له‌سێداره ده‌درێت؟ له‌به‌رئه‌وه زۆر وه‌ستایانه
ئه‌مانه‌یان ده‌کرد. به‌لانی که‌مه‌وه ده جار پلانی کوشتنی منیان کرد.
له‌راستیدا خوازیار بوون منیش له‌نێو ببه‌ن. به‌ڵام مردنی من بۆ ئه‌وان
له ژیانکردم مه‌ترسیدارتر بوو. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مڕۆ لێره‌م. پرسی ته‌ندروستیم
ده‌که‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پێویسته له‌وه تێبگه‌ن.
له‌پشت ئه‌مانه سه‌رمایه‌ی ئینگلیز و ئیسرائیل هه‌یه. ئیسرائیل له‌کاتی
ده‌رکه‌وتنمانه‌وه به‌ئێمه‌وه سه‌رقاڵه. منیش وه‌کو که‌سێک له‌دژی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌رکه‌وتبێت ده‌بینن. له‌ساڵی 1980 که‌نعان ئه‌ڤه‌ره‌ن
له‌ریپۆرتاژێکدا گوتبووی، ئێمه پرۆژه‌ی (گاپ) مان هه‌یه؛ ئاپۆ چی هه‌یه؟
من له‌وکاته‌دا لێکۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه‌م له‌سه‌ر پر‌وژه‌ی گاپ کرد.
له‌وێوه ته‌نها که‌ناڵێکی ئاویان بۆ حه‌ڕان ده‌برد. من ئه‌و کات بیرم
ده‌کرده‌وه. ده‌وروبه‌ر ئه‌وه‌نده وشکه بۆچی ئاوه‌که ناده‌نه
سوروچ، بۆزۆڤا، ڤێرانشه‌هر هه‌تا نایده‌نه ماردینیش به‌یه‌ک کاناڵدا
راسته‌وخۆ ئاوه‌که ده‌به‌نه حه‌ڕان؟ ده‌زانن که حه‌ڕان بۆ یه‌هودییه‌کان
گرنگه. له‌ناوی هارونی برای (مو‌سا)وه دێت. گاپ، پرۆژه‌ی ئیسرائیله.
ئه‌وه‌یان راسته‌وخۆ به‌گروپی دۆغۆش ئه‌نجامدا. سه‌رمایه‌ی یه‌هودی له‌پشته،
ستی بانگ و گارانتی، گروپه‌کانی ئه‌نکا، کۆچ پێشتر له‌وێ زه‌ویوزارێکی
زۆریان کڕیووه. هه‌موو ساڵێک چینێکی نوێ ده‌خه‌نه سه‌ر زه‌ویوزاره‌کانیان.
مه‌سه‌له‌ی ئه‌و 44 ساڵ پرۆژه‌ی مینه‌ش کێ چی ده‌ڵێت با بڵێت شتێک ئه‌مانه
خواستیان رووده‌دات. با به‌وشێوه‌یه باسی ئۆپۆزیسیۆن فلان نه‌که‌ن. ئه‌و
خاکانه له‌ده‌ستی کوردان ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌مانه هه‌روا له‌گه‌لان ده‌که‌ن.
خه‌ڵک ده‌خه‌نه سواڵکردنه‌وه. باسی ناموس، نه‌ریت و شتی وا ده‌که‌ن،
له‌راستیدا بێ نامووسی هه‌ره گه‌وره ئه‌مه‌یه. کچانی 14 ساڵی کوردان
له‌هه‌ر چوار لای تورکیا ناچاری کرێکاری ده‌که‌ن؛ کوردان به‌کرێکاریش
رازین، ئه‌وه‌شیان ده‌ست ناکه‌وێت. ئێمه هه‌موو ئه‌مانه که‌شف ده‌که‌ین.
له‌به‌رئه‌وه‌یه منیان خۆش ناوێت. ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ئاکه‌په‌دا له‌نێو
هه‌ماهه‌نگی ـ موتابه‌قه‌ت ـ دان. به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسام به‌پلان پێشی
ده‌خه‌ن. ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی په‌ترۆڵ میره عه‌ره‌به‌کانیش زه‌ویوزاری
فراوان ده‌کڕن و ده‌فرۆشن. ئه‌وانه ده‌خوازن له‌سه‌ر پارتی سه‌عاده‌ت
کاریگه‌ری دروست بکه‌ن. ئه‌و کۆمپانیانه ناویان تورکییه وه‌کو سه‌رمایه‌ی
تورک دیارن، هه‌موو شتێک سه‌دی سه‌د خۆجێی نیشانده‌ن، به‌ڵام به‌ته‌واوی
په‌یوه‌ستن به سه‌رمایه‌ی بیانییه‌وه، ئه‌مڕۆش ئه‌مانه ده‌بینرێت.
به‌هه‌زاران دۆنم زه‌ویوزار له‌سه‌ر ناوی ئه‌م کۆنپانیانه تۆمار کراوه.
پێکهاته‌ی من له‌ئۆرفا، ئه‌و تێکۆشانه‌ی که له‌ساڵی 1980 له‌م هه‌رێمه‌دا
پێشمان خستن له‌دوو لاوه هه‌م ئیسرائیل و هه‌م عه‌ره‌به‌کانیش هێرشیان
کرده سه‌رم. ئیسرائیل هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه منی بۆخۆی به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک
بینیوه. هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئۆرفا، ئه‌م ره‌وشه په‌ریشانه‌ی ئۆرفا له‌به‌رئه‌وه‌یه.
عه‌ره‌بی کۆنه‌پارێز به‌هۆی پارتی سه‌عاده‌ته‌وه، شاڕه‌وانی ئۆرفایان
برده‌وه. هه‌وڵده‌ده‌ن به‌کاریگه‌ر بن. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایدا ئه‌م
پێشکه‌وتنه خۆی نیشاندا، ئاکه‌په وه‌کو ده‌زانرێت پارتییه‌کی
ئیسلامیش نییه. ئاکه‌په تێکه‌ڵه‌ی ـ ئاڤانگه ـ موسڵمانه؛ که
ئیسلامییه‌ت مه‌سیحی په‌سه‌ند کردبێت، له‌و مانایه‌دا ده‌یڵێم. ده‌زانن
که له ئه‌وروپا و ئه‌مریکاشدا ئه‌ڤانگلیسته‌کان هه‌ن. موسڵمانێتی
پارتی سه‌عاده‌ت ئیسلامییه‌تی عه‌ره‌بی کۆنه‌پارێزه
و ئه‌م ئیسلامییه‌ته هه‌ندێک په‌راوێز خراوه، له‌کاتی ئێستا جێگه‌ی
په‌سه‌ند نییه، له‌به‌رئه‌م هۆکاره موسلمانێتی سه‌عاده‌ت پارتیان هه‌ندێک
به‌رکه‌نار کرد. ئیسلامییه‌تی ئاکه‌په چه‌مکێکی ئیسلامی ئه‌ڤانگه‌لیسته،
له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریکاوه په‌سه‌ند بینراوه. به‌ڵام
هه‌ردووکیشیان له‌دژی کوردانن، هه‌ردووکیشیان هه‌وڵده‌ده‌ن خاکی کوردان
له‌ده‌ستیان ده‌رخه‌ن.
تێکۆشانی ئاشتی پێویستی به‌جددییه‌ت هه‌یه؛ چالاکی پێویسته ته‌نها به‌نزیکایه‌تی
تیۆری به‌ش ناکات. من سه‌باره‌ت به‌مه له‌باره‌ی دوا پێشنیاریی چاره‌سه‌ری
قوڵ ده‌بمه‌وه. نووسینی ئه‌مه به‌م نزیکانه به‌خێراییه‌کی زۆر گه‌وره‌وه
ده‌ستپێده‌که‌م. ئه‌مه هه‌م پێشکه‌ش به‌حکومه‌ت، هه‌م ئارته‌ش هه‌م که‌جه‌که
و گه‌لی کوردی ده‌که‌م. ئێستا نامه‌وێت زۆر شت بڵێم، به‌ڵام پێویستی به‌رپرسیارێتی
مێژووییم وه‌کو هه‌وڵدانێکی دوایی ده‌ربازی ژیانی ده‌که‌م. له‌راستیدا
من ئه‌وه پازده ساڵه وێرای هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌رم به‌رێوه
ده‌چێت هه‌ناسه به‌هه‌ناسه تێکۆشانی ئاشتی به‌رێوه ده‌به‌م. هه‌وڵمدا
ببمه وه‌ڵامی ئازایه‌تی ـ جه‌ساره‌ت ـ که‌ی ئۆزال . له‌و سه‌رده‌مه‌دا
هه‌وڵمدا هه‌ندێک له‌مانه تێبگه‌م. له‌راستیدا ته‌نها ئۆزال نا، له‌نێو
ئارته‌شیشدا هه‌والێکی زۆرمان پێده‌گه‌یشت، ئه‌وه‌تا سه‌قفه‌که بکه‌وێت
هه‌موو له‌بندا ده‌مێنینه‌وه، هه‌رکه‌س ئاشتی ده‌کات، دونیا هه‌موو
ئاشتی ده‌کات، ئێمه بۆ نه‌یکه‌ین. تورکان و کوردان به‌درێژایی مێژوو
پێکه‌وه ژیاون، برایه‌تییه‌کی هه‌زار ساڵه‌مان هه‌یه؛ با ئه‌مه له‌نێو
نه‌به‌ین. سه‌رباری هه‌موو شتێک گه‌لان رووبه‌رووی یه‌کدی نه‌بوونه‌وه.
من هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌گرنگ زانی.
من پازده ساڵه شه‌ڕ سنووردار ده‌که‌م. له‌راستیدا له‌ساڵی 1993دا له‌گه‌ڵ
قۆناخی ئاگربه‌سته‌کاندا ئه‌مه‌م کرد. ئه‌گینا گه‌ریلا چالاکی و شه‌ڕی
زۆر جیاوازی پێشده‌خست. له‌راستیدا له‌نێو ئارته‌شیشدا نزیکایه‌تی
کارادای، کڤرک ئۆغڵوو ئۆێزکوێک کردنه‌وه‌ی رێگا بوو له‌پێش سیاسه‌ت.
مسته‌فا باڵبای له‌ده‌فته‌ری رۆژانه‌که‌ی خۆیدا بۆ ئۆێزکوێک ده‌ڵێت، ئه‌و
یه‌ک که‌سه، ئێمه نه‌دو نۆکه‌سین. ئوێز کوێک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه
به‌ته‌نها سواری فرۆکه‌که‌ی ده‌بوو، به‌ته‌نها سواری که‌شتی ژێر ده‌ریاییه‌که‌ی
ده‌بوو. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه، خۆنیشاندانی ئازایه‌تی ـ جه‌ساره‌ت ـ
ی ده‌کرد. هه‌تا له‌دژی ژه‌هراوی کردن. خواردنی له‌ماڵه‌وه ده‌هێنا.
له‌مه‌وپێش هه‌ڵوێستی کارادای و کڤرک ئۆغڵویش کردنه‌وه‌ی رێگای سیاسه‌ت
بوو. ئێمه هه‌میشه شانسمان پێ دان، چی که‌وته سه‌رمان کردمان. ئه‌مڕۆش
شانس ده‌ده‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر راست هه‌ڵنه‌سه‌نگێنرێت، ئه‌مه بکه‌نه
ئامرازێکی پاکتاوکردن سه‌رله‌نوێ بگوترێـت ئه‌وه‌تا بێ هێز ده‌به‌ن، ته‌سلیم
ده‌بن، وه‌ها پارچه‌یان ده‌که‌ین. کۆتای‌یان پێ ده‌هێنین. بیانبینین له‌نێویان
ده‌به‌ین. منیش به‌گه‌لی کورد ده‌ڵێم له‌چاره‌سه‌ری خۆتان بگه‌ڕێن
ئاشتی نابێت. له‌مه‌ودوا لێره‌دا شتێک من بیکه‌م نییه. له‌رووی جه‌سته‌یشه‌وه
بارودۆخی من گونجاو نییه. له‌رووی حقوقی و سیاسیشه‌وه لێره‌وه
رێکخستنێک به‌رێوه ببه‌م هه‌رگیز نابێت. له‌پاش یه‌کی ئه‌یلووله‌وه
هێشتا بگوترێت. نه‌هێشتن، گه‌ڕان، دۆزینه‌وه، له‌نێو ده‌به‌م. ئه‌م شه‌ڕه
ده‌ستپێده‌کات. ئه‌مه ئیتر شاری بناری، ده‌شتی، شاخی، نزیکی، ده‌ره‌وه‌ی
سنووری نامێنێت. من بۆ ئه‌وانه‌ی ناو په‌که‌که ئه‌و کات ئه‌وه ده‌ڵێم،
بڕیاری خۆتان بۆ خۆتان بیگرن. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رییه‌کی دیکه‌ی ئاشتی هه‌یه،
ئه‌مه‌ش هه‌ر خۆتان بیکه‌ن. من وه‌کو کۆمه‌ڵناسێک ده‌ڵێم، وه‌کو زانایه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌سپیت ده‌که‌م. ئه‌مه ته‌سپیتێکی زانستییه. من له‌داهاتوودا
چی رووبدات ده‌یڵێم. ده‌توانن بڵێن له‌نێویان ده‌به‌ین. وه‌کو تامیلییه‌کان
ئه‌مانه‌ش ناهێڵێن. پێده‌چێت وه‌هاش بێت. به‌ڵام، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شداری
گه‌ریلا به‌هێزده‌بێت. ژماره‌یان بۆ په‌نجا هه‌زار به‌رزده‌بێته‌وه.
کادیری کۆن هه‌ن، کادیری پله‌ی ناوینیان هه‌یه، کادیری گه‌نجیان هه‌یه،
ده‌توانن ده‌رکه‌وتنێکی به‌هێز ئه‌نجامبده‌ن. من ئه‌مه‌م پێشتریش بۆ
لێپرسینه‌وه‌ی جه‌نه‌ڕاڵه‌کانیش ئیفاده‌کردبوو. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌یه،
هه‌روه‌ها، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه.
بۆ گه‌ریلاش ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر ده‌چیته چیا شه‌ڕ نه‌زانی، ده‌کوژریت، له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌مه به‌ته‌واوی تۆ به‌رپرسیاریت. ئه‌وه پازده ساڵه به‌شێوه‌یه (غاندی)م
به سفری لای چه‌په‌وه هێشتۆته‌وه و تێکۆشانی ئاشتی ده‌ده‌م. به‌ڵام
ده‌بوو ئێوه‌ش تێکۆشانی پاراستنی هه‌بوون و ئازادی خۆتان بده‌ن، نه‌یده‌ن
ده‌مرن. پێویسته ئامانجتان پاراستنی هه‌بوون و ئازادیتان بێت. ئه‌مه
ئیتر بۆ کوردان شه‌ڕی هه‌بوون و به‌رگری گه‌وهه‌رییه.
من سه‌باره‌ت به یه‌کی ئه‌یلول له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانی چاره‌سه‌ری
قوڵده‌بمه‌وه. سه‌باره‌ت به‌مه له‌نووسینه‌که‌مدا رابردووی ئاشتی
گفتوگۆ ده‌که‌م و ده‌گرمه ده‌ست. ئه‌و به‌رگرینامه 125 لاپه‌ڕه‌یه‌ی
که پێشتر پێشکه‌شی دادگام کرد و نه‌یاندایه پارێزه‌ره‌کانم هه‌موو ئه‌مانه‌م
گفتوگۆ کردووه. ئێمه له‌گه‌ڵ سنووره‌کاندا کێشه‌مان نییه. ئێمه بۆ
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه، یه‌ک ده‌وڵه‌ت، یه‌ک ئاڵا، بنکه‌یه‌کی یونیته‌ر
هیچ ناڵێین، په‌یوه‌ندیمان به‌بنکه یونیته‌ره‌که‌یانه‌وه نییه. لێره‌دا
کرانه‌وه‌ی هه‌رێمێکی دیموکراتیمان بۆ کوردان ده‌وێت. پێویسته ته‌نها
موداخه‌له‌ی مافی خۆ رێکخستنی گه‌لان، ئه‌و هه‌رێمانه‌ی خۆیان به هه‌ڵبژاردن
دیاری ده‌که‌ن، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانیان نه‌کرێت. من تاکۆتایی
مانگی ئاب نه‌خشه‌ی رێگا ده‌کێشم. ئه‌مه هه‌م پێشکه‌ش به‌حکومه‌ت هه‌م
پێشکه‌ش به په‌که‌که‌ی ده‌که‌م، پاش ئه‌وه خۆم ده‌کێشمه‌وه.
به‌خوداوه‌ند کردنی من واتای نییه، من خوداوه‌ند نییم. ئاپۆڵۆن
خوداوه‌ندی شه‌ڕ بوو. من ئاپۆم ئاپۆڵۆن نییم. من له‌رووی سیاسی و
حقوقییه‌وه لێره‌دا ناتوانم سه‌رۆکایه‌تی پراکتیکی بکه‌م. من له
پێشنیاره‌کانی چاره‌سه‌ریمدا هه‌رێمی ئازادی کوردان گفتوگۆ ده‌که‌م.
له‌م قۆناخه‌دا پێویسته به‌جددییه‌تێکی زۆر گه‌وره سیاسه‌ت به‌رێوه
ببرێت. بۆچی ئه‌ردۆغان مه‌وعید به‌ئه‌حمه‌د تورک نادات؟ ده‌ڵێت چاوپێنه‌که‌وتنی
له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د هۆکاره‌که‌ی مردنی ئه‌و 9 سه‌ربازه‌یه که له‌ئه‌نجامی
ته‌قینه‌وه‌ی مین هاته ئاراوه. ئه‌حمه‌د تورک هه‌ر ئاگاشی له‌م
رووداوه نه‌بووه. تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورک چاوپێکه‌وتن ناکه‌یت، ده‌ته‌وێت
به‌سیاسی کۆتایی به‌ئه‌حمه‌د تورک بهێنێت. هه‌وڵده‌ده‌یت ئه‌حمه‌د تورک
بتوێنێته‌وه. ئه‌حمه‌د تورک بتوێنێته‌وه چی قازانج ده‌که‌یت؟ ئه‌ردۆغان
هه‌ڵوێستێکی دیموکراتی تۆکمه نیشان نادات، هه‌نگاوی رۆژانه ده‌نێت.
تێکۆشانی ئاشتی کارێکی جددییه. من ئه‌مه ته‌نها بۆ سه‌رۆک وه‌زیران
نا بۆ هه‌رکه‌س ده‌یڵێم، بۆ ئه‌حمه‌د تورکیش ده‌یڵێم، بۆ ده‌ته‌په و
رۆشنبیران و که‌جه‌که‌ش ده‌یڵێم، با ده‌ست له‌هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه
به‌رده‌ن. ئاشتی کارێکی جددییه. وه‌ها به‌هه‌نگاوی رۆژانه
هه‌ڵسوکه‌وتی ناجێگیر نابێت. من پازده ساڵه به‌جددییه‌تێکی
گه‌وره‌وه تێکۆشانی ئاشتی به‌رێوه ده‌به‌م. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت،
پرۆڤه‌کاسیۆن ـ ئاژاوه ـ ئاژاوه‌گێڕی راستی ئه‌و که‌سه بوو که
به‌قۆنداخ له‌هه‌کاری له‌سه‌ری ئه‌و منداڵه‌ی دا. ئه‌رگه‌نه‌کۆنی راستی
ئه‌وانه‌ن، ئه‌و که‌سه جلی کۆماندۆی له‌به‌ر کردبوو، فه‌رمانده‌ی قۆڵی
ئاسایشی ئارته‌ش سه‌ردانی ئه‌و منداڵه‌ی له‌خه‌سته‌خانه کرد.
له‌راستیدا ئه‌مه ئه‌وانه ده‌یزانن به‌ڵام رایناگه‌یه‌نن. ئه‌و
که‌سه‌ی به قۆنداخ له‌سه‌ری منداڵه‌که‌ی دا ئه‌رگه‌نه‌کۆنی نێو
ئه‌منییه‌ته. ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر بتوانیت ئه‌مه که‌شف بکه‌یت ئاژاوه
گێڕی راستی ئه‌وه‌یه. له‌هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ی ئۆپه‌راسیۆن له‌دژی
ده‌ته‌په سازدرا سه‌رفه‌رمانداری گشتی گوتنی گه‌لی تورکیای
به‌کارهێنا، گوتی؛ (ئه‌وانه بۆ ئێمه دوژمن نین تاوانبارن). دادوه‌ری
ئامه‌د هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ی سه‌رفه‌رمانداری گشتی لێدوانی دا
ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌وشێوه‌یه‌یان سازدا واتاداره. له‌راستیدا له‌نێو
ده‌وڵه‌تدا هه‌بوون نه‌یانده‌خواست ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ته‌په بکرێت،
به‌ڵام کردیان. به‌رپرسیاری مردنی ئه‌و نۆ سه‌ربازه‌ی که مینیان پێدا
ته‌قی، ئه‌و که‌سه‌یه که ناردنی مینیان پێدا بته‌قێت. له‌راستیدا
له‌م قۆناخه‌دا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پرۆڤه‌کاسیۆنانه پێویسته هه‌ستیار
بیت. له‌پاش دوو مانگ چی بێته کایه‌وه دیار نییه.
پێویسته له‌نێو ئارته‌شیشدا به‌ته‌واوی حاکم بن. بۆ نموونه فه‌رمانداره
هه‌رێمییه‌کان ئه‌گه‌ر له‌کاتی شه‌واندا سه‌رباز ده‌رنه‌خاته ده‌ره‌وه‌ش
ده‌توانێت رێگه له‌مردن بگرێت. له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته سه‌رفه‌رمانداری
گشتی هه‌ستیارانه هه‌ڵسوکه‌وت بکات. ته‌نها بڕیاری بێ چالاکی به‌ش
ناکات. یه‌کلایه‌نه به‌ربه‌رستکردنی ئه‌مه مومکین نییه. له‌رابردووشدا
ره‌وشی به‌وشێوه‌یه هاته ئاراوه. کاتێک یه‌که‌م جار په‌که‌که که‌وته
ماردینه‌وه له گوندی (په‌چه‌نه‌ک)دا چالاکییه‌ک ئه‌نجامدرا. من ئه‌و
کات گوتم، ئه‌مه چۆن چه‌مکی گه‌ریلایی کردنێکه، ئه‌مه چۆن چالاکییه‌که؟؟!!
له‌به‌رئه‌وه چه‌ندین رۆژ خه‌وم لێنه‌ده‌که‌وت. دواتر لێکۆڵینه‌وه‌م
کرد، ئه‌م قه‌تڵۆعامه له‌سه‌ر ناوی ئێمه جه‌میل ئیشک و هۆگر کردویانه!!
له سیواسیشدا به‌هه‌مانشێوه قه‌تڵۆعام کرا. باوه‌ڕ نه‌که‌رده‌نییه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌گوندی بیلگه‌ی ماردین کرا پرۆڤه‌کاسیۆنێکی سه‌رسۆڕهێنه‌ره.
له‌نێویاندا یه‌کێکیان خۆی کردووه به‌مردوو، سه‌یری کردووه ئه‌وکه‌سه‌ی
ده‌ستڕێژی کردووه، رۆژێک پێشتر له ئامه‌د پێکه‌وه که‌بابیان
خواردووه، خزمی خۆیه‌تی، هه‌ردووکیشیان چه‌له‌به‌یین. له‌ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی موختار گیانی له‌ده‌ست بدات گوتوویه‌تی مه‌یکه‌نه
ملی په‌که‌که ئه‌وه‌ی ده‌سترێژی کرده‌سه‌رمان له‌خزمانی خۆمانه. ئه‌گه‌ر
به‌مشێوه‌یه پرۆڤه‌کاسیۆنه‌که که‌شف نه‌بوایا ده‌کریه ماڵی په‌که‌که.
هێشتا شیمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ناوی ئێمه پرۆڤه‌کاسیۆن بکه‌ن.
پێویسته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه زۆر هه‌ستیار بین. له‌ئامه‌د کۆنگره
کۆده‌بێته‌وه. پێویسته هه‌موو ئه‌مانه ببینرێت و سیاسه‌ت بکرێت.
بیست وچوار سه‌عات کار بکه‌ن. له ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵکانی ئێمه‌ش با بێن
لێره ته‌عبیر له‌خۆیان بکه‌ن. کۆمیسیۆنه‌کان دروستبکه‌ن. به‌شێوه‌یه‌کی
بێ ناوبڕ کاربکه‌ن. به‌رده‌وام له ره‌وشی کۆبوونه‌وه‌دا بن.
له‌راستیدا ئه‌مریکا و ئه‌وروپاش ئه‌رێی نه‌کردبێت، تورکیا، سووریا،
ئێران له‌دژی کوردان له‌نێو رێککه‌وتنێکی شاراوه‌دان، سه‌رۆک وه‌زیرانی
ئێراق مالیکیش له‌نێو ئه‌مه‌دایه، هه‌تا مالکی له‌دژی کوردان له‌سه‌ددامیش
خراپتره. پێویسته کوردان ئه‌م مه‌ترسییه گه‌وره‌یه ببینن، ئه‌گه‌ر
ئه‌م ده‌وڵه‌تانه هێرش بکه‌نه سه‌رکوردان، ته‌نها په‌که‌که نا ده‌خوازن
هه‌موو کوردان، هه‌بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، هه‌بوونی کوردان په‌رشوبڵاوبکه‌نه‌وه.
بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌مه تێناگه‌ن. به‌توندی ئاگاداریان ده‌که‌مه‌وه.
له‌سه‌ر ناوی من ئه‌م ئاگادارکردنه‌ه‌وشی له‌ناودا نامه‌یه‌ک بنێرن. ئه‌گه‌ر
ئه‌م مه‌ترسییه نه‌بینن، نه له‌باشوور، نه له‌باکوور نه سوویاو نه‌ش
ئێران هیچ له‌ده‌ستی کوردن نامێنێت. بۆ نموونه ته‌نها که‌رکوک نا، ده‌گوترێت
که‌رکوک، به‌ڵام وا بڕوات هه‌ر شتێک له‌ده‌ستماندایه هه‌موو ده‌ڕوات.
من له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێم کۆنفرانسی کورد بکه‌ن. گوتبووم یه‌کێتی کوردان
دروستبکه‌ن. شێوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م پێشتر دارشتبوو، گوتبووم پێنج پره‌نسیپ
وچوار پێشنیاری پراکتیکی. ئه‌مه دووباره ناکه‌مه‌وه. له‌دژی رێککه‌وتنی
ئێران، تورکیا، سووریا، یه‌کێتی کوردان دروستبکرێت، ئه‌م مه‌ترسییه
تێپه‌ڕ ده‌کرێت. پرۆژه‌ی خۆسه‌ری دیموکراتی کوردانی هه‌موو پارچه‌کان،
ئه‌و سوریانییانه‌ی له‌هه‌رێمه‌که‌دا ده‌ژین، چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئازادی
گه‌لانی دیکه گه‌ره‌نتی ده‌کات. تا ئه‌مه پراکتیزه بکرێت پێویسته
رۆژێک زووتر کۆنفرانسی کوردان دروستبکرێت.
په‌خشی، ته‌ره‌ته شه‌ش به‌رده‌وام ده‌کات؟ ده‌خوازن له‌سه‌ر ته‌ره‌ته
شه‌شه‌وه کوردایه‌تییه‌کی ساخته ئاوا بکه‌ن.
رۆژین له ته‌ره‌ته شه‌ش جیابۆته‌وه. ته‌نانه‌ت ژنێکیش یه‌ک دوو هه‌واڵ
بدات، پرۆگرام دروست بکات ته‌حه‌مول ناکه‌ن، له‌هیچ لایه‌ک ئازادی
کوردان ناناسن. تۆ به‌مه‌وه چی بده‌ی به‌کوردان؟ به‌مه‌وه ئینجا هه‌وڵده‌ده‌یت
کوردێکی ساخته ئاوا بکه‌یت. به‌رپرسی ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه له‌عه‌شیره‌تی
شێخانه. به‌ڵێ ئه‌مه چه‌ندین زمانه ده‌زانێت، له‌راستیدا حه‌زی له‌کوردان
نییه؟ له رابردوودا میللیگه‌رایی هه‌بوو؛ ئێستا به‌و مرۆڤانه‌ی هیچ
حه‌زیان له‌کوردان نییه هه‌وڵده‌ده‌ن کوردی ساخته دروست بکه‌ن. چۆن
هیچ په‌یوه‌ندی به‌تورکایه‌یته‌وه نه‌بێت. تورکی ساخته دروست ده‌کرێت؟
کوردایه‌تییه‌کی ساخته‌ش دروست ده‌که‌ن.
له‌ئه‌وروپادا چی هه‌یه؟ دۆستانی ئه‌وروپا به‌شداری کۆنگره و
کۆنفرانسه‌کان بوون؟ به‌شداربوون چۆن بوو؟ هاوسه‌رۆک کێن؟ چی دیکه هه‌یه؟
په‌خشی رۆژتیڤی به‌رده‌وام ده‌کات؟ رۆژنامه‌ی گوینلکیان بۆ داخست؟ ته‌واو،
تێده‌گه‌م. له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا دیسان رۆژنامه‌کان ده‌دڕێنن،
سانسۆری ده‌که‌ن، ده‌یده‌ن. ئه‌مه رۆژنامه‌ی دووی مایسه. رۆژنامه‌ی
یه‌کی مایس و سێ مایس به‌دڕاوی به‌مشێوه‌یه ده‌یده‌ن. له‌م رۆژانه‌دا
دیسان ناخوازن هه‌واڵ وه‌ربگرم له‌به‌رئه‌وه رۆژنامه‌کان به‌دڕاوی ده‌ده‌ن،
هه‌ندێک کتابیش ناده‌ن. پارێزه‌ره‌کانم ده‌توانن سه‌باره‌ت به‌مه
ئیعتراز پێشکه‌ش بکه‌ن.
سڵاو بۆ هه‌رکه‌سێک
رۆژ باش
١٠
ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٩
|